نوێ

زۆر جار لەوانەیە گوێبیستی ئەوەبین لە لایەن کەسانێک کە دەڵێن دینی ئیسلام تەنها بۆ عەرەبەکان و نیمچە دوورگەی عەرەبی هاتووە، وە دەبیستین کە دەڵێن ئیسلام دینێکی عالەمی نییە و ناوچەیی یە و تایبەتە بە نیمچە دوورگەی عەرەبی، وە دەبیستین لەبارەی ئایەتی ژمارە 107 ی سوورەتی المٶمنون ( وما أرسلناک إلا رحمة للعالمین ) دا دەڵێن: “عالمین” مەبەستی هەموو دونیا نییە، بەلکو مەبەستی نیمچە دوورگەی عەرەبە…، ئەم ئایەتە واتە: ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمە تۆمان نەناردووە ئیلا بۆ ئەوە نەبێ ببیتە ڕەحمەت بۆ هەموو دونیا، واتە پێـغەمبـەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) بۆ هەموو دونیا نێردراوە، “عالمین” واتە هەموو دونیا بە هەموو دروستکراوەکانی ناوییەوە، بەڵام ئەوان دەڵێن: مەبەست لە “عالمین” هەموو دونیا نییە، بەلکو نیمچە دوورگەی عەرەبییە و ئیسلام بۆ عەرەبەکان هاتووە،
وە ئایەتێکی تر بەشێوەیەکی هەلە دەکاتە بەڵگەی کە قورئان تایبەت بە شاری مکە و دەورو بەری ،
۱-
سورەتی الانعام ئایەتی
وَهَٰذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُّصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا ۚ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ ۖ وَهُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (92)

۲-
سورەتی شوری ئایەتی
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ (7)

ئەم بەرێزانە بەم شێوەیە واتای ئایەتەکە دەکەن و دەلێن مانای ئەمە ئاوایە
{وهذا كتاب أنزلناه مبارك} ئەم قورئانەش بۆمان دابەزاندوویت ،{مصدق الذى بين يديه} بەراست دانەری ئەو كتێبانەشە لەپێشیەوەبوون وەكو(تەورات و ئینجیل و..) {ولتنذر به أم القرى ومن حولها} دامان بەزاند هەتا تۆ ئەی پێغەمبەر! (صلی الله علیه وسلم)خەڵكانی شاری مەككە و، ئاواییەكانی دەوروبەری مەككەی پێ بترسێنی ،
کەواتە قورئان تەنها بۆ شاری مەککە و دەوروبەری هاتووە بۆ هەموو جیهان نەهاتووە ،

وەڵام بۆ خالی یەکەم لە ووشتی “العالمین”
1- سەیری ئایەتی ژمارە 2 ی سورەتی الفاتحة بکەن کە خــودای گەورە دەفەرمووێت: ( الحمد لله رب العالمین ) : سوپاس و ستایش بۆ خــودای پەروەردگاری هەموو دونیا، باشە گەر بڵێن لە ئایەتەکەی پێشتر ” العالمین ” مەبەستی نیمچە دوورگەی عەرەبە و ئیسلام و پێغەمبەر محمد صلی الله علیه وسلم بۆ نیمچە دوورگەی عەرەب هاتووە، کەواتە بە پێی تەفسیرەکەی ئێوە بێ ئەوە ئەبێ مانای ووشەکان بەزۆر لەمانا راستەکەی لابدەین چونکە (العالمین) گەر سەیری زمانی عەرەبی بکەین ئەبینین ئەم قسەیە هەلەیە وە ئەوەی کەمێک ە زامانی عەرەبی بزانی و شارەزای بی ئەم قسەیە ناکەی چونکە (العالمین) بە شێوەی عام و گشتی هاتووە وە ووشە تاکەکەی (عالم یان العالم ) ه کەواتە ئایەتەکە زۆر ڕوونە ، وە ئەمە مانا و تفسیری ئایەتەکە بەشێوەیەکی راست و دروست
پەروەردیگار دەفەرمووێ لەسەر زاری ئێمەوە
{الحمدلله} تەواوی جۆرەكانی سوپاس و ستاییش تەنها هەر بۆ خوایە {رب العالمين} كەپەروەردگاری ئادەمیی و فریشتەو گشت ئاسمانەكان و زەویی و بوونەوەرە، پەروەردگاری تەواوی جیهانەكانە، كەوابوو ئایینەكەشی پەیام و نامەیەكی عالەمییە پێویست بەوە ناکات خەلک چەواشە کەن)
وەڵام بۆ خالی دووەم سەبارەت بە ئایەتی ( ولتنذر به أم القرى ومن حولها )

