نوێ

لەم زینجیرەیە باس لە چۆنیەتی دەستکاری توێژینەوەکان دەکەین دەربارەی مەی بینجیرەی یەکەم بریتیە لە دوو توێژینه‌وه‌ تایبه‌تی ئابڕوبه‌ر: چۆنیه‌تی ده‌ستكاری كردنی ژماره‌كانی توێژینه‌وه‌كانی مه‌ی:بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك كه‌ گوایه‌ كه‌ڵكی ته‌ندروستی تێدایه‌ بگره‌ زیاتر ئه‌وانه‌ی كه‌ مه‌ی ناخۆنه‌وه‌..!!
بخوێننه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ په‌ڕاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی بڵاوی ناكه‌نه‌وه‌ به‌ ناوی زانسته‌وه‌!!
ڕوویه‌كی تری زانست
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست پێبكه‌ین: لێگه‌ڕێن نمونه‌یه‌كتان بۆ بهێنینه‌وه‌ بۆ نزیكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌…
100 كه‌سمان هه‌یه‌ – 60 له‌وانه‌ ئالوده‌ی مه‌ی بوون هه‌تاوه‌كو ته‌ندروستی وێران كردن هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 40 تـــا 50 ساڵ: ده‌ستبه‌رداری بوون وه‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی جارێكی تر نه‌ زۆر و نه‌ كه‌م
به‌ڵام 40 كه‌ی تر 30 یان به‌ بڕی كه‌م مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌ – 10 یان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ی ناخۆنه‌وه‌ – ئێستا:
ئه‌گه‌ر پێوانه‌ی(ته‌ندروستی) 100 كه‌س بكه‌ین بۆ به‌راورد كردنی نێوان ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌(ئێستا)وه‌ ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی مه‌ی ناخۆنه‌وه‌(ئێستا)؟
بڕوانن ووشه‌ی(ئێستا)لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ چونكه‌ نهێنی ده‌ستكاری كردنه‌كه‌ی تێدایه‌ به‌داخه‌وه‌:ده‌چێته‌ ڕیزی ئه‌وانه‌ی كه‌ مه‌ی ناخۆنه‌وه‌ی(ئێستا): 60 كه‌س له‌وانه‌ی ته‌ندرووستیان وێران بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌ خواردنه‌وه‌ی!! واتا(ئێستا)مه‌ی ناخۆنه‌وه‌… پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:
ئه‌رێ ئه‌مه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نیه‌(به‌ڵكو له‌ خه‌ڵه‌تاندن گه‌وره‌تره‌)كه‌ باس له‌ ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانت بكه‌یت كه‌ خه‌ڵكی متمانه‌یان پێبكات به‌ داخه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێیت:
ته‌ندروستی 30 كه‌س له‌وانه‌ی كه‌ مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌ به‌ بڕی كه‌م:باشتره‌(به‌كۆ یان به‌ مامناوه‌ند)له‌ ته‌ندروستی 70 كه‌س له‌وانه‌ی كه‌ مه‌ی ناخۆنه‌وه‌؟!!!
ئه‌گه‌ر له‌م ده‌ستكاریه‌ تێگه‌یشتن كه‌ لێره‌دا ڕووی دا(چونكه‌ ئه‌م توێژینه‌وانه‌ باس له‌وه‌ ناكه‌ كه‌ 60كه‌س له‌م 70 كه‌سه‌ كه‌سانی گه‌وره‌ن له‌ ته‌مه‌ندا كه‌ ده‌ستیان له‌ مه‌ی خواردن هه‌ڵگرتووه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌ندروستی وێران كردن): دواتر تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی ده‌یڵێین ئێستا…
وه‌ تێده‌گه‌ن كه‌ چۆن بازرگانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی مه‌ی له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا یاری به‌ عه‌قڵی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌ داخه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی(په‌رده‌پۆشی زانست و توێژینه‌وه‌كان)به‌ هه‌مان شێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كان و ئه‌و ئابووریه‌ی كه‌ پشتی پێ به‌ستووه‌ بۆ فرۆشتنی مه‌ی به‌ گه‌له‌كه‌یان!!

توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م…….
له‌ ساڵی 2006ز توێژه‌ران چاوێكی پشكنینیان خشاند به‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجام دان و نه‌خشه‌كێ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی نامۆ له‌ ده‌رئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌ مه‌ی(هه‌ندێك جار ده‌یان هه‌زار كه‌سی ده‌گرته‌وه‌ له‌ یه‌ك توێژینه‌وه‌دا!!)وه‌كو:
هه‌تاوه‌كو زیاتر مه‌ی بخورێته‌وه‌ مه‌ترسیه‌كانی توش بون به‌ نه‌خۆشیه‌كان ده‌مارگیرانی دڵ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌!!
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌ به‌ ڕێك و پێكی كه‌متر توشی مردن ده‌بنه‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌ كه‌متر له‌ یه‌ك جار ده‌یخۆنه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر له‌ یه‌ك جار له‌ ڕۆژێكدا!!
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌رداخێك یان دوو په‌رداخ له‌ مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌ سێ یان چوار جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا كه‌متر توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن!!
ڕه‌چاوی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كرد كه‌ ببێته‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر(Meta-analysis) ئه‌مه‌ جۆرێكی زۆر به‌هێزه‌ له‌و توێژینه‌ پزیشكیانه‌ به‌ پێی ئه‌و لایه‌نه‌ پزیشكیه‌ی كه‌ پشت به‌ستووه‌ به‌ به‌ڵگه‌كان(Evidence-based medicine)له‌گه‌ڵ جۆرێكی تر پێی ده‌وترێت پێداچونه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی(Systematic review)-سوپرایزه‌كه‌ ئه‌مه‌ بوو بینیان كه‌ كه‌م و كوڕیه‌كی سه‌ره‌كی ئابڕوچو هه‌یه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ پێشینیه‌كان(ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر گومانمان باش بێت و بڵێین كه‌ به‌ ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌!!)ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی(پۆلێنكردن)ی مه‌ی خۆران یان ڕاستتر ئه‌وانه‌ی نایخۆنه‌وه‌!!
بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ توێژینه‌وه‌ پێشینیه‌كان له‌گه‌ڵ پۆلێنكردنه‌كه‌ی(ئه‌وانه‌ی مه‌ی ناخۆنه‌وه‌)كه‌سانێك بوون پێشتر خواردویانه‌ته‌وه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا!!به‌ڵام وازیان لێهێناوه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی یان به‌ ساڵاچون(تیشكیان خستوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی كه‌ نمونه‌مان بۆ هێنایه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌)!!
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پۆلێن كراون وه‌ك(مه‌ی نه‌ خۆر)وا ده‌رده‌كه‌ون كه‌ ته‌ندروستیان باش نیه‌ له‌ چاو كه‌سانی غه‌یری خۆیان به‌ دڵنیاییه‌وه‌!!
سوپرازه‌كه‌ لێره‌دایه‌:
كاتێك گرفتی پۆلێنكردنه‌كه‌ ڕێككرایه‌وه‌ له‌ به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌ پێشینه‌كه‌ و دوباره‌ خستنه‌وه‌ی بۆ ناو دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی: هیچ كه‌م بونێكی به‌دی ناكرێت له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و تێكڕای مردن له‌لای كه‌سانی مه‌ی خۆر به‌ ڕێك و پێكی!!
ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌ :
Alcohol dosing and total mortality in men and women: an updated meta-analysis of 34 prospective studies
لینكی توێژینه‌وه‌كه‌ :
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/17159008

