نوێ

48da7c46e353e07f7ea29c725368729d

زۆر کات بێباوه‌ڕان لینك و سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ داده‌نێن بۆ دژایه‌تیكردنی ئایینی ئیسلام و دەلێن ئیسلام هەلەیە بەم بەڵگانە کەچی بیبینن چۆن بەدڵی خۆیان گاڵتە بەتوێژینەوەکان دەکەن

له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی(كۆتایی هه‌فته‌یه‌)
به‌ شێوه‌یه‌ كۆمیدی باس له‌ چۆنیه‌تی چه‌واشه‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌ ده‌كات
بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان به‌ هه‌موو شتێك بڕوا نه‌كه‌ن كه‌ بینیویانه‌
تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ به‌ ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ بابه‌ته‌كه‌ نه‌كرد و دڵنیا نەبن ،
چونكه‌ بێباوه‌ران ده‌زانن كه‌ كوردی خۆمان ناخوێنێته‌وه‌ و ناگه‌ڕێت و لینك ناكاته‌وه‌
بۆیه‌ به‌ ئاسانترین شێوه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵێت،

بەهۆی ئەوەی بابەتێکی گرینگە بۆیە بە پێویستمان زانی دەقی ڤیدۆکە بە تێکست بڵاو کەینەوە لە ماڵپەر وە بەهۆی ئەوەش یوتوب رێگری کرد لە بڵاو کردنەوەی ئەم ڤیدۆیە لە یوتوب بۆیە تەنها لە فیسبوک پەیچی “گروپی زاکیر” بڵاوکرایەوە
دەقەی تێکستی ڤیدۆکە
[ بەرنامەی کۆتا هەفتە: ئەم شەو، پێشکەشکردنی بێژەری گاڵتە و گەپ: جۆن ئۆلیڤەر
زانست خۆی لە نێو ئەو شتانەیە کە حەزمان لێیەتی و زۆرمان خۆشمان ئەوێ
ئێمە ڕیگری ناکەین لە نواندی کەسایەتییەك و ڕۆڵی زاناکان بە کەسایەتیەکان وەکو ئارنۆڵد شوارزینگر، نیکۆلاس کەیج و ئەلپاچینۆ
بەو شێوەیە ڕێز لە خۆیان و لە کارە جددیەکەیان ئەگرین کە پێشکەشی ئەکەن
وەکو ئەزانن زانست بەردەوام دیراساتی پێشکەوتووی نوێ پێشکەش ئەکات گەر سەیری تەلەڤزیۆن بکەن
دیراسەیەکی نوێ دەریئەخات کە شەکر توانای تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد ئەکات
دیراسەیەکی نوێ دەریئەخات کە خواردنی خواردنە سووکەکان لە شەودا ئەبێتە هۆی لە ناوبردنی بەشە نوێکانی مێشك کە پەرپرسن لە یادەورەی
دیراسیەکەی نوێ دەریئەخات کە پیزا زۆرترین ژمەکانە کە ئەمریکیەکان ئالوودەی بوون
دیراسەیەکی نوێ دەریئەخات کە لە ئامێزگرتنی سەگەکەت زەرەرمەندە بۆ سەگەکەت
دیراسەیەکی نوێ دەریئەخات کە خواردنەوەی پەرداخێ شەرابی سوورد یەکسانە بە سوودی سەعاتێ وەرزش کردن
چی؟ ئەمەی کۆتادانە، نەخێر نەخێر نەخێر، ئەمەی کۆتا دانە هەر لە زانستیش ناچێ
بەڵکو وەکو ئەوانەیە کە (ساسی ئانز) ئەیانووسێ لەسەر تیشێرت
