نوێ

بێباوه‌ڕی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی جان پاوه‌ڵ سارته‌ر Jean Paul Sartreیه‌كێكه‌ له‌ دروشمه‌كانی بێباوه‌ڕی و كه‌لتوری په‌تی كه‌ به‌چاوی بێ ئامانجانه‌ ده‌یڕوانیه‌ مرۆڤ و ژیان(فه‌یله‌سوف و نووسه‌ری ووتار و ڕۆمان بوو)-بۆیه‌ بوار ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاره‌زووه‌كان چونكه‌ ژیانمان هیچ شتێك نیه‌ له‌ دوایه‌وه‌- ده‌یویست ملیۆنه‌ها لاو له‌ خشته‌ ببات به‌هۆیه‌وه‌(هێماكانی بێباوه‌ڕی و په‌تی بوون و په‌راوێز خستنی مرۆڤی ده‌وروژاند وێنای ده‌كر وه‌ك بڵێت ئه‌مه‌ ته‌می ئه‌ستێره‌كانه‌ و بێ ئامانجه‌ و به‌ بێ ئامانجی ده‌ڕوات یان مرۆڤ خڵته‌یه‌كی كیمیاییه‌ وه‌كو ستیڤن هۆكینگ و ریتشارد دوكینز و سام هاریس و نیل دیگراس تایسۆن و جگه‌ له‌مانیش).

 به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات ساڵی 1980ز به‌ تایبه‌تی 1974 له‌ چاوپێكه‌وتنێكی بڵاوكراوه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌ بێباوه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی سیمۆن دو بوفوار هه‌ستا به‌ دركاندنی ووشه‌ گه‌لێك كه‌ ئاماژه‌یان به‌ دووباره‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ژیانی ده‌دا له‌ په‌تی بوون و زیندوو بوونه‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌ژیا، پێش مردنی به‌ كه‌مێك زۆربه‌ی كاته‌كانی نه‌خۆشی پییر ڤیكتۆر هاوڕێه‌تی ده‌كرد دوای ئه‌وه‌ی وازی هێنا له‌ شیۆعیه‌تی ماوی(وه‌ك ره‌چڵه‌كی سه‌رۆكی شیۆعی صین ماو زی تونج). چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا له‌ سه‌ره‌تاكانی به‌هاری 1980ز بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی هه‌فتانه‌ لونوڤیل ئۆبسرفاتور گۆڕدرا هه‌ر له‌ 2014 بۆ L’Obs ئه‌مه‌ ووته‌ی سارته‌ر بوو تێیدا

I do not feel that I am the product of chance, a speck of dust in the universe, but someone who was expected, prepared, prefigured. In short, a being whom only a Creator could put here: and this idea of a creating hand refers to God

هه‌ست ناكه‌م من به‌رهه‌می ڕێكه‌وت بم .. خاڵێك بم له‌ ته‌می ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ .. كه‌ هیچ كه‌س پێشبینی هاتنی نه‌كردبێت.. و بۆ ئامانجێك ئاماده‌كرابێت.. به‌كورتی: نابێت هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌بێت به‌ بێ درووستكه‌ر..ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ده‌ستێكی درووستكه‌ر ئاماژه‌ به‌ خودا ده‌كات!!
سه‌رچاوه‌:

National Review, June 11, 1982, p. 677. Cited in McDowell, J. Stewart, D. Handbook of Today’s Religions – Existentialism. 

لينك :
http://www.greatcom.org/resources/handbook_of_todays_religions/04chap04/default.htm

لينكێك له‌ ئه‌رشیفی ئینته‌رنێت كه‌ سڕڕاوه‌ته‌وه‌:
https://web.archive.org/web/20020818014456/http://www.greatcom.org/resources/handbook_of_todays_religions/04chap04/default.htm

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: چی ده‌رباره‌ی ئه‌و ملیۆنه‌هایه‌ی كه‌ گومڕا بوون به‌ درێژایی ژیانی؟!!

ته‌نانه‌ت نزیكترینی كه‌سه‌كانی ئه‌ویش خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سیمۆن دو بوفوار بوو كه‌ لێی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ له‌ دوای قسه‌كانی پێی ووت خه‌ڵه‌فاوه‌ ئه‌م پیره‌!! زۆرینه‌ی پشتیوانانی وایان كرد كه‌ ڕاستیه‌كه‌ تووشی شۆكی كردن!!

ئه‌رێ گه‌نجای نوقم بووی تاریكیه‌كانی بێباوه‌ڕی هه‌ست ناكه‌ن كه‌ ئه‌م بێباوه‌ڕانه‌ جگه‌ له‌ كه‌سانێكی ئاسایی هیچی تر نین كه‌ ته‌مه‌نی خۆیانیان به‌ هه‌ڵه‌ برده‌ سه‌ر: دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌مرن یان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌؟! وه‌كو سارته‌ر و ئه‌نتۆنی فلو وجگه‌ له‌مانیش؟!