نوێ

ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی هەوالی گۆرینی سەر بۆ کەسێکی تر بەدرۆ دەخاتەوە لەلایەن پرۆفیسۆرێکەوە ، وە پرۆفیسۆر سێرجیۆ تۆمەتبار دەکرێ بەبڵاو کردنەوەی زانستی ساختە…..

نەشتەرگەری گواستنەوەی سەری مرۆڤ و شیکردنەوەی زانستی

پێشەکییەکی خێرا بۆ پێناسەکردنی بابەتەکە بۆ ئەوانەی کە زانیاریان نییە لەم بارەیەووە:

لەم دواییانەدا قسە و باس زۆر کرا لەسەر (یەکەمین نەشتەرگەریی گواستنەوەی سەری مرۆڤ لە جیهاندا- World’s first human head transplant – کە پزیشکی نەشتەرگەریی ئیتاڵی پرۆفیسۆر سێرجیۆ کاناڤیرۆ- Sergio Canavero – بەنیازی ئەنجامدانیەتی، دەنگۆیەکی درووسترد لە سەرەتای دەرکەوتنی باسکردن لە بارەیەوە لە ساڵی ٢٠١٦ و پاشان ڕۆژی بۆ دیاری کرد کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ نەشتەگرەییەکە ئەنجام ئەدات لەگەڵ کەسێکی خۆبەخش ڕووسی بە لێکردنەوەی سەری چونکە جەستەی شەلەلی هەیە و لەسەر کورسییە و ئەمەش تێچووەکەی ۱۰ ملیۆن دۆلارە کە بە ٨٠ پزیشکی نەشتەرگەری ئەنجام ئەدرێ و ماوەی ٣٦ سەعاتی دەخاینێ ! هەر وەکو لە ووردەکارییەکانی هەواڵەکە لە نیویۆرك تایمزدا هاتووە)، ئەمە ناونیشان و سەرچاوەی بابەتەکە :

This doctor plans to perform a human head transplant this year

سەرچاوە
https://nypost.com/2017/04/28/this-doctor-plans-to-perform-a-human-head-transplant-this-year/
/

بەڵام ئەم کەسە خۆبەخشە پەشیمان بۆوە، وە پرۆفیسۆر سێرجۆی ئیحراج کرد، بۆیە بانگی خۆبەخشێکی تر کرا لە ووڵاتی چینەوە، و پاشان هەواڵی جێبەجێکردنی نەشتەرگەرییەکە بڵاوئەبێتەوە کە لە ٢٠١٨ ئەنجام ئەدرێ .

ئەمە چیرۆکەکەیە بە کوورتی، بەڵام، ئەوەی زاناکان ئەیبینن و بەتایبەت لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵەی کۆتایی لە سایتەکانی هەواڵ و هەموو ئەو تۆقاندنەی سەبارەت بە (سەرکەوتنی یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی سەری مرۆڤ مرۆڤ) و بێ ئاگان لەوەی کە لە زۆربەی هەواڵەکان باس لەوە ئەکەن کە لەسەر دوو کەسی مردوو ئەنجامدراوە، واتە هیچ نەبێ ئەو کێشەیە نییە کە لاشەی وەرگرەکە ئەندامە ڕەت بکاتەوە بۆ نموونە وەکو سەر کە لە گواستنەوەی ئەندامەکانت تردا بوونیان هەیە و ئەمەش وا لە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ئەکات بەم شێوەیە میدیاکارییە کە هەڵخەڵەتاندنبێ چونکە پرسیارە لۆجیکییەکە لێرە ئەوەیە کە بە چ پێوەرێك کۆنتڕۆڵی سەرکەووتنی نەشتەرگەرییەکە ئەکەن؟

ئایا بۆ نموونە مردووی دووم ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە سەری بێ کێشە کار ئەکات و هەست بە تێکچوون و ئازار ناکات؟ و ئایا مردوو قسە ئەکات؟ لەم پۆستەدا ئەمە دەرئەخەین کە ڕای زاناکانە بە ئیزنی خوا و بەهەمان شێوەی ئاسان کە بگاتە هەمووان تاوەکو کەس هەڵنەخەڵەتێ و گاڵتەی پێنەکرێ وەکو لەم هەواڵە ئەکرێ.

