نوێ

توێژینه‌وه‌یه‌کی ٢٠١٦ پشتڕاستی په‌یامبه‌رییه‌تی محمد ﷺ ده‌کات.

فه‌رموون:
گۆڤاری “Psychological science” پشتڕاستی ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌وا چاو هه‌ست و سۆز ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر.

بۆ ئاگاداریت پەیامبەرمان ﷺ ۱٤۰۰ پێش ئێستا ئەوەی فەرمووە :
پەیامبەرمان ﷺ ئاگاداری هاولانی کردۆتەوە لەسەیرکردنی ئافرەتی غیر محرم
عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ نَظْرَةِ الْفُجَاءة فَأَمَرَنِي أَنْ أَصْرِفَ بَصَرِي رواه الترمذي وقال هذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ : السنن 2700
واتا : پرسیار کرا لەپەیامبەر (ﷺ) دەربارەی بینینی ئافرەت بەبێ ئاگایی پەیامبەر فەرمووی ” چاوتان بەخێریی لابدەن ”
په‌یامبه‌ری خوا (ﷺ) به‌ ئیمامی علی ده‌فه‌رموێت:”(يا علي! لا تتبع النظرة النظرة فإن لك الأولى وليست لك الآخرة) [رواه أحمد والترمذي وأبو داود]..

واته‌: ئه‌ی علی، ئه‌گه‌ر جارێک چاوت که‌وته‌ سه‌ر ئافره‌تێک -به‌ نائاگایی- چه‌ند باره‌ی مه‌که‌وه‌، چون ته‌نیا بۆ یه‌که‌میان هیچت له‌سه‌ر نیه‌ نه‌وه‌کو ئه‌وانی تر.

لەم فەرموودەیە سەروەرمان ئەوەمان بۆ دەخاتە ڕوو کە سەیر کردنی ئافرەت شتی تری بەدواوە دادێنی وە ڕوونە کەپەیامبەرمان زانیوویەتی کە چاو کاری گەی دەبێ لەسەر هەست و سۆزەوە گەرنا وای نەدەفەرموو کە هەر چاوتان کەوتە سەر ئافرەت بەخێریی لای بدەن

سه‌رچاوه‌ی زانستی:
Exploring Emotional Contagion, 24-5-2016. http://www.the-scientist.com/?articles.view/articleNo/46139/title/Exploring-Emotional-Contagion/

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4073671/

http://pss.sagepub.com/content/early/2016/05/09/0956797616643924.full?keytype=ref&siteid=sppss&ijkey=EaZiVhxdVO5OM

لە کۆتایی زۆر کات مسولمانان بە دواکەوتویی دادەنێن بەهۆی ئەوەی کە سەیری ئافرەتان ناکەن یاخود چاویان لێ لائەبن سوپاس بۆ خودا ئەمە لای کەسی نەشارەزا داوکەوتووییە بەلام لای زانایان و پسپۆران پێشکەوتووییە چونکە ئەبێتە خۆ پاراستن وەزانست تازە بەمە دەگا کەجی پەیامبەرمان ﷺ ۱٤۰۰ پێش ئێستا ئەمانەی فەرمووە

پرسیارمان:
په‌یامبه‌ر ﷺ چۆن ئه‌مه‌ی زانی، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زانای نهێنییه‌کانه‌وه‌ ئاگادار نه‌کرابێته‌وه‌؟؟؟