نوێ

لێکۆلینەوە زانستیەکان ئەوەیان دەرخستوە کە خورمای عجوە پارێزە بۆ مرۆڤ …..

کاتێک خەلکانێک قسەت لەگەڵ ئەکەن لە بارەی خورماوە بە توێژینەوە زانستییەکان وەڵامیان بەرەوە.

خواردنی خورما لە سوونەتە دووباتکراوەکانی پێغەمبەرە صلی الله علیە و سلم، وە چەندین فەرموودە لە بارەی سوودە تەندرووستیەکانییەوە خومای عجوە فەرمووە، هەروەک لە سەحیحی بوخاری و موسلم  لە سەعدی کوڕی ئەبو وەقاصەوە لە پێغەمبەرەوە گێڕاویەتیەوە کە ئەفەرموێ (مَنْ تَصَبَّحَ كُلَّ يَوْمٍ سَبْعَة تَمَرَاتٍ عَجْوَةً، لَمْ يَضُرَّهُ فِي ذَلِكَ اليَوْمِ سُمٌّ وَلاَ سِحْر). 

واتا ( هەر کەسێ بەیانیان بە ٧ دەنگ خورمای عەجوە بەیانی بکاتەوە، ئەو ڕۆژە ژەهر و سیحر کاری تێناکات).

بەڵام هەنێ لە بێباوەڕە چەق بەستوەکان کە بانگەشەی زانست ئەکەن ئەلێن ئەمە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی پاڵپشتی ئەم بابەتە ناکە ،بەڵام بەهۆی لاوازی تێگەیشتنی خەڵك بە زانستە ئاینییەکان و زانستە مرۆییەکان بێباروان هەڵدەستن چەواشەیان ئەکەن تاوەکو مسولمانان لە دینەکە بەڵارێبدەن ، بۆیە ئەوەی کە ئەتانەوێ بیزانن بۆمان ئامادە کردوون دەربارەی ئەم بابەتە، تاوەکو خەڵکانێک گومان نەخنە ئەم بابەتەوە .

خالی یەکەم:

 روونکردنەوە زانایان دەربارەی ئەم فەرمووده چەند خالێک لەخۆ دەگرێ

۱- دەبێ ۷ دانە دنکە خورمابێ چونکە پەیامبەر لەفەرموودەکەی فەرموویەتی (سَبْعَة تَمَرَات) واتا (۷دانە لە خورما)،
۲-دەبێ جۆری خورماکە لە جۆری (عَجْوَة یاخود عَجْوَةِ الْعَالِيَةِ ) چونکە پەیامبەرمان بەم جۆرە دەست نیشانی کردووە هەروەک لە سەعدی کوڕی ئەبو وەقاصەوە لە پێغەمبەرەوە گێڕاویەتیەوە کە ئەفەرموێ (مَنْ تَصَبَّحَ كُلَّ يَوْمٍ سَبْعَة تَمَرَاتٍ عَجْوَةً، لَمْ يَضُرَّهُ فِي ذَلِكَ اليَوْمِ سُمٌّ وَلاَ سِحْر).راوه بخاری و مسلم 

واتا:(هەرکەسێک بەیانی بکاتەوە بە ۷دنکە خورما لە جۆری عجوە ، لەم ڕۆژەدا هیچ جۆرە ژەهرێک و سحرێک کار لێناکات)،

یاخود دەفەرمووێ 

 ( ….سبع تمرات عجوة من تمر العالية.. ) رواه البخاری

واتا :(…. ۷ دنکە خورما لەجۆری عجوەی العالیە …)

یاخود پەیامبەر دەفەرمووێ  ( إِنَّ فِى عَجْوَةِ الْعَالِيَةِ شِفَاءً أَوْ إِنَّهَا تِرْيَاقٌ أَوَّلَ الْبُكْرَةِ).رواه مسلم

واتا : (لە عجوەی ناوچەی الْعَالِيَةِ -شوێنێکە لە نزیک شاری مەککە – چارەسەرە گەر بەیانی پێبکاتەوە)،

هەروەها پەیامبەر دەفەرمووێ  ( فِي عَجْوَةِ الْعَالِيَةِ ، أَوَّلَ الْبُكْرَةِ عَلَى رِيقِ النَّفْسِ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ سِحْرٍ ، أَوْ سُمٍّ ) وصححه الألباني في ” صحيح الجامع ” (4262) 

