نوێ

له یەکێک لەو بابەتانەی لەم ماڵپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە زۆر بەبێ ئەزموونانە لەناوی تایتڵەکە نوسراوە” با لێپرسینەوە لە “ئیبن تەیمیە” بکەین باشە ئێوە چین کێن تابێن لێپرسینەوە لە ئیبن تەیمیە بکەن ؟
کوا کامتان بەباشی ئەزانن قورئان و کتێبە عەربیەکان بەتەواوی و بەبێ هەلەیی بخوێنەو ئینجا ئەمە ئاستی زانسیتیتان بێ چۆن چۆنی دێن قسە لەسەر زانایەک دەکەن کە هەموو (ئەومەتی ئیسلام بەزانای ئیسلام) ناوی دەبا وە قسەکانی ئەو زانایە پایەبەرزە دەپچرێنن تا لەپێش چاوی خەلک ناشرینی کەن وە بەتیرۆرست ناوی بێنن باشە بۆچی ئەم کارە نامرۆیانە دەکەن ؟
باشە کەسێکی مسولمان بێت قسە لە کار ئێوە بکا هەمووکات بەبێ ئەوەی لێی شارەزابێت ئێوە چی لێ ئەکەن یاسایە دیموکراسخوازەکەی ئێوە چی لێدەکا کە مسولمانێک بێ ئائاوە ناوی ئێوە بزرێنت ؟ ئایە ئێوە قەبوڵ دەکەن ؟ گەر قەبوڵی ناکەن چۆن چۆنی دێن ناوی زانایانی ئیسلام دەزرێنن و بەتیرۆرست ناوی دەبن؟ باشە ئێمە بلێینە ئێوە تیرۆرستن قەبوڵی دەکە؟
باشە ئێوە نیازتان چییە ئێوەی دیموکراسی خواز لەپشت ئەم شتانە تەنها مەبەستانە ئیسلام و زانایان لەپێش چاوی خەڵک بکەن؟ بۆیە مسولمانان ئاگاداری قسەی ئەم دیموکراس خوازانە بن ئاسەیر بکەن چۆن چۆنی بابەتەکان سەراوژێر دەکەن بفەرموون سەیر کەن چۆن چۆنی بابەتەکەیان قرت و بر و سەراوژێریان کردووە

کورتەی قسەکەشی لەسەر ئەم بابەتەیەو ئەمەی نووسیووە
{ تا “کافرێک” دەکوژی، ناچاردەبیت دەیان موسڵمان و خەڵکی بێ تاوانی پێوە بکوژی.. چونکە “کافرەکان” بۆ پاراستنی خۆیان، موسڵمان و خەڵکی بێتاوان وەک قەڵغان بەکاردەهێنن.
بەڵام ئایا بۆت هەیە بۆ گەیشتن بەتیرۆرکردنی “کافرێک” دەیان موسڵمان و بێ تاوان بکوژی؟
نزیکەی 700 ساڵ لەمەوبەر ئیمامێکی توندڕەوی ئیسلام وەڵامێکی فیقهی ئەم پرسیارە ئاڵۆزە دەداتەوە و دەیکات بە بنەمایەکی شەرعی و دەڵێت بەڵێ ئەگەر ویستت “کافرێک” بکوژی بیکوژە ئەگەر تەنانەت موسڵمان و بێ تاوانیشی پێوەببێت }،
ئەوەی لێرەدا لەناو کەوان دام ناوە بەشێکە لەنوسینی ئەو ماڵپەڕو دەزگایە، وە دەڵێت{ ئەم پرەنسیپە کەساڵانێکە ئەلقاعیدە و داعش و بزوتنەوە جیهادیەکان کاری لەسەر دەکەن……}
پاشان بۆ سەرچاوەی قسەکەی ئەمەی نوسیووە{ “مجموع الفتاوى: ج28/ص292”}

بەڵێ بەڕێزان بزانین ئیبن تەیمیە لەو سەرچاوەیەدا چی وتوە من پشت بەخوا وێنەی ئەو لاپەڕەیەش لەخواروە دایدەنێم ،
باسی ئەوە دەکات ئەگەر هاتوو کافران ئەسیری موسوڵمانیان وەک و قەڵغان و بەربەست{درع} بەکار هێنا باسی جەنگی بەدریش دەکات له پێشدا. وە موسوڵمانانە ئەسیرەکان ئەدەنە پێش خۆیان و شەڕ دەکەن، ئەڵێ لەم حاڵەتەدا ئەگەر موسوڵمانان ترسان لەکافران! ئەئیمە موتەفیقن کە شەڕیان لەگەڵ دەکرێت وە تیر هەڵ ئەدرێ و نیەتمان کافرانە و ئەو موسوڵمانەش بکوژرێ شەهیدە ، وە دەڵێت کوشتنی ئەو دیلانەی کراون بە بەربەست گەورە تر نیە لەکوشتنی ئەمانەی شەڕ دەکەن ،
سرنج بدەن

1:باسی کوشتنی تاکە کەس نیە وەک نوسەر نوسیویەتی
{ تا “کافرێک” دەکوژی، ناچاردەبیت دەیان موسڵمان و خەڵکی بێ تاوانی پێوە بکوژی}

2: بۆ گەیشتن بەکوشتنی کافرێک ئەو کارە ناکرێ بەڵکو بۆ پاراستنی گیانی هەزارها موسوڵمانی ترە و دەڵێت موسوڵمانان لەو حاڵەتە دەجەنگن ئەویش بەناچاری

3: قسەی ئیبن تەیمیە نیە ئەگەر سەرنج بەین ئەڵێت ئەئیمە موتەفیقن لەسەر ئەوە
وە تۆ ئەڵێیت :ئیمامێکی توندڕەو وای وتەو تۆ دەڵێی داعش وا دەکات زۆر چاکە منیش لەتۆی ئاشتی خوازی مرۆڤ دۆست ئەپرسم هەر ئەمڕۆ ئەگەر داعش هەمان کاری کردو دیلی پێشمەرگەی خستە پێشەوەو هێرشی کرد ئایا تۆ ناجەنگی لەگەڵیان بەناچاری و خاک و گیانی هەزاران ئەپارێزی یان تەسلیم دەبی ……؟!
٤-ئیبن تەیمیە هیچ فتوایەکی نییە کە لە مەزهەبی چوار ئیمامەکە دەرچێ هەموو فتواکانی دەگەرێتەوە سەر یەکێک لەم چوار پێشەوەوە ، کەواتە ناکرێ بلێی ئیبن تیمیە ئیمامێکە بۆ توندرووەی کاری کردووە وەگەر سەیری باردۆخ و کاتی ئیبن تەیمیە کەین ئەبینین لە سەردەمێک ژیاوە کە مەغۆلەکان هێرشیان کردۆتە سەر خاکی مسولمانان بۆیە هەندێ لە فتواکانی تایبەتە بەم کات وە هەموومان ئەزانن لەکاتی شەر قسەی مرۆڤەکان توندتر دەبێ لەکاتی ئاسایی

لەکۆتاییدا
تۆ وەک دیموکراس خوازێک چۆن چۆنی دێن قسەی کەسێک پچر پچر دەکەن دەلێن ئائەوەیە ئیبن تەیمیە فکرەی لیبرالی و بەناو ئازدی ئەوەی فێرکردوون؟ دەک پیرۆزتان ئەم بیرورایە لابە لایە