نوێ

12d2217ca24cc31c7580c542cf35aa94-1

بەرێزان و خۆشەویستان دوای ئەوەی

علمانیەت و بێباوری نەی توانی بەهیچ شێوەک مسولمانان نەهێلت و بیان سریتەوە لەسەر زەوی بەهەموو هێز و تواناشیانەوە،بۆیە ئەم جارە هاستاون خەلکانێکیان دروست کردووە لە ناو مسولمانان بەناوی زۆر گەورە کەچی ناوەرۆکیان پووچە و دژی ئیسلام و قورئان و مسولمانانیشە ، وە زۆر شارەزابوونە لە هەڵبژاردنی ناوەکە کەبە ناوی ( القرئانیون ) -قورئانیەکان- ئەمانە خەلکانێک دروستی کردوونە بۆ لێدانی ئیسلام و قورئان فەرموودەکانی سەروەرمان بەبیانوی لەگەل ژیری ئەواندا  ناگونجێت  بەڵام نالێن کام ژیری ئایە ئەم ژیریەی ئەوان کە ناتوانێت راست و خراپی خۆی جیا کاتەوە چۆن دەتوانێت بلێ ئەم حدیسە لەگەڵ ژیریم ناگونجێ ، بەم دوایانەش ئەمانە کەمێک هەلساونەتەوە لە مسولمانان و خەلکێکی بێئاگایان بە گەر کەووتووە ، هەر دوای ئەوەی بەهەرچی بیروفکری نەشارەزایانەوە دژی فەرموودەکانی سەروەرمان وەستان و قسەی ناشرینی لەبارەوە ئەکەن ، ئەم جارە دەستیان کردووە بەرەت کردنەوە و گۆرینی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و دەلێن قورئان مەی – الکحهول -حرام نەکردووە یاخود ئێمە ئەو ئایەتە جێبەجێ ناکەین کە لەبارەی میراتەوە هاتووە کە ( بەشی دوو کچ بەرامبەر یەک کوریە )
لێرەدا باسی حرام بوونی ئارەق دەکەین بەبەڵگەی قورئان چونکە وەک ووتمان ئەمانە باور بە فەروودەکانی سەروەرمان نییە ، “علی محمد الطالبي ” دەلێت لە هیچ ئایەتێکی قورئان مەی حرام نەکراوە خودای گەورە نەی فەرمووت (و حرمت) کەواتە حرام نییە ، وەقسە نابەجێیەکانی زیاتر دێژەی پێدەدا ودەلێ قورئان لەشفرۆشی ئافرەتانی حرام  نەکردووە واتا ئافرەت دەتوانی بەدلی خۆی زینا بکا پارە لە پیایدا وەرگرێت ، سبحان الله لەم چەواشە کاریە ان شاءالله وەڵامی هەردوو ئەم قسە نابەجێی ئەم بەناو مسولمانە دەدەینەوە
بابەتی یەکەم ئایە قورئان مەی حرام نەکردووە بەم بەلگانە  دەڵێت مادام حەرامکردنی مەی بە دەستەواژەی (و حرمت) نەهاتووە بەڵکو بە (و أجتنبوه) هاتووە کەواتە مەی لە قورئاندا حەرام نەکراوە!!
وە دەشلێت خودا لە قورئان دەفەرمووێت
[إنما حرم عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير] خوای گەورە تەنها هەر ئەمانەی لێ یاساغكردوون: لاكی مردارەوە بوو، خوێنی رژاوو رەوان ، واتە: ئەو خوێنەی لەهەر ئاژەڵ و گیان لەبەرێك دێتەدەرێ و دەڕوا مەیخۆن. گۆشتی بەرازیش لەگەڵ هەموو شتەكانی تریدا هەروا {وما أهل به لغير الله} وهەر ئاژەڵێكیش -كە بۆ سەربڕین – ناوی غەیری خوای لێ هێنرابێت،
گەر خودای گەورە وویستبای مەی حرام کە لەگەل ئەم کۆمەلە شتە باسی مەیشی دەکرد،
وەڵام
قورئان تەنها یەک ئایەت و یەک سورەت نییە خودای گەورە لەچەندین ئایەتی تردا مەی حرام کردووە بەڵگەکانیش لەخوارەوە دادەنێین ،وە گەر بە قسەی ئەویش بێ جا زینا و خواردنی ماڵی هەتیو و شایەتی درۆ و بت و تاغوتیش حەرام نین چونکە ئەوانیش لە قورئاندا بە دەستەواژەی حەرامکردن نەهاتوون!! هەروەک لەم ئایەتاندا دەردەکەوێت:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} المائدة 90
{وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً} الإسراء 32
{وَلاَ تَقْرَبُواْ مَالَ الْيَتِيمِ إِلاَّ بِالَّتِي هِيَ أَحْــــسَنُ} الإسراء 34
{وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ… } النحل 36
{فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الأَوْثَانِ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ} الحـج 30

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ [المائدة : 90]