یەکەم: کاردانەوەی زاناکان دەربارەی ئەم هەواڵەی کە لەم دواییانەدا بڵاو کرایەوە:

زۆر پێگەکانی هەواڵ و میدیاکان (سەرکەووتووی) پرۆسەی گواستنەوەی مرۆڤێکی (مردوو) کە لە پێگەی ئیندیپێندەنتی بەریتانی بڵاو کراوەتەوە و ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پرۆفیسۆر سێرجیۆ هیچ دۆکیومێنتێکی پراکتیکی بڵاو نەکردۆتەوە کە ووردەکارییەکان بگرێتە خۆ کە بەو پێیە کۆنتڕۆڵی سەرکەووتووی ئەوەی کە ئەیڵێ یان نا، بەڵام و سەرکەووتووی پرۆسەکەی نەشتەرگەریی بۆ (مردووەکان) کردووە، وەکو خۆی ویستی هەیە کە نەشتەرگەریی بۆ (زیندووەکان) بکا،

ناونیشان

Head transplant surgeon claims he has successfully carried out procedure on corpses

سەرچاوە:
http://www.independent.co.uk/news/science/head-transplant-sergio-canavero-has-it-been-done-corpses-cadaver-human-a8060176.html
لەبەر ئەوە، ڕؤژنامەی تێلگرافی بەریتانی چەندین تۆمەتبارکردنیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن پسپۆڕانی بەریتانییەوە ئاڕاستەی پرۆفیسۆر سێرجیۆ کرابوون کە بەوە تۆمەتبارییان کردبوو کە بانگەشەی زانستی ساختە ئەکات،

هەروەک له ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی بەم ناونیشانە بڵاو کرابۆوە

British experts accused Prof Canavero of ‘egotistical pseudoscience’

وە دکتۆری بەریتانی “دين بورنيت” ئەم هەواڵە بەتاڵ و ڕەتدەکاتەوە بە وردی و درشتی و دەلێت (گواستنەوەی سەر سەرناکەوت وە لەوانەیە بەهیچ شێوەیەک سەرنەکەوێ)،

وە لەسەر چەند خاڵێک دەدوێ لەم بابەتە و دەلێت(پێوەری سەرکەوتن دوای نەشتەرگەری دەر دەکەوێ ناکرێ پێش نەشتەرگەری ئەوە راگەینین کە سەرکەوتیە نەشتەرگەریەکە ،بۆیە من بیرورام ئاوایە کە هەرکاتێک هەر مڕۆڤێک کە نەشتەرگەری بۆ دەکرێ دڵ یاخود مێشکی بمرێت ئەوە ئەستەمە مرۆڤەکە بتوانی لەژیان بمینێت ، چونکە هیچ شتێک نییە ببێت بە نێوەندگیر لەنێوان سەرکەوتندا)،

وەلە ڕۆژنامەی گاردیان لێدوانێکی تری دا و وتی ( ناکرێ پێوەری سەرکەوتن بەوە دانێن کە گواستنەوەی سەر بۆ جەستەیەکی تر بەمە ناگەین بەمەبەست ، بۆنموونە گۆرینی نیوەی ئۆتۆمبێلێک بۆ ئۆتۆمبێلێکی تر بەلێ دەکرێ کە نیوەی ئۆتۆمبێلێکی تر بخەینەسەر ئۆتۆمبێلێکی تر بەڵام گرینگ کارکردنیەتی دەکرێ ئاوا بەسەرکەوتویی لەقەلەمی بدەین ؟ بەڵام کاتێک کە ئۆتۆمبێلەکەمان داگیرساند ئەبینین کە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکە بەدەم و چاو دەتەقێتەوە)

وەباسی لەوەشکرد (کە دکتۆر سێرجۆ هیچ بەڵگەنامەیەکی زانستی نەخستە ڕوو بۆیە ناکرێ ئەم نەشتەرگەریە بەسەر کەوتووی دانێین )،

وە زیاتر دکتۆر دەدوێت و دەلێت (وە بۆ گەرانەوە بۆ دکتۆر كانافيرو کە توانی سەری مەیمونێک بگۆری بۆ سەر جەستەیەکی تر مەیمون بەڵام ئەم مەیمونە بەشێوەیەکی شەلەل مایەوە بۆماوەیە ۲۰ کاتژمێر پاشن گیانی لەدەستدا ، بۆیە ناکرێ ئەم نەشتەرگەریە بەسەرکەوتوویی لەقەڵەم بدەین چونکە ئامانج و مەبەستی دکتۆر ئەوەیە ژیان بۆ نەخۆشەکە دەستەبەر بکات نەوەک تەنها گۆرینی سەر و پاشان شەلەلی بکات و بیکوژێت).