بەسەر ئەم جۆرە دیراساتانەیا تێپەڕیووم لە تەلەفزیۆن و لە فەیس بووك وەکو ئەوەی کە بڵێ ئەوانە کە پارتی ئازادیخوازان  لە پارتی پارێزگاران باشترن کە خۆیان لە پێکەنین پاراستووە بە چاو
و پشیلەکەت ڕەنگە بیر لە کوشتنت بکاتەوە
و دیراسەیەکی زانستی دەریخستووە کە وورچەکان تووشی سێکسی دەم بوون
و با پێتان بڵێم کە من گوێم نایەم و گرنگی پێ نایەم
کاتێ ئاگادارم بکە کە هاشتاگی تایبەت بە خۆشی سێکسی وورچەکان و هاشتاگی تایبەت بە یەکسانی ژن و پیاو
هەروەها ڕۆژنامەی تایم ئەم شێوە دیراساتانەیان بڵاوکردۆتەوە لە ناونیشانە سەرەکیەکانیاندا کە ئەڵێن بۆن کردنی هەوای ناو سك ڕێگری لە نەخۆشی شێر پەنجە ئەکات
و ئەم دیراسیە خراپترین شتە کە ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردۆتەوە هەرچەنە ئەم ڕۆژنامەیە چیرۆکێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە زیرەکی ئەمریکییە ئاسیاییەکان
خاڵی گرنگ ئەویە کە چەندین دیراساتی هاوشێوە هەن و بەڵام دژ بەیەکن
لە کۆتایی ئەم مانگانەدا هەنێ دیراساتمان بینی کە قاوە ڕەنگە جگەر لە ناو بەریت و لەهەمان کاتیشا ڕیگری ل ەشێرپەنجەی ڕیخۆڵە ئەکات
ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی ڕەحم کەم ئەکاتەوە و ئەگەری مناڵ لە بار بردن زیاد ئەکات
قاوە ئەمڕۆ (بەپێی قسەی ئەو دیراساتانە) وەکو خوا وایە کە ئینجلی کۆن و تازە کە ڕەنگە ڕزگارت بکات یان ڕەنگە لەناوت بەرێ بەپێی ئەو هێزە سیحریەی کە باوەڕت پێ هەیە
هەموو ئەم  دیراساتە گاڵتەجاریانە ڕەنگە وات لێبکەن کە قێز لەو زانستە بکەیتەوە کە لە ئینتەرنێت بڵاو ئەکرێتەوە
وەڵام بێ گوومان نەخێرە بەڵام زۆر لەو گاڵتەجاڕیانە هەن چوونەتە بەرگی زانستەوە،
بەڵام ئەمشەو بابزانین بۆچی:
یەکەم، هەموو ئەم دیراساتانە یەکسان نین هەنێکیان تەنها بابەتێکن و بڵاو ئەکڕێنەوە لە گۆڤارێکی زانستی
و ئەوی تر ڕەنگە بۆ مەرامی کڕیاڕی بێت چونکە هەنێ لە زاناکان زەغتیان لە سەرە بەوەی کە ناتوانن ئەنجامێکی سەرنج ڕاکێش بخنە بەردەست
سەرکەوتنم وەکو  زانایەك ئەکەوێتە سەر بڵاو کردنەوەی  ئەنجامەکانم بەبەردەوامی و بە شێوەیەکی جوان و ڕووکەشکراو
ئەمە ڕاستییە، زاناکان لە ژێر زەغتێکی بەردەوامدان بۆ بڵاو کردنەوەی دیراساتەکانیان بۆ پاراستنی پلە و پایە و باری ئابووری
و بۆ ئەوەی کە ئەنجامەکانت بڵاو بکەیتەوە ئەبێ دەرئەنجامەکانت باش و سەرنج ڕاکێش بن
چونکە زاناکان ئەزانن کە کەس دیراسەیەکی زانستی بڵاو ناکاتەوە لەسەر: هیچ زەرەرێك نییە لە خواردنی تووی ئاکای
و بۆ ئەوەی ئەم دەرئەنجامانەت دەستبکەوێت، ئەم زانایانە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەتوانی دستکاری دیراساتەکانت بکەی
