نوێ

پرسیارکەر ، سلام علیکم ، ناوم عادل احمد و خوێندکارم و تەمەنم شازدە ساڵە

پرسیارەکەم پەیوەستە بەقسەیەکی پێشووتری د.زاکیر نایکەوە کە دەربارەی ( پیرۆزبایی لە غەیرە موسڵمان بەبۆنەی سەری ساڵەوە ) ئاماژەی پێکرد ئەوەی وتت وات لێدەکات کە بڕیاربدەیت و دانی پیابنێی کە مسیح کوڕی خوایە وە ئەمەش وامان لێدەکات ئێمە یەکێک بین لەوان لەڕاستیدا ئێستا تووشی شۆکی کردم ئەمە چونکە خوای گەورە نیەت و مەبەستم ئەزانێت کاتێ پیرۆزبایی سەری ساڵ دەکەم هەروەکو وتت  بۆ باشترکردنی هاوڕێییەتی و پەیوەندییە ئێستا شتە گرنگەکە ئەوەیە کە زۆربەی خەڵکی  وە بەتایبەتی ئەوانەی لەهەمان جیلی منن ئەوانەی ئەتوانم تەعامول و پەیوەندی ببەستم لەگەڵیانا  لەڕاستیدا ئاهەنگ ناگێڕین بۆ لەدایک بوونی عیسا بەڵام لەڕاستیدا شتەکە تجاریە یان هاوشێوەی ئەوە وە ئێستا ئەتوانی ئەوەم بۆ ڕوونبکەیەوە چونکە بەڕاستی سەرم لێشێواوە نازانم بۆ ئەبێ پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی سەری ساڵەوە کفر بێت ؟!

وەڵام زاکیرنایک

ئەم برایە پرسیارێک دەکات کە ئەویش ئەوەیە دەیەوێ پیرۆزبایی کریسمس بکات لە هاوڕێکانی وە کە وای لێدەکات کە پەیوەندی هاوڕێیەتی بنیاد بنێت و بەهێزی بکات لەگەڵیانا  لەوەئەچێ کە سبەینێ بێیت و پرسیارم لێبکەیت بۆچی ناتوانم کوپێک عارەق بخۆمەوە وە بۆ بونیادنانی هاوڕێیەتی و پەیوەندی لەگەڵیانا بۆچی نا ؟ بۆچی ؟ چ کێشەیەکی هەیە ؟  بۆچی ناتوانم شتێک لەگۆشتی بەراز بخۆم لەگەڵیانا وە بۆچی نابێت بچم بۆ کەنیسە و عیسی ( علیە وسلام ) بپەرستم ؟ سەیربکە برام ناتوانیت هیچ شتێک حەرام بکەیت لەپێناو ئەوەی بانگەواز بڵاودەکەیتەوە  بۆگەیشتن بەهەدەف و ئامانج ناتوانیت ڕێگای هەڵە بەکاربێنیت برام  ئەوەی لەسەر ئەوان حەڕام کراوە ، لەسەرتۆش حەڕام کراوە  بۆیە کاتێک پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێیان لێدەکەی ئەوا تۆ بڕیار دەدەیت و دانی پێدا دەنێیت کە مسیح ( علیە سلام ) لە 25 ی دیسەمبەر لەدایک بوو  وە بڕیار دەدەی کە کوڕی لەدایک بووی خودایە وە ئەمەش بە شیرک دادەنرێت

