نوێ

#سه‌ره‌تا با تێرامانێك له‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا (المؤمنون:١٤)

واتا: ئینجا به‌ گۆشت (په‌یکه‌ره‌) ئێسکه‌که‌مان داپۆشی.

دێین پیتی (ف) شی ده‌كه‌ینه‌وه‌،ده‌بینین كه‌ پیتێكه‌ ده‌شێت بۆ ریزگرتن و هه‌ره‌ دوایی.

پێش ئه‌وه‌ی ووڵامی پرسیاره‌كه‌مان بده‌ینه‌وه‌،ده‌بێت بیرۆكه‌یه‌كمان هه‌بێت ده‌رباره‌ی واتای ووشه‌ی(#مضغة)واتا گۆشتێكی جوواو،به‌تایبه‌تی له‌كاتی قسه‌ وباس له‌سه‌ر ئیعجازی زانستی له‌ درووست بوونی كۆرپه‌له‌ له‌ قورئان،زۆر جارئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ ده‌بیستین، یه‌كێك ده‌ڵێت ئایا بینوته‌ كۆرپه‌له‌یه‌ك له‌ بار ببرێت پێش ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كه‌ی ته‌واو ببێت و وه‌كو هه‌یكه‌لێكی ئێسكی بێته‌ خواره‌وه‌؟

بۆیه‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بدرێت به‌ واتای ووشه‌ی(#مضغة)واتا گۆشتێكی جوواو له‌ زمانی عه‌ره‌بی،فه‌یروز ئابادی ده‌ڵێت (المُضْغَةُ)واتا پارچه‌یه‌ك گۆشت له‌ فه‌رهه‌نگی قاموس المحیط،پیتی غ، به‌شی میم،لاپه‌ڕه‌ 788.

له‌ قورئان به‌ جوواو باسكراوه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه‌ نه‌رمی بۆ جووین ده‌شێت و هێشتا ڕه‌ق نه‌بووه‌،و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ پاشی ڕوو ده‌دات و ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ چه‌ند خانه‌ی جیاواز كه‌ لێیانه‌وه‌ شانه‌كانی تری له‌ش له‌ ئێسك و هه‌سته‌ ده‌مار و گۆشت درووست ده‌بن، به‌ پارچه‌یه‌ك گۆشت وه‌سفی نه‌كردووه‌، چونكه‌ گۆشت واتا شانه‌یه‌كی ماسوولكه‌یی.

په‌ره‌ده‌سه‌نێت له‌ماوه‌ی(24)یان(26)ڕۆژ له‌ ژیانی كۆرپه‌له‌كه‌،به‌رده‌وام ده‌بێت تا حه‌فته‌ی شه‌شه‌م

فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا (المؤمنون:١٤)

واتا: پارچه‌ جووراوه‌كه‌مان كرد به‌ ئێسك

درووست بوون و نایابی #شانه‌ مه‌زنه‌كان پێش شانه‌ ماسوولكه‌ییه‌كان ده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ئێسكه‌كان ده‌گرن له‌ قۆناغی دواتر، واتا یه‌كه‌م جار ئێسكه‌كان درووست ده‌بن،دواتر ماسوولكه‌ هه‌یكه‌لیه‌كان دایده‌پۆشن واتا گۆشت.

ئێستا ده‌ست ده‌كه‌ین ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌ له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌:

له‌ پێگه‌ی #پزیشكی به‌ناوبانگی Medscape ده‌ڵێت.. شانه‌كانی په‌یكه‌ری ئێسكی یه‌كه‌م شانه‌ن كه‌ به‌ ڕوونی ده‌رده‌كه‌ون له‌ پرۆسه‌ی جياوازی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی لا به‌رزه‌كان.

“The tissues of the skeletal system are the first major tissues to show overt differentiation in the developing upper limb”

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FvewUZ3&h=1AQHVzYZs&enc=AZNOWZb1yH5oto4gM14g93uvn-c0bDzLnS3sOujahOkoy9bGzxx4ImTVaVIagfKJPUFEPberBA7GFb2LTlYRisLQWMIv_kH9HFfBIqklP5P99dDjNivYAeq9OUfqD6Zygb3VLfOsOL4erbrsebZDfGeF&s=1

