نوێ

با تێبگەین جیهادی نیکاح چیە !

بێگومان هەریەکێ لە ئێوە لەوانەیە لەم ڕۆژگارەدا بیستبێتی لە راگەیاندنەکانەوە لەبارەی جیهادی نیکاحەوە یان وتبێتیان فڵان زانای ئیسلامی فتوای داوە لەسەری .
ئەم جۆرە قسانە و هاوشێوەکانی کە عەلمانیەکان یان بێباورەکانن دایان ناوە و هەڵیان بەستووە وەک بنچینەیەک بۆ رەخنەگرتن لە ئاینی ئیسلام و تۆمەتبارکردنی شوێنکەوتوانی بەوەی کە بیرکردنەوەیان جنسی (سێکسیە) وتێروانینیان بەرامبەر ئافرەت جنسیە
بەڵام لەراستیدا جیهادی نیکاح هیچ نییە جگە لە خورافەیەکی بڵاوکراوە لە سەردەمێکدا کە گێرانەوە و نقڵ کردنی درۆ ئاسانە گەر نا هیچ دەقەێک یان هیچ بەڵگەیەکی ئیسلامی لەسەر نییە لەم بارەیەوە .و کەسانێکی نەفس نزم وەک بنچینەیەک بۆ گاڵتە کردن بە دین و شوێنکەوتوانی و تانە دان لێیان دەیڵێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆتان دەخەینە ڕوو کە کێ لە بەرگێکی تردا خاوەنی ئەم عەقڵیەتە راستەقینەیە کە کێ هەموو کات بیری لای سێکس بێ.
جهاد النکاح : ئەم فتوایە بوودرایە پاڵ شیخ محمد العریفی کە دەقەکەی کە دراوتە پاڵ شیخ محمد العریفی بریتی بوو لەوەی کە ” ئەم پیاوانە لە سوریانە مجاهدن بۆیان هەیە كە جووت بن لەگەڵ چەندین ئافرەت وە بۆ ماوەیەکی کورت تاوەک و ببێتە زۆر بوونی ژمارەی مجاهدان ”
بەڵام شیخ محمد العریفی رای گەیاند کە ئەم بابەتە ناڕاستە بەهیچ شێوەک قسەی وام نەکردووە یان فتوای وام دەرنەکردووە بەڵکو ئەمە بۆ ناشرین کردنی من بوو لە لاین دەسەڵاتی بەشار ئەسەد چونکە من یەکەم کەسبووم کە قسەم کرد دژی دەسەڵاتی بەشەر ئەسەد کرد بۆیە ئەوانیش دەیانەوەێ تۆڵە بەم شێوەیە لەمن بکەنەوە
ئەمە قسەی شیخ محمد العریفی لەم بارەوە

لێرەدا کارە قێزەونەکانی دەوڵەتە سیکۆلار و بێباورەکانیان دەخینە بەرچاوتان ببینن چۆن چۆنی هەموو هەوڵیان بۆ هەستی سێکسیانە

۱-ژاپۆن(یابان)

لە نێوان دووەم جەنگی نێوان ژاپۆن و چین دا .سوپای ژاپۆن هەستا بە دانانی یەکەمین سەنتەری تایبەت بە تێرکردنی سەربازەکان .و ئەم سەنتەرە کاری دەکرد لەسەر بە کۆیلەکردنی ئافرەتان و کچانی کۆری و هەتا کچانی ژاپۆنیش ٫وە زۆریان لێدەکردن بۆ مومارەسەکردنی جنس لەگەڵ سەربازەکان ٫و تەمەنی کچان و ئافرەتەکان لە نزیکەی۱٦ ساڵەوە دەستیپێدەکرد

http://www.awf.or.jp/e1/korea.html

وە هەروەها چین بەڵگەنامەی پێشکەشکرد لەسەر ناچارکردنی لەلایەن ژاپۆنەوە بە پێدانی ئافرەتان بۆ مومارەسەکرونی جنس لەگەڵ سەربازە ژاپۆنیەکاندا لە نێوان جەنگی جیهانی دووەمدا کە بە جۆرێک ژمارەی ئەو ئافرەتانە نزیکەی ۲۰۰٫۰۰۰ دەبوون
https://www.theguardian.com/world/2014/apr/28/japan-second-world-war-brothels-papers-china

