نوێ

گۆڤاری زانستی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئایینه‌كان و ته‌ندروستی كه‌ پێی ده‌ووترێت (J Relig Health)،كه‌ لە ئه‌مه‌ریكا ده‌ردەکرێت و بڵاودەکرێتەوه، وپله‌ی ده‌یه‌می به‌ ده‌ستهێناوه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان له‌ نێوان ئه‌و گۆڤارانه‌ی كه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان زانست و ئایین ده‌كه‌ن، هاوکات ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی (springer) ده‌ری ده‌كات.

ئه‌م گۆڤاره‌ ساڵی 2017 توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا بە به‌شداری چه‌ندین زانا له‌ ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ و ئێران، زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌ر به‌ ناوه‌ندی پزیشكی زانكۆی دیوك ی ئه‌مه‌ریكی بوو.

زانیاری ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌:
وه‌ك ده‌زانین توشبوان به‌ نه‌خۆشی Hemodialysis و گرفته‌كانیان له‌ فشاره‌ ده‌روونیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ئه‌م نه‌خۆشیه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ 54 موسڵمانی گرته‌وه‌ له‌ ئێران كه‌ ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست نه‌خۆشی شكستی گورچیله‌كان Kidney failure، و بەردوەم گورچیله‌کانیان بۆ ده‌شۆرێ.
پله‌ی نا ئومێدیان پێورا به‌ به‌كارهێنانی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی نائومێدی له‌ سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كه‌، له‌ دوای مانگێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پیرۆز، نه‌خۆشه‌كان دابه‌ش كران بۆ دوو كۆمه‌ڵه‌، هه‌ر كه‌مه‌ڵه‌یه‌كیان پێك هاتبوو له‌ 27 كه‌س:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م گوێیان له‌ قورئانی پیرۆز ده‌گرت كاتی شۆردنی گورچیله‌كانیان، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م گوێیان له‌ هیچ نه‌ده‌گرت.
به‌ به‌راوورد كردنی نێوان هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ تێبینی دابه‌زینی به‌رچاوی ئاسته‌كانی نائومێدی كرا له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێیان له‌ قورئانی پیرۆز ده‌گرت له‌ كاتی شۆردنی گورچیله‌كانیان.
پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌مه‌ بوو: گوێ گرتن له‌ قورئانی پیرۆز نائومێدی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه‌ و گورچیله‌یان بۆ ده‌شۆردرێت.
Holy Qur’an recitation has a significant effect on lowering depressive symptoms in hemodialysis patients.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت قورئانی پیرۆز ئامرازێكی ئاسان و ئابووریانه‌یه‌ -کەم تێچوو- بۆ چاره‌سه‌ركردنی نائومێدی له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تر له‌ ساڵی 2015 له‌ هه‌مان گۆڤار توێژه‌ران گه‌یشتن به‌ هه‌مان ئه‌نجامی له‌یه‌كچوو، دیسانه‌وه‌ به‌ كه‌م بوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌لای ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ گوێ له‌ قورئان ده‌گرن له‌ كاتی گورچیله‌ شۆردن.
Listening to the Holy Qur’an being recited is an effective intervention for anxiety in patients undergoing hemodialysis in Iran.

هیچیمان پێ ناوترێت جگه‌ له‌وه‌ی بڵێین كێ ڕاستگۆتره‌ له‌ فه‌رمایشتی خوای پاك و پێگه‌رد{{يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ}} [يونس، 57] واتا (ئه‌ی خه‌ڵکینه‌، به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگاریه‌کی گه‌وره و گرنگتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که (قورئانه‌) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان و ڕێ نیشانده‌رو ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران)،

ژێدەر :
http://www.scimagojr.com/journalrank.php?category=1212

بەستەری چوونه ناو گۆڤارەکە:
https://link.springer.com/journal/10943

ژێدەری توێژینەوەی یەکەم:
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/m/pubmed/27393704/

ژێدەری توێژینەوەی دووەم:
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/m/pubmed/25559332/

ژێدەری توێژینەوەکە لە گۆڤاری “PUBMED”:

1- https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/25837451

2- https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/25559332

3- https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/20811842

پاک و بێگەردی بۆ نازڵکاری باشترینی پەڕاوە ئاسمانییەکان…