نوێ

وەڵامێک بۆ کتێبی (وهم الاله)

نووسینی :حمزە اندریاس تزورتز لەبەریتانیا

وەرگێرانی “گروپی زاکیر”

c6804be3ae13354c0c455a0f7eee3d33

خوشک وبرایان سڵاوی خواتان لێبێت،براتان(حمزە اندریاس تزورتز) لەبەریتانیا لەگەڵتانە باس لە کتێبی (وهم الالە) دەکەین کە لەلایەن مامۆستای ناودار لە زانکۆی ئۆکسفۆرد (ریتشارد دوکینز)
ئەو کەسێکی نادارە لە جیهان و لەئەوروپاو بەتایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،ئەم کتێبە گفتووگۆیەکی زۆری لەنێوان باوەرداران وتەنانەت مسوڵمانەکانیش دروست کردووە
لەم هەفتەیە چەندین نامەم پێگەیشتووە باس لەلایەنی خراپی ئەم کتێبە دەکەن کە کاریگەری خراپی لەسەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەبووە
ئەوەی دەیکەین وەڵامدانەوەیەکی سادەیە لەبارەی ناوەرۆکی ئەم کتێبە،یەکەم بۆچی دوکینز وای کرد کەببێتە ڕێنیشاندەری  دووەم وەڵامدانەوەی بۆ ئەو فەیلەسوفانەی کە کتێبەکە دەکەنە ڕێنیشاندەریان
بەڕاشکاوانە دەڵێم کە دەستم بەخوێندنەوەی ئەم کتێبە کرد پێشبینی ئەوەم دەکرد کە هۆی نوێ بدۆزمەوە قەزیەی ئیلحادی جیهانی بەهێزتربێت
لەراستیدا ئەوەی لەو کتێبە خوێندەمەوە تووشی بێ ئومێدی کردم چەند شتێکی کۆنی بێ مانابوو وای کرد کە هەست کەم کە دوکینز هیچ شتێک لە فەلسەفە نازانێت،لەلاپەرەکانی ۱٥۷_۱٥٨ ئاماژەی پێکردووەو کردویەتی بە ڕێنیشاندەری سەرەکی، بۆڕوونکردنەوەی ئەم کتێبە بە چەند خاڵێک ئاماژەی پێ دەکەم
یەکەم گەورەترین ڕووبەڕووبوونەوە تووشی بیری مرۆڤایەتی دەبێت لێکدانەوەی قەزیەی دیزاینی ئاڵۆزی ئەم گەردوونەیە
دووەم هۆی سروشتی دیزاین دەدەینە پاڵ خودی دیزاینی خۆی
سێیەم ئەم هۆیە هەڵەیە،چونکە بیردۆزی دیزاینەر کاتێک کێشەیەکی گەورە دەخەیە ڕوو ئەمەش پرسیارەکەیە: کێ دیزاینی دیزاین کردووە؟
چوارەم لێکدانەوە باشترین وبەهێزترین بیردۆز بیردۆزی داروینە لەڕێگای هەڵبژاردنی سروشتی بەڵام بۆ ئەم مەبەستە هیچ لێکدانەوەیەکی فیزیایمان لەبەردەست نیە
پێنجەم نابێت بێئومێدبین بۆ دۆزینەوەی ڕوونکردنەوەی فیزیاییەکی باشتر،لێکدانەوەیەک هێزی کەمتر نیە لەداروینی زانستی زیندەوەرزانی،دواتر بەدیار دەکەوێت: کەخودا زۆرجار بوونی نیە بۆ تێبینی دەڵێم بۆ ئەم ڵێکدانەوەیە کە خودا بونی نیە بەراستی گاڵتەجاڕیە
دەمەوێ گفتووگۆ لەسەر قسەکانی پێشووم بکەم ئەمەش پرسیارەکەمە: چۆن توانی ئەمە بەدیاربخات کە خودا بوونی نیە لەو زانیاریانەی کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد
وابزانم ئەو هەنگاودەنێت بەرەودەرەنجامی بێ بەڵگە،وابزانم تاکە خەیاڵ وقەناعەی دوکینز لەبەهانەی رەتکردنەوەی بوونی خودا بەهێزە ئەگەر توانیمان لەدەرئەنجامی هەربەڵگەیەکی دوکینز بەمانای ئەوەی دەرئەنجامی کە خودا بوونی هەیە لەسەر بنەڕەتی دیزاینی گەردوون ئەگەر ئەمەشیان راست بێت
منیش باوەڕ بەو ڕاستیە ناکەم،ئەوە ئەمە ناگەیەنێت کەخودا بونی نیە ئێمەش دەزانین بەهانەی زۆر هەیە لەبوونی خودا: بەڵگەی ڕەوشت،موعجیزەی قورئانی پیرۆز،بەڵگەی گەردوون،بەڵگەی ئەزموونی کەسایەتی،بەڵگەی هۆشیاری
ئەگەر هەموو ووتەکانی دوکینزت پەسندکرد ئەمەیان بەس نیە بۆ رەتکردنەوەی بوونی خودا، لەراستیدا ئەمەیان بەڵگەیەکی بەهێزو باشمان پێنادات بۆ ئیلحاد، لەگەڵ ئەمەش زۆرینەوەی ووتەکان ڕاست نین، با ووتەکانی وەرگرین و وەڵامی یەکەیەکەیان بدەینەوە کە لە لاپەڕەکانی ۱٥۷ـ۱٥٨ی ئەم کتابە