ئەمەش بەوەی گوایا (فإجتنبوه) دەگەڕێتەوە بۆ شەیتان و مەبەست لەمە دوورکەوتنەوەیە لە شەیتان نەوەک لە مەی هەروەها دەڵێت کە راناوی (ه) لە کۆتایی وشەکەدا بۆ زاتێک دەگەڕێتەوە نەوەک شتێک، ئەو زاتەش زاتی شەیتانە کە دوایین شتێکە موزاف بووە بۆ سەر وشەی (فإجتنبوه)، هەروەها دەڵێت ئەو راناوە بۆ تاکە بەڵام لە سەرەتای ئایەتەکەدا باسی چوار شت هاتووە و ناکرێت ئەو راناوە بۆ ئەوان بگەڕێتەوە ئەگینا دەوترا (فإجتنبوهم) نەوەک (فإجتنبوه)، لە هەموویشی خۆشتر ئەوەیە کە دەڵێت هەرکەس تۆزێک عەرەبی بزانێت ئەمەی بۆ دەردەکەوێت!!!
دیارە ئەو برادەرە یان هیچ لە رێزمانی عەرەبی و رەوانبێژیی عەرەبی حاڵى نەبووە یان بە ئەنقەست دەیەوێت موسوڵمانان بخاتە گومانەوە، چونکە ئاشکرایە کە راناوی (ه) لە کۆتایی وشەی (فإجتنبوه) بۆ مەفعول بیهی دەگەڕێتەوە کە وشەی (رجس) دەگرێتەوە نەوەک (الشيطان)، بەڵکو وشەی (الشيطان) موزافە بۆ ئیسمی مەجرور بە (من) و ئەویش مەجرور دەبێت، بۆیە دەستەواژەی (من عمل الشيطان) جارومەجرورە و بۆ روونکردنەوەی مەفعول بیهییەکەیە کە وشەی (رجس) دەگرێتەوە.
ئاشکرایە وشەی (رجس) بە تاک هاتووە بۆیە راناوەکەش بە تاک هاتووە، هەروەها لە سەرەتای ئایەتەکەدا پێناسەی (رجس) کراوە کە ئەو چوار بابەتە دەگرێتەوە و بە (مەی) دەستپێدەکات، بۆیە مەبەست لە ئایەتەکە ئەوەیە کە خۆتان بەدوور بگرن لەو پیسییەی لە کاری شەیتانە و خۆی لە مەی و قومار و ..هتد دەبینێتەوە، دواتر لە زمانی عەرەبیدا جیاوازیی نییە لەنێوان راناوی زات و شتدا و دیارە باسنیوز لەگەڵ زمانی ئینگلیزدا لێی تێکەڵ بووە کە زات بە (He, she) دادەنێن بەڵام شت بە (it) دادەنێن.

ئینجا خەلکانێک باسی ئەوە دەکات گوایا هەندێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر مەیخۆر بوون و بە شتێکی ئاساییان زانیوە و ئەمەش دەکاتە بنەمایەک بۆ حەڵاڵکردنی خواردنەوەی مەی لە هزری خوێنەرانیدا، بەڵام ئاشکرایە کە حوکمی شەرعی لە ئاکارى هاوەڵانی پێغەمبەرەوە وەرناگیردرێت بەڵکو لە سەرچاوە شەرعییەکانەوە وەردەگیرێت کە قورئان و سوننەت و ئیجماع و قیاس و ….هتد دەگرێتەوە، دواتر هیچ هاوەڵێکی پێغەمبەر بەردەوام نەبووە لەسەر خواردنەوەی مەی لەدوای دابەزینی ئایەتی سێیەمی تایبەت بە حەرامکردن و دوورکەوتنەوە لە مەی، بەڵکو ئەگەر شتێکی وەهاش روویدابێت ئەوا سزای کەسەکە دراوە و بەشتێکی ئاسایی وەرنەگیراوە، هەروەک لەم چەند فەرموودەیەدا دەردەکەوێت:

{حدثنا يعقوب بن إبراهيم، حدثنا ابن علية، حدثنا عبد العزيز بن صهيب، قال: قال أنس بن مالك رضي الله عنه: “ما كان لنا خمر غير فضيخكم هذا الذي تسمونه الفضيخ، فإني لقائم أسقي أبا طلحة، و فلانا و فلانا، إذ جاء رجل فقال: و هل بلغكم الخبر؟ فقالوا: و ما ذاك؟ قال: حرمت الخمر، قالوا: أهرق هذه القلال يا أنس، قال: فما سألوا عنها و لا راجعوها بعد خبر الرجل”} (صحيح البخاري، حديث رقم 435023381).

{ذكر ابنُ الأثير في “أُسد الغابة” (5/36) أن الصحابي “نعيمان بن عمر” كان يشرب الخمر في زمن رسول الله (ص)، فيضربه النبي (ص) بنعله، و يأمر أصحابه فيضربونه بنعالهم و يحثون عليه التراب، فلمَّا كثر ذلك منه قال له رجل من الصحابة: “لعنك الله” فقال له النبي (ص): لا تفعل؛ فإنه يحب الله ورسوله}.
بۆیە خواردنەوەی مەی یان هەر سەرخۆشکەر یان بێهۆشکەرێکی تر بە زۆر و بە کەمی حەرامە و ئەگەر کەسێکیش دەیەوێت بیخواتەوە با دان بە حەرامبوونەکەیدا بنێت و ئیعتیراف بکات بەوەی کە حەرامێک ئەنجام دەدات ئەگەرنا ئەوا حەڵاڵکردنی ئەو شتانەی کە خوای گەورە حەرامی کردوون جۆرێکە لە جۆرەکانی شیرک و شیرکیش تاکە تاوانە کە بە هیچ شێوەیەک بەر لێخۆشبوونی خوای گەورە ناکەوێت.