نوێ

له‌ ساڵی 2015 گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك هه‌بوو تێیدا خانمه‌ پرۆفیسۆر(ساندرا ئۆڵسن – Sandra Olsen) له‌ زانكۆی كینساس باس له‌و زانیاریه‌ نامۆیانه‌ ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی نایزانن جگه‌ له‌خۆی: دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین ئاژه‌ڵی كێوی وه‌ك ئاسه‌واری ئێسك و وێنه‌ به‌ردینیه‌كان له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كه‌ ئه‌مڕۆ بیابانه‌ به‌ تایبه‌تی سعودیه‌ – وه‌گ مانگای كێوی و ئاژه‌ڵه‌كانی ئۆراكس Oryx- ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ جگه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ گژوگیای چڕیان تێدایه‌ له‌ شوێنێكی تر بوونیان نیه‌ یان له‌ (ناوچه‌ گژوگیاویه‌كان و ڕووباره‌كان و ئه‌و ده‌ریاچانه‌ی كه‌ سازگارن)وه‌كو سه‌فانه‌ له‌ كینیا به‌ ته‌واوه‌تی!!

لینكی ڤیدیۆكه‌:

ئه‌م دۆزینه‌وانه‌ی كه‌ توێژینه‌وه‌ نوێكان تۆماریان كردووه‌ وه‌صفی ژیانی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌كات كه‌ چۆن نزیك بووه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌وه‌ی كه‌ مرۆڤی ئه‌مرۆ ده‌یزانێت !! صه‌گی كه‌نعانیان به‌كار ده‌هینا بۆ ڕاو – هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌سپ بۆ گواستنه‌وه‌

ئه‌م لینكه‌ هی زانكۆی (كانساس)ه‌،تێیدا خانمه‌ پرۆفیسۆر و جگه‌ له‌وی تێدایه‌ به‌ڵام هی(2014)یه‌،زۆر زانیاری تێدایه‌ ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵه‌ كێویه‌كان و ماڵێه‌كان كه‌ دۆزینیانه‌وه‌ له‌و كاته‌ كۆنه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ سعودیه‌ ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌:

http://news.ku.edu/rock-art-provides-unique-window-early-human-animal-life-saudi-arabia

ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ش هی پێگه‌ی هه‌واڵی BBCيه‌ له‌2014 باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی ناب ده‌كات یه‌كێك له‌ زه‌به‌لاحترین جۆره‌كانی فیله‌ له‌ بیابانی نفود ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ پێی پێشبینیه‌كانیان بۆ 325 هه‌زار سال!! ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ ژینگه‌ سه‌وزه‌كه‌ی بیابان له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ كه‌ له‌بری ئه‌م بیابانه‌ی ئێستا، ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌:

http://www.bbc.com/news/world-middle-east-26841410

كه‌واتا…

ئه‌م دۆزینه‌وانه‌ یه‌ك ده‌گرن له‌گه‌ڵ دواهه‌مینی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه‌ پێشكه‌شتانی ده‌كه‌ین ئێستا له‌(2015)سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتن به‌ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی تۆڕی ئه‌و ڕووبار و ده‌ریاچانه‌ی كه‌ زه‌وی دوورگه‌ی عه‌ره‌بییان پڕ ده‌كرده‌وه‌ وه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ وێنه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌.

Scientists have mapped the ancient river systems that criss-crossed what is now desert

یان وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌یبینن له‌ لینكی بابه‌تی دواتر له‌ گۆڤاری جیهانی ئه‌مریكای به‌ناوبانگ American Scientist كه‌ دان ده‌نێت به‌و ڕابردووه‌ پڕه‌ی به‌ گژوگیا و ڕووباره‌كان به‌ ناونیشانه‌كه‌ی له‌ 2015 ئا لێره‌دا:

http://www.americanscientist.org/issues/pub/2015/5/new-sites-on-the-trail-of-early-humans

New Sites on the Trail of Early Humans

كه‌ ئه‌مه‌ ووشه‌ی ده‌سپێكه‌كه‌ی بوو:

به‌به‌كارهێنانی هه‌موو شتێك: له‌ وێنه‌گرتنی كوالێتی به‌رز هه‌تا پشكنینی خاكه‌كه‌: توێژه‌ره‌كان ئاسه‌واری باوباپیرانی مرۆڤ ده‌دۆزنه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك شوێنی پیشبینی نه‌كراو !!