وتەی۱:گەورەترین بەرەنگار بوونەوە کە ڕووبەڕووی هزری مرۆڤایەتی دەبێتەوە لێکدانەوەی قەزیەی دیزاینی ئاڵۆزە لەم گەردوونەدا
وابزانم گەورەترین ڕووبەڕووبونەوە سەبارەت بەدوکینز دورخستنەوەی بوونی خودا بەڵام لەڕاستیدا گەورەترین  ڕووبەڕووبونەوە سەلماندنی ڕاستی ئیلحاد سەبارەت بەکەسێک کە فرچکی پێوە گرتووە بە قوڵی فکر لە شتەکان دەکاتەوە هەروەکو قورئانی پیرۆز دەفەرموێت(یتفکرون_بیردەکەنەوە)
وابزانم باشترین وئاسانترین وبەهێزترین لێکدانەوە بوونی دیزاینەرێکی بەتوانا لە خاڵی دووەم دەسەلمێنم لەبەرچی خودا هەبێت بۆ دیزاین کردنی گەردوون
ووتەی ۲: هۆی سروشتی ئەوەیە کە دیارکەوتنی دیزاین دەدەینە پاڵ خودی دیزاینەر، ئەمانە هۆی سروشتی نین بەڵام ئەنجامی مەنتقی پاڵێوراون لەبەڵگەی(النظم_سیستەم) واتە وردی گەردوون ئەمەشیان مەرجە سەرەتایەکانی گەردوونە، ڕێگام پێبدەن چەند ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەم بەهانەیە دەخەمە ڕوو
۱_وردی گەردوون ڕێگا بەژیان ئەدات ئەمەشیان دەگەڕێتەوە بۆ پێویستی ماددی یان هەڕەمەکی یان دیزاین ۲_ وردی گەردوون ناگەڕێتەوە بۆ پێداویستی ماددی یان هەڕەمەکی
۳_کەواتە ئەمەیان بۆ دیزاین دەگەڕێتەوە،ڕوونکردنەوەی یەکەم: بوونی گەردوونێک ڕێگە بەژیان ئەدات بۆ مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ چەند مەرجێکی ورد کە ئەستەمە هەندێک کەس لە ڕێکخستنی بگات چەند نمونەیەک دەخەینە ڕوو
نمونەی یەکەم هێزی کێش و هێزی ناوەکی لاوازە: زانای فیزیایی (.ب.س.و.دیفیس) دەڵێت هەر گۆڕانێکی سووک لە هێزی یان لە هێزی ناوەکی لاواز ووردی بەشێک لە ۱۰ هێزی ۱۰۰ لە توانایەتی ڕێگا بەبوونمان بدات
نمونەی دووەم: باری الأنتروبیا نزمترین تەقینەوەی گەورە وانەبێژ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد (د.رۆجەر بنروز) بەگوێرەی ئەگەری حالەت الأنتروبیا هێزی نزمترین تەقینەوەی گەورە لەبوونی گەردوون بەڕێکەوت دۆزرایەوە دروستکراوە لەسەریەک لە ۱۰ هێز ۱۰ بنروز لەم بارەیەوە دەڵێ(ناتوانم تەنانەت بیر لە بینینی شتێکیتر لە فیزیا بەو ووردیە (المنهج_میتۆد) لە زانستی نەلە دووری ژمارەیەک هاوتای بەشێک لە ۱۰ هێز بۆ ۱۰)بێت
نمونەی سێیەم باشترینیان لەلای من ئەویش قەبارەی بۆشایی گەردوونە: هەر پڕۆفیسۆر روجر بینروز ڕونی دەکاتەوە دروست کەر دەبێ قەبارەیەکی زۆر بچوکی لە (بۆشایی گەردوونەکان) بۆ دروستکردنی گەردوونێکی وەک ئەوەی تیای دەژین. تاڕادەیەکی زۆر ئەمە وتەیەکی زانستیانەیە بەڵام پێویستە ئەم پرسیارە بکەین: بڕی ئەم قەبارەیە چەندە؟
بینروز دەڵێت ئەم قەبارەیە ۱/۱۰ هێزی (اکس) ژمارەی (اکس) چەندە؟ (اکس) ۱۰ هێزی ۱۲۳ . ئەمەش بچوکترینە لەڕێژەی پڕۆتۆن تەنانەت ئەگەر لەم مانایەش نەگەین با ئەمە زانستیانە ڕوون بکەینەوە وابزانە کەمن (منقط_نەخشکراو)م یەک خاڵ هەڵدەگرم پێویستە فشار لەسەر ناوەندی پڕۆتۆن بکەم کەمێک چاوەڕێکە! ئەگەر هەموو گەردوون بریتیبوو لە تەختەیەکی تیروکەوان هاوێشتن!
کەواتە بێجگە لە سێ ڕوونکردنەوە بۆ ووردی گەردوون (النظم_سیستەم) کەلەسەرەوە ئاماژەی پێکرا: یەکەم پێداویستی ماددی دووەم تێکەڵاوی سێیەم دیزاین.
