نوێ

ئایا زەوی شێوەی تەختە یان گۆییە ؟

وەڵامێک بۆ بێباوڕان 
زۆر بێباوڕان دەڵێن قورئان دەڵێ زەوی تەختە ئایا ئەمە پێچەوانەی زانست نیە؟

وەبەشێک لەمسوڵمانان بیرورایان وایە کە زەوی تەختە لەبەر ھەندێک ھۆکار کە باسکردن و وەڵام دانەوەی بەڵگەو پاساوە زانستیەکانیان بەشێک نیە لەبابەتەکامان  بەڵکو وەڵامی پاساو و بەڵگە ئاینیەکانیان دەدەینەوە بە ئیزنی پەروەردیگار ،

ئەم ئایەتانەی کە دەکرێتە بەڵگەی تەختی زەوی لەلایەن خەڵکانێک
یەکەم : خودا دەفەرمووێ :(وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا)نوح[19]

واتا 🙁 خودا زەوی بۆ ڕاخستون)،

ئایە ئەمە بەڵگە نییە لەسەر ئەم بابەتە؟

دووەم:(الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا 

)البقرة[22]

واتا : (ئەوزاتە زەوی بۆ کردوون بە فەرشو جێگای نیشتەجێبوون)،

وەکو دەزانین فەرش تەختە ئایا ئەمیش مانای تەختی زەوی نادا؟
سێیەم:(وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا) ق[7]

واتا : (زەویمان ڕاخستەوەو بڵاومان کردۆتەوە).

ئەمەش بەھەمان شێوە مانای تەختێتی زەوی دەدا بەدەستەوە
چوارەم:(الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا) الزخرف[10] واتا:(ئەو ئەو خوایەی زەوی کردووە بەلانکەی ژیانتان)

لانک ئەو جێیەی کەمنداڵ تێدا دەخەوێ تەختە کەواتە ئەمە مانای ئەوەنادا کە زەوی تەختە؟
پێنجەم:(وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَت)ْ[٢٠]

واتا :ئه‌ی سه‌رنجی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه.
بێباوڕان : کەواتە ئەمە پێچەوانەی زانستە و بیروهۆشە، ناکرێ ئەمە قسەی خودا بێ چونکە قسەی خودا نابێ لەگەڵ ڕاستی دژی یەکتر بێ
 وەڵام:

ئەگەر ئێمە بمانەوێ لەشتێک بگەین ئەبێ سەرەتاکە و کۆتایەکەی بزانین ،بۆ نموونە کەسێک کتێبک ئەخوێنێتەوە  گەر سەرەتاکەی نەزانی ھیچی لێتەناگەی وە بەھەمان شێوەش کۆتایەکەی، بەشێوەیەکی نادروست ھەڵدەستن ئەم ئایەتانەو بۆ  دائەنەن سەرەتا و کۆتاییەکەی  ئەقرتێنن و کە وەڵامەکە لە سەرەتا یان لەکۆتاییدا یان لەئایەتێکی دواتری دایە.
دووجۆر (الأرض) زەوی ھەیە :

یەکەم : (الأرض)زەوی  وەکو ھەسارەیەک

دووەم :(الأرض )زەوی وەکو  سەر ڕووی زەوی کە لەچاو ئێمەوە دیارە واتا وەکو چینێک کە ئێمەی لەسەرین
لەم ئایەتانەی سەرەوە پەروەردیگار باسی زەوی ناکات وەکو ھەسارەیەک بەڵکو وەکو چینێکی زەوی کە ئێمەی لەسەر دەژین باسی دەکات ،

گەر سەیری ئایەتەکان بکەین بەتەواوی ئەوەمان بۆدەردەکەوێ کەباسی چینی زەوی واتە ئەو زەویەی لەچاو ئێمەوە دیارە دەکات 
شیکردنەوەی ئایەتی یەکەم

(وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا). نوح[19] واتا: (خوا زەوی بۆ ڕاخستون).

