نوێ

کارەساتی ئەنفالی کورد
لەنێوان ئیسلام و بێباوری
ئه‌نفال چییه‌؟؟ کێ کردوویه‌تی؟؟ ئایا ئیسلام و موسوڵمانان به‌رپرسن له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌؟؟
سەرەتا لە ویکیپیدیا ئاوا پێناسەی کارەساتی ئەنفال کراوە:
[کارەساتی ئەنفال (al-Anfal Campaign)، کە ئێستاکە ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان وە بەسادەیی ئەنفال، ئەمە کۆمەڵکوژییەکە کە بەسەر کوردەکان دا هاتووە (نەوەك کەسە عەرەبەکان) لە باکوری ئێراق (باشوری کوردستان) ، کورد جینۆناسید دەکرا لەلەیەن کەسێك کەسەرۆکی (حزب البعث العراقی) بوو بە ناوی سەدام حوسێن کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە بوو وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایەن علی حسن مجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێران ئەم پڕۆسەیە لەسەر ناوی سورەتی ئەنفال بوو لە قورئان ، ئەمە وەکو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعثیەکاندا بۆ زنجیرەیەك سیستەمی هێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق (کوردستانی باشور) بەکاردەهات ، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی هەڵە بوو بۆ کوردەکان ، چونکە کوردەکان هەمیشە بە بەهێزییەوە و بە ماڵ و بە گیان بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعثی عراقیش هەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق هەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە، سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات لەکاتێک دا %٩٥ ی کوردستان موسوڵمانن . حیزبی بعث کوشتار و زڵمی زۆری کرد لە ساڵانی ١٩٨٩ و ١٩٨٦ وە لەساڵی ١٩٨٨ گەیشتە لوتکە].
لەم سالانە دەستی کرد بە کوشتارێکی زۆری خەلکی بێتاوان مسولمان و باوردار چەندین هەزار کەسی بێتاوانی کوشت ، وە حزبی بەعسی اشتراکی کە لەسەر رێڕەوی لینین و مارکس دەرۆی لەشێوازی مامەلە کردن دا هەر خۆی ناوی حزبەکە بەم شێوەیە بوو (حزب البعث العربي الاشتراكي ) واتا بۆمان دەردەکەوێ حزبێکی شوعی بووە بێباور بوونە لەسەر رێگا و رێچێکەی لینین و مارکس بوونە هەر یاسا و پرۆگرامەکانی ئەوانیان پەیرەو دەکرد، کەواتە هیچ پێوەندیان بە ئیسلامەوە نەبووە بەڵام بەبەرگی ئیسلامی خۆیان پۆشی بوو بۆ ئەوەی هەر کارێک بکەن لەسەر ئیسلامدا حیساب بکرێت و ناوی ئیسلام بزڕێنێت هەر بۆیەش چەند سیاسەتێکی فێڵاوی و نامۆی دەکرد و بەناوی ئیسلام شتەکانی دەردەکرد هەروەک گرتووخانەیەکی کردبۆوە بەناوی (خالدی کوری وەلید ) کە ئەمە هاولاێکی بەرێزی پەیامبەرمان بوو یان (جەنگی قادسیە) یان (ام المعارک ) پاشان ئەم کۆمەل کوشتنەی کوردی ناو نا (انفال) ئەمەش بۆ ئەوەی هەم پێی لەگەلی کوردبات بەناوی ئیسلامەوە هەم ئیسلامیش لەلایەن کورد ناشرین بکات.

سەیرە حیزبی بەعس سەرجەم کاره قێزەونەکانی بەبەرگی ئیسلامی دەکرد و حوکمیشی بە ئیسلام نەدەکرد بەڵکو حوکمی بە شوعیەتی دەکرد!! ، ئینجا هەموو گەلی کورد ئەوە ئەزانێت کە ئەم حزبە چەندە دژی خودا و پەیامبەر و مەلا و مزگەوت بووە چۆن دێت شتێک یان یاسایەک جێبەجێ دەکا کە لەئیسلام هەیە، بەڵکو هەموو شتێک بۆ سەرخستنی خۆی بەکار دێنی بۆیە سورەتی پیرۆزی (ئەنفال) هیچ پێوەندیەکی نییە بە کوشتن و برین و داگیرکردن تەنها ئەمە سەدام بۆ ناشرین کردنی ئیسلام بەکاری هێناوە و دەستی چەپەلی بە باڵای سپی و بێ خەوشی ئیسلام دەسڕێ، بەڵام بێباورانی کورد ئێستاکە لەم سەردەمە هەموو کات ئەوەیان لەسەر زارە کە کورد ئەنفال کراوە بە پێی یاساکانی ئیسلام و بە پالپشتی سورەتی قورئان کە سورەتی ئەنفالە .