واتا(خورمای عجوە العالیە چارەسەرە بۆ هەموو جۆرە سحرێک و ژەهرێک گەر بەیانی بەم خورمایەی کردبێتەوە )
۳-دەبێ بەردەوام بی لەخواردنی عجوە العالیە تا پارێزراو بیت یاخود ببێتە چارەسەر بۆ ژهر و سحر هەروەک امام تەبەری لە دایە عائیشە بۆمان دەگێرێتەوە دەفەرمووێ

(كانت تأمر بسبع تمرات عجوة في سبع غدوات)راوە الطبیری فی المعجم 

واتا :(دایە عائیشە فەرمانی بەخواردنی ۷دنکە خورمای دەکرد لە ۷ رۆژدا ) لێرەدا قسەکەی دایە عائیشە حوکمی رفعی هەیە بۆ پەیامبەر چونکە ئەم بابەتە ناکرێ قسەی خۆی تایکە وە هیچ یەکێک لەهاوەڵان نارەزاییان دەرنەبریە لەسەر ئەم قسەی دایە عائیشە کەواتە حوکمی رفعی هەیە بۆ پەیامبەر 
٤-خواردنی خورماکە تەنها بۆ ئەوروژە پارێزەرە  هەروەک پەیامبەر دەفەرمووێ 

(….فِي ذَلِكَ اليَوْمِ…)راوه بخاری

واتا (…..پارێزەرە بۆی لەم ڕۆژەدا کە دەیخوات…).

دووەم: لایەنی زانستی حەدیسەکە:

چەندین توێژینەوەی تاقیکراوەیی گشتی هەن کە بەڵگەن لەسەر سوودی گشتی خورما بۆ پاشماوەکانی ژەهر :

١- لەوانە ئەوەی کە (دکتۆر عبدالکریم سلال، دکتۆر زهیر و دکتۆر أحمد دیسی) ئەنجامیان دا بە بڵاو کردنەوەی توێژینەوەیەکی پتەو لە گۆڤاری (بایۆمێدیکەڵ لێتەر-Biomedical Letter-)

 لە زانکۆی (Cambridge-کامبریج)، بە ناونیشانی (دیراسەی کاریگەری خورما لە پووچەڵ کردنەوەی کاریگەری ژەهری مار و دووپشك)، پووختەی لێکۆلینەوەکە ئەوە بوو کە (٩-١١دەنك خورما درا بە چوار کەسی خۆ بەخش و خوێنیان پشکین کرا پێش خواردنی خورماکان و دوای خواردنی خورماکان دوای نزیکەی ٤-٥ سەعات دیراسەکە ئەوەی دەرخست کە ئەو خوێنەی دوای خواردنی خورماکە لێیان وەرگرتن بەرگری لە ناو بردنی ژەهری ماری هەیە بە ڕێژەی لە سەدا (٨٣) و ڕێژەی هەڵمژینی هیمۆگلۆبین (خرۆکەی خوێن) بۆ ژەهری مار، وە کاریگەری لە سەدا (٣) بوو لە سەر خرۆکە سوورەکان ، وە ڕێژەی هەڵمژینی هیمۆگلۆبین (خرۆکەی خوێن) بۆ ژەهری مار  پێش خواردنی خورماکان (٠.٥٤.٢) بوو و پاش خواردنی خورماکان بوو بە (٠.٩)، توێژینەوەکە یاخود تاقیکردنەوەکە ئەوەی بۆ دەرکەوت کە پێدانی لە سەدا (٥)ی خورما نزیکەی لە سەدا (٣٤ بۆ ٧١ )ی چالاکی ژەهری دووپشك و ماری پووچەڵ دەکاتەوە بەدوای یەکدا، وەلە بەخواردنی سەدا (٢٠)ی خورماکە بە ڕێژەی لە سەدا (٨٧) بۆ لە سەدا (١٠٠) ژهراوی بوون پووچەڵ کردەوە.
سەرچاوەکان

https://www.researchgate.net/publication/281665087_Inhibition_of_haemolytic_activity_of_snake_and_scorpion_venom_by_date_extract?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C6207579048

