نوێ

b4210d0117664ac53125e3ae71c9abe1

لە لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی (کینت-University of Kent)
کە  لە ماڵپەڕی Science Daily  بڵاوکراوەتەوە ، ئاماژە بەوە دەکات کە باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی بۆ دەروونی مرۆڤ پێویسته،بەڵام بۆچی؟
توێژینەوەکان دەڵێن کە مردن گەورەترین مەتەڵی ژیانی مرۆڤە ، هەربۆیە ڕەفتاری مرۆڤەکان دەگۆڕێت کاتێک بیر لە مردن دەکاتەوە
هەردوو لێکۆڵەر Dr Arnaud Wisman and Dr Nathan Heflick
لە زانکۆی  University’s School of Psychology
جەخت لەوە دەکەنەوە کە مرۆڤ لەکاتی بیرکردنەوە لە مردن هیوای بۆ دەگەڕێتەوە بەوەی کە هەموو خراپە و ناخۆشییەکان قەرەبوو دەکرێنەوە
سەرچاوە…
Afterlife belief preserves hope when thinking about death, University of Kent, May 14, 2015. https://www.kent.ac.uk/news/society/5466/afterlife-belief-preserves-hope-when-thinking-about-death
دەزانرێت کە هیوا بە ژیان گرنگە بۆ ژیانێکی بەختەوەر بۆ مرۆڤ ، هەر بۆیە ڕق لێبوونەوە لە مردن نەک هەر کێشەیە بۆ کاتی مردن بەڵکو کێشەیە لە دوای مردنیش
هەروەك پێغەمبەری خودا-صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (أكثروا ذكر هادم اللذات، يعني الموت) [رواه ابن ماجة وابن حبان في صحيحه].
واتا یادی ئەو شتانە بکەنەوە کە چێژی بۆتان هەیە واتا نوێژ.
بێباوەڕان لە کاتی بیرکردنەوەیان لە مردن یان سەرەمەرگدا ترس و دڵەڕاوکێ دایان دەگرێت چونکە توێشوویەکیان بۆ دوای مردن ئامادە نەکردووە
هەربۆیە موسڵمان پێویستە کە زیاتر بیر لە مردن و ڕۆژی دوایی بکاتەوە بۆ ئەوەی کاتێک بەسەری هات ئامادەبێت بۆ ئەو ڕوداوە
بۆیە خۆشەویسترین پێگەیشتنیان لەگەڵ پەروەردگاریانە ، وەک پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت
(من أحب لقاء الله أحب الله لقاءه، ومن كره لقاء الله كره الله لقاءه…. ولكن المؤمن إذا بشر برحمة الله ورضوانه وجنته أحب لقاء الله فأحب الله لقاءه، وإن الكافر إذا بشر بعذاب الله وسخطه كره لقاء الله وكره الله لقاءه) [متفق عليه] لە کۆتاییدا ئەو ئایەتەی خوداتان بیردێنینەوە کە دەفەرموێت
(إِنَّكَ مَيِّتٌ وَ إِنَّهُمْ مَيِّتُونَ) [الزمر: 30].
واتا:ئەی پێغەمبەر تۆ بێگومان تۆ دەمریت و ئەوانیش دەمرن.
کەواتە کێ مردنی لە بیرە؟؟!

Journal Cognition and Emotion
http://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/02699931.2015.1031643#.VVW1dVfOuFY

وەلە کۆتایش بۆ ئەم بەرێزانەی باوریان بە ژیانێکی تر نییە دوای مردن ئائەوە لەنوێترین توێژینەوە ئەوە خراوەتەروو کە ژیانێکی تر هەیە دوای مردنی مرۆڤ ، کەواتە ئایە ئێستاش هەر لەو باورەی کە رۆژی دوایی نییە و تەنها ئەم ژیانە وەک بێشکەیەکی گاڵتە و گەپ دروست بووە وە بەشێوەکی گاڵتە جاری لەم دنیایە دەرۆین بەبێ هیچ لێپرسینەوەک ؟
هەموو کات بێباوران دەلێن دووربن لە خورافیەت و پشت بەزانست و توێژینەوەکان ببستن ، ئائەوە ئێمەوامان کردووە پشتمان بەستەوە بەزانست وە زاست دڵنیای ئەوەمان دەکاتەوە کەژیانێکی تر هەیە کەواتە ئێستا تۆ بە دوای خورافیەت دەکەوی یان زانست؟

سەرچاوە
http://www.express.co.uk/news/science/670781/There-IS-life-after-DEATH-Scientists-reveal-shock-findings-from-groundbreaking-study