 گەر سەیری ئایەتی دوای ئەم ئەیەتە بکەین ئەوا بۆمان ڕوونەبێتەوە کە مەبەستی خوا لەکام زەویە لە ئایەتی دوای ئەمە ئەفەرمووێ

(لِتَسْلُكُوا مِنْهَا سُبُلًا فِجَاجًا)نوح[20] واتا:(بۆئەوەی بتوانن بە ئارەزووی خۆتان بەڕێگا پانو فراوانەکانیدا ھاتوچۆبکەن).

کەواتە ئەم ئایەتە باسی ڕووی زەوی دەکات کە خوا چۆن تەختی کردووەو ڕای خستووە بۆ ھاتوچۆو ژیان رێکردن لەسەری گەر سەر ڕووی زەوی تەخت نەبووایە بەهیچ شێوەیەک نەدەتواندرا کە بەئاسانی مرۆڤ لەسەر زەوی بژی .
شیکردنەوی ئایەتی دووەم:

(الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا)البقرە [۲۲]

واتا:(ئەوزاتەی کە زەوی بۆ راخستوون).

لێرەشدا پێویستە وەکو وتمان سەیری ئایەتەکە بکەین بەتەواوی کە ئەمەش تەواوکەرەکە کە پەروەردیگار دەفەرمووێ:

 ( الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ) البقرة[22]

واتا:(ئەوزاتەی کە زەوی بۆ راخستوون و ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه‌، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت).
گەر سەیری بکەی پەروەردیگار باسی ڕاخستنی زەوی لەگەڵ شتەکانی سەر ڕوی زەویدا باس کردووە وەکوو (باران بارین و ڕوانی دارو درەخت و گژوگیاو میوە) کەئەمانەش لەسەر ڕووی زەویدا ڕوودەدەن واتا لەسەر توێکڵی زەویدا بەگشتی ،

واتای ئایەتەکە بەم شێوەیە: 

(ئەوزاتەی کە زەوی بۆ راخستوون و ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه‌، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت).

شیکردنەوەی ئایەتی سێیەم :خوای گەورە دەفەرموێ :

(وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا )ق[7]

واتا : (زەویمان ڕاخستەوەو بڵاومان کردۆتەوە).

گەر سەیری تەواوی ئایەتەکە بکەین بەم شێوەیە

 (وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ)

 واتا:(کژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه‌و له‌هه‌موو جۆره ڕوه‌کێکی جوان و ڕازاوه‌مان تیادا ڕواندووه)‌.

لەم ئایەتەشدا بەھەمان شێوەی ئایەتی پێشوو خودا باسی ڕووی زەوی دەکات کە چۆن شاخەکانی تیا جێگیر کردووە ڕووەکی تیادا ڕوواندوە کەواتە خوای گەورە خودا باسی سەرڕوی زەوی دەکات بەتەختی نەک ھەسارەی زەوی
شیکردنەوەی ئایەتی چوارەم

( الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا )الزخرف[10] واتا:(ئەو زاتەی زەویتانی بۆکردووە بەلانکە و بێشکە ) وشەی “مھد” 

واتا : (الفراش الذي يُوطّأ للصّبي)  

واتا: (ئەوجێگاییەی کە دادەنرێ بۆ منداڵ)

بەڵێ وەکو دەزانین مناڵ بۆ ئەوەی بێزار نەبێی و زیانی پێنەگا پێویستە لەسەر جێگەیەکی نەرم و لانکەیەک و بێشکە دابنرێ  جا ئێمەش بۆئەوەی زیانمان پێنەگا پێوستە لەسەر چینێک یان توێکڵێک فەرشێک بین  بۆ ئەوەی زیانمان پێنەگات و بەئاسانی تیایدا ھاتووچۆ بکەین هەر وەک لەتەواوی   ئایەتەکە ئەمەمان بۆ دەردەکەوێ پەروەردیگار دەفەرمووێ

  (وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْ نَبَاتٍ شَتَّىٰ) طه[53]

واتا:(هه‌روه‌ها جۆره‌ها ڕێگه‌ی (زه‌مینی و ئاسمانی و هه‌وایی) تیادا بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له ئاسمانیشه‌وه باران داده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چانده‌ها جووت ڕووه‌کی پێ ڕواندووه)‌.

