نوێ

زانایانی مسولمانی سەردەم زۆرن بەڵام کێشە ئەوەیە خەڵک نایان ناسی لێرەدا زانایەکی تر دەخەینە بەردیدی خوێنەران
پ.وائل هلال بهاء الدین
پرۆفیسۆری زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌ زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی ئۆهایۆ ساڵی 1984 پێش ئه‌وه‌ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌. د. بهاء الدین بۆ زیاتر له‌ 15 ساڵ له‌ مایكرۆسۆفت كاری كردووه‌.پله‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ ئه‌ندازیاری نایاب (Distinguished Engineer) ساڵی 2000 و هاوڕێی هونه‌ری (Technical Fellow)له‌ ساڵی 2007، ئه‌ویش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی كردنی ته‌كنه‌لۆجی له‌ مایكرۆسۆفت هه‌روه‌ها پله‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێك له‌ كه‌رته‌كانی كۆمپانیاكه‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌ ساڵی 2000.

سه‌ركردایه‌تی چه‌ند تیمێكی ئه‌ندازیاری و خزمه‌تگوزاری سیسته‌می ویندۆزی كردووه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ کۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌ستا به‌ وه‌شاندنی سیسته‌می ویندۆزی 7. ئه‌و تیمانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌ودا بوون هه‌ستان به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین داهێنان كه‌ هاوكاربوون له‌ چاككردنی كوالێتی ویندۆزی 7 . تیمه‌كان به‌شدار بوون له‌ بوار گه‌لێك وه‌كو جێبه‌جێ كردن(Performance)،و متمانه‌(Reliability)،پله‌به‌ندی(Scalability)،ده‌ستنیشان كردنی گرفته‌كان (Diagnostics)،باوه‌رپێكراوی(Reliability)،كوالێتی(Quality)

سەرچاوە
https://www.zdnet.com/article/microsoft-big-brains-wael-bahaa-el-din/