نوێ

ئیندۆمی Indomie(کە هەنێ جار بە IndoMie ش ئەنوسرێت) بەناوبانگترین و بڵاوترین شعریە لە جیهاندا، کە لەلایەن کۆمپانیای ئیندوفود سوکسیس ماکموری ئەندەلوسیەوە بەرهەم ئەهێنراوە.

ووشەی ئیندۆمی Indomie پێكدێت لە `ئیندۆ Indo` کە لەووشەی ئەندەلۆسەوە وەرگیراوە، `می mie` کە لەووشەی شعری بەزمانی ئەندەلۆسی وەرگیراوە هاتووە.

سەرتای مێژوی ئەندۆمی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ کە بەتامی چەلاوی مریشك دەرچوو. لەدەرەوەی پێشبینیەکان ئەندۆمی خۆی بە هەموو شار وڵاتێکدا کرد، بەکارهێنەرانی گەیشتە ملوێنان خەڵك لەبەر ئاسانی بەکار هێنانی خۆشی تامی لای زۆرینەی خەڵکی. ١٩٨٢ بەتامی جیاوازتر دەرچوو بۆ ڕاکێشانی زیاتری خەڵکی.

دوای ئەم بڵاو بوونەوەی زۆرەی ئەندۆمی، تانەو تۆمەت🧨 لەسەری بڵاو بوونەوە بەتایبەتی لەلایەن ڕکابەرەکانی لەسەر پێکهاتەکانی ئیندۆمی، ئەمیش بەسود وەرگرتن لە نازانی خەڵکی بەگشتی لەسەر ڕاستی تۆمەتەکان.

ئێستا بزانین تۆمەتەکان ڕاستن ؟

-لە ئیدۆمیدا خوێی مۆنۆ سۆدێم گلوتامەیت 🧂MSG بەکاردێت کە کۆدە جیهانیەکەی بریتیە لە E621 لەلایەن شەریکەی یابانی ئەجینۆمۆتۆ Ajinomoto بەرهەم دێت، لە ساڵی ١٩٥٩ لە ئەمریکا لە لیستی ئەو مادانەدایە کە بەگشتی بە سەلامەت ناسڕاون
GRAS Generally Recognized As Safe

هەروەها لە توێژینەوەك ١٩٩٥ کە FDA سەرپەرشتی ئەکرد ڕوونی کردوە کە خوێی مۆنۆ سۆدێم گلوتامەیەت MSG پەیوەندی نیە بە نەخۆشی زاهیمەر(لەبیرچونەوە) Alzheimer

-بەڵێ بەهای خۆراکی نزمە، ئەندۆمی زیاتر وەك مەحکەڕۆنی وایە کە پێکهاتەی سەرەکی و زاڵ تێیدا کاربۆهیدراتە ئەمەش ئەبێتە هۆی قەڵەوی ئەگەر بەردوام بخورێت.

ئەوە زیادەڕەویانەی باس ئەکرێت لەسەری ڕاست نین قسەی نازانستین.

سەرچاوەکان

https://www.ajinomoto.com/features/aji-no-moto/ar/index.html

https://www.sfda.gov.sa/ar/food/awareness/news/Pages/food-100710-AR1.aspx

http://www.sawab-ltd.net/indomie/c-%D8%A7%D8%B3%D8%A6%D9%84%D8%A9_%D8%B4%D8%A7%D8%A6%D8%B9%D8%A9_%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%88%D9%85%D9%8A_4_4-2