2. درووست بوونی كڕكڕاگه‌كان ده‌ست پێده‌كات له‌ دوای(5.5)حه‌فته‌ له‌ ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌كه‌ Cartilage formation begins by 5½ weeks

http://goo.gl/9mn7QJ

Moore and Persaud, 2003. P382

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FcQzoue&h=kAQG4HSG2&enc=AZPZpsEdASuuA-Bgdz_XniygH-EZ1WiV_AafT6gvLbXBx_ZfUt84YUgYAkjlTn7u9BpqckxQHbOndBC_cmGP1uV9vCLr-YPjovDFFxOmbfZgcS3aEQr-7Okjil-sqnzMiCwYML5C_bBbp-oqYFK3iAaA&s=1

3. به‌هاتنی حه‌فته‌ی(5.5)ئێسكه‌كانی ده‌ست ده‌ست به‌ دروست بوون ده‌كه‌ن،به‌نجه‌ گه‌وره‌ و په‌نجه‌كان و مه‌چه‌ك.

By 5½ weeks… begin forming the bones in the hand including the thumb and fingers. Wrist formation is also underway.

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FOM3bFd&h=uAQE4bJbU&enc=AZOrOhYGJpt0JGsQv37An3u5-l1_Qc2qsqVHP-7_NeXkPFJZo8JnuknwVmqPHEKpQAlAYH9UWh31JcjUwuBagAnMZz7weqQu5coyJQJvJXOSYNRvNm4X7RVxhWaqHtqL3czL2Z2FpKvDxpsrvs049XPr&s=1

Moore and Persaud, 2003. P86.

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FhvLOec&h=gAQELzHYs&enc=AZNy2myIOiPRKgMfF_Q4Xp83xkWOez6KhOddW6kW0pZNju9q2frD8at2RPesOuwEulnw1wPZ1LkNYPHle0mq5Y-GWH4-mTYGtmfCTkwugL2E9ZGhfvXtSCQcs6A-yQe2BkMfl4xuBMg-wF6CExPINcQv&s=1

4.له‌ حه‌فته‌ی(6)،جیاوازی نێوان قۆڵه‌كان و قاچه‌كان به‌ خێرایی ڕوو ده‌دات،به‌ڵام #لاكانی سه‌ره‌وه‌ خێراتر په‌ره‌ ده‌سه‌نن له‌ خوارووه‌كان، له‌ داهاتوو كڕكڕاگه‌ی ئێسكه‌كان درووست ده‌بن.

The differentiation of the arms and legs progresses rapidly, whereby the upper extremities are always somewhat further developed than the lower ones. The chondrogenesis of the future bones…

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2F11gdeZ&h=uAQE4bJbU&enc=AZOZXIuMxHZ79AmSmrylVrL3bKUB240s4I-HIoNa5aR2n23CYahLu1h1PbnsqoE0iD5r4lRPeBu2sseFisfDXr-GSTC61M-DAlUZVsL6xbm90nKQXBeGwLgQCC-gOe_RUl1R9e3ClMyJm4khprHgiGWB&s=1

5.له‌ دوای(6.5)حه‌فته‌،دوو ئانیشكه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون و #كۆرپه‌له‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ جووڵاندنی هه‌ردوو ده‌ستی، په‌نجه‌كان له‌یه‌ك ده‌ترازێن درز ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاچ و قوله‌پێ ده‌رده‌كه‌ون،په‌نجه‌كانی قاچ و ئێسكه‌كانی شانه‌پێ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ درووست بوون له‌ قاچه‌كان.

6. جومگه‌كان درووست ده‌بن،ریشاڵه‌ ماسوولكه‌ییه‌كان درووست ده‌بن،وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ گه‌شه‌ی ماسوولكه‌كانی كۆرپه‌له‌كه‌.

By 6½ weeks, the elbows are distinct and the embryo begins moving both hands. The fingers are also starting to separate as evidenced by the appearance of notching between the digital rays.

The foot plate and ankle also emerge while toes and metatarsal bones begin to form in the feet.

Joint development is underway and the onset of primary muscle fiber formation indicates the embryo’s muscles are growing.

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FXLGQqR&h=JAQGToYLD&enc=AZNi593RXvujA9scMcf5E_ND9uqs3C8PVR5xKxLZisDB0SWjYGLoJcriKZf0G85HjKxm-Z3BSnCQz0oW3hba0R-FqhjsZw7tUJFo6HylRGl3S-zjQiOi47YfX2kbtS3_XAR2udL2ivrvz18dtnTNXiy6&s=1

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FJ87od8&h=_AQGGdGbF&enc=AZPcZ6B0LcByhK15z_LjsI3avcJT6cU-SoiXluh2zHJR0X_3UED057MhCtz7-VVnprVm65sTSNCEJCZLI5rttCFwWBNrnYoyAAbpeP4DpWJh9MyU-gFFTIZlnFNI5pzIF_uoM0NExAfa2O0LPYdBDss2&s=1