و هەروەها بەزۆر راپێچکردن و ناردنی ئافرەتان کە تەمەنیان لە ۱۱ ساڵ تێنەدەپەری ،
سەرچاوەیەکی تر دەڵێت ژمارەیان نزیکەی ۳۰۰٫۰۰۰دەبوو لەسەرانسەری هەموو کیشوەری ئاسیا بە دیاریکراوی ئافرەتانی چینی و کۆری

هەروەکو مۆزەخانەی سەربازی بەریتانیا راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە لەبارەی ئەو ئافرەتە چینی و مالیزیانەی کە بە کۆیلەکراون لەلایەن ژاپۆن و پاشان راپێچکراون بۆ سەربازگەکان وەک هۆکارێک بۆ تێرکردنی سەربازەکان
http://www.iwm.org.uk/collections/item/object/205208397

و لە ساڵی ۱۹۹۳دا حکومەتی ژاپۆن دانینا بە هەڵەی سوپادا و پەشیمانی دەربڕی لە کارەکانی سوپای ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دووەمدا وەک بە کۆیلەکردنی ئافرەتان بۆ مومارەسەکردنی جنسی لەگەڵ سەربازەکاندا ..ئەمەش دوای ئەوەی کە چەندین ئافرەتی کۆری هەستان بە بەرزکردنەوەی سکاڵا لەسەر حکومەتی ژاپۆن بۆ ئەوکارەی .

http://www.mofa.go.jp/policy/women/fund/state9308.html

و سایتە هەواڵیەکان هەستان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی وێنەگرێکی متمانەپێکراو سەبارەت بە “ئافرەتانی چێژبەخش ” کە بە زۆر راپێچ دەکرێن بۆ تێرکردنی سەربازەکان لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا

و ئەمەش ڤیدیۆکەیە لە سایتی Mirrorی بەریتانی

http://www.mirror.co.uk/news/world-news/sex-slaves-used-soldiers-world-10747035

-رووسیا

و لەباری ئەو واقعی دەستدرێژیکردنەی سوپای رووسیا کە راستیە و شەرمیان نەدەکرد٫٫ زۆرکەس لەبارەی ئەو اغتصابەگەورەیەوە نازانن کاتێک سوپای روس دەچنە بەرلینەوە .کە دەستدرێژیانکردە سەر زیاتر لە ۲٫۰۰۰٫۰۰۰ دوو ملیۆن کەس . تەنانەت سەدان منداڵیشییان اغتصاب دەکرد ..ئەوانەی دەستدرێژیان دەکرایە سەر تەمەنیان لە ۸ ساڵ بۆ ۸۰ ساڵ دەبوو..
زۆرێکیان دەمردن یان خۆیان دەکوشت
و هەروەکو چۆن سایتی The Guardian ی بەریتانی باسی دەکات
https://www.theguardian.com/books/2002/may/01/news.features11

-ئەڵمانیا

ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتانی ئەڵمانی و جگە لەوان کە کرابوون بە کۆیلە لە لایەن سوپای نازی ئەڵمانی
بۆتێرکردنی ئارەزوی سەربازە ئەڵمانیەکان
هەتا یەکێک لەو ئافرەتانە دەڵێت “” پێیان وتین کە ئێمە لە سەربازگەین و ئێمە پارێزراو بووین .خواردن و گۆشت و خواردنەوەی باشیان پێدەداین و مامەڵەیان باشبوو لەگەڵمان بەو مەرجەی ئێمەش واجباتی خۆمان جێبەجێبکەین کە تێرکردنی سەربازە ئەڵمانیەکان بوو ئەوا هیچمان لێبەسەر نەدەهات “”
https://www.thelocal.de/20090228/17711