Abdul-karim j. sallal. A Zuhair S. Amr. A Ahmad M Disi, Inhibition of haemolytic activity of snake and scorpion venom by date extract, Biomedical Letters, 55, 51 – 56, 1997
http://eacademic.ju.edu.jo/…/mobile/dispform.aspx…

https://islamqa.info/ar/195581
https://drive.google.com/file/d/1ULQZcxyYsz82KNKH7xBJ168OsrfCcia5/view?usp=drivesdk

٢- سەبارەت بە پێکهاتە کاریگەرەکانی کە لە خورما هەن و کە بەرپرسن لە تایبەتمەندییەکانی بەرگریی کردنی ژەهر:

توێژینەوەکان بەراوردکردنی خورما بۆ جۆرەکانی میوە ئەوەیان سەلماند کە ئەو عەجوەیەی کە لە شاری مەدینە چێندراوە، ڕێژەی زۆری پێکهاتەی: (بۆلیفینۆل، ئەنتۆسیانیدایت، فلافۆنیدایت)یان تیایە کە ئەم پێکهاتانە بەرپرسن لە تایبەتمەندی دژە ئەکسەدەکان، وە لەیەکێک لە توێژینەوەکان کە لەسەر چەند کەروێشکێك ئەنجامدران کە هەندێک لەو کەروێشکانە پێکاهەتی (رصاص)یان پێدرا وەپێی ژەهراویی بوون، پاشن ئەم کانزا قوورسە ڕێگری لێکرا بە پوختەی عەجوە کپیتێنرا لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ئاماژەکانی ئۆکسەدە بایۆلۆجییەکانی خوێن.

سەرچاوەکان

http://sci-hub.cc/10.1021/jf303951e =https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/23406291

.

https://www.omicsonline.org/antioxidant-and-tissue-protecti
٣- لێرەدا ئەتوانین پرسیارێکی گرنگ بکەین کە زاناکانی ئەم پرسە پێشتر کردوویانە لەو بارەیەوە: ئایا تەنها خورمای عەجوەی مەدینە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە، یا خود سیفاتی گشتین بە عەجوە بە گؤڕینی شوێنی چاندن و خاك ناگۆڕێ؟

هەرچەنە عەجوەی مەدینە لە ڕووی بەها خۆراکی و چارەسەرییەوە  باشترە بە پێی توێژینەوەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا هاوبەشی هەموو ئەو سیفاتە چارەسەریانەیە کە پێکهاتەکانی خورما دا هەن، بەڵام جیاوازییەکە لە هێزی کاریگەری کردنە بەپێی پێکهاتەی شوێنی چاندن و قۆناغی پێگەیەشتن. توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە پوختە جیاوزەکانی خورما کاریگەری دژە ئەکسەدەیان هەیە، کە خانە شێرپەنجەیەکان ئەپارێزێ لە خراپبوون کە لە دەرئەنجامی ماندووبوونی ئەو ئەکسەدانەن و تەنانەت ڕێژەی ڕوواندنی هەندێک لە خانە ڕەقە کوشندەکان کەم ئەکاتەوە هەر وەکو لە تاقیکردنەوەکانی سەر مشکەکان ئەنجامدران بەهۆی بوونی پێکهاتەی گلۆکان پیتا لە خورما، وە هەروەها یارمەتی دەرە بۆ پاراستنی ئەو زەرەر و زیانانەی کە لە دەرئەنجامی چارەسەری تیشکیی یان کیمایی شێرپەنجە بەدی ئەکرێن، وەکو ژەهراوی بوونی جگەر کە وەکو کاریگەری لاوەکی درووست دەبن لە دەرئەنجامی بەکارهێنانی هەنێ دەرمان وەکو (میثۆترکسات، میرکابتۆبیورین، سپاراجیناز و تامۆکسفین و هی تر، هەموو ئەم کیماویاتانە ئەچنە ژێر ڕۆشنایی (ژەهر)ەوە کاتێ کە هێرش ئەکەنە سەر خانەیەکی تەندرووست نەك خانەیەکی شێرپەنجەیی.