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FFPS14m&h=MAQHdDbhM&enc=AZP3iV4AUrGOF_IolATkw2oNW_RoaXC2QrikjrMFXuBE3EZ27slwOVGLRPiPDoCjFMlj0RFToBepn6dFKT62THU-fifkF420XyVk5M61zNyUx5T4e0LJzG6x0BBqJCqciyIQRqHGIhbcR8enx_BXDio9&s=1

7. به‌ڵام هه‌ندێك ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، ووتیان: ناكرێت كڕكڕاگه‌ به‌ ئێسك هه‌ژمار بكرێن!

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی #قورئانی_پیرۆز به‌ زمانی عه‌ره‌بی ڕوون دابه‌زیوه‌،ئێستا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ فه‌رهه‌نگی زمانی عه‌ره‌بی،بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ووشه‌ی (غضروف = كڕكڕاگه‌)واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت لای عه‌ره‌ب،سوپرایزه‌كه‌:

(غضروف = كڕكڕاگه‌): هه‌موو ئێسكێكی نه‌رمه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت.(المعجم الوسیط)

(غضروف = كڕكڕاگه‌): هه‌موو ئێسكێكی نه‌رمه‌(المحیط فی اللغة)

(غضروف = كڕكڕاگه‌): هه‌موو ئێسكێكی نه‌رمه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت.(لسان العرب)

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2Fd3nnLb&h=SAQGc6eum&enc=AZMPHXnGl_cnbiLrGNidvA5O9jIfh5tySbZpm8gugfSTK6P0t9aC43Hp3CXSnxfOEu0P_hiuWlTpjjlfo_-jVOZQcefdHLp8Tw4HZiTMwtzLcCwFiYUqVayKwk_J4YkUgEFhuBX6UIAsuPlOtwZ0cuJN&s=1

8. ئێستا،واتای ووشه‌ی(لحم = گۆشت)چیه‌؟

وه‌ك زانراوه‌ كاتێك ده‌چیت بۆ لای قه‌ساب بۆ گۆشت كڕین ئه‌وه‌ی بۆت لێ ده‌كاته‌وه‌ ماسوولكه‌كانه‌،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیاببینه‌وه‌ په‌نامان برده‌ به‌ فه‌رهه‌نگه‌ #عه‌ره‌بیه‌كان،

گۆشت له‌ جه‌سته‌: به‌شی ماسوولكه‌یی شلی نێوان پێت و ئیسكه‌!

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2F3voPcr&h=pAQHcZdNz&enc=AZMhuP_x9q0gbEVTVdnPI_D0I3gdktWTR8WdYYVvLnTxPmkVIn6Ix3JNSrbBDyfcvag7IhalPPnUkrAQBSF3BYBVyvSa02ADghMMUICKNsEvbGwLBexJfL2rceIaWBi6t7RL5WTcYX1QncP523XtUkSE&s=1

كاتێك گه‌ڕاین به‌ دوای ووشه‌ی(عضلة = ماسوولكه‌):

عضلة: كۆكراوه‌ی ماسوولكه‌كانه‌:هه‌موو ئه‌ندامێكی گۆشتنه‌ كه‌ پێك هاتبێت له‌ ڕیشاڵه‌كان،ره‌نگه‌ نوشتانه‌وه‌ و شل بوونه‌وه‌ی ببێته‌ هۆی جوڵه‌ له‌ له‌ش.

http://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fgoo.gl%2FqmQU3u&h=uAQE4bJbU&enc=AZMA1cziR-LRz7spcL2s9i51Ku4PK6TPPjI2Y6OuiqcoOfCymrvItUam-5rZE16NqBpWHf9XXC6958Ly7Yha1HXo0uWYaH-wuZuuBW8ZbOTH5WUFbnAQclARy4P4DAoe71W4ip8EI_Ko2SQrs0d2PXTc&s=1

#ده‌رئه‌نجام له‌وه‌ی پێشوو – به‌ ئاسانی و ڕوونی- ئێسكه‌كان له‌ پێش ماسوولكه‌كان درووست ده‌بن!

