نوێ

بەڵگە چیە کە لە قورئاندا شتێک هەیە بە ناوی سزای ناو گۆڕ؟
چی زەمانەتی ئەوە دەکات کە ئەو فەرمودانەی باسی سزای ناو گۆڕ دەکەن ڕاستن و هەر بەڕاست پێغەمبەر ( علیە السلام) وای فەرمووە؟

دەڵێن شێخ ( الشعراوی – ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی سزای ناو گۆڕ بونی نیە ؟!

بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعە ئەوەیە کە سزای ناو گۆڕ بونی هەیە و سەلماوە بە قورئان و فەرموودەی موتەواتری قەتعی و کۆ دەنگی زانایان لەبەر ئەوە باوەڕ بون بە سزای ناو گۆڕ واجبە ( فەرزە) و خودای گەورە دەفەرموێت (النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ) (46) سورە غافر واتا { ئاگری دۆزەخ بەیانیان و ئێواران نیشانیان دەدرێ، ڕۆژی قیامەتیش فەرمان دەدرێت : ئادەی ئادەم تاقم و دەستەی فیرعەون بخەنە نێو قورسترین سزا..)
پێغەمبەر ( علیە السلام) ئەم ئایەتەمان بۆ ڕاڤە دەکات و دەفەرموێت

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ( إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا مَاتَ عُرِضَ عَلَيْهِ مَقْعَدُهُ بِالْغَدَاةِ وَالعَشِيِّ ، إِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ فَمِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ ، وَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ فَمِنْ أَهْلِ النَّارِ، فَيُقَالُ : هَذَا مَقْعَدُكَ حَتَّى يَبْعَثَكَ اللَّهُ يَوْمَ القِيَامَةِ )  رواه البخاري (1379) ، ومسلم (2866

وتا { کە یەکێک لە ئێوە دەمرێ شوێنەکەی بەیانی و ئێوارە نیشانی دەدرێ، ئەگەر خەڵکی بەهەشت بێت ئەوا شوێنەکەی لە بەهەشت نیشان دەدرێ و ئەگەر ئەهلی دۆزەخ بێت شوێنەکەی لە دۆزەخ نیشان دەدرێ پێی دەفەرموێت ئەوە شوێنی تۆیە تا خودا زیندوت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا} ئەم فەرمودە لە بوخاری و موسلیم و سونەنی ترمزی و ئەبو داود و نەسائی و ابن ماجە و بەیهەقی و موەتەئی مالیک و موسنەدی ئەحمەد

هەروەها پەروەردیگار لەسورەتی التوبە ئایەتی ۱۰۱دەفەرمووێ

(سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ){التوبة:101}. 
واتا {سنعذبهم مرتين} جا لەبەر ئەوە ئێمە دووجار سزایان ئەدەین، , جارێكیشیان بە ئابڕو بردنیان ونیفاقیان ، وە جارێکی شیان بە سزای ناو گۆر {ثم يردون إلى عذاب عظيم} پاشنیش دەخرێنە ناو سزایەکی بەئێش و مەزن .

هەروەها پەروەردیگار لەسورەتی الطور دەفەرمووێ
(وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَلِكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ){الطور: 47}. 
واتا ( وە بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمكاربوون، سزایەكیان بۆ هەیە ، بەرلە هاتنی ڕۆژی دوایی کەچی زۆربەییان نازانن)

هەروەها پەروەردیگار لەسورەتی المؤمنون دەفەرمووێ

(حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (99)لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ (100))

واتا ( (خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه‌ ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه‌ بۆ دنیا… ، به‌ڵکو چاکه‌ ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه‌ بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ له ‌ده‌ستم چووه‌ له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه‌ کار له‌ کار ترازاوه‌، شتی وا مه‌حاڵه‌، بۆیه‌ به‌ توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه‌ قسه‌یه‌که‌ ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌ جیهانی به‌رزه‌خدا، له‌ نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ چاوه‌ڕێ بێت).
جیهانی بەرزخ لە ئایەتەکە زۆر ڕوونە ئاماژەیە بە پاداشت یان سزا لەگۆر .

