نوێ

پرسیار ئەگەر کتێبی پیرۆز سەرەتا دابەزیوە یاخود قورئان
ئەگەر قورئان سەرەتا دابەزیوە ، بۆچی شوێنکەوتووی ڕێنماییە مەسیحییەکان دەبن
بۆچی خەڵک شوێن قورئان ناکەوێت؟
ئەگەر قورئان سەرەتا دابەزیوە، بۆچی خەڵکی شوێنی ناکەون؟

cb64b7d88d22a3f2cdbdba1eb7137d34-1

وەڵام
ئەم برایە پرسیاری ئەوەی کرد ، ئایا قورئان سەرەتا دابەزیوە یان کتێبی پیرۆز؟
ئەگەر قورئان سەرەتا دابەزیوە،بۆچی شوێنی ناکەون؟
ئەگەر کتێبی پیرۆز سەرەتا دابەزیوە،کەواتە دەبێت شوێنی بکەون
براکەم..گرنگ نییە کامیان سەرەتا دابەزیون
گرنگ ئەوەیە کامیان ڕاستترە
هەر بۆ نمونە
ئەگەر کتێبێک بنوسرێت،وەک دەزانیت چەندین کتێب هەن کە فێریان دەبین لە کۆلێژە پزیشکی و بازرگانی و ئەندازیاری
بە شێوەی بەش بەشن ، گریمانەی یەکەم..گریمانەی دووەم..بەشی سەرچاوەکان..گریمانەی دەیەم
تۆ شوێنی کام گریمانەیە دەکەویت؟یەکەم یاخود دەیەم؟
شوێنی ئەوە دەکەویت کە ڕوودەدات؟
هەندێ جار ئەوەشیان ڕاست نییە کە ڕوودەدات
لە ئیسلامدا…هەمیشە بەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز دەست پێدەکەم
سوڕەتی ئیسراء17..ئایەتی81
وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ ۚ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا (81)
ئەی پێغەمبەر بڵێ ئاوا ڕاستی دەرکەوت و ناڕاستی شکستی هێنا ، بێگومان ناڕاستی شکستخواردووە
لەسەرت نییە شوێن یەکەم ڕێباز بکەویت
بەڵکو لەسەرتە شوێن ڕاستترینیان بکەویت
زۆربەی کات ئەوەی دەکەوێتە کۆتاییەوە ئەوەیان باشترە، بێگومان هەموو کاتێکیش نا
هەندێ شت هەیە کە پێشوتر هەبووە ، بەڵام ڕاست بوونە
ئەگەر باوەڕت بەوە هەبێ کە خودا چەندین پێغەمبەری بۆ زەوی ڕەوانە کردووە
کە ناوی 25 کەسیان هێنراوە
ئادەم..نوح..ئیبراهیم..موسا..عیسا..محمد سەلامی خوا لە هەموویان بێت
پێغەمبەرانی پێشوتر تەنها بۆ کۆمەڵە مرۆڤێکی دیاریکراو نێردراون
کە لەسەر ئەوانەیە شوێنی بکەون تاکو کاتێکی دیاریکراو
بە پێی ئەوەی محمد کۆتا پێغەمبەرە..تەنها نەنێردراوە بۆ موسڵمانان یان عەرەب،بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتییە
خودای گەورە لە سوڕەتی ڕەعد13..ئایەتی 38
لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ (38)
هەموو ڕوداوێک کتێبێکی هەیە
بەڵام تەنها 4 لەو کتێبانە باس کراوە بە ناو
تەوڕات،زەبور،ئینجیل و قورئان
تەوڕات کە بە وەحی بۆ پێغەمبەر موسا دابەزی
زەبور کە بە وەحی بۆ پێغەمبەر داود دابەزی
ئینجیل کە بە وەحی بۆ پێغەمبەر عیسا دابەزی
هەروەها قورئان وەک کۆتا کتێب بە وەحی بۆ کۆتا پێغەمبەر محمد دابەزی