تا ئێره‌ وه‌ڵامه‌كه‌مان كۆتایی پێدێت تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی پسپۆڕ نین.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

به‌ڵام بۆ#پسپۆره‌كان و هه‌ركه‌س بیه‌وێت فراواندن بكات:

له‌گه‌ڵ هه‌موو سوڕێكی هێلكه‌دان،ته‌نها یه‌ك هێلكه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ گه‌شه‌كردن،بۆ ئه‌وه‌ی دسه‌ت بكات به‌ گه‌شته‌كه‌ی له‌ گه‌شتێك له‌ تۆودانه‌وه‌ بۆ كه‌ناڵی فالوب(هێلكه‌دان به‌ منداڵدان ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌ له‌شی ئافره‌تدا)دواتر بۆ ره‌حم،له‌وێ پیتاندن درووست ده‌بێت،كه‌ هێلكه‌ و سپیرم به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن.

له‌ گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانی پیتاندن سه‌ره‌تای ته‌قینه‌،كه‌ پرۆسه‌ی دابه‌ش بوونه‌،هێلكه‌ پیتێنراوه‌كه‌ به‌ چه‌ند زنجیره‌یه‌ك دابه‌ش بوونی دووباره‌وه‌ بوو تێده‌په‌ڕێت.؟

له‌گه‌ڵ بوونی ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌ به‌ (3)حه‌فته‌، ئه‌م سێ چینه‌ ژوورۆچكه‌یه‌ی درووست ده‌بن ( زمانه‌چكۆله‌ی ده‌ره‌وه‌،زمانه‌چكۆله‌ مام ناوه‌ند،زمانه‌چكۆله‌ی ناوه‌وه‌)،ئه‌م چینانه‌ سه‌رجه‌م شانه‌كان و ئه‌ندامه‌كانی كۆرپه‌له‌كه‌ پێكده‌هێنن.

قۆناغی كۆرپه‌له‌یی(embryonic period)،كه‌ ده‌ست پێده‌كات له‌ حه‌فته‌ی(3)ه‌وه‌ تا حه‌فته‌ی(8)له‌ گه‌شه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌،هه‌موو چینێكی ئه‌و سێ چینه‌ی سه‌ره‌وه‌ شانه‌ و ئه‌ندامی پێده‌به‌خشێت،وه‌ وه‌ك ئه‌نجامێك بۆ درووست بوونی ئه‌ندامه‌كان هه‌ندێك سیفه‌تی تری له‌ش درووست ده‌بن.

گرنگترین شت كه‌ زمانه‌چكۆله‌ ناوه‌ڕاست ده‌یبه‌خشێت بریتیه‌ له‌ زمانه‌چكۆله‌ی ته‌نیشت به‌ ده‌ته‌نیشت(paraxial) كه‌ جه‌سته‌ بچوكانه‌ درووست ده‌كات كه‌ ئه‌وانیش ده‌به‌خشن:ئه‌و هه‌نده‌ ئێسكیه‌(sclerotome) كه‌ كڕكڕاگه‌ و ئێسك درووست ده‌كات،و ئه‌و هێنده‌ ماسوولكه‌ییه‌(myotome) كه‌ ماسوولكه‌ درووست ده‌كات.

هه‌روه‌ها ده‌به‌خشێت به‌ په‌ڵه‌ ناوه‌ندیه‌كانی خوێن(intermediate plate)،وپه‌ڵه‌ لاوه‌كیه‌كانی خوێن(lateral plate)

T.W. Sadler , Langman’s Medical Embryology , 12th Ed , Lippincott Williams & Wilkins, New York ,2012 , P 41-42 , P 84-85
3- قۆناغی درووست بوونی سیسته‌می ئێسكی و ماسوولكه‌ی ده‌ست پێده‌كات قردود(notochordd) وبۆری كۆئه‌ندامی هه‌سته‌ ده‌مار(neural tube) له‌ حه‌فته‌ی(3)له‌ ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌كه‌،چینی زمانه‌چكۆله‌ی ناوه‌ند(mesodermm) ده‌ست ده‌كات به‌ چڕ بوون بۆ درووستكردنی دوو ستوونی درێژ له‌ چینی زمانه‌چكۆله‌ی ناوه‌ند هاوته‌نیشتی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ (paraxial mesoderm)
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی حه‌فته‌ی(3)،ئه‌م ستوونانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دابه‌ش بوون بۆ چه‌ند بارستاییه‌ك له‌ زمانه‌چكۆله‌ی ناوه‌ند پێیان ده‌وترێت جه‌سته‌كان(somites) ئه‌م جه‌ستانه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌ركه‌وته‌ن هاوشێوه‌ی نقێم له‌سه‌ر درێژایی بانی پشتی كۆرپه‌له‌كه‌.