قسەی زانایان دەبارەی سزای ناو گۆر

پێشەوا ابن تیمە دەفەرمووێ

(وقد تواترت الأخبار عن رسول الله صلى الله عليه وسلم في ثبوت عذاب القبر ونعيمه لمن كان لذلك أهلا، وسؤال الملكين فيجب اعتقاد ذلك والإيمان به، ولا نتكلم عن كيفيته، إذ ليس للعقل وقوف على كيفيته، لكونه لا عهد له به في هذه الدار، والشرع لا يأتي بما تحيله العقول، ولكن قد يأتي بما تحار فيه العقول). اهـ.

واتا ( بەشێوەیەکی بەربڵاو -متواتر-لە پەیامبەر گێرداوەتەوە دەبارەی بوونی سزای گۆر و پاداشتی گۆر…..)

هەروەها ابن رجب دەفەرمووێ

(وقد تواترت الأحاديث عن النبي صلى الله عليه وسلم في عذاب القبر، ففي الصحيحين عن أم المؤمنين عائشة أنها قالت: سألت النبي صلى الله عليه وسلم عن عذاب القبر، قال: نعم عذاب القبر حق).فی کتاب أهوال القبور
واتا ( بەشێوەیەکی بەربڵاو -متواتر-لە پەیامبەر گێرداوەتەوە دەبارەی بوونی سزای گۆر و پاداشتی گۆر…..)

ئەمانەی دەلێن عەزابی قەبر بوونی نییە دەلێن
(هەرچی قسەکەیان کە خوای گەورە فەرموویەتی دەربارەی دەستەی فیرعەون : ئاگری دۆزەخە بەیانیان و ئێواران نیشانیان دەدرێت،
کاتێک تۆ دەچی بۆ بازاڕ تۆ نیشانی کاڵەکە کە دەدرێی یان کاڵەکە کە نیشانی تۆ دەدرێ؟
کاڵەکە نیشانی تۆ دەدرێ نەک تۆ نیشانی کاڵەکە کە بدرێی!
سزا ئەوەیە دۆزەخ نیشانی تۆ بدرێ، خودا فەرمویەتی : ئیدی ئەو ڕۆژە دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین، بەڵام نیشانی ئاگری دەدەن، هەروەک چۆن خوا بەڵێنی بە کافران داوە بە ئاگر و بەڵێنی بە ئاگر داوە بە کافرەکان.
خودا لە ئیستادا ناوی کافرەکان یان نیشتەجێیانی دۆزەخ دادەنێ، دۆزەخ لە نێو دوو کەوانە دا ناوی کڕیارەکانی نیشان دەدرێ..
کەواتە کڕیارەکان ئەگەر لە ژیانیشدا بن نیشان دەدرێن نەک دۆزەخ نیشان بدرێ.
سزا ئەوەیە ئاگر نیشانی من بدرێ نەک من نیشانی ئاگر بدرێم…)

