نوێ

​ڕای زانست چیه‌ ده‌رباره‌ی موو هه‌ڵگرتن

(هه‌ڵگرتن و لابردنی مووی برۆ)؟

زۆر کات مسولمانان دەڵێن ئەم کارە حرامە و پەروەردگار “جلّ جلاله” یاخود  پەیامبەر ﷺ حەرامی کردووە. ئیتر خەڵکانێک وەک عەلمانیەکان و بێباوەڕان و گاورەکان ڕەخنە دەگرن و دەڵێن ئیسلام هێندە داخراوە ڕێگری لە جوانکردن و خۆ ڕازاندنەوەش دەگرێ بۆ نموونە چاک کردنی دەم و چاو و یاخود بڕۆ، بەڵام ڕاستی بابەتەکە نازانن کە لە ئیسلام هیچ شتێک حەرام و قەدەغە نەکراوە مەگەر تەنها بۆ ئەوەیە مرۆڤەکان بەدووربن لەزیانی ئەو کاره.

بۆیە لەگەڵ پێشکەوتنی زانست ئەم بابەتە بۆ خەڵک ڕوون دەبێتەوە و بۆیان بەدەردەکەوێ کە ئیسلام چەنده ڕەچاوی سەلامەتی و خۆشگوزەرانی مرۆڤەکان دەکات، بۆیە لەم سەردەمە سەردەمی زانست و پێشکەوتن بۆمان دەردەکەوێ تاکە یاسا و ڕێسا بۆ سودی مرۆڤەکان کار بکات بریتیە لە یاسای ئیسلامی. لێرەدا زیانەکانی هەڵکەندنی مووی دەم و چاو بەشێوەیەکی زانستی دەخەینە ڕوو کە بە پشت بەستن بە توێژینەوەی زانستی باور پێکراو کە مەترسی چاک کردنی مووی دەم و چاو دەخەینە ڕوو.

له‌ مه‌ترسیه‌كانی بڕۆ هه‌ڵگرتن Eyebrow threading كه‌ توێژینه‌وه‌ نوێیەكان پێی گه‌یشتوون له‌م به‌شه‌ هه‌ستیاره‌ی ده‌م و چاو، ، زیادکردنی ڕێژە دەردانی میلانین لەو جێگەیەی مووەکەی لێ دەردەکرێ، بەڵەکی پێست، بالوكه‌ی پێست (چاوی ماسی)، سوور بوونه‌وه‌ی پێستی بڕۆ و هه‌وكردنی كونه‌كانی مووی بڕۆ، زیاده‌ڕه‌وی یان كه‌م و كوڕی ڕه‌نگی پێست به‌ ڕاده‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆی سپی بوونی پێستی ناوچه‌ی برۆ و چه‌ندین زیانی تر.
ئه‌مه‌ ڕوونكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نێكه‌ له‌ زیانه‌كانی كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌هی لێ كردووه‌ بڕۆ چاک بکرێ و هەڵبکەندرێت بۆیە پەیامبەر (ﷺ) دەفەرموێت: (لعن ‏الواشمات والمستوشمات، والنامصات والمتنمصات، والمتفلجات للحسن المغيرات خلق الله ‏تعالى )رواه البخاری و مسلم.
واتە: (لەعنەتی خودا لەو کەسەی که مووی دەم و چاو دەکا و لەو کەسەشی بۆی لادەبات و ئەو کەسەش برۆی خەڵکی لادەبات……).
پێشەوا نەوەوەی ئەم فەرموودەیەمان بۆ شیدەکاتەوە لە شیکردنەوەی خۆی لەسەر سحیح مسلم دەفەرموو: (وأما النامصة فهي التي تزيل الشعر من الوجه ، والمتنمصة التي تطلب فعل ذلك بها وهذا الفعل حــرام إلا إذا نبتت للمرأة لحية أو شوارب فلا تحرم إزالتها … النهى إنما هو في الحواجب وما في أطراف الوجه ).
واتا: ( النامصة بریتیە لە لابردن و چاککردنی مووی دەم و چاو، والمتنمصة ئەوەی داوای ئەم کاره دەکات کەبریتیە لەچاک کردنی موی دەم و چاو، و ئەمەش ڕێگا پێنەدراوە مەگەر تەنها لەو کاتە نەبێ کە ئافرەتێک موی زیادە لە دەم و چاوی هاتبێ وەک ڕیش و سمێل لەم کاتە دروستە لابردنی، شێوازی حرامەکە بەشێوەی فەرمان “واجب “هاتووە بۆ برۆ و دەوروبەری دەم و چاو).

#سەرچاوه:
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/m/pubmed/19021633/?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C6013902193

پاکیی بۆ پەروەرێنی جیهانیان…