ئەوتانی بۆ نموونە، وای لێبکەی کە زیاتر بمێنێتەوە و ئەتوانی چەن نموونەیەکی هەڕەمەکی لێوەربگریت بۆ ئەوەی کاریگەری بەربڵاوترت پێببەخشێ
یان ئەو شتە بکەی کە زاناکان پێێ ئەڵێن (پی هاکین)
و (پی هاکین) بە خوێندنەوەی پیتی (ئێچ) بە (هە) و لێتانتێکنەچێ لەگەڵ (فاکین) کە هەموو ئەزانن کە ئەمە کەسایەتییەکی گاڵتەجاڕییە
پی هاکینگ زۆر ئاڵۆزە
بەڵام لە بنەڕەتەوە ئیعتماد ئەکاتە سەر کۆکردنەوەی چەندین زانیاری و دەستکاری کردنیان تاوەکو شتێکی سەرنج ڕاکێش ئەدۆزیتەوە گەرچی بێ واتاش بێ
بۆ نموونە، ماڵپەڕی ٥٣٨ ڕاپرسییان لەگەڵ ٥٤ کەسدا ئەنجامدا و ١٠٠٠ زانیاریان کۆکردەوە بە لە ڕێگەی (پی هایکینگ) و توانیان دەرئەنجامی گرنگ بدۆزنەوە لە پەیوەندی نێوان
خواردنی کەلەرم و بەدەستهێنانی وورگی تووند و تۆڵ
و خواردنەوەی چای بەستوو و لەناوچوونی پەیوەندییە سۆزدارییەکان
و لە خواردنی تەماتەی کاڵ و یەهودیەت
و تەنها شت لە نێوان تەماتە و یەهودیەت ئەوەیە کە تا ڕادەیەك ئەگونجێن بەیەکەوە بەشێوەیەکی ئیسراحەت لێرە لە ئەمریکا
بەڵام لە ڕاستیا پێویستمان بەوە نییە کە بچینە ناو بنچینەی ئەم دیراساتانەوە کە مانەوەیان زۆر ناخایانێ بەهەمان شێوە باشترین دەرئەنجامەکانیشی
و باشترین ڕێگە بۆ زاناکان کە دژی ئەم ڕێچکە بڕۆن ئەوەیە کە سەر لە نوێ دیراساتەکان دووبارە بکەنەوە و بزانن ئایا زاناکانی کە هەمان دەرئەنجامیان دەسئەکەوێ
و بەداخەوە ئەم شتە بوونی هەیە بەڵام بەشێوەیەکی کەم لە پێویست
سیستمی دووبارە کردنەوەی دیراساتە زانستییەکان زۆر بە باشی پارەی بۆ دابینکراوە و پێزانین و گرنگی هە بەڵام کاتێ ئەگاتە سەر مەسەلەی بڵاوکردنەوە کەس حەزی لێناکات
و سیستمێك نییەکە پاداشتی ئەوانە بدات کە ئەنجامی ئەدەن
بۆیە خەڵك ئەم دیراساتانە بە ڕاستیەکی زانستی ئەبینن هەرچەنە ڕاستی و درووستی نەسەلمێنراوە
ڕێك وایە، لە ڕاستیا پاداشتێك نییە بۆ ئەوانەی کە شتێ ئەدۆزنەوە لە زانستەکاندا
و پاداشتی نۆبلیش نییە بۆ ئەوانەی کە ڕاستییەکان دووپات ئەکەنەوە
و بەڕێکەوت، ناونیشانی (پاداشت نییە بۆ دڵنیا بوون لە ڕاستییە بڵاو کراوەکان) ناونیشانێکی هاندەری لکێنراوە لە ژوورەکانی خۆگۆڕیندا لکێنراون
و بۆ هەموو ئەو هۆکارانە، زاناکان خۆشیان هیچ گرنگییەك نادەن بەو دیراساتە تاکانە
چونکە قەبارەیەکی گەورەی بێ سوودی ئەبێ لە بوارەکەیاندا
بەڵام زۆر جار دیراسەیەکی بچووك دەرئەنجامێکی کاتی و سادەی ئەبێ بەڵام گرنگی زۆر پێئەدرێ کاتێ کە بۆمانی بڵاو ئەکەنەوە
هەنێ جار ئەمە کاتێك ڕوو ئەیات کە زاناکان دەرئەنجامەکانیان وەکو هەواڵێکی ڕۆژنامەیی پووخت وەبەرهەم ئەهێنن بۆ بیسەرەکان