Using everything from high-tech imaging to handheld sand sieves, researchers are finding traces of our early human ancestors in some unexpected places.

ئێستاش…

كه‌مێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت كه‌ تێیدا فه‌رموویه‌تی وه‌ك هاتووه‌ له‌ موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل و له‌ صه‌حیحی ئیمام موسلم:

” لا تقوم الساعة حتى تعود أرض العرب مروجا وأنهارا ”

((قیامه‌ت هه‌ڵناسێت تاوه‌كو زه‌وی عه‌ره‌ب گژوگیا و ڕووباری تێدا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌))

ئه‌و خاڵه‌ی سه‌رنج ڕاكێشه‌ لێره‌دا له‌ ووشه‌ی (تعوده‌)واتا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌!! ئه‌و نه‌ی فه‌رموو بۆ نموونه‌ : هه‌تا زه‌وی عه‌ره‌ب نه‌بێت به‌ گژوگیا و ڕووبار، چونكه‌ ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌ڕابردوو وا نه‌بووه‌ و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نیه‌!! به‌ڵكو فه‌رمووی: هه‌تا(تعود = ده‌گه‌رێته‌وه‌)!!واتا پێشتر هه‌بووه‌؟؟

ئاوها ده‌گه‌ڕێته‌وه‌!!

ئایا زاناكان ووتویانه‌ هه‌روه‌ها دواهه‌مین توێژینه‌وه‌كان كه‌ زه‌وی عه‌ره‌ب(ده‌گه‌ڕێته‌وه‌)بۆی گژوگیا و ڕووبار سه‌رله‌ نوێوه‌؟؟

ووڵام: به‌ڵێ!!

خۆی ئه‌وه‌یه‌ شته‌ سه‌رسامه‌كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت،((وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى)) سوره‌تی النجم ئایه‌تی 3 و 4 واتا((قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه‌) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه‌ ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگاو وه‌حی خوای یه‌)).

وه‌ك زانراوه‌ ووته‌ی پێغه‌مبه‌ر تێیدایه‌ ده‌چێته‌ باری قسه‌ی مرۆڤ به‌ پێی ژیانی ڕۆژانه‌ی – و تێیدایه‌ فه‌رمانه‌ یان ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ یان هه‌واڵه‌ پێویستی به‌ بیروڕا و مه‌شوره‌ت نیه‌ ( ئه‌وه‌ وه‌حی خوایه‌ چونكه‌ سوننه‌ت وه‌حیه‌ وه‌كو قورئان)- تێیدایه‌ جێی دوو دڵیه‌ یان پێویستی به‌ بیروڕا و مه‌شوره‌ت هه‌یه‌ (وه‌كو مه‌شوره‌ت كردن ده‌رباره‌ی دابه‌زینی شوێنی موسڵمانان له‌ شه‌ڕی به‌در دا هه‌روه‌ها له‌ ئه‌سیره‌كان به‌در هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵكه‌ندنی كه‌ند(خندق)هتد)ئه‌ویش بۆ سه‌لماندنی مرۆڤ بوونی بۆ خه‌ڵكی.

به‌ڕاستی: زاناكان جه‌ختیان له‌ وه‌زی ئه‌و بارینه‌ كرد كه‌ ده‌بیته‌ هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ دیموگرافیه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ زه‌وی عه‌رب كه‌ هه‌موو 23 هه‌زار ساڵ جارێك ڕوو ده‌دات به‌ پێی خه‌مڵاندنه‌كانیان!! واتا: چۆن پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت فه‌رمووی ئاوها ده‌گه‌ڕێته‌وه‌!!

