نوێ

زانست دەڵێ ئاوی دۆمبەڵان سود بەخشە رووداو دەڵێ زیان بەخشە،
سۆشیاڵ میدیایی رووداو لە دەیان بابەت کە قسە دەکات بەهەڵە باس لەبابەتەکە دەکا ئینجا بابەتی ئاین یاخود پزیشکی یاخود مێژویی ، ئێمە وەک گروپی زاکیر چەندین جار وەڵاممان داونەتەوە، چونکە ئەوانە دەیانەوێ تەنها لە پیرۆزیەکانی مسوڵمانان بدەن و لەکەداری بکەن ، لە نوێترین راپۆرتیان کە تیایە باس لە ئاوی دۆمبەڵان دەکەن و دەڵێن زیانی هەیە بۆ چاو وە هیچ سودێکی بۆچاو نیە وە دەشڵێن فاکتەری بەکار هێنانی دۆمبەڵان وەک چارەسەر بەپێی فەرموودەیەکی پەیامبەری ئیسلامە لەم بارەیەوە کە ئاماژە بەوە دەدا سود بەخشە،
لێرەدا رووداو دەیەوێ هەر بە زۆر بابەتێک کە زانست دەڵێت سود بەخشە ئەو دەیەوێ بیکات بەزیان بەخش پشتیوان بەخوا ئاماژە بە سەرچاوە زانستیەکان دەکەین لەم بابەتەدا، لەڕووی ئاینیەوە بەڵێ پێغەمبەرى خودا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت : «الكَمْأَةُ مِنَ المَنِّ، وَمَاؤُهَا شِفَاءٌ لِلْعَيْنِ». رواه البخاری (4478) ومسلم (2049).

واتا : (( دۆمبەڵان جۆرێكە لە گەزۆ [وە یان بە واتایەکى تر: منەتى خودایە دەیدا بە بەندەکانى بەبێ ماندوبون ]، وە ئاوەکەى چارەسەرە بۆ چاو )) .

لەڕووی زانسیتەوە بەپێی توێژینەوە زانستیە جیهانیەکان کە گۆڤاری جیهانی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی زانستی ( Pub Med ) یەکێکە لەو پێگە زانستیانەی کە دەتوانین سودی لێ وەربگرین بۆ توێژینەوەی زانستی و کتێبی زانستی کە لەلایەن کتێبخانەی پزیشکی نیشتیمانی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت، لەم پێگەیەدا خوێنەر پێویستی بەوە نیە کە لە راست و دروستی توێژینەوەکان بکۆڵێتەوە لەبەر ئەوەی بەڕێوبەرانی پێگەکە فلتەریان بۆ توێژینەوەکان داناوە و هەر توێژینەوەیەک مەرجی زانستی تێدانەبێت لای دەبەن ، هەر لەم پێگەیە توێژینەوەیەکی زانستی بڵاو کراوەتەوە لە ساڵی۲۰۱۱ کەتیایە ئاماژە بەوە دەدەن کە ئاوی دۆمبەڵان دەتواندرێت وەک چارەسەری سروشتی بۆ چاو بەکار بێت بەشێک لە دەقی توێژنەوەکە(claveryi and Tirmania nivea can be considered a source of natural therapeutic agents that can be used to treat eye infections caused by resistant bacteria such as P. aeruginosa and S. aureus).

وە هەر بەپێی توێژینەوەکان دۆمبەڵان کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر پێستی مرۆڤ و سود بەخشە وە
‎بەشێکی تر لەتوێژەران هەستان بە چەند تاقیكردنەوەیەك دەربارەی دومبەڵان و ئاوەكەی كە سودی هەیە بۆ چاو ڕێگری دەكات لە تلیف و ڕودانی رمد حبیبی
‎وە بە شیكاری تاقیگەیی دومبەڵان دەركەوت لە سەدا ٧٧ ئاوە و ٣٣كەی تر مەوادی جۆراوجۆرە
‎كاربۆهیدرات كاربۆن ڕیشاڵ و مەوادیپرۆتینات ا١٧ جۆر تر مەوادی تێدایە
وە هەر بەپێی توێژینەوەکان هاتووە کە زانست گەیشتوە بەبەشێک لەسودەکانی ئاوی دۆمبەڵان دەکرێ سودی تریشی زۆر تیابێ کە تائێستا زانست نەگەیشتوە پێی .

سەرچاوەکان

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/22181843

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3854548/

لەکۆتاییدا

بۆ رووداو نییە قسەیەک بکات کە ئاستی زانستیان نەگەیشتوە بەوەی کە لەم بابەتە قسە بکەن