وەڵام بۆ ئەم قسانە
دەلێن سزا ئەوەیە کە نیشانی کەسەکە بدرێ نەک کەسەکە نیشانی ئاگر بدرێ وە مانای ( النار یعرضون عليها) ئەوەیە کە پەروردەگارمان ناوی کافرەکان هەموو بەیانیان و ئێواران نیشانی ئاگر دەدا تەنانەت ئەگەر لە ژیانیش بن یانی قسەکەی ئەوەیە کە ( ئاگر هەموو ڕۆژێک ناوی کافرەکان دەبینێ نەک کافرەکان ئاگر ببینن لە گۆڕەکانیان)
ئەوە بێگومان نەزانیەکی گەورەیە بەرامبەر بە زمان و قورئان لە زماندا جیاوازی نیە لە نێوان ئەوەی فڵان نیشانی ئاگر بدرێ یان ئاگر نیشانی بدرێ ئەوە لە زماندا پێی دەوترێ ( الملقوب) وەرگێڕدراو.
یانی عەرەب دەڵێن : ئاژەڵەکەی نیشان حەوزەکەی دا، کە مەبەستیان ئەوەیە کە حەوزەکەی نیشان ئاژەڵەکە دا…
هەروەها عەرەب دەڵێن : پەنجەم لە ئەنگوستیلەکە کرد و ئەنگوستیلەکەم لە پەنجەم کرد و کڵاوەکەم کردە سەرم و سەرم کردە كڵاوەکە ، دەتووانن هەر فەرهەنگێک بکاتەوە بۆ نمونە وەک ( لسان العرب) یان ( مختار الصحاح) یان ( المعجم الوسيط) يان ( تاج العروس) يان ( المصباح المنير) قسەی دەقاودەق دەدۆزیتەوە لە مانای وشەی ( عرض) ئەوە تەنها نەزانی نیە بە زمان بەڵکو نەزانیە بە قورئانیش لەبەر ئەوەی پەروەردگارمان کاتێک دەیەوێت پێمان بناسێنێ کە کافرەکان ئاگر دەبینن و بۆی دەبرێن هەمان دەستەواژەی بەکارهێناوە : نیشانی ئاگر دەدرێن.
پەروەردیگار لە سورەتی الشوری دەفەرموێت
(وَتَرَاهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَاشِعِينَ مِنَ الذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرْفٍ خَفِيٍّ ۗ وَقَالَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ أَلَا إِنَّ الظَّالِمِينَ فِي عَذَابٍ مُّقِيمٍ (45))

واتا ( سەرئەنجام تاوانباران دەبینیت دەبرێنە سەر دۆزەخ، هەموو زەلیل و خەجاڵەتن لە شەرمەزاریدا لە ژێرەوە بە تیلەی چاو دەڕوانن بۆ ئاگرە کە.
ئەوانەی باوەڕیان هێناوە دەڵێن : بەڕاستی خەسارەرمەندان ئەمڕۆ ئەوانەن کە خۆیان و کەسوکاریان لە دەستداوە لە قیامەتدا بێگومان ستەمکاران لە ئازار و ئەشکەنجەی بەردەوامدان…)
نیشانی ئاگر دەدرێن و سەیر دەکەن و سزا… چیترت دەوێ؟!
وە لە سورەتی الأحقاف پەروردەگارمان هەمان دەستەواژە بەکاردێنێ تا پێمان بناسێنێ کە کافرەکان ئاگر دەبینن وە پرسیاریان لێ دەکا لەو سزایەی دەیبینن
( وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَاتِكُمْ فِي حَيَاتِكُمُ الدُّنْيَا وَاسْتَمْتَعْتُم بِهَا فَالْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَفْسُقُونَ (20)
واتا (وە ڕۆژێك ئەوانەی كە بێ باوەڕن بەرامبەر ئاگر رائەنوێنرێن و نیشانیان ئەدرێ {أذهبتم طيباتكم فى حياتكم الدنيا} پێیان ئەوترێ: ئێوە لە ژیانی دونیادا، هەرچی خۆشی و، ڕابواردنێكتان هەبوو ئەنجامتاندا، ئیتر بەشی ئێرەتان نەهێڵایەوە {واستمتعتم بها} وە بەهرەوەر بوون پێیان {فاليوم تجزون عذاب الهون} ئینجا ئەمڕۆش پاداشت دەدرێتەوە بە سزای سەركز كەر {بما كنتم تستكبرون فى الأرض بغير الحق}، بەهۆی ئەوە كە بەناهەق خۆتان بە زل دادەنا لەسەر زەوی {وبما كنتم تفسقون} وە بەهۆی ئەو گوناهو تاوانەوە دەتانكرد).
بۆیە خوا دەفەرموێت : (فاليوم تجزون عذاب الهون)واتا (مادام وایە سزا و ئەشکەنجەی ناو ئاگر بچێژن لەسەر ئەنجامی بێ بڕوایی و کافربونتاندا…)
تۆش ئەی کابرا هەڵدەستی و دەڵێی ئاگر ناوی کافرەکانی پێ نیشان دەدرێ؟!
ئەوەش تەفسیر و ڕاڤەکردنە!
من نازانم جەماعەت بۆچی باوەڕ ناکەن کە 1400 ساڵە سەدان موفەسیر و فەرمودەناس و زانای فیقناس قورئانیان دەخوێند و سوێند بە خوا لە ئێوە باشتر لێی تیدەگەیشتن و هەر هیچ نەبێت عەرەبی پاراو و زمانی دایکیان بوو،
جا ئامۆژگاریەک بۆ ئەم بەرێزانە : تکایە پێش ئەوەی قسە لەسەر تەفسیری ئایەتێک بکەیت هەموو قورئان باش بخوێنەوە و ئەگەر ئەوە زەحمەتە و کاتی دەوێ دەتوانی فەرهەنگێک بکەیتەوە و مانای وشەکە بزانی و ببینی عەرەب چی دەڵێن..
باشە با پێدابچین لەگەڵ ئەم بەرێزانە لە تێگەیشتنیدا بۆ ئایەتەکە و پێتان نیشان دەدەم کە ناکۆک دەبێت لەگەڵ خۆی بە ناکۆکیەکی سەیر!