پاشان ئەگەر سەیری توێژینەوەکان بکەین ئەبینین کە خورما یارمەتی دەری جگەرە لە پاراستنی لە ژەهرە دیارەکان و نەك تەنها کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان وەکو ماددەی ئەفلاتۆکسین کە وەکو زانراوە هۆکارێکی گەورەی شێرپەنجەی جگەرە و هی تریش وەکو ئۆکراتۆکسین و چوارینەی کلۆرید کاربۆن، و ئەو پاراستنە تەنها بۆ جگەر نییە، بەڵکو گورچیلەکانیش کە لەوانەیە زیانیان پێناگات بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە وەکو سیسپلاتین، ئەنترفیرۆن و سیکلۆسبۆرین و دەرمانەکانی تریش کە کاریگەرییە لاوەکییەکانی لەسەر گورچیلەکانن، و لۆجیکییە کە عەجوە کاریگەری بەسوودی هەبێ بۆ گەدە و ئامێری هەرسکردنیش، چونکە خورما و وەرگیراوەکانی یارمەتیدەرن بۆ بەرگری کردن لە ژەهراوی بوونی گەدە بە ماددە کیماوییەکان یان ماددە پاڵپێوەنەرەکانی برینداربوونی گەدە، لەگەڵ پاراستنی گەدە لە هەوکردنی دەمارەکان.

سەرچاوە

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4691153/
سێهەم: هەنێ سوودی تر

ئایە سوودەکانی خورما هەر ئەوەنە بوون؟

نەخێر، گەر ئافرەتێکی دوو گیان ئەناسی یان ئافرەتێك کە تازە مناڵی بووبێ، ئامۆژگاری بکە کە خورما بخاتە ناو ژەمەکانی ڕۆژانەیەوە، چەندین توێژینەوەی سوودەکانی خورمایان سەلماندووە لە کاتی دوو گیانی و بە تایبەت لە کۆتا حەفتەکانی پێش مناڵبوون کە یارمەتی گەورەبوونی ملی ڕەحم ئەدات بۆ ئاسانکاری مناڵبوون و کاریگەری لێکچووی ئۆکسیتۆسینی هەیە کە یارمەتی ماسوولکەکانی ڕەحم ئەیات و هەروەها خوێن بەربوونی دوای مناڵبوون کەم ئەکاتەوە لەبەر ئەو ووزە و سوودە خۆراکییەی کە تیایەتی. و هەر بۆ خۆشیش ڕەنگە ئەم دیراسەیە ئەوەت بهێنێتەوە یاد کە خوا خورمای بەخشی بە مەریوم ڕەزای خوای لەسەربێ، پەروەردیگار لە سوورەتی مریەم ئەفەرمێ (وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّ)مریم ئایەتی ۲٥،

( لقی دار خورماکە بلەقێنە خورما دێتە خوارەوە بەسەرتا)، هەرچەنە ئەو ئایەتە بە ڕوونی باس لە سوودێکی تایبەت ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەروەردیگار مەبەستیتی کە مریم لەخورماکە بخوات چونکە پەروەردیگار شارەزا و بەدیهینەره ئەزانێ کە ئەم خورمایە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دایکی مندالەکه دروست دەکا 
سەرچاوە

http://jmrh.mums.ac.ir/article_2772_0.html
 هەروەها توێژینەوەکان  سوودەکانی خورما و بەتایبەت عەجوەیان دۆزیوەتەوە بۆ زۆربوونی شیری دایك هەر وەکو ئاماژەی بەوە یاوە کە ئەو دایکانەی کە خورمای عەجوەیان خواردووە کەمتر تووشی نەخۆشی ئەبن و سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەیە بۆ ئاسن کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە کەم خوێنی.
سەرچاوە

https://www.omicsonline.org/antioxidant-and-tissue-protecti…

بۆیە خوێنەری بەرێز، هەڵمەخەڵەتێ بە قسەی سەرلێشێواوان و لە یادمان نەچێ کە خوا ئێمەی درووست کردووە و زاناکانی درووست کردووە و فێری کردوون و هەموو کەونی درووست کردووە بۆیە ئێمە هیچ گومانێکمان لە قسەی پەیامبەرمان نییە وە ئامادەشین بۆ تاقیکردنەوە لەسەر گیانی خۆمان بۆ ئەوەی کە هەموو خەلک بزانێت کە پەیامبەرمان هیچ قسەیەک ناکات جگە لە قسەی ڕاست و ڕەوان نەبێ