جا گەر لە ئایەتەکە ووردبینین  دەبینین لەگەڵ باسکردنی تەختی زەوی باسی ئەم شتانە دەکا کە لەسەر ڕوی و چینی زەویدا ھەن ڕوودەدەن وەکو (ھاتووچۆ کردن و گەشت کردن بەسەر زویدا ھەروەھا باران بارین و ڕوانی ڕووەک جۆراو جۆر) کەواتە ئەم ئایەتەش بەھەمان شێوەی ئایەتانی پێشوو باسی تەختی زەوی دەکات لەچاو ئێمەدا ھەروەک ئەو زەویەی کە کێڵانی تێدا دەکەین ئەو زویەش کە ئێمەی لەسەرین چێنێکە لەچینەکانی زەوی کە بەتوێکڵی زەوی ناسراوە،

کە ئەو چینەش ٣٠ میل ئەستوورە و ڕاخراوە بەدەوری زەویدا ھەر وەکو فەرش  ھەندێک  خەڵک واگومان دەبا کە فەرش تەنها بۆ شوێنی تەخت دادەنرێ، نەخێر وانیە وەکو کۆمپیوتەرەکەی ئیسلام (د.زاکیر نایک) دەڵێ 

(دەتوانرێ کە فەرش بەدەوری تەنێکی گۆیدا ڕابخرێ و بپێچرێ وەکو زەوی).

شیکردنەوەی ئایەتی پێنجەم پەروەردیگار لەسورەتی الغاشیەدا دەفەرمووێت : (وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَت)ْ[٢٠]

واتا :(وە ئه‌ی سه‌رنجی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه). 

لێرەدا ھەر خۆی ڕوونە کەخودا لەپێش ئەم ئەیەتەدا شتی تری فەرمووە بۆیە دەفەرموێ (وإلی ) جا گەر سەیری ئایەتەکانی پێشووتر بکەی دەبینی پەروەردیگار دەفەرمووێ :

(أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ {١٧}وَإِلَى * السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ * وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ) سورەتی الغاشية ئایەتی ۱۷ تا ۲۰

واتا : ( ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه‌؟! ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون).

لەدوای ئەم ئایەتانە پاشان پەروەردیگار دەفەرمووێ  (وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ)

واتا 🙁 وە ئه‌ی سه‌رنجی زه‌وی (دەشتایەکانی زەوی)ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه) .  

ئەگەر بە چاوی سەر سەیری بکەی ، واتا لەسەر زەوی نەک لە ئاسمان چونکە لە ئایەتەکە ڕوونە کە پێشتێر باسی ووشتری کردوو وە پەروەردیگار فەرموویەتی ئایە سرنج نادەنە ووشتر چۆن دروست بووە کەواتە لێرەدا پەروەردیگار لەسەر چاوی مرۆڤەکان بابەتەکان باس دەکا، کەواتە چۆن خودای گەوره سەرنجمان رادەکێشت کە چۆن ووشتر دروست بووە ئاوا سەرنجی ئێمە رادەکێشت سەیری زەوی کەین لەپێش چاومان چۆن تەختی کردووە، وھەروەھا لە ئایەتتی١٨-١٩ باسی بەرگە ھاواو چەسپاندنی شاخەکان دەکا کە ئامانیش لەسەر ڕووی زەوین.

کەواتە ئێستا زانیمان ئەو( الأرض) زەویەی کە خودا باسی دەکات ئەو زەویەیە کەئێمە دەیبینین نەک زەوی وەکو ھەسارەیەک لە ئاسماندا بەڵام کاتێک خودا باسی دروستکردنی ئاسمان و شەوڕۆژو گەردوون دەکات دەفەرمووێ زەویمان وەکو ھێلکە دروستکردووە وەکە لە سورەتی النازعات  دەفەرموێ 

(أَأَنْتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ ۚ بَنَاهَا)النازعات[27] 

واتا :(باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره‌، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه‌، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر).

(رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا) النازعات[28]

واتا : (بەرز ڕای گردووەو بەڕێکو پێکی بەدیھێناوە ( بە ڕاسەرتانەوە).

(وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا

النازعات)[29]

واتا:(شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه‌، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه)‌.

لەپاش باسکردنی  ئاسمان و ڕێکو پێک کردنی و رێکخستنی  دەفەرموێ (وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا)النازعات[30]

 واتا:(دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌). 

وشەی (دحاھا) لە لسان العرب :

اقتباس: 

(والأُدْحِيُّ والإدْحِيُّ والأُدْحِيَّة والإدْحِيَّة والأُدْحُوّة: مَبِيض النعام في الرمل، وزنه أُفْعُول من ذلك، لأَن النعامة تَدْحُوه برِجْلها ثم تَبِيض فيه وليس للنعام عُش)ٌّ.

واتا:(والادحی ……واتا:هێلکەی نعامە لەناولمی یاخود شوێن هێلکە کە خۆڵەکەی نرمە …)،

ئێستاکە بۆمان ڕوون بۆوە کە ووشەی (دحاها) واتا هێلکەی نعامە کەاتە ئایەتەکە بەم شێوە دەتوانین ماناکەین

(وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا)النازعات[30]

 واتا:(دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌). 

 زۆرێک لەبێباوڕان دەڵێن  (دحاھا) مانەی ئەوەیە کەزەوی وەکو شوێنی ھێلانەی نەعامە لێکردووە واتا تەختی کردووە، نەخێر ئەم مانایە لە هیچ شوێنێک نەهاتووە بەڵکو ئەمە بەهەلە تێگەیشتنی خۆیانە،

کەواتە لێرەدا خودا لەم ئایەتە (الأرض ) زەوی دەکات وەکو ھەسارەیەک ھەربۆیەش لەگەڵ دروستکردنی ئاسمانەکان و ئەستێەرەکاندا باسی دەکات .
چەند بەڵگەیەک لەسەر شێوەی گۆی زەوی :
یەکەم پەروەردیگار دەفەرمووێ:( خلق السموات والأرض بالحق  يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ۖ ).

الزمر[5]

(خوا ئاسمانەکان و زەوی بەهەق دروست کردووە شەو دەهێنێ بەسەر ڕۆژدابەشێوەی کەوانەیی و ڕۆژ دەهێنێ بەسەر شەودا بەشێوەی کەوانەیی…)
هەروەک لە فەرهەنگە زمانەوانیە عەرەبی هاتووە بەم شێوەیەی خوارەوە
۱- مختار الصحاح للرازي : [كار] العمامة على رأسه أي لاثها وبابه قال وكل دور  …و [الكارة] ما يحمل على الظهر من الثياب و [تكوير] المتاع جمعه وشده وتكوير العمامة كورها وتكوير الليل على النهار تغشيته إياه وقيل زيادته في هذا من ذاك وقوله تعالى [إذا الشمس كورت] قال أبن عباس غورت وقال قتادة ذهب ضوءها وقال أبو عبيد كورت مثل تكوير العمامة تلف فتمحى .

واتە بەکورتی: (کار)بەمانای پێچکردن و خرکردنی عمامە لەسەر سەر بەدەوری سەرت ،

(تکویر) کۆکردنەوە و توند کردنی شتومەک و کۆکردنەوەی مێزەر بەدەوری سەری مرۆڤدا..،
۲- لسان العرب لأبن منظور :  وكارَ العِمامَةَ على الرأْس يَكُورُها كَوْراً : لاثَها عليه وأَدارها  …، يُكَوِّرُ الليلَ على النهار ويُكَوِّرُ النهارَ على الليل؛ أَي يُدْخِلُ هذا على هذا، وأَصله من تَكْوِيرِ العمامة، 