پرسیار کەر بۆچی پیرۆزبایی لێکردنیان هەڵەیە ؟

وەڵام دانەوەی”د.زاکیرنایک” بەهۆی ئەوەی کە مەسیحیەکان بڕوایان وایە کە مسیح ( علیە سلام ) کوڕی لەدایک بووی خودایە  جا ئەوانەشی کە مەسیحیەت تەطبیق دەکەن یان نا ؟ ئەوان ئاهەنگ دەگێڕن بەهۆی ڕۆژی لەدایک بوونیەوە بۆچی لەڕۆژێکی تردا ئاهەنگ ناگێڕن ؟ جا لەبەر ئەوە ئەگەر بە هاوڕێ مەسیحیەکەت بڵێی باشە ئەگەر تۆ بڕوات بەوەنیە لێمان گەڕێ با ئاهەنگ بگێڕین لە 25 ی دیسەمبەردا با لە 10 ی ئۆکتۆبەردا ئاهەنگ بگێڕن ئایا ڕازی ئەبن ؟ بەدڵنیاییەوە ڕەتی ئەکەنەوە بەڵام ، ئەوە ڕێت لێناگرێ کە ئەوە بقۆزیتەوە بۆ دەعوە کردن ، من لە کریسمس دا دەعوە دەکەم پێیان بڵێ ؟ ئەوە کاتی لەدایک بوونی عیسایە ، ئەی بۆچی ئاهەنگ دەگێڕن  وە دەڵێن: ئۆۆۆۆۆو ئەوە عید میلادی پیرۆزە بەهۆی ئەوەی کە مسیح ( علیە سلام ) لە 25 ی دیسەمبەردا لەدایک بووە وە ئەگەر بپرسی: کێیە ئەم عیسی مسیح ( علیە سلام ) ە ؟  دەڵێن: مەسیح کوڕی خودایە  دوای ئەوە پێیان بڵێ: ئایا ئەتوانن بۆمی بسەلمێنن بە دێرێکی ڕوون و ڕەوان لەهەموو ئینجیلدا کە تێیدا مەسیح خۆی بڵێت
” من خوام ” یان ” بم پەرستن ” من بەم شێوەیە بانگەواز دەکەم جا لەبەرچی تۆ ڕێگای هەڵە دەگریتەبەر بۆ بانگەواز کردن تۆ پرسیارت کرد ، ئایا وتنی عید میلاد مجید شتێکی هەڵەیە ؟ وە پێت دەڵێم بەڵێ شتێکی هەڵەیە سەد لە سەد هەڵەیە بە نسبەت منەوە ئەگەر تۆ نەت ئەزانی بۆچی ئاهەنگ دەگێڕن بۆ نموونە گڵاسێکی ویسکی ت بەهەڵە خواردەوە واتزانی بیبسیە لەوانەیە خوا لەسەر ئەوە لێت خۆش بێت لەبەر ئەوە ئەگەر نازانی بۆچی کریسمس دەکرێت لە نەتەوە یەکگرتوەکاندا ئەزانی لەبەرچی کریسمس دەکرێت ؟هۆکاری چیە ؟ بەهۆی لەدایک بوونی عیسی وە تەواوە ، تۆ ئەوە دەزانی وە ئەوان وای دادەنێن کە عیسی کوڕی خوایە وە ئەوەش مەولودی کوڕی خوایە…… ئایا ئەوە دەزانی؟ ئەگەر ئەوە بزانی وە پیرۆزباییان لێبکەی…… ئەوە بە حەرام دادەنرێت ئەگەر نەیزانی بۆ نموونە تۆ ئەگەر لە تۆمباکتۆ وە هاتبی ئەگەر تۆ لە تۆماکتۆ وە هاتبی و نازانی پیرۆزبایی لێکردن واتای چیە ؟  ئەگەر گڵاسێک ئارەقت خواردەوە وە تۆش واتزانی بێت کە بیبسیە و خواردبێتتەوە ئەوە لەوانەیە خوا لێت ببورێت و لێت خۆش بێت بەڵام ئەگەر بیزانیت وە وای دابنێی کە بەوە هاوڕێیەتی و پەیوەندی دروست دەکەی ئەزانی کە تۆ چیدەکەی ؟ تۆ جێگایەک بۆخۆت دروست دەکەیت لە جەهەننەم لەبەر ئەم هۆکارە برام بۆ گەیشتن بۆ هەر ئامانجێکی شکۆمەندی ڕێگای هەڵە بەکارمەهێنە پێویستە لەسەرت شوێنی ڕێکای ڕاست و ئەوەی لە قوڕئاندا هەیە و حەدیسی صحیح بکەوی هیوادارم ئەمە وەڵامی پرسیارەکەتی دابێتەوە وآخر دعوانا ان الحمدللە رب العالمین

ڤیدۆکە لەچەنالی پەیچ