نوێ

شاراوه‌كانی_عه‌لمانیه‌ت

ئه‌مڕۆ به‌نێو وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌كان گه‌شتێك ده‌كه‌ین به‌ نێو چینێكی كۆمه‌ڵگا،چینی هه‌ژاران.

له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان:

تیكڕای هه‌ژاری فه‌رمی بریتیه‌ له‌ 12.7%،به‌ پشت به‌ستن به‌ خه‌مڵاندنه‌كانی نوسینگه‌ی ئاماری ئه‌مه‌ریكی بۆ ساڵی2016.هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا،نزیكه‌ی 43.1 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی له‌ دۆخی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ پێی به‌دواداچونی فه‌رمی.وه‌ به‌ پێی پێوانه‌ی هه‌ژاری،تێكڕای هه‌ژاری بریتی بوو له‌ 14.0%.

ئه‌مڕۆ پێوانه‌ی فه‌رمی پشت ده‌به‌ستێت به‌ داتا گه‌لێكی وه‌رگیراو له‌ ڕوپێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ساڵانه‌ی دانیشتوانی ئێستا.
پێوانه‌كه‌ ده‌نێردرێت بۆخێزانه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان،دواتر ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی هه‌ژاری ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ په‌ناگه‌یان نیه‌.هه‌روه‌ها نموونه‌كه‌ چینی سه‌ربازانی لێ به‌ده‌ر ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی باڵغ ناژین لانی كه‌م گه‌ر كه‌سێكیش بێت له‌ هاوڵاتیان هه‌روه‌ها به‌ند كراوه‌ باڵغه‌كان.

له‌كاتێكدا تێكڕاكانی هه‌ژاری به‌رز و نزمی ده‌كه‌ن به‌ پێی پێوانه‌ فه‌رمیه‌كان له‌ ساڵێكه‌وه‌ بۆ ساڵێكی تر،به‌ڕاستی داهات په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی هه‌ژاری گشتی.وه‌ به‌ پێی نوسینگه‌ی سه‌رژمێری،ڕایگه‌یاند 18.5ملیۆن كه‌س له‌ هه‌ژاریه‌كی زۆر گران و قورس دان،واتا داهاتی خێزان كه‌مترله‌ 50% هه‌ژاری له‌ ساڵی2016. ئه‌و تاكانه‌ش بریتین له‌ 5.8% سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریكیه‌كان و 45.6% هه‌ژاران.
سه‌رچاوه‌:

https://poverty.ucdavis.edu/…/what-current-poverty-rate-uni…

له‌ به‌ریتانیا:

ئه‌بریل ده‌ڵێت خۆراك نه‌بوو له‌ ماڵه‌كه‌م دا بیده‌م به‌ منداڵه‌كه‌م”له‌ ماوه‌ی سك پڕیه‌كه‌م ده‌ستم له‌ كاره‌كه‌م كێشایه‌وه‌ له‌ داڕوخاندا بووم،بۆیه‌ به‌ ته‌نیا خۆم بووم” ئه‌بریل مێژویه‌كی هه‌بوو له‌گه‌ڵ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان،وه‌ك ده‌ڵێت”له‌ شوێنێكی خراپ بووم”دیاریكرا له‌گه‌ڵ تێكچونی دوای شۆكه‌كه‌،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توشی خه‌مۆكی بووم له‌ دوای منداڵبوونه‌كه‌.

“كاتێك شیری منداڵم ده‌كڕی له‌سه‌ر3.20 پاوه‌ند ده‌ژیام له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.به‌رده‌وام نامه‌ و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم بۆ ده‌كات له‌ 13 كۆمپانیای جیاوازه‌وه‌ به‌بێ وه‌ستان،له‌ 08:00 به‌یانیه‌وه‌ تاوه‌كو08:00 ئێواره‌ هه‌موو ڕۆژێك.پێم ووت من ناتوانم به‌رگه‌ی ئه‌و خه‌رجیانه‌ بگرم به‌ڵام ئه‌وان به‌ هه‌رحاڵ پاره‌كانیان بردم”.ئه‌بریل ڕه‌نگه‌ وێنه‌یه‌كی كلاسیكی بێت له‌لامان له‌سه‌رهێڵی هه‌ژاری.

مه‌به‌ستمان چیه‌ له‌وه‌؟پێناسه‌ی گه‌لێكی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی ژیان به‌سه‌ربردن له‌ هه‌ژاریدا،باوترینیان له‌ به‌ریتانیا بریتیه‌ له‌ “هه‌ژاری داهاتی ڕێژه‌یی”. به‌ پێی دامه‌زراوه‌ی جۆزێف رۆنتری له‌م مانگه‌دا،یه‌ك كه‌س له‌ كۆی هه‌ر هه‌شت كرێكارێك له‌ به‌ریتانیا ئێستا وا پۆلێن كراوه‌ كه‌ له‌ هه‌ژاریدایه‌.ئه‌مه‌ش واتا 3.8ملیۆن كه‌س،سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌رك،ئه‌وان زۆر هه‌ژارن.

