نوێ

966abdc3c000f8270ad1fbca1d1879c7-1

وەڵام دانەوەی “د.زاکیر نایک”

د. زاکیر نایک فەرمودەیەکم خوێندەوە لە صەحیحی بو خاری
کەدەیفەرمو قورسترین سزا لە ( قیامەتدا ) بۆ ئەو کەسانەیە  کە وێنە دەگرن  ، دەزانیت ئەمە بۆ ئێستا گونجاو نییە ، چونکە بۆ هەمو شتێک پێویستت بە ڕەسم هەیە ، ئەهلی حەدیث لەبارەی ئەمەوە چی دەڵێن ؟ حوکمی شەرعی چییە ؟
ئەم برایە پرسیاری کرد دەڵێت بە پێی  حەدیثی صەحیحی بوخاری  قورس ترین ڕێگا بۆ وێنە گرانە ، ئەمڕۆ ناتوانین وەلاوە بنێین  جا چۆن لەم حەدیثە حاڵی ببین ؟
براکەم لێکدانەوەی حەدیسەکە بەم شێوەیە  هەڵەیە !
حەدیسەکە دەڵێ چی ؟
ئەو کەسەی ڕەسم  دەکێشێت دروست دەکات ( مصور  )
سزا دەدرێت ،
وێنە کێشان ( تصویر ) واتا چی تا لێی حاڵی ببین ؟
لەبەر ئەوە جیاوازی لێکدانەوەی لای زانایان هەیە  لەوەی ئایا وێنەگرتن حەرامە یان شتێکی تر .
کۆمەڵێک زانا دەفەرمون هەم وێنە هەم ڤیدیۆ هەردوکی حەرامە واتا هەردوکیان حەرامە .
بۆنمونە / شێخ ناسر الدین الا لبانی ــ یەکێکە لە مەزنترین زانایانی سەدەی ڕابردو  لە حەدیسدا ( محدث )  ، دەفەرموێت  وێنە گرتن و ڤیدیۆ  هەردوکیان حەرامن بەپێی  تێگەشتنی ئەو .
فتوای شێخ ( ابن باز  ) دەفەرموێت وێنە گرتن حەرامە بەڵام ڤیدیۆ ڕێگە پێدراوە .
شێخ  ( ابن عثیمین )دەفەرموێت گەر بێت و لە چوار چێوەی
سنوری شەرعی ئیسلامیدا بێت ،  ئەوا هەریە لە ڤیدیۆ وێنەگرتن هەردوکیان  ڕێگە پێ دراون .
هەر یەکە لەم سێ زانایانە ئەمانە زانای گەورەن  زانای بەتوانان الحمد اللە ، وە ڕێزدارن لام ،
بەڵام پەروەردگار لە قورئاندا دەفەرموێت : –

فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ  . سورەتی النحل ئایەتی ٤۳
واتا لەکەسانی خاوەن زانست بپرسن ئەگەر  شتێکتان نەزانی.
ئەوانە زانای گەورەی حەدیسن .
بەڵام وێنەگرتن  فۆتۆ گراف )زانستێکە .
وێنە گرتن ئەوان دەڵێن چی ، دەڵێن بەپێی وتەی پەیامبەر د.خ  هەبووە .
ئەمڕۆ لە زمانی عەرەبیدا بۆوشەی ( فۆتۆگراف ) وشەی ( تصویر ) بەکار دێت ، بەڵام لە سەردەمی پێغەمبەر د.خ فۆتۆ گرافی نەبووە ، وێنە کێشان هەبووە ، زانایان دەڵێن چونکە وشەی  ( تصویر ) ئاماژەی بۆ کراوە وەمبۆ فۆتۆگرافیش تصویر بەکار دێت واتا وێنە گرتن حەرامە .
زمان بەردەوامە لە گەشە کردنە . سەرەتا دەبێت بزانین کە چی لە ئیسلامدا حەرام کراوە ئەوە گرنگترە لە وشە کە پێشتر بۆ چی شتێک  بەکار هێنراوە ئەو کاتە  ،
مادام  ئەو کاتە وێنە گرتن نەبووە ناتوانی بەدڵنیاییەوە بڵێی وشەی تصویر  واتا  فۆتۆگراف چون ئەمڕۆ بە فۆتۆگراف دەڵێن تصویر ، زۆربەی وشەکان  .   بۆنمونە
بەتێپەڕبونی کات بەردەوام بون لەگۆڕان  .
ئەو زانایانەی کە پێیان وایە وێنەگرتن ڕێگە پێدراوە دەڵێن چی  ؟  دەڵێن ئەوەی پێغەمبەر د.خ  حەرامی کردووە وێنە کێشان بووە . من ئەو زانایانە  ناڵێم کە لایان داوە لە قورئان و حەدیث و دەڵێن هەمو شتێک ڕێگە پێ دراوە .
بەڵکو باسی زانا ڕاستەکان دەکەم  باسی ڕا جیایی نێوان زانا ڕاستەقینەکان لەسەر سوننە ت دەکەم .
کە دەڵێن ئەوەی کە پەیامبەر د.خ حەرامی کردووە ئەوەیە کە بە دەست دەکێشرێت . حەدسەکەش دەڵێ ئەو کەسەی تصوری دەکات وێنە دەکێشێت  ، پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا داوایان لێ دەکات کە ڕۆح بکەن بە بەریاندا  بەڵام ناتوانن .
بۆیە کێشانی وێنەی گیان لەبەران ، ئاژەڵ و مرۆڤ ..حەرامە .