و هەروەها سوپای ئەڵمانیا ئافرەتە رووسیەکانی دەکرد بە کۆیلە و بەکاری دەهێنان بۆ تێرکردنی سەربازەکانی نازی ئەڵمانی
هەروەکو چۆن لە راپۆرتێکی دادگای سەربازیدا هاتووە دەڵێت : ” لە شاری سمولینسک کە شارێکی روسیە سوپای ئەڵمانیا هەستا بە کردنەوەی خانەیەکی جنسی لە هۆتێلێکدا کە چەندین ژن و کچیان تێدا اغتصاب کرد .تەنانەت ئافرەتانیان بە قژیان و دەستیان بەسەر جادەکاند رادەکێشا
War crimes against women: prosecution in international war crimes tribunals by Kelly Dawn Askin, page 72
https://books.google.co.ma/books?id=ThfzGvSvQ2UC&pg=PA72#v=onepage&q&f=false

-سڕبیا

لە کاتی جەنگ دژی بۆسنەدا سوپای سڕبیا هەستا بە بردنی چەندین کچ و ژنی موسوڵمان..لە مەشهدێکی قورس و گراندا ئافرەتێکی ڕزگاربوو بۆمان دەگێڕێتەوە و دەڵێت ” دوای ئەوەی بردیانین بۆ هۆتێلێکی تایبەت بە اغتصابکردنی ئافرەتان کە من و چەندین ئافرەتی تری لێبووین
هەموو شتێک سنوردار کرابوو لێمان .و ئەوەی بگەرایەتەوە تەقەی لێدەکرا …خواردن و خواردنەوە و گۆشتیان دەدا پێمان
بەڵام دوای نانخواردن داوایان لێدەکردین لەگەڵیان بچین بۆ ژورێک
دوو سەرباز منیان برد بۆ سەرەوە
هەردووکیان سەرخۆش بوون .هەردوکیان ریشێکی زۆریان هەبوو و زۆر چڵکن و پیس بوون
کاتێک کە هەناسەیان دادا بۆنی مشروبیان لێدەهات
پرسیارم لێکردن ئایا (یاسەمین و میرنز ) -کە مناڵەکانم بوون – دەتوانم بیانبینم ؟
یەکێکیان وەڵامیدایەوە و وتی بەڵێ “”
پاشان دەڵێت ” یەکێکیان داوای لێکردم جلەکانم دانێم (…..) و پاشان دەستدرێژیانکردە سەرم هەردووکیان
و بەمشێوەیە هەموو رۆژێک بە رۆژ و بە شەو بۆماوەی یەک مانگ بە بەردەوامی دەستدرێژیاندەکردە سەرم
http://www.independent.co.uk/news/world/europe/bosnia-war-crimes-the-rapes-went-on-day-and-night-robert-fisk-in-mostar-gathers-detailed-evidence-of-1471656.html

وە وەزارەتی ناوخۆی بۆسنە رایگەیاندوە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژیانکراوەتەسەر لەوماوەیەدا
نزیکەی ۵۰٫۰۰۰ ئافرەتە

– ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

ئافرەتانی چێژبەخش ئەوەی لە سەرەوە لە باسی ژاپۆندا بۆم باسکردن و ئەو سەربازگە و مەعەسکەراتانەی کە ژاپۆنیەکان بەکاریاندەهێنان بۆ تێرکردنی سەربازەکان پاش دەرکردنی ژاپۆن لە کۆریا سوپای ئەمریکا هەمان ئەو سەربازگانەی بەکار دەهێنا بۆ تێرکردنی ئارەزوی سەربازەکانی.وە پاشانیش ئەمجارەیان لەگەڵ کۆریای باشوردا رێککەوتن نامەیەکیان مۆرکرد بۆ پاراستنی لە کۆریای باکوور و لە رێکەوتن نامەکەدا دەبێت ئافرەتانی کۆری مومارەسەی جنس بکەن لەگەڵ سەربازە ئەمریکیەکان

ئەم راستیە مێژوییانە زۆرن لێرە ناتوانم هەموویان باس بکەم لە کۆتایا دەپرسین چۆن بتوانین ئەم جۆرە اغتصاب و دەستدرێژی و بەکۆیلەکردنانەمان بیر بچێتەوە کە رۆژئاوا لەنێوان عەلمانی و شیعی و نصرانی و مولحیدەکان پێی هەستاون؟؟
ئایا ئەمە ناو دەنێن جیهادی نیکاح یان جیهادی مقدس ؟؟؟
بۆ ئێوەی جێدێڵم