دەڵێم ئەوە ناکرێت پێداویستی ماددی بێت ئەمە شتێکی بیرمەندی نیە چونکە هیچ هۆکارێکی ماددی لێکدانەوەی چەسپێنراوەکان وبڕەکان بەو شێوە ووردیە لێکدانەوەی بۆ نیە
هەروەکو (ب.س.و.دیفیس) دەڵێت: تەنانەت ئەگەر یاساکانی فیزیا بێهاوتا بن ئەوە ناگەیێنێت کە خودی گەردوون ماددی وبێهاوتا بێت دەبێت بارودۆخی سەرەتایی گەردوون یاساکانی فیزیا بەهێزبکات
لەگەڵ ئەمەش ئەگەر هەرکەسێک ئەو بۆچونەی گرتەخۆ کە ووردی گەردون ڕێگا بەژیانی مرۆڤ دەدات بۆ پێداویستی ماددی دەگەڕێتەوە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەستەمە گەردوون بۆژیان بشێت ئەوە دەگەیێنێت کەهەر گۆڕانێکی کەم لە چەسپێنراوو بەهاکان ڕێگانادات بەبوونی گەردوون!
بۆچی بە تێکەڵاوی نابێت؟ ئەستەمە هاتنی گەردوون بەڕێکەوت بێت دەبێت ئەمە بزانین بۆچی نابێت بە تێکەڵاوی بێت بۆ گۆڕانی بیر دەبێت وا خەیاڵ بکەین کە فیلێک بە ڕێکەوت لە گەراجی شەوی هەڕەمەکی بخەوێت؟ یان چۆن فڕۆکەیەک لە جۆری ۷٤۷ بەڕێکەوت لە باخچەی ماڵێک نیشتبێتەوە؟
تەنانەت ئەگەر ئەو شتەش وابێت من لێی دوودڵم چونکە ئەمەیان وەک گاڵتە وایە زۆرینەی کەس تاکو ئێستا بەو بیردۆزەیان گرتوە کە دەڵێن ئەم گەردوونە بە ڕێکەوت بووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەمەیان دەمەوێت بڵێم کە ئەو مەسەلەیە بە ڕێکەوت نیە لێرە شتێک هەیە کە خاوەن هەڵوێستان ئاماژەی پێدەکەن ئەویش ئەمەیە(ئەگەری دیاریکراو یان سنوردار)
ئەگەری دیاریکراو ئەو ئەگەرەیە کەلەسەری دەگونجێت لەگەڵ نمونەی سەربەخۆ. بۆ ئەمەیان ئەم ڕوون کردنەوە دەخەمەڕوو
وا خەیاڵ بکە کە مەیمونێکمان لە ژوورێک داناوە بۆماوەی ۲٤ کاتژمێر تابەتێکەڵاوی لەسەر کۆمپیوتەری تایبەتی تۆ بنوسێ کاتێک بەیانی چویتە ژوورەکەت بینیت ئەم دێڕە هۆنراوەی نوسیوە(ڕۆمیۆ واز لە دایک وباوکت بێنە) ئەمەش پارچە هۆنراوەیەکی شکسپیرە وابێ یان نا، مەیمونەکە بەشێک لە شانۆگەری شکسپیری نوسیبوو!
ئایا پێشبینی ئەوەت نەدەکرد بەتێکەڵاوی ئەم وشانە بنوسێ وەکو (ماڵ،ئۆتۆمبێڵ،سێو) هەرچەندە ئەمە باوەڕپێکراو نەبوو هەرچەندە ئەم وشانە بە ئینگلیزی نەبوو بەڵام بینیمان پارچە هۆنراوەیەک نوسرابوو لە ڕێزمانی ئینگلیزی دەچوو! ئەمەش هاوسەنگی باوەڕە بۆ گەردوونێک کەژیانی تێدابێت ودروست کرابێت بۆ ئەمەش دەبێت دیزاینەرێکی بەتوانا هەبێت ئەمەش لێکدانەوەیەکی زۆر مەنتقیە
ووتەی دوکینز ۳: ئەمەش هۆیەکی هەڵەیە، چونکە دانانی دیزاینەر کێشەیەکی گەورەتر دێنێتە ئاراوە ئەمەش ئەمەش پرسیارەکەیە: کێ دیزاینی دیزاینەری کردوە ئەم وتەیەش پاساوێکە بۆ دیزاینی هەڵە
یەکەم: هەرکەسێک تێگەیشتنی سەرەکی لە بنەمای فەلسەفەی زانستی هەست دەکات کە مشتومڕ لەسەر باشترین لێکدانەوەی هەڵە چونکە باشترین لێکدانەوە پێویستی بە لێکداونەوە ناکات چونکە بەرهەڵستی دوکینز لە شوێنی خۆی نیە! نمونەی دووەم ئەم بیرۆکەیە ڕوون دەکاتەوە