لەم ساڵەدا کۆمەڵیی پزیشکان کۆنفرانسێکی پزیشکیان ئەنجامدا بۆ جیاوازی کردن لە نێوان کاریگەری چۆکلات لە سەر فشاری بەرز و نزم لە کاتی دووگیانیدا
هەرچەنە بابەتەکە وورد و زانستیە، بەڵام کۆمەڵێکی لێنەبوو تاوەکو بەراووودیان لەگەڵ بکرێ بۆ ئەو ئافرەتانەی کە چۆکلاتیان نەخواردووە
و دیراسەکە ئەوەی بۆ دەرکەوت کە جیاوازی نییە لە کاریگەری بەژەهربوونی سکپڕی و فشاری بەرزی خوێن لە نێوان دوو ئافرەت کە چۆکلاتیان خواردووە
بۆیە نابێ بە هیچ شێوەیەك ئەم جۆرە دیراسە بێزارکەرە لە تەلەفزیۆن نیشان بدرێ، وانیە؟
بەڵآم بۆستن، ئەم دیراسەیە گرنگی خوێنەرانی بەدەستهێنا کاتێ کە ناونیشانێکی هەڵخەڵەتێنەری بۆ دانرا و ئەویش: سوودەکانی چۆکلات لە کاتی سکپڕی
و لەبەر ئەوەی زۆربەی بێژەرەکانی تەلەفزیۆن تەنها ناونیشانەکان ئەخوێننەوە، ئەمە ڕووی دا:
بۆ ئەوەی سوودمەند بیت، لە کاتی سکپڕیدا خواردنی ٣٠ گرام چۆکلات ڕۆژانە یەکسانە بە نزیکەی سێ بەشی پاکەتێ چۆکلات نەك هەمووی
وێڵاش باشە و گەشە کردنی کۆرپەلە باش ئەکات و ئەگەری تووش بوون بە ژەهراویبوون و فشاری بەرز کەم ئەکاتەوە لە کاتی سکپڕیدا
بەڵام دیراسەکە ئەمەی نەوتووە
ئەمە شتێکە دەستکاری ئەکرێ لە هەموو هەنگاوێکی بەرەوپێشچوونی
تەنها ئەمەوێ بیهێنمە بەرچاوم کە کەسێك ئەم ڕیکلامەی بینی چۆن بۆ ڕۆژی دواتر وەسفی ئەکات
هەواڵەکان ووتیان کە مناڵەکەمان لە چۆکلات درووستکراوە و ئەتوانین بیخۆین بەڵام تەنها سێ بەشی
مەبەستم ئەوەیە کە میدیاکان پێویستیان بە یارمەتی نییە بۆ گەورەکردنی ئەم جۆرە شتانە
چیرۆکە سەریەکەتان بیرە سەبارەت بە سوودەکانی بۆن کردنی غازاتی ناو سك بۆ شێرپەنجە، دەرکەوت کە دیراسەکە باسی هیچیانی نەکردووە
بەڵکو ئاماژەی بەوە یاوە کە پێکهاتەی ماددەیکبریتید بەسوودە وەکو دەرمان بۆ دیراسەتی تێکچوونی کارەکان لە میتوکۆندریا
و سەرەڕای هەوڵدانیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاستکردنەوەیە، بەڵام زاناکان پێیان ڕاگەیاندین کە هێشتا پەیوەندی تەلەفوونی و ئیمەیڵ وەرئەگرن لە چەن بەرنامەیەکی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەوە بۆ باس کردن سەبارەت بە غازاتی ناو سك
و ئەوە شتێکی زۆر ڕوون و ئاشکرایە بۆ بە فیڕۆدانی کاتەکانیان
چونکە ئەوان کاری گرنگ ئەنجام ئەدەن و نابێ کاتەکانیان بە فیڕۆبەن لە پشت ئەو بۆنە پیسانەوە وەکو غازفرۆش و مانگاکە
و گومانی تیا نییە کە هەنێ لەوانە خەتای ئێمەیە، چونکە ئێمەی بینەر حەزمان لە زانستە شاراوە کۆمیدیەکانە کە ئەتوانین بڵاویان بکەینەوە
و پێشکەشکارانی تەلەفزیۆن ئەمە ئەزانن لەبەر ئەوە بەردەوام گوێمان لە شتی وەکو:
پیاوەکان، گوێبگرن، دیراسەیەکی نوێ ئەڵێ کە ئافرەت زیاتر ڕۆمانسیەت قبووڵ ئەکات کاتێ تێر بێت بە پێچەوانەی ئەوەی کە برسی بێت
باشە، یەکەم شت، هیچ کەسێ هیچ شتێ قبووڵ ناکات کاتێ کە برسی بێ
بەڵام ئەبێ بزانن کە ئەم دیراسەیە تەنها لەسەر ٢٠ ئافرەت ئەنجامدراوە و ناتوانی وای دابنێی کە ٢٠ ئافرەت زمانحاڵی هەموو ئافرەتەکانە
ئەمە زانستە ، کۆنگرێسی پیرانی ئەمریکا نییە
ئێستا گوێ لەم ڕاپۆرتەی ساڵی پار بگرن
زانکۆیەك لە ئینگەلتەرا ئەڵێ کە خواردنەوەی شامپانیا هەموو حەفتەیك ڕەنگە ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی خەڵەفاوی و لە بیرچوونە دوابخات و کەم بکاتەوە
ئەوان ئەڵێن کە خواردنەوەی پەرداخێ بۆ سێ پەرداخ لە حەفتەیەکدا، نەك لە ڕۆژێک بەڵکو لە حەفتەیەکدا ڕەنگە سوودی هەبێ بۆ تەندرووستیت
هەواڵێکی ناوازەیە
نا وانییە، نەخێر نەخێر
ئەو دیراسەیە دوورە لە ڕاستیەوە
چونکە گەر بتەوێ حەفتەی سێ جار ئاهەنگ بگێڕی و شامپانیا بخوێتەوە ئەوا پێوەری ئاهەنگ گێڕانت پێویست ئەکات زیاتر بێ
شامپانیا پەسەندکراوە لە سەری ساڵدا و لە ڤالانتاین و جەژنی لەدایك بوون و هەروەها کاتێ ک ە(هنری کسنجر) ئەمرێ
ئیتر تەواو هەر ئەمەیە، ئەمە هەموو شتێکە
بەڵام گەورەترین کێشە ئەوەیە کە ئەم دیراسەیە لە سەر مشك تاقیکراوەتەوە و ئێتر چۆن ئەوەتان بە خەڵك نەوتووە؟
و بۆچی وێنەی تاقیکردنەوەکانتان پیشان نەداوە؟
ئێوە وا ئەزانن کە لەگەڵ تۆزێ پەنیر ئەیخۆن و بەڵام وا دەریئەخەن کە کۆکایینە
ئەمە زۆر ڕاقی ئەبێ، ئەوانە مشکی کەشخەن و تلیاك نایانکات بە مشکی کەشخە بەڵکو متمانەیانە بەخۆیان
ڕاستی ئەوەیە سوودی دیراسات لە سەر مشك و جرج ئینکاری لێناکرێ بەڵام جێبەجێکردنی لەسەر مرۆڤ ڕەنگە سنوورداربێ
بەڵکو زۆربەی چارەسەرەکانی کە سەرکەووتن بەدەستقەهێنن لەگەڵ جرج و مشکدا چاوەڕێی سەرکەوتنی ناکەین لەسەر مرۆڤەکان
کە ئەمە دوو واتا ئەگەیەنێ: یەکەم، نابێ پەلە بکەین لە بڵاو کردنەوەی تاقیکردنەوەی
بۆگەن
دووەم، سەبارەت بە مشکی تاقیگەکان کاتێ کە ئەڵێن هیچ نەبێبەزایە نامرێ، بەڵام بمبورن لە زۆربەی کاتەکاندا بەزایە ئەمرێ
مەبەستم ئەوە نەبوو، وابزانە کاتی ئیسراحەتە مشکەکان
و بۆ ئەوەی کە دادپەروەربین هەموو کات بڵاوکراوەکانی میدیاکان نییە بەڵکو هەنێ جار تێژەرەکان خۆشیان زانستەکە زیاتر ئاسان ئەکەن
تەنانەت (نمایشی تێد)یش کە میوانداری ووتەبێژی کاریگەر ئەکەن، لەم دوایانا دەستیان کردووە بە میوانداری هەنێ لە ئەستێرەکانی زانستی نمایش کردن وەکو ڕابردوو
وەکو (پۆڵ زاکس) لە ساڵی ٢٠١١ کە باسی وەبەرهێنانی مێشکی کرد کە پێی ئەڵێن (ئۆکسیتۆسین) کە ناوێکی سەرنج ڕاکێشان پێ بەخشی