واتە بەکورتی ( پێچانەوەی مێزەر لەسەر سەری مرۆڤدا بەشێوەیەک بەچاردەوری سەر بسورێتەوە ، وە پێچانەوەی شەو لەسەر رۆژ وە بە پێچەوانەوە  واتا : دەچنە ناو یەک تاریکایی و ڕۆناکی ، وە لەبنچینەدا لە لە شێوازی بەستنی عمامە هاتووە)،
۳- مانایەکی تر بۆ (تکویر) لە ئایەتەکەدا هەروەک “راغب اصفهانی” لەکتێبی (مفردات الفاظ القرآن) باسی لێووە دەکا و دەفەرمووێ

–(مفردات الفاظ القرآن/راغب اصفهانی). :

[(تکویر) الادارة مع الضم، ککور العمامة]

واتە پێچانی شتێک لە شتێکی خڕ ، وەک پێچانی مێزەر بە سەردا، دەوری ئەدرێتەوە هەر چینێکی ئەچێتە سەرئەوی تر ، ئەوە تەکویرە .

دەی کەواتە ئەم زەویە ئەبێ وەک گۆیەک (کورەیەک )بێ ، کە تەکویر ئیمکانی ببێ

 وشەی (یکور )  لە ( كورٌ) ھاتوە واتا تەنێکی خڕ وکو چۆن بەتۆب دەڵێن کورة  ئێستە ئەبێ بزانی 

-کورٌ-

ناوە اسمە  ھەروەکو وتمان بەمانای تەنێکی خڕ دێت جا ئەم ئیسمانە دەکرێت ببێتە فعل بۆنمونە  وشەی نعل  واتا نەعلی خۆمان ئەمە ئیسمە ناوە ئاعیشە ڕەزای خوای لێبێ دەفەرموێ كانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُعْجِبُهُ التَّيَمُّنُ في تَنَعُّلِهِ…

واتا پێغەمبەری خوا  ھەمیشە لای ڕاستی پێ خۆشبوە وپێشی خستووە لە  نەعل لەپێ کردنا،

لێرەدا  -تنعول- بویە فعل وەلە ئەصلدا لە  ئیسمی نعل وەرگیراوە،

– یکور-  بەھەمان شێوە فعلە و لە  ئسمی کورٌ وەرگیراوە

جا یکور بەمانای خڕکردن دێت  بەڵام لەگەڵ لیل و نھارەکەیا بەمانای  پێچانی شەو بە خڕی و بەکەوانەی  بەسەر ڕۆژو  وە پێچانی ڕۆژ بەھەمان شێوە بەسەر شەودا.
بەڵگەی دووەم پەروەردیگار دەفەرمووێ :(يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ)

الحديد[6]

واتە:(شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات (به‌درێژ بوونی لایه‌کیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان، یان له‌به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا تێهه‌ڵکێش ده‌بن) 

ئەمەش لەکاتێکدا دەبێ کەزەوی خڕبێ،

بەڵگەی سێیەم لەسەر شێوەی گۆیی زەوی لە قورئاندا

هەرچەندە لە پێشتر تیشکمان خستە سەر لەکاتی شیکردنەوەی بابەتە بەڵا دیسانەوە دیخەینەوە ڕوو،

پەروەردیگار دەفەرموێ (وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا)النازعات[30]

 واتە:(دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌). 

وشەی (دحاھا) لە لسان العرب :

اقتباس: 

(والأُدْحِيُّ والإدْحِيُّ والأُدْحِيَّة والإدْحِيَّة والأُدْحُوّة: مَبِيض النعام في الرمل، وزنه أُفْعُول من ذلك، لأَن النعامة تَدْحُوه برِجْلها ثم تَبِيض فيه وليس للنعام عُش)ٌّ.

واتا:(والادحی ……واتا:هێلکەی نعامە لەناولمی یاخود شوێن هێلکە کە خۆڵەکەی نرمە …)،

ئێستاکە بۆمان ڕوون بۆوە کە ووشەی (دحاها) واتا هێلکەی نعامە کەاتە ئایەتەکە بەم شێوە دەتوانین ماناکەین

(وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا)النازعات[30]

 واتا:(دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌). 