ئەمانە دەڵێن : ئەستەمە سزای ناو گۆڕ هەبێت!
لەبەر ئەوەی کە فریشتەکان کردەوە و ئاسەوارەکانی خەڵک تۆمار دەکەن لە کاتێکدا کتێبەکانیان هێشتا دانەخراوە
وە مردوو تۆماری کردەوەکانی هێشتا تەواو نەبوە ڕەنگە ڕێچکەیەکی باش یا ڕێچکەیەکی خراپی دوای خۆی جێهێشتبی برام لە سورەتی ‘یاسین’ : بێگومان ئێمە مردوەکان زیندوو دەکەینەوە، پەروەردیگار لەسورەتی یس دەفەرمووێ (إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُّبِينٍ (12)) هەرچی کردویانە (لە ژیانی دونیا) تۆماری دەکەین ( هێشتا دەنوسین) لەگەڵ ئاسەوارەکانیشدا، کەواتە ئاسەوارەکانیشیان دەنوسین، دەی چۆن لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ لە کاتێکدا تۆمارەکەی دانەخراوە؟

وەڵام
باشە بۆچی ئەو قسەیە بە خۆت نەوت کاتێک وتت : پەروەردگارمان ناوی کافرەکان ڕۆژانە لە دونیا بە ئاگر نیشاندەدا لە کاتێکدا هێشتا زیندوون دەی لەو کاتەش هێشتا تۆمارەکە دانەخراوە ئەگەر پێم بڵێی لەبەر ئەوەی پەروەردگارمان غەیب دەزانێ و چارەنوسیان دەزانێ کە لە ئاگردان ئەوا بە هەمان قسە وەڵامت دەدەمەوە و پێت دەڵێم کاتێک لە ناو گۆڕدا سزایان دەدا بە هەمان شێوە زانایە بە غەیب و بەوەی چارەنوسیان ئاگربێ

هەروەها دەلێن
(باشە بۆچی دەیان ئایەت بە دۆر بخەینەوە کە سزا نیە پێش لێپرسینەوە، سزا نیە پێش لێپرسینەوە.)

وەڵام

نا نەخێر ئەوە جەنابتان ئایەتەکان بە درۆ دەخەیتە وە نەک ئێمە لەبەر ئەوەی پەروەردگارمان خەڵکانێکی لە دونیادا عەزاب داوە و ئەمەشی پێ وتوین لە قورئاندا، جا کە پەروردەگارمان لە دونیا دا سزای داون کەواتە دوور نیە کە لە ناو گۆڕەکانیشان سزایان بدات..
خوای گەورە دەفەرموێت :
(وَإِن يَتَوَلَّوْا يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِي الْأَرْضِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (74))التوبە

واتا (ئەگەر پشت هەڵکەن ئەوە بێگومان خوا سزای بە ئازاریان دەدات لە دونیا و لە قیامەتدا)

هەروەها پەرەوردیگار دەفەرمووێ

(فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِي أَيَّامٍ نَّحِسَاتٍ لِّنُذِيقَهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَخْزَىٰ ۖ وَهُمْ لَا يُنصَرُونَ (16)) “الاحقاف” واتا (ئەوسا ئیتر ئێمە بایەکی توند و زۆر ساردمان هەڵکردە سەریان لە چەند ڕۆژێکی شومدا، تا هەر لە ژیانی دنیادا بە سزای سەرشۆڕیان بگەیەنین…)