خەیاڵ بکە لە ئێستاوە ٥۰۰ ساڵ کۆمەڵە زانایەکی شوێنەوار دەستیان کرد بە هەڵکەندن لە باخچەیەک چەند پارچەیەکیان لە ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر دۆزیەوە
ئەوکات دەرئەنجامەکان قبول دەکەین ئەو دۆزینەوانە لە دەرئەنجامی کرداریی بیۆلۆجی و(طورية_ترسبية) بەڵام بۆ شارستانیەک لە شارستانیەکان بوو
بەڵام ئەگەر یەکێک لە گومانکەرەکان ناڕەزاییان دەربڕی بۆ نمونە ریتشارد دوکینز پێنجەم هیچ شتێک لەو شارستانیەتانە نازانین وە چۆن ژیاون وچۆن دروست بوون،ئایا ئەو ناڕەزاییە واتە دەرئەنجامی زاناکانی شوێنەوار ڕاست نین؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر! چونکە باشترین لێکدانەوە پێویستی بە لێکدانەوە نیە
دووەم: ئەگەر ناڕەزایی دوکینزمان بە جدی وەرگرت تەنها واتە بنچینەی زانست وفەلسەفەمان تێکدا. ئەگەر لێکدانەوە بۆ گریمانە بنەڕەتیەکانی زانست بکەین بۆنمونە جیهانی دەرەکی هەیە، بەڕای ئێوە ئاستی ئێمە چۆنە لە پێشکەوتنی زانستی؟
بێجگە لەمەش ئەگەر لەسەرمان بێت ئەم پرسیارانە جێبەجێ بکەین بۆ هەموو هەوڵدانێک لێکدانەوەیەکی دەوێت، بەم شێوەیە زنجیرە لێکدانەوەکان بێکۆتایی دەبن. ئەو زنجیرە بێکۆتاییانەش هەموو ئامانجی زانستیەکەیان تێک دەڕوخێنن لە پلەی یەکەم لێکدانەوەکان پێش بچینە سەر وتەیەکی تر دەمەوێ لێدوانێک بدەم لەسەر ڕەتکردنەوەی دوکینز(للخوارق)
دوکینز دیزاینەرێکی (خارق) ڕەتدەکاتەوە چونکە وا دەزانێت ئەمەیان پێویستی بە لێکدانەوەیەکی بەهێزە، یان بە شێوازێکیتر هیچ پێشکەوتنەک نیە بۆ لێکدانەوەی ووردی گەردوون. بۆیە ئەم ناڕەزاییەی هەیە چونکە وادەزانێت دیزاینکاری (خارق) ئاڵۆزە بەشێوەی ئاڵۆزی وەکو دیزاینەر. بەڵام ناڕەزایی دوکینز چەند شێوازی هەیە چونکە وا دەزانێت دیزاینەری (خارق) ئاڵۆزە وەکو گەردوون
بەڵام ئەم دیزاینەرە (خارقە_خوای گەورەیە) ئاسانترین تێگەیشتنە کەدەبێ هەموو کەس لێی تێبگا ئەوەش بۆچونی من وزۆرینەی فەیلەسوفەکانە لەگەڵ مولحیدی بەناوبانگ کەدواتر بووە موسوڵمان مامۆستا (انتونی فلو)
گریمانەیەکیتری دوکینز ئەوەیە کەخوا لەچەند بەشێکی زۆر پێکهاتووە بەڵام ئێمە لە ئیسلامدا باوەڕمان بەو ڕاستیەیە کە خوای گەورە ماددیی نیەو یەکەو(صمد_جێ بەجێ کارە) ئەگەر خوا کاری ئاڵۆز جێبەجێ بکات ئەوە ناگەیێنێت کە ئاڵۆزە وابزانم دوکینز تواناو سروشت تێکەڵاو دەکات
وتەی چوارەم: لێکدانەوەی باش وبەهێز بیردۆزی داروینە لە ڕێگای هەڵبژاردنی سروشتی، بەڵام هیچ لێکدانەوەیەک لە فیزیا هاوتای نیە. ئەمەیان ڕاست نیە لەبەر ئەم هۆیانە
یەکەم پێشکەوتن بەڵگە نیە بۆ حاڵەتی یەکەمی گەردوون کەڕێگای ژیانمان پێ ئەدا بۆ ماوەی ۹ ملیار ساڵە. دووەم پێشکەوتن پشت بە ئەگەری بێ ئەژمار دەبەستێ، سێیەم پێشکەوتن مەسەلەیەکی ئەستەمە چونکە ئێمە کاتێکی پێویست لەسەر ئەم زەویە نەبووینە وەک پێویست
