نوێ

عەدنان مجەلی

سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری گروپی وەبەرهێنی مجەلی

د.مجەلی وەك یەکێك لە کاربەڕێکەرە نێودەوڵەتییەکان ناسراوە لە بواری بازرگانی دۆزینەوەی دەرمان و پەرەپێدانی دەرمانی نوێ لە پیشەسازی دەرمان و بایۆتەکنەلۆجیدا.

د.مجەلی بونیادنەری TransTech Pharma و LLC و High Point Pharmaceuticalsە، کە هەر یەکەیان کۆمپانیای دۆزینەوەی دەرمان و پەرەپێدان و فرۆشتنیانن، ئێستاکە کاردەکات لە vTv Therapeutics ،, LLC High Point Clinical Trials Center (HPCTC) Inc ، کە کار دەکەن لەسەر توێژینەوەی تاقیکردنەوەکانی تاقیگە و ناوەندی پەرەپێدان تا دەگات بە تاقیکردنەوە تاقیگەییەکانی مرۆڤ و PharmaCore Inc، کە بریتییە لە کۆمپانیایەکی بەرهەهێنەری دەرمان.

د.مجەلی وەك سەرۆکی لیژنە و بەڕێوبەری TransTech Pharma خزمەتی کردووە لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ بۆ نیسانی ٢٠١٤.

ئەو لە ئێستادا وەك بەڕێوبەری High Point Clinical Trials Center و سەرۆکی لیژنەی PharmaCore کار دەکات.

د.مجەلی بڕوانامەی دکتۆرای لە کیمیای پزیشکیدا بەدەست هێناوە لە ساڵی ١٩٨٩ لە زانکۆی Exeter، لە بەریتانیا.

کاری دکتۆرا نامەکەی لە زانکۆی ڕۆچێستەر بەڕێوەچوو.

د.عدنان مجەلی لە چەندین پێگەدا کاری کردووە لە بەرزبوونەوەی بەرپرسیارییەتی لە توێژینەوە و بەڕێوبردنی باڵا لە چەندین کۆمپانیای دەرمانی و بایۆتەکنەلۆجی لەوانەش Merck & Co, Inc  و Ontogen Corporation .

د.عدنان زیاتر له‌ ۷۰۰ داهێنانی تۆماركردووه‌ لە په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ده‌رمانسازی و توێژینه‌وه‌كانیان له‌ چه‌ندین ساڵدا پسپۆر بووه‌ له‌ زانستی كیمیا و داهێنانی كردووه‌ له‌ زۆر ده‌رمان و به‌ناوبانگترینیان ده‌رمانی دژه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ئه‌وی تریان دژه‌ نه‌خۆشی بیرچونه‌وه‌ الزهايمر Alzheimer’s Disease
و داهێنانی كردووه‌ له‌ رۆبۆتێك كارده‌كات له‌سه‌رخێراكردنی قۆناغه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان ئیمپراتۆریه‌تێكی زه‌به‌لاحی بونیاد نا له‌ پیشه‌سازی ده‌رمان کە بەو ڕۆبۆڕۆتە دەتوانی لەهۆکاری دروست بوونی نەخۆش بگەی بەرێگایەکی زۆر ئاسان

د.مجەلی خزمەتی لە چەندان شوێن کردووە لەوانە: لە ئەنجوومەنی بەرهەمهێنانی Siga Technologies، لە ناوەندی بایۆتەکنەلۆجی لە کارۆلاینای باکوور، لە ئەنجوومەنی کۆمەڵگای کۆلێجی گیڵدفۆرد تەکنەلۆجی GTCC، وە لە High Point Economic Development Corporation.

هەنووکە د.مجەلی کار دەکات لە ئەنجوومەنی زانکۆی های پۆینت، ئەنجوومەنی دامەزراندنی GTCC، ژووری بازرگانی های پۆینت، زانکۆی عەرەبی ئەمریکی، دەستەی کاری ئەمەریکی لە فەڵەستین ، دامەزراوەی ڕاهێنان و پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ئەمەریکا AMIDEAS، ئەندامە لە کۆمەڵگەی کیمیایی ئەمەریکی، هاوەڵێکی شەرەفمەندی ئەکادیمیای زانستی جیهانی ئیسلامییە، ئەندامێکی شەرەفمەندی ئەکادیمیای فەڵەستینە بۆ زانست و تەکنەلۆجیا.

سەرچاوە

https://www.weforum.org/people/adnan-mjalli

https://www.researchgate.net/scientific-contributions/2051128680_Adnan_M_M_Mjalli