 زۆرێک لەبێباوڕان دەڵێن  (دحاھا) مانەی ئەوەیە کەزەوی وەکو شوێنی ھێلانەی نەعامە لێکردووە واتا تەختی کردووە، نەخێر ئەم مانایە لە هیچ شوێنێک نەهاتووە بەڵکو ئەمە بەهەلە تێگەیشتنی خۆیانە،

کەواتە لێرەدا خودا لەم ئایەتە (الأرض ) زەوی دەکات وەکو ھەسارەیەک ھەربۆیەش لەگەڵ دروستکردنی ئاسمانەکان و ئەستێەرەکاندا باسی دەکات .
بەڵگەی چوارەم 

هەرکاتێک کۆدەنگی زانایان هەبوو لەئیسلام لەسەر بابەتێک ئەوە ئەم بابەتە پاڵپشتی لێدەکرێ  وەک یاسایەکی ئیسلامی کە هەر کەسێک نەچێتە ژێیریەوە ئەوە لە رێگای ئیسلام لای داوە هەروەک پەروەردیگار لەسورەتی النساء ئایەتی ۱۱٥ دەفەرمووێ 

{ومن يشاقق الرسول من بعد ماتبين له الهدى} هەركەسێك پاش ئەوەی رێگەی هەق و راستیی بۆدەركەوت و شارەزای دینی خوابوو (وەكو ئوبەیربق)، دژایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكا {ويتبع غير سبيل المؤمنين} و رێگا و ڕێبازێ بگرێتە بەر، كە رێگای راستی باوەڕداران نەبێت {نوله ما تولى ونصله جهنم} ئێمەیش رووی ئەكەینە ئەو بەرنامەو رێگایە بەئارەزوی خۆی لەدنیادا هەڵیبژاردووە، ئیتر ئێمە وازی لێدێنین و، هەقمان نییە بەسەریەوە و، لەقیامەتیشدا ئەیخەینە ناو ئاگری تاودراوی دۆزەخەوە {وساءت مصيرا} ئای كە دۆزەخ جێ و رێیەكی زۆر سامناك وخراپە و، بۆیان ئامادەكراوە، 

بۆیە ناکرێ و نابێ مسولمانێک دژی قولی هەموو مسولمانان و زانایانی ئیسلامی بێ،

کۆدەنگی زانایان ھەیە لەسەر ئەوی کە زەوی گۆییە (بەڵام ئەگەر یەک زانا یان دوو زانا لەگەڵ ئەو رەئیە نەبێ مانای شکانی کۆ دەنگی نییه! ) واتە ھەموو زانایانی ئسلام دەڵێن کەوا زەوی گۆییە لەوانه:
۱ – الإمام أبو الحسين أحمد بن جعفر بن المنادي (وكذلك أجمعوا على أن الأرض بجميع حركاتها من البر والبحر مثل الكرة .)

“مجموع الفتاوى” (25/195) باختصار .

واتا (مسولمانان و زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی زەوی بە ھەموو جوڵە کانی لە وشکایی و ئاوی وەکو (توپ) وایە).
۲- أبو محمد ابن حزم رحمه الله دەفەرموێت

( أن أحداً من أئمة المسلمين المستحقين لاسم الإمامة بالعلم رضي الله عنهم لم ينكروا تكوير الأرض ، ولا يحفظ لأحد منهم في دفعه كلمة ، بل البراهين من القرآن والسنة قد جاءت بتكويرها … ” وساق جملة من الأدلة على ذلك “الفصل في الملل والأهواء)،

 والنحل” (2/78) .

واتا 🙁 بەلێ هیچ کات لە پێشەوای مسولمانان بەشێوەیەکی ڕاست و دروست کە خاوەن وە شایستەی پێشەوایەتی بووبێ بەهیچ شێوەک نکۆڵی لە شێوەی گۆیی زەوی نەکردیە  ، وە من هیچ شتێکم پێنەگیشتوە وە لەبەرم نەکردووە بەم شێوەیە ، بەڵکو بەڵگەکان لە قورئان و فەرمووده لەسەر ئەوەیە کە زەوی شێوەی گۆییە)،

۳-  قال الإمام فخر الدين الرازي (606 هـ) -رحمه الله تعالى- مجيباً على الاعتراض بنحو قوله تعالى: {وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الأَرْضَ} [الرعد: 3]: “الأرض جسم عظيم، والكرة إذا كانت في غاية الكبر كأن كل قطعة منها تشاهد كالسطح”. (التفسير الكبير 19/3 و 170).

