نوێ

80ca6dd21a75133400d5d46ee21f42b0
مالیزیا وڵاتێکە چەندین ئایین و گەلی تێدایە ئەگەر ویستمان تێیدا شەریعە جێبەجێ بکەین چۆن جێ بەجێ ئەکەین؟
ئەم برایە پرسیار ئەکات مالیزیا چەندین گەل و ئاینی تێدایە چۆن بتوانین سزای سنور جێ بەجێ بکەین برام من نازانم یاساکانی مالیزیا چیە من تەنها گەشتێ تێدا ئەکەم بەڵام ئەوەی ئیسلام دەڵێت من ئەتوانم پێت بڵێم بەڵام دەربارەی مالیزی من کەسە گونجاوەکە نیم تا ئەو پرسیارەم لێ بکەیت قوڕئان دەڵێت : پرسیار لە خەڵکی بیرەوە بپرسن ئەگەر شتێکتان نەزانی ، من هیچ لە یاساکانی مالیزیا نازانم و دەستورەکەم نەخوێندتەوە جا نازانم چ دەڵێت ئەگەر شەریعەی جێ بەجێ بکەین من تەنها ئەتوانم پێت بڵێم ئەوەی کە قوڕئان دەڵێت، قوڕئان سزای لە سێدارەدانی داوە بۆ هەندێک کاری خراپەی دیاریکراو کە ناتوانم باسی بکەم بۆ نمونە ئەگەر کەسێک دەست درێژی سێکسی کرد ئەوا سزاکەی لە سێدارەدانە لە ئیسلام خەڵک دەڵێ ئۆۆ سزای لەسێدارەدان لە سەردەمی زانست و تەکنەلۆجیا ئیسلام ئاینێکی بەربەری و بێ بەزەییە و منش وەڵامیان دەدەمەوە کە ئەو پرسیارەم کردووە بۆ هەزاران کەسی نا موسڵمان خوانەخواستە ئەگەر کەسێک دەست درێژی لەسەر دایکی تۆی کرد و کەسەکەیان هێنا وتۆش دادوەری چ جۆرە سزایەکی دەدەی؟
برام ئەگەر خوانەخواستە یەکێک دەست درێژی لە دایکی تۆی کرد و کەسەکەیان هێنا چ سزایەکی دەدەی؟ برام؟
سزای لە سێدارەدان
‌سزای لە سێدارەدان ڕاستە و هەر هەمان ئەو پرسیارەم بیکەنە وەڵامێک بۆ ناموسڵمانەکان . بۆیە ئەگەر کەسێک دەست درێژی لەسەر دایکی تۆی کرد لە سێدارە دەدەی و ئەگەر یەکێکی تر دەست درێژی لەسەر دایکی کرا پێم دەڵێی لە سێدارەدان هەڵەیە؟ بۆیە لە ئیسلام لە هەندێک شتی بەدکار کە دەبێتە هۆی گەندەڵی و ڕووخاندنی جیهان ئەوە سزاکەی لە سێدارەدانە منش لێت دەپرسم پێش لە سێدارە دان یاسایەک هەیە کە دەبێت ئافرەت سەری خۆی بپۆشی و پیاو چاوی خۆی بپارێزی کاتێک ئافرەت دەبینی لە سوڕەتی (نور) ئایەتی ۳۰-۳۱ دەبێت ئافرەت جلکێکی داپۆشراو لەگەڵ حیجاب لەبەری بێت و پیاو دەبێت بینینی خۆی بپارێزێ پاشان ئەگەر یەکێک دەست‌ درێژی کرد ئینجا دەبێت لە سێدارە بدرێت من پرسیارێکت لێدەکەم ئەمڕۆ ئەمریکا خەڵک وا دەبینێت لە پێشکەوتوترین وڵاتە لە جیهان ئایا دەزانی کە زۆرترین ژمارەی دەست درێژی کردن لە ئەمریکایە بە پێی ئاماری FBI لە ساڵی ۱۹۹۰ هەموو ڕۆژی ۱۷٥٦ ئافرەت دەست درێژی لێ دەکرێ بە پێی ئاماری وەزارەتی دادی ئەمریکی ڕۆژانە ۲۷۱۳ ئافرەت دەست درێژی لێ دەکرێت ئەمەش واتا هەر ۳۲ چرکە ئافرەتێک دەست درێژی لێ دەکرێت دەزانی ئێمە وا سێ سەعات و نیوە لێرەین ۳٥۰ ئافرەت دەست درێژی لێکرا لەوەتی ئێمە لێرەین منش پرسیارێکت لێ دەکەم ئەگەر شەریعەتی ئیسلامی جێ بەجێ بکەین لە ئەمریکا کە هەموو ئافرەتێک دەبێت حیجابی لەبەر‌ بکات و پیاو چاوی خۆی بپارێزێ و پاشان هەر کەسێک دەست درێژی لە ئافرەتێک بکات بکوژرێت من لێت دەپرسم ئایا تێکڕای دەست درێژیکردن زیاد دەبێ یان وەکو خۆی دەمینێ یان کەمتر دەبی؟ برام؟
کەمتر دەبێت
ڕاستە کەمتر دەبێت ئەگەر شەریعە جێ بەجێ بکەین ئەوە باشترین نەتیجەت بەدەست دەکەوێت بۆیە لە هەندێک کاتدا دەبێت سزای لە سێدارەدان جێ بە جێ بکەی و سزای سنور به کاربێنی و ئەگەر سزای سنورت بەکارهێنا لە هەر وڵاتێکدا باوەر بکە ژمارەی کوشتنی ناحەق کەم دەبێت بۆیە هەروەکو وتم ئیسلام باشترین ڕێگایە بۆ ژیان وە لەبەر ئەم هۆکارەش کەمترین ژمارەی دەست درێژی کردن لە سعودیایە کە ئەو سزایە بەکاردەهێنرێت من نازانم یاساکانی مالیزیا چیە بەڵام ئەگەر ئەو یاسایەت بەکارهێنا لە مالیزیا ژمارەی دەست درێژیکردن کەم دەبێت ان شاء الله