نوێ

چینانەی خۆیان دەکووژن لە وەڵاتی سویسرا
“ئافرەتە تەڵاقدراوەکان ” ئەوانەی بەتەنیا دەژین ، و خاوەن بڕوانامە باڵاکان ،وەئەوانەی هیچ دینێکیان نیە واتا (مولحید و بێباوەڕەکان) ، وە ئەوانەی لە شوێنە پڕ بازرگانیەکان دەژین خۆیان ناونووس دەکەن بۆ خۆکوشتن لەعیادەکان

وڵاتی سویسرا بەیەکێک لە خۆشترین و ئارامترین وڵاتانی دونیا دادەنرێت ، ئەمەش بەهۆی بەرزی کوالێتی خۆشگوزەرانی ، وە خزمەتگوزاری گشتی و ، هەموو جۆرە هاوکاریەکی جوان و ڕێک و پێک ،سەرەڕای ئەوەش
سویسرا بەیەکێک لە و وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین ڕێژی خۆکووشتنی تێدا ئەنجامدەدرێت بەراورد بەوڵاتانی تری ئەوروپا ،
سەرەڕای ئەوەی کە حاڵەتی خۆکووشتن لە سویسرا بەرەو کەمبوونەوەش ڕۆیشتووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی هەشتاکان کەچی ئێستا ساڵانە نزیکە 1000 کەس خۆیان دەکوژن لەسویسرا ،
هەروەک ڕۆژنامەی The Local ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ڕێژەی خۆکووشتنە سێ قات زیاترە لەوانەی کە دەمرن بەهۆی ڕوودوی هاتوچۆوە ،لەسویسرا عیادەی تایبەت هەیە بۆخۆکووشتن ، وە لەساڵی 1941 وە بۆتە بڕیارێکی یاسایی و کاری پێدەکرێت ، هەر لەبەر ئەمەش ئەم وڵاتە چەند نازناوێکی وەرگرتووە وەک ” پایتەختی خۆکووشتن ” و
” گەرمتیرین وڵات بۆ سەفەری خۆکووشتن ” لە ئەوروپا ،
ڕێگا دەدرێت بە هاوڵاتیانی وڵاتانی تر کە بێن بۆ سویسرا بۆ خۆکووشتن بەشێوەیەکی ئازادتر لەوڵاتەکەیان ، ئەمەش بەهاوکاری حکومەتی سویسراوە دەکرێت ،زانستی نوێ هەندێ نیشانەی دەریخستووە کە زۆربەی ئەوانەی سەردانی عیادەکان دەکەن بیر لەشێوازی خۆکووشتنەکەیان دەکەنەوە ، وەهەروەها لێکۆلەرەکان ئاشکرایانکردووە کە زۆرترین ئەو چینانەی خۆیان دەکووژن
“ئافرەتە تەڵاقدراوەکان ” ئەوانەی بەتەنیا دەژین ، و خاوەن بڕوانامە باڵاکان ،وەئەوانەی هیچ دینێکیان نیە واتا (مولحید و بێباوەڕەکان) ، وە ئەوانەی لە شوێنە پڕ بازرگانیەن دەژین خۆیان ناونووس دەکەن بۆ خۆکوشتن لەعیادەکان ،وەهەروەها لێکۆلەرەکان دەڵێن :
زۆربەی ئەوانەی هۆکاری خۆکووشتنەکان باس دەکەن بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەو نەخۆشیەکانی ترەوەیە ، %16 خۆکوژەکان هۆکاری خۆکووشتنەکەیان باس ناکەن بەڵام دکتۆری بەناوبانگ “امبرۆس ٲوختینهاگن ” کە پسپۆری نەخۆشیە دەروونیەکانە دەڵێت هۆکارەکەیان دڵتەنگیە هەروەک ڕۆژنامەی The Local باسیدەکات ..

سەرچاوە:
https://www.smithsonianmag.com/smart-news/switzerland-one-worlds-happiest-countries-also-one-europes-suicide-capitals-180949831/