نوێ

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆتایی هێنانبه‌ ژیان له‌ نێو هه‌رزه‌كاران و گه‌نجان هه‌موو ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی(10-24)=(46000)حاڵه‌ت.تێكڕای ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆتایی هێنان به‌ ژیان له‌ نێوان هه‌رزه‌كاران له‌ یه‌ك ڕۆژدا(12)حاڵه‌ته‌. وه‌رمانگرت له‌ ووتاڕێك:(گه‌لی فه‌ره‌نسی ڕزگار بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت) ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن له‌ فه‌ره‌نسا=(200.000)هه‌وڵ له‌ ساڵێكدا.

سەرچاوە https://www.planetoscope.com/mortalite/1371-nombre-de-suicides-en-france.html

به‌ڵام له‌ ئه‌مه‌ریكا،بۆ هه‌رزه‌كاران ته‌نها(575.000)هه‌وڵی خۆكوشتنه‌ له‌ ساڵێكدا.!!! ئه‌م گه‌له‌ له‌ باشیدا نیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك.!

پاشان ڕێژه‌ی خوێندكارانی خوێندنگا ناوه‌ندیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌دواداچون ده‌یگرتنه‌وه‌ وتیان:به‌شێوه‌یه‌كی جددی بیریان له‌ خۆكوشتن كردوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی(16%) وه‌ ئه‌و ڕێژه‌ سه‌دیه‌ی كه‌ به‌ پێش بینی دانرابوو بریتیه‌ له‌ (13%) ،به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ بگره‌ ئێمه‌ له‌ جه‌زائیر ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی بكوژێت ئه‌وا هه‌ر 40 ملیۆن جه‌زائیریه‌كه‌ پێی ده‌زانن و هه‌واڵه‌كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌موو ناوچه‌كان له‌به‌ر ده‌گمه‌نی ئه‌م شتانه‌ له‌لامان،به‌ڵكو هه‌ندێكمان به‌یه‌كه‌م ته‌كانی هه‌واڵه‌كه‌ باوه‌ڕناكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ هه‌تا پشت ڕاست ده‌كرێته‌وه‌.! ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات منداڵان له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ئاستێكی به‌رزن له‌ كه‌لتوری خۆكوشتن.! ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ له‌وانه‌ش:

  • بڵاوبونه‌وه‌ی خۆكوشتن.

  • كۆنتڕۆڵی ڕاگه‌یاندن،به‌تایبه‌تی ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی خۆكوشتن ده‌كه‌ن به‌ ڕێگه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ.

  • په‌روه‌رده‌ی ماددی له‌ لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه‌.

  • بوونی دیارده‌ی فێركردنی خۆكوشتن.

  • بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نا شه‌رعی.

  • بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

ده‌رباره‌ی ئامرازه‌كانی خۆكوشتن:

45% ڕێژه‌ی خۆكوشتنی نێو گه‌نجانه‌ به‌ چه‌كی ئاگرینه‌.

40% ڕێژه‌ی خۆكوشتنی نێو گه‌نجانه‌ به‌ خۆ خنكاندن.

8% ڕێژه‌ی خوكوشتنی نێو گه‌نجانه‌ به‌ ژه‌هر.

7% ئامرازی تر.

ئه‌م ئامارانه‌ نوێن و هی به‌رواری 28-4-2018.

گومانی تێدا نیه‌ گه‌لێك عه‌لمانیه‌ت و هه‌موو ئامرازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی چاریان نه‌كات،پێویستیان به‌ ئایینێكه‌ نه‌ك هه‌ر ئایینێك به‌ڵكو ئاینی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی رۆحه‌كانیان زیندوو بكاته‌وه‌،وه‌ ئاسووده‌ییی ڕاسته‌قینه‌ بخاته‌ ناو دڵیانه‌وه‌،فێریان بكات چۆن ناڕه‌حه‌تیه‌كان تێبپه‌ڕێنن به‌ ڕێگه‌یه‌كی نموونه‌یه‌یی.

خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌مانه‌ بكات بۆ ئیسلام و ده‌ریانبهینێت له‌ تاریكیه‌كان بۆ ڕووناكی.سوێند به‌خوا ئه‌و دۆخه‌ تاڵه‌مان پێ ناخۆشه‌،داواكارین له‌ خوا ڕێنمونیان بكات بۆ ئیسلام.

هه‌روه‌ها له‌ خوا داواكارین كه‌ منداڵه‌كانمان و گه‌نجه‌كانمان بپارێزێت.. تا ببنه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ژێر سێبه‌ری خوا له‌ ڕۆژێكدا كه‌ جگه‌ له‌ سێبه‌ری ئه‌و هیچ سێبه‌رێكی تر نیه‌.

https://www.statisticbrain.com/teen-suicide-statistics/