نوێ
 خودای گەورە لە سوڕەتی الكهف ئایەتی 83بۆ86
باسی کەسیکمان بۆ دەکات بەناوی “ذي القرنين” ئەم ئایەتەش کە ئەوان ھێیانە بەشیکە لەم باسە خودای گەورە دەفەرموێت: ((وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي القَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْراً إِنَّا مَكَّنَّا لهُ فِي الأرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَباً فَأَتْبَعَ سَبَباً حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْماً)).
ئەوەی کە ئەوان گومانی دەکەن سەر ئەم بەشەیە
(حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ).
لێرەدا ئەوان بەو جۆرە باسی دەکەن کە “خودا” دەفەرموێت خۆر دەچێتە ناو گۆمێکی قوڕاوەوە.
نەخێر بەڵکو لە ئایەتەدا خودا دەفەرموێت (( وَجَدَهَا )) واتا وای بینی -کە مەبەستی (( ذي القرنين )) ــە
کەواتە مانای ئایەتە بەم جۆرەیە:
(خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا، (که‌وا ده‌هاته به‌رچاوی) له گۆمێکی قوڕاودا ڕۆژ ئاوا ده‌بێت.
کەواتە ئەمە خودا وەک حەقیقەتێکی زانستی باسی ناکات بەڵکو لە چاوی ذي القرنين خودا باسی مەشھەدەکەمان بۆ دەکات و ئاماژەی پێ دەدات! -ئەگەر بێن سەیری وێنەکانی ناو ڕەسمەکە بکەن زیاتر بۆتان ڕون دەبێتەوە.
گەر بھاتایە ئەو قسەی ئەوان ڕاست بوایە و خودا بیوتایە دەچێتە ناو گۆمێکی قوڕاوەوە دەبوایە بە ھیچ جۆرێک وشەی (( وَجَدَهَا )) بەکار نەھاتایە
وە ئەم شێوازی قسەکردنە لە ژیانی ڕۆژانەشماندا ڕودەدات ! کاتێ لە نیوەڕۆدا پێت بڵێن خۆر لە کوێدایە تۆش دەڵێیت لە ناوەڕاستی ئاسمان ! بەڵام وەرە ئەم قسەت لێبکەم بە ماڵ کە مەبستت زانستی کەونی بێت ئەوە ھیچ ڕاست نیە ! بەڵکو تۆ لە چاوی خۆتەوە باسی خۆرت بۆ کردوم ،،
وە ھەروەھا ھەر لە ھەمان ئایەتیشدا پاش ئەوە ھاتوە کە ((وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْماً ))
باشە لێرەدا بۆ کییە “ووجد عندھا” بێگومان لێرەشدا دوبارە ھەر باسی ذي القرنين.
کەواتە ئەو گونیەیەی گومانەکەیان لێ دروست کردوە لە دولاوە دڕاوە !
ئەمەش وتەی موفەسیرین لەسەر ئەم ئایایەتە :
قال ابن كثير: “وقوله: ﴿ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ﴾؛ أي: رأى الشمسَ في منظره تغرب في البحر المحيط، وهذا شأن كلِّ مَنِ انتهى إلى ساحله يراها كأنَّها تغرب فيه…”
تفسير ابن كثير (138/3).
واتا ابن کسیر دەلێت : واتا پائەتەکە ئاواییە کە زولقەرنین وای بینی کە خۆر ئاوا دەبێ لە دەریای موحیت . ئائەوەش بینینی هەموو کەس واییە کە دەچێتە کەنار دەریا لەکاتی خۆر ئاوابوون والەپێش چاویەتی کە خۆر لەم ئاوە ئاوا دەبێ ،
وە ئیمامی البيضاوي دەفەرمویت : “ولعلَّه بلغ ساحلَ المحيط فرآها كذلك؛ إذ لم يكن في مطمح بَصرِه غير الماء؛ ولذلك قال: “وجدها تغرب”، ولم يقل: كانت تغرب”
تفسير البيضاوي (2/616)
جاکاتێک زولقەرنن گەیشتە کەنار دەریای موحیت ئەو وای بینی کە خۆر لەوێوە ئاوادەبی ، چونکە لەم کاتە چۆتە کەنار دەریار موحیت هیچی نەبینیەوە جگە لە ئاو ، ئا بۆیە پەروەر دیگاریش فەرموویەتی “وجدها تغرب” واتا وای بینی کە لە ئاوەکە ئاوادەبێ خۆر ،پەروەروەردیگار نەی فەرمووە “كانت تغرب” خۆر ئاوا دەبوو لە ئاوەوە
وە ھەروەھا امامی الآلوسي دەفەرموێت : “المراد وجدها في نظر العين كذلك؛ إذ لم يرَ هناك إلاَّ الماء، لا أنَّها كذلك حقيقة، وهذا كما أن راكب البحر يراها كأنَّها تطلع من البحر وتغيب فيه إذا لم ير الشطَّ، والذي في أرض ملساء واسعة يراها أيضًا كأنَّها تطلع من الأرض وتغيب فيها.
ولا يَرد على هذا أنه عَبَّر بوجد، والوجدان يدُلُّ على الوجود؛ لِمَا أنَّ “وَجَد” يكون بمعنى “رأى”، كما ذكره الراغب، فليكن هنا بهذا المعن
روح المعاني، للآلوسي، (18/46).
واتا : مەبەستی پەروەردیگار لێرەدا کە زولقەرنین وای بینیوە لەچاوی ئەوەوە وابووە ..،
لە کۆتاییدا
که‌وایه‌ وریابه‌، لێکدانه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ده‌قه‌کان پێویستی به‌ تۆکمه‌یی هه‌یه‌ له‌ زانسته‌ جۆربه‌جۆره‌کانی زمان، و به‌ کرج و کاڵی ئه‌م کاره‌ ناکرێت…
وصلى الله على خير الخلق..