وە لە سورەتی الأحقاف خودای گەورە دەفەرموێت : (بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُم بِهِ ۖ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (24)الحقاف

واتا
( بەڵکو ئەوە ئەو کارەساتەیە کە پەلەتانە پێش بێت، ڕەشەبایەکی توند، کە سزایەکی بە ئازار و بە ئیشی پێیە…)
ئەمانە هەموو لە دونیا دا بوە و خوداش ناوی ناوە سزا!
دەی چۆن سزا نیە پێش لێپرسینەوە

هەروەها دەلێن

(ئەگەر سزالەناو گۆڕ هەبوایە ئەواتاکە سودمەند ئیبلیسە چونکە ئەو کۆتا بونەوەرە دەمرێ لەسەر زەویدا
دەی خەڵک سزا بدرێن لەناوگۆڕدا وئیبلیس بگەڕێ وکەیف وسەفابکا؟؟
کەواتە سزا لەناو گۆڕدا؟نیە چونکە لەوحاڵەتەدا ئیبلیس سودمەندەو دەگەڕێ وکەیف وسەفادەکا)

وەڵام

باشەبۆجی پەروەردگارمان نەتەوە کافرەکانی لەناوبرد بەرەشەبا و دەنگی گەورەی سامناک وبەرد وناوی نا سزای بەئارار؟دەی خۆ ئیبلیس ئەوکاتەش دەگەڕا وکەیف وسەفای دەکرد بەهەمان لۆژیک،لەوکاتەی کە کافرەکان تیایدا سزادەدران،حاجی مەنسوڕ کەیالی بەم شێوەیە پێت دەڵێ کە کافرەکان زیاتر سزادراون
سزای خوای بەراورد دەکا بە بەران ،نازانێ کەپەروەدگارمان بەتوانایە لەسەر ئەوەی سزای ئیبلیس چەند جارە بکاتەوە
ئەدی (خاوەن تۆڵەی سەخت)و(بەتوانا لەسەر هەموشتێک)مانای چیە؟!

بیروباوەڕی ئەهلی سوننەگشتیان ئەوەیە کەنەک تەنها سزالەناوگۆڕداهەیە،بەڵکوخۆشی ناوگۆڕیش هەیە
وەبیروباوەڕی ئەهلی سوننە گشتیان ئەوەیە کەسزای ناوی گۆڕ تەنها نمونەیەکی بچوککراوەیە لەوەی لەدواڕۆژدا ڕودەدات،وەکەسیش نکۆڵی لەوقسانەنەکردوە بێجگەلەهەنێ تاقمی گومڕا وەک خەواریج وموعتەزیلە
بەو بۆنەیەوە پێویستە لێرە ئاگادارکردنەوەیەک بکەین لە فێڵێکی ترکە کەدەلێن شەعڕاوی (ڕەحمەتی خوای لەسەربێ)یەکەم کەس بو وتی سزالەناوگۆڕدانیە

وەڵام
شێخی شەعڕاوی (ڕەحمەتی خوای لەسەربێ)نکۆڵی لەسزای ناوگۆڕدانەکردوە
ئەونکوڵی لەهەندێ دیمەنەکانی سزای ناوگۆڕ کردلەکاتێکدا جێگیر بووە وموتەواتیرە لەفەرمودەی پێغەمبەر هەروەک دەبینین
ئەمەش یەکێکە لەهەڵە وتێکەوتنەکانی شێخ ڕەحمەتی خوای لەسەربێ
کەواتە سزای ژیانی دونیا شتێکە وپاش ئەوە سزای ناوگۆڕدێت
کەواتە وشەی دەگەڕێنرێنەوە(یُرَدون)بۆڕۆژی قیامەتە
وە دو سزا هەیە،سزایەک لەکاتی یەکەم لەژیانی دونیا
سزاکەی ترلەکوێ؟لەناوگۆڕ
سزای ناوگۆڕ..ئایە لەناوگۆڕدا سزاهەیە؟بەڵێ،سزا لەناوگۆڕداجۆرێکە لەپیشاندانی ئەوەی کافرپێی سزادەدرێ
ئایەتی(النار یعرضون علیها غدوا وعشیا)،