بازیاتر بچینە ناو ناوەڕۆکەکە، یەکەم پێشکەوتن نەبۆتە بەڵگەیەک تەنانەت ئەم شتانەی پەیوەندیان بەبوونی خواوە هەیە ئەمەش بەڵگەی نیە کەبەهانایەوە بێت بەڵکو ملیاران ساڵ لێیەوە دوورە. بەڵگەی ووردی گەردوون کەباس کرا ئاماژە بەبارودۆخی سەرەتایی گەردوون ئەدات کە پێشتر هیچ کرداری مێژوویی نەبووە، بەئاسانی گەشە سەندن بەڵگەیەکی وانیە کەپشت گیری بکات
باسی خاڵی دووەم دەکەین: پشت بەچەند ئەگەرێک دەبەستێت. ئەو ئەگەرانەی ناڕەزایی لە (جینوم)ی مرۆڤایەتی وئاڵۆزن وبێ ئەژمارن ئەگەرەکانی کۆکردنەوەی (جینۆم) لەنێوان ٤ هێز_۱٨۰ تاکو ٤هێز_۱۱۰۰۰۰ و ٤ هێز_۳٦۰ تاکو ٤ هێز_۱۱۰۰۰۰ . ئەو ژمارانە بوونی ئەگەرەکانی جۆرەها وەکو مرۆڤی ژیر بەناو (هوموسایبین)
هەرکەسێک پێشکەوتن لەڕێگای ڕێکەوت پێویستە باوەڕی بەبوونی موعجیزە هەبێت چونکە ئەم ژمارانە زۆر زۆر بەرزن! بۆیە لەو حاڵەتە هەمان پێشکەوتن بەڵگەی بوونی خوا جێگیردەکات
خاڵی سێیەم: پێشکەوتن کارێکی ئەستەمە چونکە ئێمە وەک کاتی پێویست لەسەر ئەم زەویە نەژیاوین. هەردووک زانا (ج.د.بار)و(ف.د.تیلبر) ئاماژەی پێدەکەن ئەگەرەکانی پێکهاتەی یەک(مورثة يان جينة) لەنێوان ٤ هێز_۱٨۰ تاکو ٤ هێز_۳٦۰
لەئەنجامدا دەڵێین لە کاتی دروست بوونی زەوی کاتی پێویست نەبووە بۆ پێکهاتەی کۆمەڵێک بنکەی (نیوکلیوتیدیة) تاکو بۆ نزیککردنەوەی ئەو ژمارانە ئەگەر لەدووریش بێت!
سەبارەت بەووتەی پێنجەم: نابێت بێهیوابین لە گەیشتن بە باشترین لێکدانەوە لە فیزیا لێکدانەوەیەک هێزی کەمتر نەبێت لە داروین لە زانستی زیندەوەرزانی. دوکینز دەڵێت لێکدانەوەیەکی سروشتیمان هەیە بۆ دیزاین هەروەها هەمان لێکدانەوەش لە فیزیا بەڵام کە ئێمە نیمانە دەبێت چاوەڕێ بکەین. بەمەش دەڵێین باوەڕی کوێر؟
ئەو دکتۆر نامەیە بەناوی بەکارهێنانی زانستی سروشتی (ئاراستەی زانستی) تاکە هۆیە بۆ سەلماندنی ڕاستیەکان یان دەرئەنجامی ساغ بۆچی دەیەوێت چاوەڕێی لێکدانەوەی سروشتی بیت؟ دوکینز بەکارهێنانی زانستی گرتەخۆ کەتاکە سەلماندنی ڕاستیەکانە چونکە لێکدانەوەی زانستی سروشتی ناتوانێ ڕاستیە مەنتقیەکان بسەڵمێنێ وەکو بیرکاری ومەنتق وە هەر هەوڵ دانێک بۆ ئەم مەبەستە وەک گفتووگۆ وایە لەبازنەیەکی بەتاڵ
هەروەها ناتوانین ڕاستی جوانکاری بسەلمێنین وەکو جوانی وچاکی. بەشێوەیەکی ڕونتر تەنانەت ڕاستیەکانی ڕەوشت وەکو ڕاستی و هەڵە کەناتوانین هیچیان بسەلمێنین لە کۆتایدا ئاراستەی زانستی سروشتی هەر پێشنیارو وتەیەکی هەڵە ئەگەری بەزانستی نەسەلمێندرێت خۆی بەخۆی بەدرۆدەخاتەوە
لەگەڵ ئەمەش دکتۆرنامەکەی پێشوو بە زانستیانە نەسەلمێنراوە بەکورتی بۆمان بەهانەی سەرەکی دوکینز شکستی هێناو هەڵەی کرد بۆیە کۆمەڵگەی زانستی شەرمەزار کرد، فەیلەسوفی مولحید(مایکل روز) دەڵێت: بەپێچەوانەی مولحیدە نوێیەکان دەمەوێ ئەم لێکۆلینەوەیە بگرمەخۆ.