سەرچاو
https://www.theguardian.com/science/brain-flapping/2017/nov/17/no-there-hasnt-been-a-human-head-transplant-and-may-never-be-sergio-canavero
بەڵام هەنێك وەڵامییان یایەوە کە پرۆفیسۆر لەم نزیکانەدا دۆکیویمێنتێکی پزیشکی بڵاو ئەکاتەوە، پرسیارەکە: باشە ئامانج چییە لە بڵاو کردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە پێش پێشکەشکردنی دۆکیومێنتێکی زانستی لە بارەیەوە؟

وا باشتر و ڕاستتر نییە کە یەکەم جار دۆکیومێنتە زانستییەکە بڵاوبکرێتەوە و پاشان بانگەشەی بۆ بکرێ؟ یاخود مەسەلەکە پەیوەندی هەیە بە درووستکردنی دەنگۆ و دەرخستنی میدیایی و ئەویش ئەو تۆمەتانەیە کە ئاڕاستەی پرۆفیسۆر سێرجیۆ ئەکرێن کە ساڵێك بەر لە ئێستا بوو لەگەڵ دووپاتکردنەوە قسە سەیرەکانی لە بارەی سەرکەوتووی نەشتەرگەرییەکە بە ڕێژەی لەسەدا ٩٠ (لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا ئەنجام نەدراوە).

World’s first human head transplant a success, controversial scientist claims
http://www.telegraph.co.uk/science/2017/11/17/worlds-first-human-head-transplant-successfully-carried/
ئەمە هەواڵەکەی تێلەگرافە

و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەڵامە زانستییە ڕەق و بێ ڕەحمەکان دژی سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکە لەسەر (مردووەکان)، هەنێ پێگەکانی هەواڵ ڕەخنە زانستییەکەی هەواڵەکەیان بڵاو کردەوە تاوەکو لانی کەم بەشێوەی بێ لایەن دەربکەوێ بەرامبەر هاوشێوەکانی، و لە نێویان ڕۆژنامەی ئیندیپێندەنتی بەریتانی ، کە دیسانەوە هەواڵێکی نوێ بڵاو ئەکەنەوە لە بارەی هێرشی کۆمەڵگەی زانستی بۆ نەشتەرگەرییەکە کە پرۆفیسۆر سێرجیۆ بانگەشەی ئەکات،

Head transplant surgeon attacked by medical community after suggesting ‘unethical and dangerous’ operation is imminent

سەرچاوە
http://www.independent.co.uk/news/science/head-transplant-surgery-sergio-canavero-body-medical-reaction-criticism-real-a8061011.html
کە لەو پێگانەدا هەمان ڕەخنە زانستییە پسپۆرییەکانیان بڵاوکردەوە لە لایەن زانایانی گواستنەوەی ئەندامانی جەستە و شیکاری مرۆڤ و بەتایبەت لە مەسەلەی ڕەتکردنەوەی جەستە بۆ سەر وەرگیراوەکە (چونکە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکەی لەسەر دوو کەسی مردوو ئەنجامداوە و ئەمەش واتای ئەوە ئەگەیەنێ کە ڕەت کردنەوەی جەستە بۆ ئەندامەکە بوونی نییە چونکە خاوەنەکەی مردووە) بەڵکو ئەوان ئاماژە بەوە ئەیەن کە تەنانەت گەرچی نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی لەسەر زیندووەکان ئەنجامدرا، گریمانە گەورەکە ئەوەیە کە ئازار و ئەشکەنجەی سەرە گوازراوەکەیە و ڕەنگە هەر نەشتوانێ قسە بکات یان هاوار بکات تاوەکو ناخی دەرببڕێ و پاشان دوای چەند سەعاتێ بمرێ یان دوای چەن ڕؤژێ هەر وەکو پێشتر ئەو نەشتەرگەرییانەی کە لەسەر ئاژەڵەکان ئەنجامدران وەکو مەیموون و جرج هەروەک لەسەرتا ئاماژەمان پێدا، هەر وەکو لە ووتارەکە بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها زاناکان ئاماژەیان بەوە یا کە پێوەری سەرکەوتووی نەشتەرگەرییەکە ئەوەیە کاتێ مرۆڤەکە دوای نەشتەرگرییەکە بە ئاسایی بژی و بێ کێشە، و ئەمەش هەر ئەسڵەن ڕووی نەیاوە لەسەر بانگەشەی نەشتەگەرییەکە لەسەر دوو کەسی مردوو.

کێشەی گەورەکەش وەکو زاناکان ئاماژەیان بۆ کردووە ئەوەیە کە جیاکردنەوەی (نوخاعی شەوکی) ئەبێتە هۆی تووشبوون بە شەلەل و چارەسەر ناکرێ و ناشتوا نرێ خانەکانی چاکبکرێنەوە، واتە پزیشکەکە هەوڵ ئەیات کە ئەو (نخاعی شەوکییە) جارێکی کە ببەستێتەوە، بەڵام تا ئێستا لە ڕووی پراکتیکییەوە ئەمە ناکرێ بەپێی قسەی پسپۆرانی مێشك و دەمارگیری لە زانستانی زانکۆی ئەدەنبەرە.

