نوێ


زانست دەكەوێتە سەرلێشێوانەوە ،ئایا ئە و نەخۆشانەی كە دەنالێنن بە دەست سستی لە ئیشەكانی گورچیلە بە ڕۆژو دە بن یاخود نا!!؟
لە نوسراوەكانی پێشوودا باسی سودەكانی ڕۆژومان كرد، وە باسی ئەوەشمان كردكە بە نیسبەت گورچیلەوە لە كاتی لەشساغیدا هیچ كاریگەریەكی نەرێنی لەسەر نیه
لاشەی كەسانی ساغ لە ڕەمەزاندا ڕادێن وە توشی هیچ زیانێك نابن لە ئەنجامی وەستانی خواردن و خواردنەوە وەك چۆن لە نوسراوەكانی پێشوودا ڕوونمان كردوەتەوە

وە نوسراوێكی زانستیمان بە دوایدا هێنا لەسەر زیاننەگەیاندنی ڕۆژو بە ئەو نەخۆشانەی كە چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە،بەڵام ئایا نەخۆشی سستی گورچیلە زانست دەكەوێتە سەرلێشێوانەوە دەربارەیان ئایا بەڕۆو دەبن یان نا؟
ڕێنماییتان دەكەین بۆ هەندێ دژبەیەكی زانستی ڕەخنەهەڵگر لەسەر ئەم بابەتە :وە ئەكەوێتەوە سەر ئەوەی نەخۆشێك بۆ نەخۆشێكی تر وە دكتۆرەكەی بۆی دیاری دەكات ئایا ڕۆژو بگرێ یان نا، بۆیە لە ڕەحمەتی الله یە كە ڕێگە بە شكاندنی ڕۆژوی نەخۆشەكە بدات ئەگەر كاریگەری نەرێنی لەسەر هەبوو

یەكەم :یەكێك لە زاناكانی ڕۆژئاوا پێداچونەوەیەكی زانستی بچوكی كرد لە چەندین توێژینەوە دەربارەی ڕۆژوی ڕەمەزان بۆ نەخۆشەكانی سستی گورچیلە ;لەڕێیەوە گەیشتەئەوەی كە ڕۆژو كاریگەرییەكی نەرێنی نیە لەسەریان بەڵام توێژەران وتیان كە زۆربەی ئەو توێژینەوانە لە ناوچە ساردەكان ئەنجام دراون وە هەندێكیان لە ناوچە گەرمەكان كراون ،بۆیە پێداچونەوەكە بە باشی كاریگەری كەش و هەوای لەسەر نەخۆشەكان تاقینەكردوەتەوە جا بە ئەرێ بێت یان بە نەرێ ،تەنها ئەوە نەبێت ئەوان وایان دانا كە كەشوهەوا كاریگەری نیە لەڕێی ئەو توێژینەوانەی كراوە كە هیچ زیانێكی لەخۆنەگرتوە لەسەر نەخۆشەكان بەهۆی ڕۆژوەكانیان و بەتایبەتی كە لە كەشێكی گەرمدا بەڕۆژوبوون

وە ئەو پێداچونەوەیە ٦ توێژینەوەی لەخۆگرتوە :
٤دانەیان كورتبوەتەوە لەسەر ئەوەی كە هیچ زیانێكی لەسەر نەخۆشەكانی سستی گورچیلە نیە
توێژینەوەیەكیان كورتبوەتەوە لەسەر ئەوەی كە زیانی هەیە بۆ نەخۆشانی گورچیلە
توێژینەوەیەكی تریان كورتبوەتەوە لەسەر ئەوەی نەخۆشانی گورچیلە لە ئەنجامی بەڕۆژوبوون باشبوون
وە چوار لە شەش توێژینەوەكە لە كەشێكی ساردداو دوودانەیان لە كەشێكی گەرمدا ئەنجامدراوە
بەڵام زاناكان وتیان كە ئەتوانرێت بە گشتی مەبدەئیەن كاریگەری كەشی گەرم هەڵبوەشێنرێتەوە ،وە بۆیە ئەو دوو توێژینەوەیەی كراوە لە كەشی گەرمدا هیچ زیانێك لە نەخۆشەكان بەدی نەكراوە