هه‌موو جه‌ستۆكه‌یه‌ك ده‌بێت به‌ دوو به‌ش

به‌شی ناوه‌كی هێنده‌ی ئێسكی (sclerotome)

به‌شی پشتی هێنده‌ ئێسكه‌ی پێست (dermomyotome)

خانه‌كانی هێنده‌ ماسوولكه‌یه‌كه‌ (myotonme)به‌رهه‌مهێنی خانه‌ی ماسوولكه‌یی،یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ئاوساویه‌ ماسوولكه‌یه‌كان (myoblast)
Keith L. Moore, THE DEVELOPING HUMAN CLINICALLY ORIENTED EMBRYOLOGY ,10th Ed ,Elsevier’s Health Science, New York , 2016, P337
(https://goo.gl/1jS4It)

4-له‌یه‌ك ترازانی شانه‌ ماسوولكه‌ییه‌كان:

به‌ كۆتایی هاتنی حه‌فته‌ی(4)،هه‌ندێك هێنده‌ ئێسكی له‌ یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه‌ بۆ گۆشت (mesenchyme)كه‌ توانای جیابوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ شانه‌ی ئێسكی.ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ زه‌نگێكه‌ بۆ سه‌ره‌تای چالاك بوونی جینه‌كانه‌

یه‌كه‌م جار ئێسكه‌كه‌ درووست ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی خانه‌ گۆشت،(selective gene activity)كه‌ پێش جیابوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌وێت، دواتر جیابوونه‌وه‌ی شانه‌ی ئێسكی بۆ دوو شانه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌وانیش گۆشت و كڕكڕاگه‌ن.
T.W. Sadler , Langman’s Medical Embryology , 11th Ed , Lippincott Williams & Wilkins, New York ,2012 , P136
(http://goo.gl/yJnQlU)

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ زیاتر لێی تێبگه‌ین،لاكان به‌ نموونه‌ وه‌رده‌گرین:

كۆتایی حه‌فته‌ی(4)خونچه‌ی لاكان ده‌رده‌كه‌ون له‌سه‌ر شێوه‌ی گروپێكی ده‌ره‌كی له‌ دیواری له‌شی ناوه‌وه‌ی لاكه‌.

لاكانی سه‌ره‌وه‌ وخواره‌وه‌ درووست ده‌بن له‌ یه‌كچوو ده‌بن جگه‌ له‌ كاتی درووست بوونیان،لاكانی سه‌ره‌وه‌ به‌ دوو ڕۆژ پێش ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كه‌ون.

كاتێك شێوه‌ی ده‌ره‌كی ده‌ست ده‌كات به‌ ده‌ركه‌وتن،خانه‌ ناوه‌ندیه‌ گۆشتیه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ گردبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن(mesenchyme)،ئه‌م خانانه‌ ده‌ست به‌ جیابوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ درووستكردنی خانه‌ كڕكڕاگه‌ییه‌كان.
T.W. Sadler , Langman’s Medical Embryology , 11th Ed , Lippincott Williams & Wilkins, New York ,2012 , P150

5- له‌ كۆتایی حه‌فته‌ی(6)هه‌یكه‌لی لاكان به‌ ته‌واوه‌تی ده‌بێت به‌ شانه‌یه‌كی كڕكڕاگه‌یی،و له‌ حه‌فته‌ی(7)دا ئه‌م كڕكڕاگه‌یه‌ ده‌بێت به‌ ئێسك!
6- جیابوونه‌وه‌ی ماسوولكه‌كان

دكتۆر سادله‌ر ده‌ڵێت (Sadler)

یه‌كه‌م هاندان بۆ جیابوونه‌وه‌ی ماسوولكه‌ی لاكان له‌ حه‌فته‌ی(7)ده‌رده‌كه‌وێت له‌ درووست بوون له‌سه‌ر شێوه‌ی گردبوونه‌وه‌كان به‌ گۆشته‌ ناوه‌ندیه‌كان نزیك بنكه‌ی خونچه‌ی لاكان!
به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كڕكڕاگه‌ی لاكان ته‌واو ده‌بن به‌ كۆتایی حه‌فته‌ی(6)به‌ڵام ماسوولكه‌كانی جیابوونه‌وه‌ له‌ حه‌فته‌ی(7)،ئه‌مه‌ش واتا درووست بوونی ئێسقان دواتر پڕ بوونه‌وه‌ی به‌ گۆشت واتا ماسوولكه‌كان!
T.W. Sadler , Langman’s Medical Embryology , 11th Ed , Lippincott Williams & Wilkins, New York ,2012 , P150
(http://goo.gl/BLENWZ)