دووبارە ئەم بەناو توێژە و ڕەخنە گری ئاینی ئیسلامیەوە خەڵک چەواشە دەکەن دەڵێن ئەم ئایەتە دەبێتە بەڵگە بۆ ئەوەی کە قورئان تایبەتە بە مەککە و دەور و بەری زیاتر نا کەواتە پێویست ناکات ئێمە پەیرەوی ئاینی ئیسلام کەین ،
بەرێزان ئەمەش هەروەک خاڵی یەکەم بەڵگەیە لەسەر نەزانی و نەشارەزایی و چەواشەکاری ئەم بەناو توێژەرانە
چونکە گەر سەیری ئایەتەکە بکەین کاتێک پەروەردیگار دەفەرمووێ
( وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا ۚ )
زۆر ڕوونە ئایەتەکە کەلە مەبەستی “ومن حولها” مەبەست پێی ترساندنی خەلکی مەککە وە هەموو ئەوانەی کە لەدەوری شاری مەککەیە ، لە ڕۆژ ئاوا و ڕۆژهەڵات ، کەواتە هەموو جیهان دەکا
وە هاولان و مفسیران ئابەم شێوەیە ئایەتەکەیان تفسیر کردووە
پێشەوا تەبەری لە تفسیرەکەی ئا بەم شێوەیە تفسیری دەکا
” ومن حولها “، شرقًا وغربًا،
وتا : حولها لە ڕۆژ ئاوا ورۆژ هەڵاتە ،
هەندێ بەڵگە لەسەر جیهانی ئاینی ئیسلام
۱- لەئایەتی ژمارە 158 ی سورەتی الأعراف پەروەردیگا دەفەرمووێ : ( قل یا أیها الناس إني رسول الله إلیکم جمیعا…)واتە: ئەی محمد بڵێ ئەی خەلکینە من نێردراوی خوام بۆ هەمووتان… “عالمین” تان بە نیمچە دوورگەی عەرەبی تەفسیر کرد ئەی “یا أیها الناس” و “جمیعا” دەبێ بە چی لێکبدەنەوە؟؟!!
ایها الناس واتا ئەی خەڵکینە
جمعا واتا بۆ هەمووتان
کەواتە بابەتەکە ڕوونە وە ئایەتەکان بەڵگەنە لەسەریان نەوە بەڵگەبێ لەسەرمان

۲- پێغەمبەران هەموویان کاتێ ئامۆژگارییان کردووە ووتوویانە (یا قوم) واتا ئەی هۆزەکەم ، بەڵام پێـغەمبـەری خودا صلی الله علیه وسلم ووتوویەتی ( یا أیها الناس ) بۆ نموونە ئایەتی ژمارە 170 ی سورەتی النساء خــودای گەورە دەفەرمووێ: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ مِنْ رَبِّكُمْ فَآمِنُوا خَيْرًا لَكُمْ ۚ وَإِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا)
واتا : (يا أيها الناس قدجاءكم الرسول بالحق من ربكم} خەڵكینە! ئەم پێغەمبەرە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) بەئایینێكی هەق و ڕاستەوە لەلایەن پەروەردگارتانەوە هاتۆتە لاتان {فآمنوا خيرا لكم} دەسا باوەڕی پێ بێنن، خێرو قازانجتانە…،)
سەیری قورئان بکەین ئەوەمان بۆ دەرکەوێ کە گشت پێغەمبەران تەنها بۆ گەڵی خۆیان نێردراون، بەڵام پێغەمبەر محمد صلی الله علیه وسلم بۆ گشت مرۆڤایەتی نێردراوە و بانگی هەموویان دەکات