ئەم بازنە بچووکە ئەم بەشە ئەخلاقییەی تیایە، زۆر ئاسانە کە ببێتە هۆکاری وەبەرهێنانی مێشکی خەڵك بۆ ماددەی ئۆکسیتۆکسین
من ئەزانم چۆن بیکەم، و پەسەندرتین ڕیگەم بۆ کردنی لە ڕاستیدا ئاسانترە، با پیشانتان بەم
ئەتوانی باوەشم پیاکەی؟
ئێستاش فەرموون لەگەڵ ڕەچەتەی پزیشکی لە (پزیشکی خۆشەویستییەوە): ڕۆژانە ٨ باوەش
بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی ماددەی ئۆکسیتۆکسینی زیاتریان هەیە، زیاتر دڵخۆشن چونکە پەیوەندی باشتریان هەیە
پزیشکی خۆشەویستی ئەڵێ: ٨ باوەش لە ڕۆژێکدا
یەکەم شت، بە خۆت مەڵێ پزیشکی خۆشەویستی، ئەمە نیشانەیەکە یەکێ لە ڕۆژنامەکان بڵاویان کردەوە سەبارەت بە دکتۆرێکی دان بەوەی کە دەستپەڕی کردووە بەسەر نەخۆشە بەنجکراوەکان
دووەم، هیچ ڕیگەیەك نییە کە  دڵخۆش بم بەوەی ٨لە ڕۆژێکا  باوەش ببەخشم، من ئینگلیزم، ئەمە چوار جاری تەمەنە بۆ باوەش
و ئێستا لەوانەیە سورپرازیبیت بەوەی کە بزانی زانا ڕاستەقینەکانی خاوەن ئۆکسیتۆکسین بەشێوەیەکی ئاڵۆزتر پێناسەیان کردووە لەوەی کە پێشبینییەك بێ وەکو بەشێکی ئەخلاقی
چونکە ئەوان وەکو ئەوەی کە دەریانخستووە کە هەستە باشەکان ئەبزوێنێ وەکو خۆشەویستی و متمانە بوون بەهەمان شێوە دەریانخستووە کە هەستە خراپەکانیش ئەبزوێنێ وەکو بەغیلی و لایەنگیری
وەکو بەڵێن دراوە کە زاناکان هێشتا لە قۆناغی دۆزینەوەی ئەو ماددەیەن کە ئەمە هۆکاری ئەو هۆشدارییە لە سەر ڕاپۆرتەکەی ئۆکسیتۆکسینی ئەم دوایاندا کە ئەڵێ:ڕاپۆرتەکانی کاریگەریە بەرچاوەکانی ئۆکسیتۆکسین لەسەر هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی ئەبێ لە گۆشەیەکی گوماناوی تەندرووستی ببینرێ
کە واتای ئەوەیە کە ڕێگە زانستیەکە بۆ ئەوە دوور و درێژە، بۆیە پێتان ئەڵێم گەر کەسێکی بێگانەتان بینی و بانگەشەی پزیشکی خۆشەویستی ئەکرد و داوای ٨ باوەشی ئەکرد ڕؤژانە
بڵێ نەخێر، و ئەتوانن هەموو کێشەکە ببینن کە باس کراوە
سەرەڕای شتێکی کەش، لە دیراسەیەك کە ساڵی پار کرا
دیراسەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەوانەی شۆفێری ئەکەن بە تونێتی خۆیان دووچاری مەترسی ئەکەنەوە وەك ئەوەی کە سەرخۆشبن
توێژەرەکان ئەڵێن کە ئەو شۆفێرانەی کە لە سەعاتێکا لیترێ ئاو ئەخۆنەوە هەمان هەڵەی ئەو کەسانە ئەکەن کە شۆفێری ئەکەن و سنووری یاسایان شکاندووە لە خواردنەوەی مەشروبدا
دکتۆر من کە ئەمەم بیست وامزانی کە ئەمە ناکرێ ڕاستبێت
بەڵێ، ئاشکرایە کە ناکرێ، چونکە ڕاست نەبوو