ئەم بێباورانی کورد زۆر سەیرن هەر دەستی شوعی بوو کە وای لەکورد کردووە دەیانەوێ هەربەزۆر ئەم کۆمەلکوشتنە بەبەر ئیسلام کەن و دەستی ناپاکی بێباوری خۆیان بەئیسلام بسرن و خەلک ئەوە لەیادکات کە حیزبی بەعسی شوعی بوو کە وای لەکورد کرد،
ئینجا ئێستاکە شیکردنەوەک ئەدەین دەربارەی سورەتی (الانفال) ئەم سورەتە سورەتێکی مەدەنیە لەپاش جەنگی بەدر دابەزیووە کە بێباوران هێرشیان کردە سەر مسولمانان وە مسولمانان هەر بۆشەر نەچووبوون تەنها بۆ وەرگرتنەوەی ئەم سەرەوت و مالەی کە لە مەککە بەجێ مابوو لە قافلەی بازرگانی قوریش کە بەنزیک شاری مەدینەدا تێپەردەبوو بۆیە قوریش و بێباوران کە زانیان هاتوونە پارە و سەروەت ببنەوە لەجێگای پارەکانی خۆیان، خۆیان ئامادەکرد بۆ ئەوەی بەسەر مسولمانان دابەن و بیان کوژن کە بەهەزار چەکدارەوە هێرشیان کردە سەر مسولمانان لەکاتێکدا ئەوان تەنها ۳۱۲ کەس بوون واتا نیوەی چەکدارانی قوریش نەبوون بەڵام پەروەردگار هەر سەری خستن بەم ژمارەیە کەمەشەوە پاشان ئەو سەروەت و مالەی کە لەشەرەکە جێما نەیان زانی چۆن دابەشی کەن بۆیە پرسیاریان لەپەیامبەر ﷺ کرد پەیامبەریش ﷺ ئایەتی لەلایەنی خوداوە بۆ دابەزی کە تیایدا پەروەردگاری باڵا فەرمووی:
(بسم الله الرحمن الرحيم* يسألونك عن الأنفال} هاوەڵان لەبابەت ئەو دەستكەوتەی جەنگی (بەدر)ەوە لێتدەپرسن: ئاخۆ بۆ كێبێ و، چۆن دابەش دەكرێ ؟ {قل الأنفال لله والرسول} پێیان بڵێ: حوكمی(ئەنفال) بە دەست خواو پەیامبەرە، واتە: شێوەی دابەشكردنەكەی تایبەتە بەوانەوە {فاتقوا الله} دەبێ ئێوەش لەخوا ترستان هەبێ و، سەرپێچی لە بڕیارەكانی نەكەن {وأصلحوا ذات بينكم} و نێوان خۆتان بسازێنن و، دەبێ گشتان یەكبن و جیاوازی و كێشەتان نەبێت و، یەكتر ئاشت بكەنەوە {وأطيعوا الله ورسوله} و گشت كاتێ لە فەرمانی خواو،).

کەواتە ئەنفال بەهیچ شێوەک مانای کوشتنی خەلکی بێتاوان ناگەینێت لە ئیسلام، بەڵکو ئەنفال لە بیرورا و یاسای سەدام و شوعییەکاندا مانای کوشتن و لەناو بردنی خەلکی بێتاوانە،
پاشان ئەنفال لەخەڵکی مسولمانان نە وەردەگیردرێ نەدەکرێ لە ئیسلام، تەنها لەگەل شەرکەرێکی بێباوەڕ و دەست درێژکەر دەکرێ هەمووشمان دەزانین کورد زۆرینەی هەرە زۆری مسولمانە خوێن و ماڵی بەهەموو شێوەیەک حرامە، هەروەک پەیامبەر ﷺ لە ووتاری ماڵئاواییدا دەفەرمووێت: (أيُّها النَّاسُ، إنَّ دماءَكم وأموالَكم عليْكُم حرامٌ، إلى أن تلقَوا ربَّكم كحُرمةِ يومِكم هذا، وَكحُرمةِ شَهرِكم هذا).

واتە: (ئەی خەلکینە خوێن و ژیان و ماڵتان حرامە بەسەر یەکتریدا و لێی نزیک مەبنەوە ……)

لە قورئان لەچەندین شوێن زۆر بەگرینگی باسی کوشتنی بێتاوان دەکرێت، هەروەکو لەسورەتی الاسری ئایەتی ۳۰، کاتێ دەفەرموێت: {ولا تقتلوا النفس التى حرم الله إلا بالحق}.

واتە: (کەس مەکوژن ئەوە پەروەردگار حرامی کردووە مەگەر لەکەتێکدا کە تاوانێکی کردبێ کەسێکی کوشتبێ بەناحەق حاکمی ئیسلامی بیکوژێتەوە -وەکو تۆڵە-).

ئێستا دێینە سەر حوکمی ئەو کەسانەی خوێنڕێژن و خەڵکی بێ تاوان دەکوژن:

پەروەردگاری بێ هاوتا دەفەرموێت: { ومن يقتل مؤمنا متعمدا فجزاؤه جهنم خالدا فيها وغضب الله عليه ولعنه وأعد له عذابا عظيما } النساء 93

واتاکەی: (ومن يقتل مؤمنا متعمدا} و هەركەسێك بەدەستی ئەنقەست مرۆڤێكی خاوەن باوەڕ بكۆژی {فجزاؤه جهنم خالدا فيها} سزاو تۆڵەی هەر دۆزەخە و بەهەتاهەتاییش تێیدا ئەمێنێتەوە {وغضب الله عليه ولعنه} غەزەب و تووڕەیی خوا لەسەرەو نەفرینیشی لێكردووە {وأعد له عذابا عظيما} و سزایەكی گەورەو قورسیشی بۆئامادە كردووە.