پێشتر نوسیبووم کتێبی دوکینز(وهم اللە)وایکرد شەرم لەخۆم بکەم کە مولحیدم مەبەستم ئەوەیە هەوڵبدەم لە تێگەیشتن لەوەی کە خوا پێویستی بە هیچ هۆیەک نیە مەسیحیەکان ودیندارەکان دەڵێن خوا هەیە. زۆر هەوڵمدا لەمە تێبگەم. دوکینز وهاورێکانی بێئاگانە لەوداواکاریانە ڕقیشیان لەو کەسانەیە کە دەیانەوێ لێی تێبگەن چجای باوەڕ پێکردنیان ئەو هەروەکو خوێندکارێکی یەکەمی زانکۆیە دەتوانێ لەهەموو لایەک بەدەنگێکی بەرز هاواربکات(من الذي خلق اللە؟)
وەک ئەوا وایە دۆزینەوەیەکی گەورەی لە فەلسەفە کردبێت.  برایان ئێستاکەش دەچینە بەشی دووەمی بەرنامەکەمان. وانەبێژ لە زانکۆی بێڵ فەیلەسوف (غ.هـ.گرانسل) دەڵێت بەهێزترین بەڵگە بۆ دوکینز لەلاپەڕە (٥٥) ئاماژەی پێدەکا: گەردوونێکی بەهێز هەیە بەبوونی سەرپەرشتیارێکی بەهێز (اللە) زۆر جیاواز دەبێت ئەگەر ئەو سەرپەرشتیارەی تیانەبێت دەتوانین بەهانەی دوکینز بەم شێوەیە ئاماژەی پێبکەین
یەکەم: ئەو گەردونەی خوا دروستی کردووە جیاواز دەبێت لەوەی کە سروشت دۆزیویەتیەوە. دووەم: ئەو گەردوونەی ئێمە تیایدا دەژین گونجاوە کە داهێنانی سروشتە. سێیەم: بۆیە ئەو گەردوونەی ئێمە تیایدا دەژین ڕەنگە داهێنانی سروشت بێت من بەهانەی دوکینز بەدوور دەبینم لە ڕاستی، ئەمەش بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە ئەو گەردونەی ئێمە تیایدا دەژین شتەکە زیاتر مەنتقی دەکات کەخوا ئەم کەونەی دۆزیوەتەوە لەبەر ئەم هۆیانە
هۆی یەکەم: گەردوون ڕێکخراوەو ئامادەیە بۆ لێکدانەویەکی عەقڵانی ئەگەر خوا نەبوایە ئەم گەردوونە بەم سیستەمە ڕێکنەدەخسترا ئەگەر بەو ووردیە ڕێکنەخرابا مرۆڤایەتی نەیدەتوانی لەسەری بژی. مامۆستا روجر بنروز:(ژیربێژیەک هەیە دەمەوێ ئاماژەی پێبکەم ئەم گەردوونە بەڕێکەوت نەبووە ئامانجی خۆی هەیە باوەڕ ناکەم ئەو ڕێگایە سودمەندبێت لەبەردەم گەردوون)
لەگەڵ ئەمەش ڕاستیەک هەیە، وادەکات کەچاودێربین لە ئەداوشیکردنەوەی هزری لەبارەی ئەم نمونانەی کە هەستی پێدەکەین وادەکات شتەکان زیاتر مەنتقی بن بۆ بونی خوا چونکە ئەگەر گەردوون لەلایەن سروشتەوە دروست کرابا زیاتر ناڕێکی پێوەدیار دەبوو ئەوەش ناگەیێنێت کە گەردوون بەبێ بوونی خوا بە ڕێکوپێکی نابێ
خوای گەورە گەردوونێکی بە ڕێکوپێکی دروست کردووە ئەو گەردوونەی ئێمەی لەسەر دەژین ڕێکوپێکە ئەمەش وادەکا کە خوایەک هەیە گونجاو بێت لەگەڵ گەردوونمان
دووەم: گەردوون زیندەوەری وشیاروژیری تیایە ئەم گەردوونەی وشیاروتێگەیشتنی تیایە واتە ئاماژەیە بەبوونی خوا بەڵام گەردوونێکی بەبێ خوا زۆر جیاواز دەبێت لەوەی کە ئێستا تیایدا دەژین بۆ ڕوونکردنەوە مرۆڤ بە درێژایی کات لە تەقیکردنەوەدایە ئەو وتارەی ئێستا دەیخوێنینەوە تاقیکردنەوەیە تەنانەت قسەکردن لەسەر تاقیکردنەوەی خۆت تاقیکردنەوەیە کاتێک دەزانین لێرەیە ئەویش منم یان بۆ من یان هیمنە تووشی نهێنیەکی شاراوە دەبین
فەیلەسوف (روی ابراهام فارغیز) بە پێچەوانەی (دیکارت) نوسیتی من هەم کەواتە من بیردەکەمەوە (من کێم؟ لەکوێم) ئەو؟ چۆن گەیشتی بەبوون خاوەن شتێکی ماددی نیە. کەواتە ناوڕۆکەکەی لەهیچ شانەیەک نیە (بیولوجیة)
ئەو ڕاستیەی کەنابێ گفتوگۆی لەسەربکرێ ئەوەیە کە هەموومان وشیاروژیرین، بەڵام ناتوانین لێکدانەوە بۆئەم ژیریەو وشیاریە بکەین تاکەشت کەزۆر لێی دڵنیاین ناتوانین هەمان و خاوەن بیولوجیا یان کیمیائی. هۆی سەرەکی بۆئەمە دەگەڕێتەوە زانست ئەم شتەی نەدۆزیوەتەوە بە پێچەوانەوە ئەگەر زانست لێکدانەوەی ڕاستی هەمان وخاوەن وەک ئەوە وایە سوڕانەوە بەدەوری بازنەیەکی بەتاڵ
زاناکانیش ئەمە دەزانن، زانای فیزیایی(جیرالد شیرویشیر) ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ جاوازیەکی ڕاستەقینە نیە لەنێوان مشتەخۆڵێک ومێشکی ئەنیشتاین. لایەنگرانی لێکدانەوەی خاوەن ماددی ئاژاوەی نایەوە چونکە ئەوان وەڵامی زۆرترین پرسیاریان دەویست وەکو(چۆن چەند بەشێکی ماددە لەناکاو شێوەیەکی نوێ دروست بکات کە هەمان ماددە نیە؟)
ئەگەر خود لێکدانەوەی ماددی بۆ نەکرێت ئەو پرسیارەی کە دەکرێ ئەوەیە (چۆن دروست بوو؟) مێژووی گەردوون ئەوە جێگیر دەکات کە وشیاری یان خود ڕاستەوخۆ دروست بووە هەروەها زمانەوانیش پەرەی پێدراوە کەواتە لەکوێ هاتووە تەنانەت مولحیدە نوێیەکانیش شکستیان هێنا لە لێکدانەوەی سروشتی خود وسەرچاوەکەی، چونکە هیچ لێکدانەوەیەکی ماددی دڵنیایی نیە.