کۆمەڵەی پزیشکانی بەریتانی وەسفی ئەم دیراسەیەیان بەوە کردووە کە جێی مشتومڕە و ئەم دیراسەیە لە سەر ١٢ پیاو کراوە و ئەنجامەکان ١١ بڵآو کردۆتەوە
هەروەها پەیمانگەی ئەوروپی تەڕوبڕی پارەی دیراسەکەی یاوە و ئەوەش دەزگایەکە لە مانگی هەشتدا حەوت ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیای کۆکاکۆلا وەرگرتووە
ئەو کۆمپانیایەیە کە بەڕێکەوت دژە ووشکبوونەوەیان ئەفرۆشت بە شێوەی
خواردنەوەیەکی غازیی قاوەیی لە شەکر و ئاو، ترشەڵۆکی کاربۆنیك، ترشەڵۆکی میوە، ترشەڵۆکی کێش دابەزاندن و خواردەنەوەیەك بەتامی ترێ
و سەیرکەن، تەنها لەبەر ئەوەی دیراسەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی گەورە پارەی بۆ دابین کراوە یان لەبەر ئەوەی لەسەر مشك ئەنجام ئەدرێ واتای ئەوە ناگەیەنێ کە ئۆتۆماتیکی ڕاستە
بەڵام شتێکە ئەبێ میدیاکان کە ڕاپۆرتیان لەسەر ئەیەن ئاگادارتان بکەن لە بارەیەوە
ڕەنگە بڵێی کێشەکە لە کوێیە مادام من
بە غازاتی ناو سك شێرپەنجە لەناو نابەم یان وورچێك لابەم تاوەکو کەس ئازاری پێنەگات
بەڵام من زۆر دڵنیا نیم لەوە، چونکە بەم شێوەیە بیر لێبکەنەوە، ئەم هێڵکارییە دەرئەنجامی کاریگەری شتەکان وەکو قاوە و هێلکە و مەشروب نیشان ئەیات
و هەموویان زیاد بوونی تووش بوون یان کەمبوونی تووشبوون بەشێرپەنجە دەرئەخەن بەپێی دیراسەکە
و هەموو شتێ کە ڕەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجە تۆ لە زانستەوە وەریناگری بەڵکو بە چوونە نا ماڵپەڕی وەکو وێب ئێم دی (ماڵپەڕێکی پزیشکییە)
چونکە گەر من ئەم هۆکارانەت پێبڵێم یەکە بە یەکە ڕەنگە کەسێ وابیرکاتەوە کە کەس نازانێ هۆکاری شێرپەنجە چییە
و ئەمەش کێشەیە چونکە وا لە  کۆمپانیاکانی تووتن ئەکات کە سوورن بن لەسەر ئەوەی کە زانست هێشتا کاتی نەهاتووە
و ئەگەر وابزانی کە من شتەکە گەورە ئەکەم سەبارەت بە گەورەکردنی کاریگەری ئەم ڕاپۆرتە سەرلێشێواوانە لەسەر بیروباوەڕمان بە زانست
سەیری نموونەیەك بکە لە خەڵکانێکەوە کە تاوانبارن لە بارەیەوە
چونکە بەرنامەی (تودەی شۆ) کە بەرنامەکانی پڕن لە دیراساتی زانستی لەم دوایانەدا ئەم دەرئەنجامەی بۆ دەرکەوت:
هەوەك زۆربەی دیراساتەکانی کە حەمان لێیەتی لێرە، و چەندین هەبووە بەتابەت کە پەیوەندی بە ئافرەتانەوە هەیە سەبارەت بە سوودەکانی شیر
بەڵێ، بەڵام ڕاستە زۆربەی توێژینەوەکان ئەڵێن کە شیر چەوری زیاتر تیایە وەك لە بەروبوومەکانی تری شیر و یارمەتیت ئەیەن کە کێشت دابەزێنی
وابزانم باشترین شێواز بۆ ئەوەی بژیت ئەوەیە کە توێژینەوەیەکی گونجاو بۆ خۆت دەستنیشان بکەی کە بەلاتەوە باشترینە
نەخێر، نەخێر، نەخێر، نەخێر
لە زانستا تۆ ئەو بەشە هەڵنابژێری کە بتەوێ بیکەیت، ئەو ئایینە، تۆ بیر لە ئاین ئەکەیتەوە
