نوێ

مرۆڤی رەش پێست وەک ئاژەڵ لەباخچەی ئاژەڵانی ئەورو دانراوە

له‌ ڕاپۆرتێکدا له ماڵپه‌ری The plaid zebra
له ۲۰ ی فبرایر ۲۰۱۵ :(باخچه‌ی ئاژه‌ڵان بۆ مرۆڤ یه‌کێکه له هه‌ره شه‌رمه‌زارترین نهێنیه‌کانی ئه‌وروپا، که تاوه‌کو په‌نجاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌وه‌ستابوو )!!
Human zoos are one of Europe’s most shameful secrets, and only ended in the ’50s.

ئه‌وه ڕاپۆرتێکه به وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌وه که (گه‌وجێتی) مێشکی که‌سانی په‌ره‌سه‌ندن نیشانده‌دات و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕ به ئه‌فسانه‌کانیان ده‌هێنێت و به‌ره‌و کوێیان ده‌بات له‌کۆتاییدا ئه‌م ئه‌فسانه گاڵته‌جارییانه!!

ئێستا….
ئه‌ی پاریس چی؟؟ فه‌ڕه‌نسا؟؟ وڵاتی عەلمانیه‌ت و مافی مرۆڤ و ئازادی؟؟

له‌ڕاستیدا له پاریسیش زۆر جیاواز نه‌بوو – ئه‌وه‌ی جیای ده‌کردنه‌وه وه‌ک بیرکردنه‌وه له دواوه‌ی ئافره‌تان بوو (بمانبورن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌وان ده‌په‌رستن و مێژووه ڕه‌شه‌که‌یان له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئا‌زادی ده‌شارێته‌وه)

له‌وانه‌یه دیارترین و شه‌رمه‌زارترین کاره‌سات له ناوچه‌وانی مرۆڤایه‌تی كاره‌ساتی کچێکی ۲۰ ساڵان بێت ناویان نابوو (سارا) له باشووری ئه‌فریقا ڕفاندبوویان – شێواویه‌ک له دواوه‌ی هه‌بوو که وای ده‌کرد دواوه‌ی گه‌وره ده‌ربکه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو – لێره‌وه بوو به کاڵایه‌ک بۆ نمایشکردنی به‌ ڕووتی هه‌روه‌ک هاورێ ڕفێندراوه‌کانی تری له باخچه‌ی ئاژه‌لانی فه‌ره‌نسی و پیشانگاکاندا به‌ڵکو: له دوای مردنی په‌یکه‌رێکی ڕووتیان بۆ دروست کرد بۆ یادکردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی وه خستیانه مۆزه‌خانه‌ی مرۆڤه‌وه Musee de l’homne له پاریس له ساڵی ۱۸۷٤ بو ساڵی ۲۰۰۲ کاتێک نێلسۆن ماندێلا سوور بوو له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی و کۆتاییهێنان به‌و حاڵه غه‌مگینه که خوۆشه‌ویستانی‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌فسانه‌کانی داروینیه‌ت و په‌ره‌سه‌ندن هیچی له‌باره‌وه نازانن!!

ڕاپۆرتێک هه‌یه‌ باس له کردنی ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره‌ ئابڕوبه‌رانه‌یه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان بۆ مرۆڤ ده‌کات له پاریس ماڵپه‌ری messy nessy chic له‌ به‌رواری ۲ مارس ۲۰۱۲ بڵاو کراوه‌ته‌وه به ناو‌نیشانی: The Haunting ‘Human Zoo’ of Paris

به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ک وتمان ڕاپۆرتێکی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر تۆر هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌ وێنه تۆمار کردووه – تیایدا ده‌بینین که چۆن مرۆڤی ئه‌وروپی (قه‌وقازی سپی به‌رزترین پله‌ی په‌ره‌سه‌ندن له به‌هه‌ڵه‌ لێکدانه‌وه‌کانی داروین و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ریان پێ کردووه): بینه‌ری شوبهاندنی سرووشتی کچێکی شوونه‌کردوو له‌یه‌کێک له باخچه گه‌وره‌کانیان بۆ مرۆڤ(دواكه‌وتووه‌کان) بیان بینن که له‌گه‌ڵ ئاژه‌لدا ده‌ژین !!

ئه‌وه لوتکه‌ی ڕوخساری ڕه‌گه‌ز په‌رستیه که ڕووه‌که‌ی تری رۆژئاوا ده‌رده‌خات كه دواى ئه‌مانه‌ زۆر بێشه‌رمانه گومانه‌کان له‌سه‌ر إسلام له‌گه‌ڵ کۆیله‌دا بۆمان ده‌نێرێت (ئه‌و کۆیلانه‌ی که پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی و موسولمانان ئازادیان کردن و بیلالی حه‌به‌شی خوا لێی ڕازی بێت هه‌ڵبژارد که ب ئەوە بانگبدات بەسەر هەموو ئەو کەسانەی خۆیان بەگەورەدادەنێن)

بۆ نمونه وه‌ک ئه‌م ڕاپۆرته له به‌رواری ۱۸ فبرایر ۲۰۱٤ له ماڵپه‌ری popular resistance به ناونیشانی : (قوڵترین ڕه‌گه‌ز په‌رستی :مێژووی لەبیرکراوی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان بۆ مرۆڤ)
Deep Racism: The Forgotten History Of Human Zoos