جگە لەمە دەیان ئایەت و فەرموودەی تر هەیە بەڵام نامانەوێ بابەتەکە درێژکەینەوە ئەوەندە بەسە بۆکەسێک بیەوێ تێبگا.

ئینجا دەلێن: بۆچی حکومەتانی ئیسلامی بەدەنگ نەهاتوون کە ئاوا لەکورد کرا؟؟

سەرەتا لە سەر زەوی حکومەتانی وڵاتانی دەوروبەر هەموویان لەسەدام ترساون بەهیچ شێوەیەک نەوێراون تەنها یەک نوسینیش دژی سەدام بنووسن ئینجا چۆن بێن پشتگری لەکورد بکەن هەروەک چۆن کوێتی داگیرکرد سەدام دەولەتانی عەرەبی نەیان وێرا هیچ بلێن لەدژی کە ئەم دەولەتە لەولەتێکی عەرەبیش بوو ، بەڵکو لەجێگای ئەوەی گلەیی لە حوکمەته ئیسلامیەکان بکەی گلەیی لە دەولەتانی ئەوروپی و ئەمریکی بکەن کە ئەوان دەسەلاتیان هەبوو وەهەموو دەزگایەکی پێشکەوتوویان هەبوو وە فرۆکەیان هەبوو کەرێگری لەسەدام بکەن ئەم کۆمەل کوشتنە نەکا بۆ رێگایان پێدا ؟
بەڵکو بگرە نەوەک رێگریان لێنەکرد بەڵکو پالپشتیشیان کرد وە بەچەکی روسی و ئەلمانی و ئەمریکی کورد ئەنفال کرا ، وە پاشان دوای چەندەها سال رازی نەبوون کە ئەم کارەقێزەونەی سەدام بەجینۆساید بناسێن تا لەم کۆتایانه بەزۆرە ملێ و فشارێک ئینجا بەجینۆسایدیان ناساند کە لەم سالانەی دوایی بوو لەسالی ۲۰۱۲ئینجا بەریتان و وەڵاتانی ئەوروپی ئەم کۆمەلکوژیەیان بەجینۆساید ناساند واتا دوای (۲٥) سال دوای کۆمەل کوژی کورد ئینجا بەزۆر بەجیۆنسایدیان ناساند ئەمەش هیچ سودێکی بۆ گەلی کورد نەماوە ، وە ئەم ناساندنەش بەهیچ شێوەک لەبەر گەلی کورد نەبووەچونکە گەر لەبەر گەلی کورد با هەرزوو دەبا بەجینۆساد ناساندبا بەڵکو لەبەر ئەوەی بینیان کە خاکی کوردستان بەپیتە و دەوڵەمەندە پرە لە نەوت سەرچاوە سروشتیەکان سودی بۆ خۆیان دەبی ئینجا ئەم کارە قێزونەی خۆیان وسەدام بە جینۆساید ناساند .

له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێین: ئیسلام و قوڕئان و موسوڵمانان بێ به‌رین له‌ به‌ناو ئه‌نفالی کورد، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش وه‌کو باقی په‌ڵه‌ ڕه‌ش و خوێناوییه‌کانی تر ماڵه‌ به‌سه‌ر حیزبی به‌عس و بێ باوه‌ڕییه‌وه چونکە ئەوانەی ئەم کارەیان کرد سەدام حوسێن بوو کە سەرۆکی حزبی بەعسی اشتیراکی و شوعی بوو وە بەچەک و ئامێری پێشکەوتوی ئەمریکا و وەڵاتانی پێشکەوتوو بوو ،هەروەک چۆن ( Frans van Anraat )کە زانایەکی وەلاتی هۆلندیا بوو ئامێری پێشکەوتوی کمیاوی بۆ سەدام حوسین ئامادەکرد و بۆی دروست کرد پاشان سەدام بەسەر کوردی مسولمانی تاقیکردەوە ئینجا ئەم کەسە هۆلندیە حوکمەتی دەسەلات داری ئەوروپا بەرەوایان نەزانی ئەم کە کە ئەم ئامێرە بۆ سەدام ئامادە کردووە بۆتەهۆی کوشتنی هەزار کەس لەسێدارەی بدەن تەنها ۱۷سال حوکمی دەست بەسەر بوونی دەرچو دەزانن بۆ ؟ چونکە خۆیان پالپشتی سەدام بوون تەنها بۆ ئەوی کە رووی خۆیان لەمێژو سپی کەن و نەلێن ئەوروپا دەستی هەبووە لەم کۆمەل کوژیەی گەلی کوردی مسولمان ‌.
وصلى الله على أشرف الأنبياء