لێرەدا بەڵگەی قورئانمان باسکرد،وەرن با باسی بەڵگە لە فەرموده بکەین
لەسەرەتادا بیرم لەوەکردەوە ئەوفەرمودانەتان بۆباس بکەم کەخۆشی وسزای ناوگۆڕدەسەلمێنێ
بینیم کەتەنها باسکردنی فەرمودەکان نزیکەی سعاتێک دەبات
بۆیە وتم کتێبێکتان پێ نیشانبدەم بەناوی
(الصحیح المسند في عذاب القبر ونعیمە)
کتێبەکە کە۱۰۷فەرمودەی تیایەلەسەر پرسیاری ناوگۆڕو سزاوخۆشی ناوگۆڕ
بێگومان ئەوانە دەڵێن ئەوفەرمودانە درۆن واباشترە ئەو ئەڵقەیەلەئێستاوە داخەن
چونکەگەرتۆ واگومان ببەی ۱۰۷فەرمودەکەزیاتر لە٤۰هاوەڵ گێڕاویانەتەوە درۆن
ئەوا ئەسڵەن هیچ گفتوگۆیەکی عەقڵانی سودی نیە لەگەڵت
بەڵام بۆکورتکردنەوە کات کورتەیەکی خێرای ئەو۱۰۷ فەرمودەیەتان پێدەدەم
پێغەمبەر ﷺ فەرمانی کردوە بەپەناگرتن لەسزای ناوگۆڕ بەگشتی
پێغەمبەر ﷺ فەرمانی کردوە بەپەناگرتن لەسزای ناوگۆڕ لەتەحیاتی کۆتایی لەناو نوێژدا
پێغەمبەر ﷺ فێرمانی کردوە بەپەناگرتن لەسزای ناوگۆڕ لەدوعاکانی بەیانیان وئێواران
پێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێمان داوە بەوشتانەی دەبێتە هۆی سزای ناوگۆڕ وەک دوزمانی وخۆپاک نەکردنەوەلەمیز
پێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێمان داوە بە پرسیاری دوو فریشتەکەو خۆشی وسزای ناوگۆڕ
کەتەنها نیشاندانی ئاگرنیەبەڵکو لێدانی تێدایە بە کوتک وجۆرەها سزای تری تیایە
پێغەمبەر ﷺ فێرمانی کردوە کە شەهید دەپارێزرێ لەسزای ناوگۆڕ
پێغەمبەر ﷺ لەغەزای ئەحزاب دوعای لەبتپەرستەکان کرد کەخوا گۆڕەکانیان پڕ ئاگربکات
پێغەمبەر ﷺ هەواڵی داوە بەهەندێ خەڵکی دیاریکراو کەلەگۆڕەکانیاندا سزادەدرێن
هەندێ لەوانەی باسم کرد ۱۰یان۱٥ بوون

کورتەی بابەت لەچەند خاڵێکدو

۱-ئایەتی ڕوون و ئاشکرا و سریح هەیە لەسەر عەبەزابی قەبر

۲-فەرموودەکان دەربارەی عەزابی قەبر متواترە کەهێزی وەک ئایەتێکی قورئانە متواتر

۳-عەزابی قەبر پرسیار ناخاتە سەر خودا ، چونکە خودا بەپێی گوناهەکانیان سزیان دەدا

٤-لەقەبر بەس عەزاب نیە بەڵکو پاداشت هەیە

٥-عەزابی قەبر پێش لێ پرسینەوە چۆن دەبێ؟
ئەمە پێش لێ پرسینەوەنیە بەڵکو دوو لێپێچینەوەهەیە یەکێیکان لە قەبر یەکێکیان لە رۆژی دوایی ،

٦-خودا دەیان قەوم هەر لەم دنیایە سزاداوە وەک عاد و سەمود و فیرعەون ئایە ئەمەش پێش حیساب نیە؟