تەنانەت ریشارد دوکینزیش دان بە شکستی دەنێ کە تایبەتە بە وشیاری وخود،دەڵێت: ئێمە نازانین وئێمە تێناگەین
باشترین لێکدانەوەی سروشت سەرچاوی ئەوەش لەسەرچاوەی بیرکارێکی وشیار هاتووە، ئەو خودە بوونێکی بەتوانایە لە بیرکردنەوەو تاقیکردنەوە چۆن دەبێت خۆی بەدیار بخات وبێت؟ ناکرێت لە ماددەیەکی بێگیان بێت وتوانای بیرکردنەوەی نەبێت. ماددە ناتوانێت تێگەیشتن وپێشبینی شتەکان بکات لە ئەنجامدا خود ناتوانێت بنچینەیەکی ماددی هەبێت بۆیە دەبێت لەسەرچاوەیەکی زیندووبێت ئەو جیهانە ماددیه تێپەڕێنێت
باشترین لێکدانەوەش بۆئەمە خودایە بێجگە لەمە وەڵامیترنیە تا لێکدانەوەیەکی باشتری بۆئەم دیاردەیە هەبێت
خاڵی سێیەم: کەباس لە بۆچونەکانی دوکینز دەکات دیزاینی گەردوون لەلایەن خودا جیاواز دەبێت لەو گەردوونەی کە ڕەوشت بابەتی تیایە. هەموومان دەزانین کوشتنی شەش ملیۆن یەهوودی لەجەنگی جیهانی دووەم هەڵەیەک بوو لەڕووی ئەخڵاقیەوە تەنها هەڵەیەکی ئەخڵاقی نەبوو بەڵکو هەڵەیەکی ئەخڵاقی لەڕووی بابەتیەوە بوو
مەبەستم لە ووشەی (بابەتی) بۆ نمونە: ئەگەر نازیەکان بەسەرکەوتووی توانیان هەموو ئەوروپا داگیر بکەن توانیان (غەسل دەماغ) بۆ هەموو هاوڵاتیان بکەن کەباوەڕ بکەن کوشتنی بەکۆمەڵ ئاساییە شتەکە هەمووکات بەهەڵەیەکی ئەخڵاقی لەڕووی بابەتیەوە دەمێنێتەوە، هەرچەندە گەردوونمان ئەخڵاقی بابەتی تیایە بۆیە دەبێت خوا هەبێت چونکە بوونی خوا پێویستیەکی بنەڕەتیە لەڕووی بابەت وئەخڵاقیەوە
چونکە خوا تێگەیشتنی یەکەمی بنەڕەتیە کەتەجاوز لەسەر خودی کەسایەتی مرۆڤایەتی دەکات. بۆیە گەردوون بەڕەوشتی بابەتی بەبێ خوا مانای نیە.بۆیە موسوڵمان یان ئیماندار دەتوانێ بڵێ: یەکەم ئەگەر خوا نەبێ، بەهاکانی ڕەوشتی بابەتی بوونی نیە،دووەم بەهای ڕەوشتی بابەتی لە گەردوون بوونی هەیە، سێیەم خوا هەیە
ئەو ئەنجامەش بەجوانی باسی لێودەکەین. پرسیار دەربارەی بابەتی خێروشەر، یان بە مانایەکیتر ڕەوشتی بابەتی، زۆربەی فەیلەسوف ومولحیدەکان گفتوگۆیان لەسەرکردووە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕەوشتی بابەتی بەبێ خوا نابێت
بۆیە فەیلەسوف بول کورتز:(پرسیاری ناوەندی تایبەت بە مەبدەئی ڕەوشت وبەها بەندە بە سەرەکیەکانی ئەنتۆلۆجی(کەگرنگی بەبوونی خوا ئەدا)،ئەگەر لەخواو هیچ ئەساسێکی خارق داتاشراو نەبێت لە واقعماندا دەردەچێت، ئایا ئەمە بەخێرایی تێدەپەڕێت؟)
بول کورتز لەمەیان ڕاستە، خوا تێگەیشتنی بنەڕەتی یەکەمە لەسەرووی کەسایەتی خودی مرۆڤایەتی چونکە بەبێ هیچ بنەڕەتێکی مەنتقی نا ئەخڵاقی وبابەتی نیە. بۆ لێکدانەوەی ئەمەش باس لەبیرۆکەی بنەڕەتی بەدیلی نا ئەخڵاقی دەکەین چونکە بەغیابی خوا تەنها ئەم دوو بەدیلە هەیە: یان فشاری کۆمەڵایەتی یان پێشکەوتنی