واته:( ….زەوی لەشێکی گەورەیە , وە شێوەی وەک تۆپە وە ئەگەر سەیریشی بکەی وەک تەختایی دیارە  بەهۆی گەورەییەکەی )

٤- قال العلامة القاضي ناصر الدين عبد الله بن عمر الشهير بالبيضاوي (685 هـ) –رحمه الله تعالى- دەفەرموێت:(زەوى شێوەى گۆییە )( (أنوار التنزيل 1/16)
٥-  قال الإمام الأصولي أحمد بن جُزّيّ الكلْبي (741 هـ) –رحمه الله تعالى- مبيناً عدم المنافات بين المد والتكوير: “وقد يترتب لفظ البسط والمد مع التكوير، لأن كل قطعة من الأرض ممدودة على حدتها وإنما التكوير لجملة الأرض”

(من التسهل لعلوم التنزيل).

واتە (روونکردنەوە دەربارەی دژیەکی لەنێوان دێژی وە تەخی زەوی لەگەڵ شێوەی گۆیی، بەڵێ دەگونجێ ووشەی تەخت و درێژ لەگەڵ شێوەی گۆیی ، چونکە هەموو بەشێکی زەوی دێژ و تەختە وە شێوەی گۆییکە بەشێوەیەکی گشتیە). 
٦-  وقال العلامة محمد بن محمد المولى أبو السعود العمادي (982 هـ) –رحمه الله تعالى- موضحاً أن الفراش لا ينافي التكوير: “وليس من ضرورة ذلك –أي: وصف الأرض بالفراش- كونها مسطحاً حقيقياً، فإن كرية شكلها مع عظم جرمها مصطحة لافتراشها” من (إرشاد العقل السليم 1/ ٦١).

واتە :

ئەوەش دەفەرموێت ( ڕوونەکە کە پەروەردیگار دەفەرمووێ زەویم بۆ راخستوون ئەمە دژی ئەوە نییە کە زەوی گۆیی بێ وە پێویستیش نییە ئاوابێ ، وە تەخت زەوی ڕاستیە ، وە شێوەی گۆییەکەی لەگەڵ گەورەیی و تەختی زەوەیە)

جگە لەوانەش چەندین زانای تر لەم بارەیەوە هەمان بیرورایان هەیە ئەمانەش بریتنین لەمانەی خوارەوە :

۷-   امام قورتبی

۸- البغوي

۹- ابن عاشور

۱۰- شیخ ابن تیمیە

۱۱- شیخ ابن قیم

لەو زانایانەی سەردەمی خۆمان

۱۲- شیخ بن باز

۱۳- شیخ ابن عوسیمین ..ھتد

۱٤شیخ طنطاوی

موسوڵمانی ئازیز زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە زەوی شێوەی گۆییە ھەر وەک ئەوەی لە قورئاندا ھاتوە بەڵام ئەگەر وامان دانا یەک یان دوو یان ٣ زانا لەگەڵ ئەو بیرورایە نەبون بۆنمونە إمامی ئەبو عبدالله ى ابوبکری جەزائیری تەفسیری (دحاھا)ی بە دحا تەفسیر کە بەمانای تەخت کردن دێت وە هیچ بەڵگەیەکی نییە بۆ قسەکەی ، وە کۆی زانایان دەڵێن کە لە (دوحا) وە وەرگیراوە واتە ھێلکەی نەعامە .

ئایە دەکرێ ئێمە بچین قسەی ئەم ھەموو زانایە ڕەت بکەینەوە ؟ لەبەر قسەی یەک زانا؟!
الحمدلله وصلاة وسلام على رسول الله