ئایا ته‌نها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گه‌یشت به‌مه‌؟
یان هی تر هه‌یه‌؟یان له‌وه‌ نوێتر هه‌یه‌؟؟
———————-
توێژینه‌وه‌ی دووه‌م…….
له‌ ساڵی 2015 توێژه‌رانی تر هه‌ستان به‌ ده‌ركردنی گریمانه‌یه‌یك(هه‌ڵه‌ی پۆلێنكردن)زیاتر-هه‌ستان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڵاوكرانه‌وه‌ له‌ گۆڤاری به‌ناوبانگی به‌ریتانی (British Medical Journal): هه‌مان ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی هه‌بوو كه‌ باسمان لێیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ نوێ جه‌خت بۆ بكاته‌وه‌ كه‌:
به‌ ساده‌یی به‌راوردی كردووه‌ له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری ته‌ندروستی: كاریگه‌ریه‌كی به‌ كه‌ڵك و ئاشكرای هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی(ئه‌و كاریگه‌ری هه‌ندێك مه‌وادی به‌ كه‌ڵك له‌ مه‌ی دا وه‌كو ماده‌ی بۆلیفینول كه‌ له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كدا له‌ ڕووه‌كدا هه‌یه‌ پێش ترشاندنیان)-به‌ڵام ئه‌گه‌ر(مه‌ی خۆرانی كۆن)دور بخه‌ینه‌وه‌ له‌ جۆری(ئه‌وانه‌ی مه‌ی ناخۆنه‌وه‌)وه‌ ئاماده‌یان بكه‌ین بۆ پۆلێنكردنی ته‌ندروست وه‌ك مه‌ی خۆران:كه‌ڵكه‌كان به‌ جوان دانانرێن كه‌ پێشبینی ده‌كران یان موباله‌غه‌یان تێدا ده‌كرا له‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یان!!به‌ڵكو له‌ ڕاستیدا تێكڕای كه‌ڵكه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه‌!!

ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌:
All cause mortality and the case for age specific alcohol consumption guidelines: pooled analyses of up to 10 population based cohorts
لینكی توێژینه‌وه‌كه‌:
http://www.bmj.com/content/350/bmj.h384
له‌ كۆتادا نه‌ك له‌ كۆتاییدا:
له‌ لوتكه‌ی گه‌مژه‌ییدایه‌ كه‌سێكی فامیده‌ گومڕا بكرێت ئه‌مڕۆ و باوه‌ڕ به‌وه‌ بكات كه‌ په‌ڕاوی بێباوڕه‌كان به‌رده‌وام بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ زانست-ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی نێوان لاوان و تانه‌ دان له‌ ئافره‌تانی موسڵمان و ئاینی ئیسلام و گومان دروست كردن له‌ شه‌رعی خوای باڵاده‌ست به‌هه‌موو شێوازێك هیچی تر نین
ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی فامیده‌ ده‌خاته‌ گومانه‌وه‌ له‌ كاریگه‌ری مه‌ی(ته‌نانه‌ت بڕی كه‌م كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن گوایه‌ زیانی نیه‌ و به‌ڵكو به‌ كه‌ڵكه‌):كاریگه‌ری له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك و ئافره‌تان ته‌نانه‌ت كۆرپه‌له‌ له‌ سكی دایكیدا-ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر و گورچیله‌ و ئه‌وانی تر.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵی2014ز به‌ ناونیشانی:
Global status report on alcohol and health 2014
باس له‌ په‌یوه‌ندی مه‌ی به‌ زیاد بوونی تێكڕاكانی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكی و به‌مۆم بوونی جگه‌ر و هه‌وكردنی په‌نكریاس و خۆكوشتن و دوژمنایه‌تی و ڕوداوه‌كان به‌ گژداچونه‌وه‌!!
لینكه‌كه‌ :
http://www.who.int/substance_abuse/publications/global_alcohol_report/en/
ئه‌مه‌ش ڕاپۆرتی تر ده‌رباره‌ی مه‌ترسیه‌كان مه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر منداڵبوون به‌ ناونیشانی
Alcohol and Pregnancy
لینكه‌كه‌:
https://www.cdc.gov/vitalsigns/fasd/index.html

https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fwww.ncbi.nlm.nih.gov%2Fpubmed%2F17159008&h=AT1hy_e7DKgzMTSZ_faziS9JC5TTbawY6MMyI6yaWb5drsI3ur9ay9VZ81uGkUwuzVMLai9mJ0HsLA3bSQ_YCpw2ETXEOLrCt7SY1nv1-UnJQHrM12_eYrnAaFYhc7y0lFE