نوێ

کەناڵی ئێن ئاری هەڵسا بە راپۆرتێک نازانستیانە لەسەر فتوای حرام کردنی ڕاگرتنی سەگ لەماڵەوە وەبەشێوەیەکی تەنز باسی دەکەن کە سەگ ئەو هاورێ بەوەفایی مرۆڤ ئێستا حرامە ڕاگرتنی ، وەهەر لەم راپۆرتە کەسێک قسەدەکا دەلێت لە قورئان نەهاتووە کە سەگ حرام بێ راگرتبێ، بێئاگان لەوەی زانست باسی زیانەکانی ڕاگرتنی سەگ دەکات لەماڵەوە

وەڵام
سەرەتا پەروەردیگار هەرشتێکی حرام کردبێ ئەوە بەدڵنیایەوە ئەم بابەتە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە ئینجا دەکرێ ئێمە حیکمەتەکەمان سەرەتا مرۆڤ بۆی دەرنەکەوێ بەهۆی کەم زانستی مرۆڤەوە بەڵام مسولمان هەرکاتێک فەرمانی خودایی پێویست بەهیچ لێکۆلینەوەک ناکە چونکە پەوەردیگار ویستی لەسەر چاکەیە بۆ بەندەکانی،
بەڵگەی حرام بوونی ڕاگرتنی سەگ بەبێ هیچ هۆکارێک لەماڵەوە ،

پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت:
(مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ) مسلم (1575)

واتە: (هەر كەسێك بۆ هەر مەبەستێك سەگ ڕابگرێت، جگە لە سەگێك كە بۆ پاسەوانیەو یان سەگێك كە بۆ ڕاوكردنە، ئەوە هەموو ڕۆژێك بە ئەندازەی دوو كێوی ئوحود لە كردەوەكانی كەم دەكرێتەوە).

هەروها پەیامبەر دەفەرمووێ

 ( إِنَّ الْمَلائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ وَلا صُورَةٌ )رواه ابن ماجه (3640) صححه اٍلألباني في صحيح ابن ماجه
واتا ( مەلائیکەت ناچنە ماڵێک کە سەگ و پەیکەڵی تیابێ)

پەیامبەر نەدەچو بۆ ماڵێک سەگی هەبووایە

(أنه صلى الله عليه وسلم دعي إلى دار قوم ، فأجاب ، ثم دعي إلى دار أخرى فلم يجب ، فقيل له في ذلك ، فقال : ( إن في دار فلان كلباً ) ، قيل له : وإن في دار فلان هرة ، فقال : ( إن الهرة ليست بنجسة ) . [ رواه احمد ۸۱٤۳و الدارقطني۱۷۷ والحاكم۱۸۳/۱ ] .

واتا (پەیامبەر بانگ کرا بۆ ماڵێک ڕۆیشت ، پاشان بانگ کرا بۆ ماڵێکی تر نەڕۆیشت ووتیان بۆ ؟ پەیامبەر فەرمووی (لەماڵی ئەو کەسە سەگ هەبوو )پێیان ووت ئەم ماڵەش پشیلەی هەیە پەیامبەر فەرمووی (پشیلە پیس نییە ) ،کەواتە پەیامبەر ئاماژەی بە پیسی سەگی کردووە ئینجا پیسی هەموو شتێکی دەگرێتەوە ،
زانایان دەفەرموون راگرتنی سەگ بەپێی پێویست لە بواری پاسەوانی و شوانی …. هەر بوارێکی پێوست ، بەڵام نابێ لەماڵەوە بێ و تێکەڵی ماڵەوەبێ ،

سەیری بابەتەکە دەکەین بەشێوەیەکی زانستی

لە لێکۆلینەوەیەک لەزانکۆی میونخ University of Munich دەرکەوت کە ڕاگرتنی سەگ لەماڵەوە دەبێتە هۆکاری ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ، لە لێکۆلینەوەکە دەرکەوت ۸۰لەسەدی لەو ئافرەتانەی کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوون ئەوە لەماڵەوە سەگیان هەیە ، بەڵام ئەوانەی کە پشیلە بەخێو دەکەن توشی نەخۆشی نەبوونە ، وە بۆیان دەرکەوت ئەو ڤایرۆسەی لەسەگ هەیە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ وەئەم ڤایرۆسە هۆکاری سەرەکی نەخۆشی شێرپەنجەن، وەدەرکەوت ئەم ئافرەتانەی لە خۆرئاوان زیاتر توشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەبن بە جیاواز لەگەڵ ئافرەتانی ڕۆژهەڵات ، وەکاتێک توێژینەوەیان کرد بۆیان دەرکەوت ئەوانەی ڕۆژئاوا سەگ بەخێودەکن بەڵام ئەوانەی ڕۆژهەڵات،

هەروەها لە لێکۆلینەوەیەکی تر کە لەنرویج کراوە بەهۆی ئەوەی سەدا ٥۳ئافرەتانیان توشی شێرپەنجەی مەمک بوونە بۆیان دەرکەوتیە کە ڤایرۆسی  (MMTV) کە لە سەگ هەیە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بەمەش توشی شێرپەنجەی مەمک دەبێ،

سەرچاوە

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/7077094

https://www.dailymail.co.uk/health/article-490581/Can-dogs-breast-cancer-Bizarre-medical-theories-experts-claim-actually-true.html

هەروەها توێژینەوەیکی تر زۆرن دەربارەی گواستنەوەی نەخۆشی لەسەگ بەهۆی دەست لێدان و یاری کردن لەگەڵی

سەرچاوە

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/7077094

لەکۆتاییدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەدەکا ٦۰هەزار کەس ساڵانە دەمرن بەهۆی سەگەوە

سەرچاوە

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0264410X15016783

بەشێکمان داناوە لەسەرچاوەکان گەرنا چەندین سەرچاوەی تر هەیە ئاماژە بە زیانی ڕاگرتنی سەگ دەکا لەماڵەوە

لەکۆتاییدا گەر ئاستی زانستیتان نییە لە بوارێک بۆچی لەسەری دەدوێن و خەڵک بەڵارێدا ئەبن