له‌م لینكه‌دا له‌ گۆڤاری نیتشه‌ری به‌ره‌وپێشچوون(واتا ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو هه‌واڵێك یان دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ ئه‌فسانه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی مرۆڤ)پوخته‌ی توێژینه‌وه‌ نوێكانیان بڵاوكرده‌وه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی دكتۆر ئاش پارتۆن Ash Parton له‌ 3ی2015 له‌ ژێرناونیشانی:

A damp dispersal out of Africa

http://www.nature.com/nature/journal/v519/n7541/full/519009d.html

ئه‌وه‌ی تێیدا هاتووه‌:

پێ ده‌چێت شانصی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بێت به‌چه‌ندین هه‌لی باراناوی بۆ ده‌رچوون له‌ ئه‌فریقیا بۆ هاوشیوه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كه‌ كه‌شێكی قورس و به‌تاڵه‌. ئاش پارتۆن و هاوڕێكانی له‌ زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی چین گه‌لێكی پاشماوه‌ی ڕووباره‌ كۆنه‌كانیان دۆزییه‌وه‌ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، كه‌ بۆ چه‌ندین جار هه‌ڵقوڵان له‌ ماوه‌ی 160هه‌زار ساڵی ڕابردوو. پێده‌چێت ئه‌و ماوه‌ ته‌ڕانه‌ فه‌راهه‌میان هێنابێت بۆ مرۆڤ كه‌ ڕێی خۆی خۆش بكات بۆ ناوچه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌كاتێك كه‌ زۆر له‌و كاته‌ له‌ پێشتره‌ كه‌ هه‌ندێك تیۆر ئاماژه‌یان پێداوه‌، له‌ ماوه‌ی 160 هه‌زار ساڵ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌،كه‌ بارانی وه‌رزی هه‌بوو پێشتر ئاوی سازگاری و ڕووكی ته‌واوی فه‌راهه‌م ده‌هێنا بۆ پاڵپشتی كردنی مرۆڤ هه‌موو نزیكه‌ 23 هه‌زار ساڵ جارێك.

ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی هه‌یه‌ زیاتر ئه‌و توێژینه‌وانه‌ و هه‌واڵانه‌ بخوێنێته‌وه‌:ئه‌وا له‌ سایتی بی بی سی به‌ عه‌ره‌بی له‌ به‌رواری 31 ی 7 له‌ ژێرناونیشانی: (( دورگه‌ی عه‌ره‌بی به‌هه‌شتێكی سه‌وز بووه‌ له‌ دارستان و گژوگیا))

له‌م لینكه‌:

http://www.bbc.com/arabic/scienceandtech/2015/07/150730_vert_earth_arabia_was_once_a_lush_paradise

لینكه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ ئینگلیزی به‌ ناونیشانی

Arabia was once a lush paradise of grass and woodlands

http://www.bbc.com/earth/story/20150223-arabia-was-once-a-lush-paradise

توێژینه‌وه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ گۆڤاری به‌ ناوبانگی جیۆلۆجی The journal of geology – هه‌روه‌ها له‌ پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی The Geological Society of America

لینكه‌كانی: لێره‌ http://geology.gsapubs.org/content/43/4/295

و لێره‌

http://www.crossref.org/iPage?doi=10.1130%2FG36401.1

Alluvial fan records from southeast Arabia reveal multiple windows for human dispersal

ئه‌مه‌ وای لێكردن جه‌خت بكه‌نه‌وه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕۆڵی سوڕی ژیان له‌ زه‌وی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ به‌ره‌وپێشچوونی ئامرازه‌كانی مرۆڤ و شاره‌زاییه‌ ژیانیه‌كانیان له‌ ڕاوكردن و جلوبه‌رگ و بێسته‌خۆشكردن و هتد.

بی بی سی هه‌واڵی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ به‌رواری 16-9-2015 له‌م لینكه‌وه‌

http://www.bbc.com/news/science-environment-34170798

Green Arabia’s key role in human evolution

پرۆفیسۆر مایكل پێتره‌گلیا Michael Petraglia سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌ڵێت كاركردن به‌ چه‌مكی پسپۆریه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ری خۆی هه‌یه‌

هه‌روه‌ها وتیشی: ته‌كنه‌لۆجیای مه‌كۆكی بۆشایی ئاسمان ڕێگه‌ی پێداین كه‌ وێنه‌ی زیاتر له‌ 10 هه‌زار ده‌ریاچه‌ بكێشین كه‌ تێده‌په‌ڕێت به‌ناو هه‌موو سعودیه‌ له‌وانه‌ش بیابانه‌ گه‌وره‌كه‌ی نفود – ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی دۆزینه‌وه‌كانی فیله‌كان و ئه‌سپی ده‌ریا و تیمساح و نه‌رمۆڵه‌كان!!