نوێ

با باسێکی فەڕەنسا بکەین كه‌ لانكه‌ی عه‌لمانیه‌ته‌ له‌ جیهان ئایا ئه‌زانی كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ یه‌كێك له‌و ووڵاتانه‌ داده‌نرێت كه‌ زۆرترین ناپاكی هاوسه‌رگیری تێدا ڕوو ده‌دات له‌ جیهان؟ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 55% پیاوانی فه‌ره‌نسی ناپاكی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان،له‌كاتێدا ناپاكی هاوسه‌رگیری له‌لای ئافره‌ته‌ فه‌ره‌نسیه‌كان گه‌یشته‌ ته‌نها 32%. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخست كه‌ سێ له‌ سه‌ر یه‌كی فه‌ره‌نسیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ناپاكی، به‌ته‌واوه‌تی دڵنیابوونه‌وه‌ كه‌ ئابرویان چووه‌،به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ ناوه‌ندی ئیفیوب بۆ به‌دواداچونی بیروڕا ئه‌نجامی داوه‌. ئاماركه‌رانی ئه‌و به‌دواداچونه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ناپاكی له‌ فه‌ره‌نسا به‌رز بووه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی 19% له‌ ساڵی 1970 بۆ نزیكه‌ی 40% له‌ ساڵی 2014. 63% ی فه‌ره‌نسیه‌كان پێیان وایه‌ ڕه‌نگه‌ خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام بێت له‌ نێوان هاوژینه‌كان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ناپاكی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا له‌ ماوه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی تر. بڕوانه‌ ده‌بێت ووڵامی عه‌لمانیه‌كی بێ دین ده‌بێت چی بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ئامارانه‌ گه‌ر بهاتایه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ووڵاتێكی موسڵمان بوونایه‌؟!

سەرچاوەکان:
http://www.telegraph.co.uk/news/worldnews/europe/france/10587153/French-study-shows-a-majority-of-men-and-a-third-of-women-cheat.html

http://www.businessinsider.com/study-says-french-most-likely-to-cheat-and-forgive-a-cheater-2015-6

http://www.huffingtonpost.com/2014/03/03/infidelity-europe_n_4892732.html