لە فۆتۆگرافیدا چی ڕودەدات ؟ فۆتۆ گرافی شتێک نییە جگە لەبەر گرتنەوەیەک  ( پەرچەکردار ) کە دەخرێتە سەر پەڕەیەک ، پەیامبەر د.خ  هەرگیز ڕێگری نەکردووە لە
هاوەڵان کەسەیری ئەو وێنانە بکەن کە هاتون بەخەیاڵیاندا.
هەرگیز ڕێگری لێ نەکردون کە سەیری ئاوێنە بکەن ،
سەیر کردنی ئاوێنە خۆی لەبەر گرتنەوەیەکە ( پەرچەکردارێکە ) حەرام نییە . بەڵام
ئەگەر فۆتۆگراف بۆ کاری خراپ بەکار بهێنرێ وەک و(  پەیکەر ) و  ( بت ) پەرستنی ئەوە حەرامە .
یان بۆ فۆتۆگرافی  ـ  وێنە و ڤیدیۆی بەدرەوشتی ، یان بۆ دروست کردنی پەیکەری کەسێک کە سەردەکێشێ بۆ بت پەرستی حەرامە ،
کەواتە فۆتۆگرافی بۆ کاری پێویست ئاساییە ، بەڵام بەکار هێنانی بۆ مەبەستی خراپ ئەوە حەرامە  .
هەندێ زانا هەیە وەک  شێخ  ابن باز  دەفەرموێت  وێنە گرتن حەرامە بەڵام ڤیدیۆ ڕێگە پێدراوە  . لە مەیدانی میدیادا
دەزانین کەوا ڤیدیۆش  هەر ڕەسم گرتنە لەشێوەی وێنەی جوڵاو  بەخێرایی ۲٥ فلیم لە چرکەیەکدا  یان ۲٤  فیلم لە چرکەیەکدا .
کاتێ وێنەیەک بە خێرایی ۲٤  بۆ  ۲٥  فیلم لە چرکەیەکدا دەجوڵێنی  وێنەی جوڵاو  ڤیدیۆ دروست دەبێت  .
ئەوەی دەڵێ وێنە حەرامە بەڵام ڤیدیۆ ئاساییە ، یان بەپێچەوانەوە . ئەوەی وا دەڵێت وەک و ئەوە وایە بڵێی بیرە ئاساییە و ویسکی  حەرامە  ،  یان بڵێ ویسکی   ئاساییە بیرە حەرامە . چونکە ویسکی بڕێکی زیاتری کهولی تێدایە بە بەراورد بە بیرە   ،  ڕێگە بە بیرە بدەین بەویسکی نا  !
بەڵام  لۆژیکە  ڕێ بەبەشێکی بچوک بەیت و بەبەراورد بەوە ڕێگری لە شتێکی گەورە تر بکەیت ، گرتەی  ڤیدیۆیی و وێنە،
ڤیدیۆ وە شانێکی  تازە ترو بەرز ترە بۆ وێنە لەچاو فۆتۆگرافی  ،
لەبەر ئەوە دەڵێم ئەوانە زانای گەورەن بەڵام  بەهۆی
زانیاری زانستی کە ڕەنگە نە گەشتبێتن بە کەسێکی زانست خواز ، لەبەر ئەوە  زیاتر  بڕوام بە فتواکەی شێخ ( ابن عثیمین ) کە  دەفەرموێت  هەریەکە لەوێنەو ڤیدیۆ لەهەندێ حاڵەتی تایبەتی و شەرعیدا ڕێ پێدراون .  بەڵام
دروست کردنی قاڵب و وێنەی ناو چوار چێوەی قەبارە  جیاواز و  پاراستنی وێنەی کەسانی بەناوبانگ حەرامن .
کە سەر دەکێشێ بۆ بت پەرستی  .
بۆیە من زیاتر لەگەڵ ئەو زانایەم وە ک شێخ ( ابن عثیمین ).
وێنە گرتن بەم شێوەیە حەرام نییە ، بەڵام بەکارهێنانی بە مەبەستی خراپ   ئەوە حەرامە .
هیوا دارم وەڵامی پرسیارەکەتم دابێتەوە .

د.زاکیر نایک

لینکی ڤیدیۆ بەژێرنووسی کوردی لە چەنالی پەیچ کەتیایە د.زاکیرنایک وەڵامی ئەم پرسیارەدەداتەوە