هەموو کتێبەکانی پێش قورئان تایبەت بوون بەوەی کە دەبێت کۆمەڵە کەسانێکی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو شوێنی بکەون
ئینجیل تەنها بۆ بەنی ئیسرائیل دابەزیوە
وە پێویستە کە شوێنی بکەون ، تاکو هاتنی کۆتا کتێب کە قورئانە
بەڵام ئەو کتێبە پیرۆزەی کە ئەمڕۆ هەیە بە تەواوی وتەی خودا نییە
هەموو کتێبە ئاسمانییەکانی پێش قورئان لەبەرئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی بوون بۆیە خوای گەورە نەیانی پاراستووە
کتێبی پیرۆز کە لە ئەمڕۆدا هەیە، بە پێ قسەی زاناکانی خۆیان تێکەڵەیەکە لە قسەی خودا و پێغەمبەران
هەروەها زانیاری مێژوویی بۆ زیادکراوە،لەگەڵ ڕێزما بابەتی بەدڕەوشتیشی بۆ زیادکراوە
هەمووی تێدایە
کتێبی پیرۆز چەندین دژ یەکی تێدایە،هەروەها زۆر هەڵەی زانستی تێدایە هەر بۆیە ناتوانرێت هەموو ئەمانە بدرێتە پاڵ خودا بەڵام ئەگەر شێکمان بینی کە لەگەڵ قورئاندا یەکیدەگرتەوە ئەوا هیچ لارییەکمان نییە
موسڵمانان قەبوڵیانە کە بەشێکی کتێبی پیرۆز وتەی خودایە
ئەمڕۆ کە ڕونمان کردۆتەوە
(بە پێی ئەوەی لە قورئاندا وتراوە)
بە پێی ئەوەی کە قورئان کۆتا کتێبە کە دابەزیوە
هەموو کتێبەکانی پێشووتر تایبەت بوون بەو کەسانەوە
هەروەک لە قورئاندا عیسا دەفەرموێت لە سوڕەتی ال عمران 3..ئایەتی 49
من پێغەمبەرێکم کە بۆ ئێوەی بەنی ئیسرائیل ، بە موعجیزەیەکەوە لەلایەن پەروەدگارتانەوە ڕەوانە کراوم
ئەگەر بێت و کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە لە ئینجیلی مەتا ، ئیصحاحی 10..ئایەتی 5-6
“عیسا ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، فه‌رمانی پێ كردن: (به‌ ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن و مه‌چوونه‌ شاری سامیره‌ییه‌كان،
به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه‌ بڕۆنه‌ لای مه‌ڕه‌ ونبووه‌كانی ماڵی ئیسرائیل”
بۆیە عیسا داوای لە شوێنکەوتووانی کردووە تەنها بڕۆن بۆ لای جووەکان تەنها،مەڕۆن بۆ لای هیندۆسییەکان،مەڕۆن بۆ لای موسڵمانەکان
هەروەها عیسا خۆی لە ئینجیلی مەتا،ئیصحاحی 15..ئایەتی 24 دەڵێت
(من ته‌نها بۆ مه‌ڕه‌ ونبووه‌كانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.)
کەواتە پێغەمبەر عیسا تەنها بۆ جولەکە دابەزیوە
پێغەمبەر موسا تەها بۆ جولەکە دابەزیوە
بەڵام بەپێی ئەوەی پێغەمبەر محمد کۆتا پێغەمبەرە،تەنها بۆ موسڵمانان یان عەرەب نەنێردراوە
خودا لە قورئاندا لە سوڕەتی الانبیاء 21 ..  ئایەتی 107 دەفەرموێت
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ
تۆمان ڕەوانە نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت ، ببیت بە ڕەحمەت بۆ هەموو جیهانیان
ڕەحمەت بۆ هەموو بونەوەران،ڕەحمەت بۆ هەموو مرۆڤێك