زاناكان پێشنیارێ ئەوەدەكەن :
گرنگی ڕێنمایی كردنی جیهانی بۆنەخۆشانی گورچیلە و هۆشیاركردنەوەیان بە خۆراك و خواردنەوە و ئاگاداربونیان بە باشی لە كاتی ڕۆژوگرتندا ئەگەر دكتۆری ڕاسپێردراو ڕازیبوو لە حالی نەخۆشەكە و توانای ڕۆژوگرتنیان
لە ئاكامدا زاناكان ئەوە تێگەیشتن بە گشتی سەلامەتە ڕۆژوگرتنی رەمەزان بۆ ئەو كەسانەی كێشەی گورچیلەیان هەیە. سە رچاوە(١)
Our systematic review and meta-analysis did not show any statistically significant change of GFR before and after Ramadan fasting, indicating that stable patients can safely fast.

دووەم: لە توێژینەوەیەكدا كە ساڵی ٢٠١٤ كراوە دەركەوتوە ڕۆژو زیانی هەیەبۆ نەخۆشانی گورچیلە بەتایبەت ئەو كەسانەی كێشەیان هەیە لە دڵ و دەمارەكاندا. سەرچاوە (٢)

سێهەم:توێژینەوەیەكی سعودی تازە گەیشتوە بەوەی كە زيانى هەیە بۆ ئەو نەخۆشانە و پێشنیاری ئەوە كراوە بەڕۆژو نە بن ، بەڵام ئەوانەی لەخۆگرتوە كە جۆری مامناوەند بۆ قورسە وە هیچ دەرنەكەوتوە بۆ نەخۆشانی سادەی گورچیلە پێشنیاری ئەوەیان كرد بۆ نەخۆشانی پلە ٣ و زۆرتر . سە رچاوە(٣)

چوارەم:لە پێداچونەوەیەكدا كە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوكراوەتەوە زاناكان ئەوەیان بۆ دەركەوتوە كە ڕۆژو زیانی نیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە بەڵام زۆربەی توێژینەوەكان لەسەر ئەو نەخۆشانە كراون كە لە كەشێكی ساردان، وە هەندێكی لە كەشێكی گەرمدا بووە وە هیچ زیانێك دەستنیشان نەكراوە
وە زاناكان گەیشنە ئەوەی كە ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان زیانی نیە بۆ نەخۆشانی گورچیلە سەرەڕای ئەوەی كە دەڵێن ئەمە جێی مشتومڕە بەڵام هەركەسێك چاندنی گورچیلەی سەلامەتیان كردوە هیچ مشتومڕێكی زانستی تێدا نیە ڕۆژو زیانی نیە بۆ ئەوان. سەرچاوە(٤)

موناقەشەكە دەمێنێت هەرچەندە بەڵگەی بەهێز پشتگیری نەبونی زیانە بۆ نەخۆشەكان و دەمێنێتەوە دكتۆر و بینینی حاڵی نەخۆشەكە و ئەزمونەكەی ئەوە دیاری دەكەن كە ئایا نەخۆشەكە بەڕۆژو دەبێت یان نا
زانست دەریایە و اسلام ڕێگەی داوە لە گەورەی حیكمەت و پلە وپایەی
هەر ساغ و سەلامەت بن الحمدلله كە نیعمەتی ئەم ئامێرەی(گورچیلە)پێداوین
كە مولحیدەكان دەلێن سودفە بووە
خوای گەورە ڕۆژو و تاعەتتان قبول بكات

سەرچاوەکان:

– [1] : https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4459622/?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C4374976264

– [2] :https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4208786/?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C6804313476
– [3] :https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC5278065/?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C2881554513
– [4] :https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4214028/?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C9887059348