به‌ خێزانی بژی و مه‌مره‌ داده‌نران،ژماره‌ی دانیتشوانیان بریتیه‌ له‌ 7.4 ملیۆن كه‌سه‌-2.6ملیۆنیان منداڵن،له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین.واتا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی هه‌یه‌ برتیه‌ له‌ 55% له‌وانه‌ی كه‌ پۆلێن ده‌كرێن كه‌ له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین.

سه‌رچاوه‌:

http://www.independent.co.uk/…/the-real-state-of-living-bel…

له‌فه‌ره‌نسا:

هه‌ژاری له‌ فه‌ره‌نسا یه‌كسانه‌ به‌ 60% له‌ تێكڕای داهاتی،1008یۆرۆ له‌ مانگێكدا. ئاژانسی ئاماری نیشتیمانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ئاشكرای كرد فه‌ره‌نسا ده‌توانێت 8.8ملیۆن كه‌س ده‌ستنیشان بكات كه‌ له‌وه‌ كه‌متر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ واتا 14.1% له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارین.

زۆرترینی ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ كاریگه‌ری هه‌ژاریان له‌سه‌ره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ بێكارن و باوكانی ته‌نیان،37و36% له‌ دانیشتوان له‌و دۆخه‌دا ده‌ژین له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری. توێژینه‌وه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند گوایه‌ 8% خانه‌نشینان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین هه‌روه‌ها.

سه‌رچاوه‌:

https://www.thelocal.fr/…/over-14-percent-of-the-french-liv…

له‌ هۆڵه‌ندا:

نزیكه‌ی 2.5ملیۆن كه‌سی له‌ هۆڵه‌ندا له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌ژین.ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 17ملیۆن كه‌سه‌،واتا 14% یان له‌ هه‌ر حه‌وت كه‌سێك یه‌كێك له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه‌.

سه‌رچاوه‌:

http://www.dutchnews.nl/…/10/25_million_people_in_the_nethe/

نزیكه‌ی 217 هه‌زار خێزانی هۆڵه‌ندی دۆزرانه‌وه‌ له‌ ساڵی 2014 له‌سه‌ر هێڵی هه‌ژاری بوون بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك به‌لانی كه‌مه‌وه‌،ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌ نه‌بوونی هاریكاری حكومه‌تی هۆڵه‌ندیه‌ بۆ هاوڵاتیانی هه‌ر له‌ داڕمانی ئابووری جیهانی له‌ ساڵی2008ه‌وه‌.

http://www.nltimes.nl/…/one-in-eight-dutch-kids-grow-up-in…/

له‌ ئه‌ڵمانیا:

تێكڕای هه‌ژاری له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ ئاستی پێوانه‌یی نوێ بریتی بوو له‌ 15.7%له‌ ساڵی2015،به‌پێی ڕاپۆرتێك به‌ ناونیشانی”شكۆی مرۆڤ مافێكه‌ له‌مافه‌كانی مرۆڤ”له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه‌كان به‌ ناوی باریتاتیسش جیسامتفریرباند.

http://m.dw.com/…/german-poverty-rising-despite-…/a-37787327

له‌ به‌لجیكا:

له‌ ساڵی2012،16.7% له‌ دانیشتوان خوار 18 ساڵ له‌و خێزانانه‌ ده‌ژین كه‌ ئاستی داهاتیان له‌ خوار هێڵی هه‌ژاری بوو له‌ به‌لجیكا.

http://www.xpats.com/poverty-decline-belgium-youth-still-ri…

له‌ ساڵی2014،تێكڕای هه‌ژاری نه‌ختینه‌یی15%بوو،له‌ كاتێكدا21% دانیشتووه‌ به‌لجیكیه‌كان دوچاری هه‌ژاری یان وه‌ده‌رنانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ پێش سڕینه‌وه‌ی:

http://statbel.fgov.be/…/la_pauvrete_et_l_exclusion_sociale…

به‌ڵام له‌ ئه‌رشیفی ئه‌م پێگه‌یه‌ دۆزیمانه‌وه‌:

http://web.archive.org/…/la_pauvrete_et_l_exclusion_sociale…

هێشتا هه‌ر زۆرێك له‌ وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌ عه‌لمانیه‌كان كه‌ تێكڕای گرنگیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ژاری و ده‌توانن بگه‌ڕێن به‌ شوێن ئه‌و كاروباره‌ و شت گه‌لێكی زۆر بدۆزنه‌وه‌،به‌ڵام چ سودێك ده‌بینین له‌م ئامارانه‌؟سوود له‌و یاسا عه‌لمانیانه‌ وه‌ربگرین كه‌ عه‌لمانیه‌كان به‌ چاره‌سه‌ریان داده‌نێن وه‌ به‌ چاره‌سه‌ریان داده‌نێن بۆ سه‌رجه‌م گرفته‌كان نه‌ی توانی ئه‌و دوژمنه‌ی كۆمه‌ڵگاكان ڕابگرێت،ئایا ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌یه‌؟؟!! خاوه‌ن عه‌قڵ و بیر و هۆشه‌كان به‌ چاره‌سه‌ری دانانێن هه‌رگیز له‌ ڕاستیدا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌یسه‌پێنن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره‌كان كه‌ زه‌كات بده‌ن و خێر بكه‌ن و ببه‌خشنه‌وه‌ له‌ پێناو له‌ناو بردنی هه‌ژاری