هەموو کتێبەکانی پێش قورئان نێردراون بۆ کۆمەڵە کەسانێکی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو
بەڵام قورئان چونکە کۆتا کتێبە تەنها دانەزیوە بۆ موسڵمانان یان بۆ مالیزییەکان یان عەرەب
بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتیە
قورئان دەفەرموێت لە سوڕەتی ئیبراهیم 14 ..ئایەتی1
لە سوڕەتی ئیبراهیم 14..ئایەتی 52
لە سوڕەتی البقرە 2..ئایەتی 185
له سوڕەتی الزمر 39..ئایەتی 41
کە قورئان بۆ هەموو مرۆڤایەتی نێردراوە
هەروەها لەبەرئەوەی کۆتا کتێبە..خودا لە سوڕەتی الحجر15..ئایەتی 9
ئێمە خۆمان قورئانمان دابەزاندووە ، هەر خۆمانیش پارێزگاری لێدەکەین
هەر بۆیە قورئان تاکە کتێبە لەسەر ڕووی زەویدا کە وەک خۆی ماوەتەوە
هەموو کتێبەکانی دیکە بە تێپەڕبوونی کات، گۆڕانیان بەسەردا هاتووە
وە من ئەمەم دوێنێ سەلماند کە سیمیناری <کوانتان>
“قورئان و فەرموودەناسی”

ئەگەر بە وردی و زانستیانە بکۆڵینەوە ، دەبینین هەموو کتێبەکان جگە لە قورئان شکستییان هێناوە
هەر بۆیە قورئان تاکە کتێبە کە ڕاست و تەواوە
ئەوەی لە بارەی قورئانەوە وتراوە
تەنانەت لە کتێبەکانی دیکەدا دوای دەستکاری کردنیان
وەک کتێبی پیرۆز و کتێبە پیرۆزەکانی دیکە
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک وتە ماونەتەوە کە پەیامە بنەڕەتییەکە نیشان دەدەن
هەروەها کۆتا پێغەمبەر لە هەموو کتێبەکاندا ، لە کتێبی پیرۆز و …
کتێبی بوزییەکان(ئەبهیدما) و کتێبی هیندۆسییەکان (ڤێداس)
دەڵێن کە کۆتا پێغەمبەر بریتییە لە محمد سەلامی خوای لێبێت
ئەوەی ئەمەوێت بە هەموو مرۆڤایەتی بڵێم دەڵێم بە لایەنی کەمەوە کۆک بن لەسەر ئەوەی قورئان 100% وتەی خودایە
مەسیحییەکان دەڵێن ئێمە لاریمان نییە لەوەی کە کتێبی پیرۆز وتەی خوایە
هیندۆسی دەڵێ ئێمە لاریمان نییە لەوەی کە ڤێداس وتەی خودایە
موسڵمانیش دەڵێ ئێمە لاریمان نییە لەوەی کە قورئان وتەی خودایە
دەڵێم با پێکەوە ڕێک بکەوین لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی ئەم کتێبانە
لە دوای لێکۆڵینەوەی ورد بۆمان دەرئەکەوێت کە هەموو کتێبەکان دەڵێن تەنها یەک خودا هەیە
کە هیچ وێنەیەکی نییە ، هیچ پەیکەرێکی جییە
هیچ کەسوکاری نییە، هیچ منداڵی نییە
هەموو کتێبەکان..کتێبی پیرۆز، ڤێداس، ئەبهیدما ، بارسی
هەر هەموویان دەڵێن کۆتا پێغەمبەر محمدە سەلامی خوای لێبێت
بۆیە من هەستام بە لێکۆڵینەوە لە بەراوردکردنی لێکچووی کتێبەکان ، بۆم دەرکەوت کە دەبێت هەمووان باوەڕمان هەبێت شە یەک خودا و پێغەمبەرایەتی محمد
بە هیوای ئەوەی وەڵامت وەرگتبێت