۳-پێـغەمبـەری خودا (صلی الله علیه وسلم) لە حەدیسێکی صەحیحدا کە لە صەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووە دەفەرمووێت: ( أعطیت خمسا لم یعطهن أحد من الأنبیاء قبلي ) واتە پێنج شتم پێ بەخشراوە، هیچ پێغەمبەرێک پێش من ئەوانەی پێ نەبەخشراوە، یەکێک لەوانە دەفەرمووێت: ( وکان النبي یبعث إلی قومە خاصة، وبعثت إلی الناس کافة) پێغەمبەرانی پێشتر تەنها بۆ قەومی خۆیان نێردراون، بەڵام من بۆ گشت خەلکی نێردراوم.
کەواتە بۆمان دەرکەوت دینی ئیسلام و پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) بۆ گشت مرۆڤایەتی نێردراون و گشت دین و پێغەمبەرانی پێشتریش بە تەنها بۆ قەوم و گەڵی خویان نێردراون، لەوانەش دینی مەسیحیەتە

لێرەشدا چەند بابەتێکی لۆژیکی دەورژێنین
یەکەم کەسانێک کە دژایەتی ئیسلامیان کرد عەرەبە موشریک و جاهیل و نەفامەکانی وەکو ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب و ئەوانە بوون، کە ئیسلام قەومی بێت بۆچی قەومەکەی دژایەتی دەکەن؟؟!!
وە یەکەم کەسانێکیش کە ئیسلام دژایەتی کردن عەرەبە موشریکەکان بوون، گەر ئیسلام قەومی بێت بۆچی دژایەتی قەومی خۆی دەکات؟؟!!
وە یەکەم کەسانێک کە موسوڵمان بوون بریتی بوون لە بیلالی حەبەشی و سەلمانی فارسی و صوهەیبی ڕۆمی… خۆ کەسیان عەرەب نەبوون!!!
وە گەر ئایینی ئیسلام بە تەنها بۆ نیمچە دوورگەی عەرەب بووایە و تایبەت بووایە بە عەرەبەکان، ئەوا ئەمڕۆ نەدەگونجا قەومانی غەیرە عەرەب و لە هەموو جیهان موسوڵمان بن و لە ژێر سایەی ئیسلام بحەسێنەوە و ئاسوودە بن، ئەمڕۆ دەبینین لەو سەری دونیا تا ئەوسەری ئیلا ئیسلامی پێ گەیشتووە و موسوڵمانانی تێدایە، گەر بۆ نیمچە دوورگەی عەرەبی بووایە نەدەبووایە لەگەڵ عادەت و هەڵسووکەوتی ئەوان گونجابا!!!!
وە دەبینین زۆرترین ژمارەی موسوڵمانان لە جیهان لە وڵاتی ئەندەنووسیایە، ئێ پێمان بڵێن چ هۆکارێک وای کرد ئەو ژمارە زۆرەی خەلکی ئەو وڵاتە ئیسلام هەڵبژێرن؟؟ گەر ئیسلام تەنها بۆ عەرەب هاتبا بڕوا دەکەن ئەو ژمارە زۆرە ئەندەنووسییە ئیسلام هەڵبژێرن؟؟!!
وە چی وا لە ئەمریکا و ئەوروپا و ئەفریقیا و ڕوسیا دەکات کە بە لێشاو خەڵکی تێبدا ئیسلام هەڵبژێرن، گەر ئیسلام لەگەڵ عادەت و هەڵسووکەوت و کاروباری ڕۆژانەیان نەگونجێت و تایبەت بێت بە ژیانی بیابان، بۆچی لەو وڵاتانە ئەو شتە سەیر و سەمەرانە دەبینین؟؟!!
وە ئەوەی کە سەیرە زۆر جار ئەو کەسانەی ئەو قسانە دەکەن خۆیان عەرەب نین و هەندێکیان بە خۆیان دەڵێن موسوڵمان و شوێنکەوتەی ئیسلام، باشە تۆ گەر بڕوات وایە دینی ئیسلام تایبەتە بە عەرەب و بۆ نیمچە دوورگەی عەرەب هاتووە، ئەی خۆ تۆ عەرەب نیت بۆ بە خۆت دەڵێی موسوڵمانم، یان بۆ فێلکردنتە لە موسوڵمانان و دەتەوێ بە ناوی ئیسلامەوە خۆڵ بکەیتە چاویان، نەخێر موسوڵمانان زۆر لەوە عاقڵترن شوێن مونافیقێک و دوو ڕووێکی وەکو تۆ بکەون…

(وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ ۚ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا) الإسراء[81]