فشاری کۆمەڵایەتی وپێشکەوتنی داروینی هیچ ئەساسێکی بابەتی ئەخڵاقی بەرجەستە ناکات وەک ئەوان کە ئاماژەی پێدەکەن ڕەوشتمان پشت بەگۆڕانکاریەکانی(بیۆلۆجی وکۆمەڵایەتی) دەبەستێت بۆیە ڕەوشت بەوە نەبەستراوەتەوە کەلەوەی باوەڕی پێیەتی بۆیە بەبێ بوونی خوا هیچ بنەڕەتی بابەتی ڕەوشتی نیە خوا وەک تێگەیشتنی کەسایەتی یان خودی نیە بۆیە بوونی خوا وەک بنەڕەتێکی ڕەوشت وادەکات (ملزمة)بابەتیە
زانا ریتشارد تایلور دەڵێ: نوسەرانی ڕەوشتی ئەم سەردەمە ئەوانەی لەبارەی پابەندیەکانی ڕەوشت قسە دەکەن کامە ڕاستە یان هەڵەیە بێ ئاماژە کردن بە ئاین، لە ڕاستیدا ئەوانە نەخشی بیرۆکە دەکەن لە بۆشایدا بەدیار دەکەوێت کە گفتووگۆی ئەمانە بێمانایە
هەرچەندە گەردوون ڕەوشتی بابەتی دەگرێتەخۆ، بوونی خوا وەک بنەڕەتی هزری ڕەوشتی بابەت گرنگە، ئەوگەردوونەی ئێمە تیایدا دەژین نیشان دەدات کە خوا هەیە. دەمەوێ تێبینیەکتان پێبڵێم لە بارەی(الشرور) ئاینی. بەر لەوەی کۆتای بەم ڕوونکردنەوەیە بێنم دەمەوێ وەڵامی ووتەکانی دوکینز بدەمەوە سەبارەت بە تێگەیشتنی خواو ژیانی ئاینی دوکینز هەموو شتەکان دەخاتە پاڵ (نەرێنی وخراپی)ی ئاین، بەڵام ئەمە درۆیەکی کۆنە بۆ ئەمەش بەڵگەی بەهێزمان هەیە کە ئەو شتانە تایبەت بەدین نیە بەڵام تێگەیشتنی هاوبەش لە نێوانیان مرۆڤایەتیە
٨۰.کیث وورد کورتی دەکاتەوەو دەڵێ، کە مامۆستای کورسی لاهوت لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێ ئەستەمە بیر لەهیچ چاڵاکیەکی ڕێکخراوی مرۆیی بکرێتەوە بە کورتی گەندەڵی دینداروگەندەڵی بێباوەڕەکان ڕوو ئەدات بەبێ هیچ سیستەمێکی سیحری یان ئاڵۆزی تەنانەت دیموکراتی لیبرالی ئەم گەندەڵیە بوەستێنێ
٨۱.بۆ ئەمەش چەند درۆیەکی کۆن دەخەینە ڕوو (ئاینەکان هۆی شەڕو ناکۆکیەکانن) دەمەوێ پێتان بڵێم شەڕو ناکۆکیەکان لەسەر ئاینەکان ناوەستێ لە مێژووی کورتی عەلمانی دەبینین ئەو کوشتارگانەی بەناوی لادینی ئەنجام داوە ئەمەشیان ئایدۆلۆژیای شیوعی ونەتەوەی داروینی کۆمەڵایتیە
٨۲.بۆ نمونە کوشتنی ۷۰،۰۰۰،۰۰۰ کەس لەکاتی حوکمڕانی سەرۆک ماو_۲۰،۰۰۰،۰۰۰ کەس لەسەردەمی ستالین_۲،۰۰۰،۰۰۰ کەس بەهۆی بول بوت_۷۰۰،۰۰۰ لە عێراقی بێ گوناح لە داگیرکردنی ئێستا_٥۰۰،۰۰۰ منداڵی عێراقی لە ۱۰ ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئابڵوقەی ئابوری لەمانە بۆمان بەدیار  دەکەوێت کە جەنگ وناکۆکیەکان تەنها بەهۆی ئاینەوە نیە، بەڵکو دیاردەیەکی مرۆڤایەتیە هۆیەکەی مرۆڤە نەک ئاین
٨۳.لە گۆتایدا ویستم لەو پڕۆگرامە وەڵامی پڕفرۆشترین کتێب بدەمەوە کە ڕیتشارد دوکینز نوسیتی بەناوی (وهم الإلە) لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی بەڵگەکانی، وە بەڵگەی فەیڵەسوفەکان کە بەبەهێزترین بەڵگە دائەنێ لەگەڵ ئەمەش هەرچەندە بیرۆکەکان ڕاستگۆبن زۆر بەدەگمەن خەڵکانی تر ڕازی ئەکات،باشترە کە بڵێین وتەی خوا کە قورئانی پیرۆزە تاکە وتەی جیاکەرەوەیە وە جوانترین شێوازە