بە واتایەکی تر: بانگەشەی سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکە لەسەر دوو مردوو، بازێکی زۆر زەبەلاحی پزیشکییە لە هیچەوە، چونکە ئەبوایە یەکەم شت بە زانستییانە بیسەلماندایە کە بەستنەوەی بڕینی (نخاعی شەوکی) ئەتوانرێ بکرێ پێش دەستپێکردنی نەشتەرگەرییەکە و ئەویش ئەسڵەن ئەمەی نەکردووە.

دووەم: کۆتایی پێئەهێنین لەبەر گرنگی قسە کردن لەم بارەیەوە و لەبەر ووتە بەنرخەکانی دکتۆر ئارثەر کاپلان، کە بەکورتی باس لەوە ئەکات کە لە ساڵی ١٩٥٩ پزیشکی نەشتەرگەری ڕووسی (فلادیمێر دیمیخۆف) هەستا بە گواستنەوەی سەری سەگێك بۆ جەستەی سەگێکی تر، بەڵام شانس یاوەری نەبوو، چونکە سەگەکە مرد بەهۆی ڕەت کردنەوەی دەزگای ڕێگری کەللەی سەر، و لە ساڵی ١٩٧٠ زاناکان هەستان بە چاندنی سەری مەیموونێك لەشاری ئۆهایۆ، و نەشتەرگەرییەکە تا ڕادیەك سەرکەوتوو بوو، بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکە بۆ ماوەیەکی کەم ژیا و مرد.، یاخود لە ساڵی ٢٠٠٢ چەندین پزیشك لە یابان هەستان بە گواستنەوەی سەری جرجێك بۆ جەستەی جرجێکی دیکە، بەڵام سەری جرجە وەرگرەکە لانەبرا و نەشتەرگەرییەکە بە جرجێکی دوو سەر کۆتایی هات.

تاوەکو لەم دواییانەدا دکتۆری نەشتەرگەریی ئێتاڵی سێرجیۆ دەرکەوت و ئەوەی ڕاگەیاند کە ویستی کردنی یەکەم نەشتەرگەری گواستنەوەی سەری مرۆڤی هەیە لە ساڵی ٢٠١٧ سەرەڕای قسە و قسەڵۆکی زۆر کەس، لە چاوپێکەوتنێکیا کە پێگەی (مید کەمپ) ئەنجامی دا لەگەڵ دکتۆر ئارثەر کاپلن (کە پرۆفیسۆرە لە بواری ڕەوشتە زیندووەکان وە ئێستاکەش مامۆستایە لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی نیویۆرك و خاوەنی چەندین خەڵاتە لە بواری پسپۆڕییەکەی)، لە ژێر ناونیشانی: گواستنەوەی سەر، ئەکرێ ئەم پرۆسە نا بەرپرسیارە جێبەجێ بکرێ؟

Head Transplant: Could This Irresponsible Procedure Really Take Place?

سەرچاوە
https://www.medscape.com/viewarticle/844157
دکتۆر سێرجیۆ ئەڵێ کە کاتی جێبەجێ کردنی نەشتەرگەریی گواستنەوەی سەر هاتووە، و ئەم نەشتەرگەرییە کت و مت بەم شێویەیە:

(سەری دوو کەس ئەبات کە لەسەرە مەرگن و ئەیخاتە سەری سەر جەستەی کەسێك کە نەخۆشی (مردنی دەماغی) هەیە و دوای قەوە ئەیان لکێنێ بەیەکەوە و بەو شێوەیە جەستەیەکی نوێ پێشکەش بە کەسە پێویستی دارەکە ئەکات، بەڵام ئەو نەخۆشانە کێن کە ئامادەدەبن و خۆیان دەبەخشن ، لەگەڵ ئەوەشدا چەند کێشەیەک دەهێتە پێشەوە لەم بارەیەوە کە د.سێرجیۆی ئیتالی ئاماژەی پێنەداوە وە چارەسەری بۆ دانەناوە،

۱-کۆنترۆڵ کردنی رەتکردنەوەی سەری کەسی تر لەلایەن جەستەوە چونکە زۆر جار دەبێتە هۆی سەرەتان و یاخود وەستانی کلیە

۲-وە خاڵێکی تر کە دکتۆر سێرجیۆی ئیتالی باسی لێوە نەکردووە ئەمەیە،کە گواستنەوەی سەر ئابەم شێوەیە ئاسانە نییە کە واگومان دەبرێت چونکە جهازی عەسەبی ئاماژە دەنێرێت بۆ مێشک ،وەمێشک ئەم ئاماژانە وەردەگرێ و شی دەکاتەوە ، وە دەسورێت بەگوێرەی جەستەی کەسەکەی تر بەشێوەی کیمایی، بەم هۆیەوەش لەشی مرۆڤ لاسەنگی لەدەست دەدا وە مێشکیش تێکەڵ دەکا