و ئەمە زۆر مەترسیدارە، گەر وا بیربکەینەوە کە زانست لیستێکی خواردنە و گەر بەیەکێکت بەدڵ نەبوو یەکێکی تر هەیە بەم زووانە
ئەمە وای لە خەڵك کردووە کە وابزانێ کاریگەری مرۆڤ لەسەر کەش و هەوا ڕاست نییە و هەروەها ئەو کووتانەی ئەبێتە هۆی تووشبوون بە ئۆتیزم هەردووکیان ڕاست نین
زانست بە سرووشتی کامڵ نییە، بەڵام زۆر گرنگە و شایانی ئەوەیە کە یاری پێنەکرێ تاوەکو ببێتە ناونیشانی بەیانیان بۆ میدیاکان
بۆیە گەر بەردەوام بڵێین (توێژینەوەکان وایان ووت) ئەبێ سەرچاوە و بەڵگەی زانستی پێشکەشبکەن یان هەر باسی ئەو توێژینەوانە نەکەن
و ئەزانم بیر لە چی ئەکەنەوە، بۆستە، گەر وابێ ئەی لەکوێ ئێمەئەی لە کوێ ئێمە ئەم شتە پڕوپووچانە بێنین؟ خەمتان نەبێ، ئەمەمان بۆ ئامادە کردوون:
ئایا حەزت لە زانستە بەو هەموو ئاڵۆزییەکانیەوە بەڵام حەز ئەکەن کەمتر ئاڵۆز بێ و کەمتر زانستی بێ؟
(تۆد تۆد)تان پێشکەش ئەکەین لەگەڵ دە خیتابی پۆزەتیف لە نمایشی (تۆد تۆد) بۆ بەرنامەی بەیانیان
چۆکلات، ئەوکوژێ
ئەڵێن چی گەر پێتان بڵێم چارەسەری ڕەگەزپەرستی قاوەیە
لە ماوەی توێژینەوەکانمدا بۆم دەرکەووت کە شەرابی سوور مناڵ ٪٢٠٪ کۆمەڵایەتی ئەکات و ئەمە ئەو مناڵەیە کە ئەوتانین کاری لەگەڵ بکەین
و نمایشی (تۆد تۆد) ئاستی گاڵ ڕابواردن و خۆشیمان زیاد کرد بە کەم کردنەوەی پێکهاتەی زانست
زاناکانمان لە ڕێگەی دامەزراوەی بۆلینگەوە کارێکی پێشکەوتوویان ئەنجامدا، ٣٧ خۆبەخشمان وەرگرت لە تۆزلا ئۆکلاهۆما بۆ ڕیجیم کرن بۆ ماوەی شەش حەفتە
و بیهێننە پێش چاوتان چەن کەسیان کوژران لەلایەن مەیموونە گەورەکانەوە؟ یەك دانە و ٣٤ کەی تر ماون
و دوانیشیان خۆیان کوشت کە پەیوەندی نییە بە مەیموونەوە
بۆچی ئەمە ئەکەین؟ چونکە حەزتان لە زانستە و بەڵام ناتانەوێ گوێ لە ووردەکارییە زانستییە بێزارکەرەکانی بگرن لەسە مەسرەح
ئەتوانم توێژینەوەیەکی هەڕەمەکی بکەم لەسەر کاریگەری قاوە لەسەر شێرپەنجەی قوورگ
بەلەبرچاوگرتنی دابەزینی زۆری ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە کە لەسەر مشك ئەنجامئەدرێ و کە قاوەیان ئەیەینێ و هەروەها چە دەرئەنجام کە چاوەڕێی ئەکەین لە جێبەجێ کردنیان لەسەر مرۆڤ
وابزانم ئەتەوێ بڵێی کە قاوە شێرپەنجە چارەسەر ئەکات
بەڵێ، ئێمە کردمان، لە کۆتایا کردمان، قاوە شیرپەنجە چارەسەر ئەکا
ووتەبێژەکانمان بەرچاو نابن لە (تۆد تۆد) چونکە ترسیان نییە لە پرسینی پرسیاری قوورس
هێلکە باشە بۆ ئێوە؟
یان خراپە بۆ ئێوە؟
ئەی ئەگەر پێتان بڵێم کەهەردووکیانن
ئەی ئەگەر پێتان بڵێم کە هیچیان نییە
ئەی ئەگەر پێتان بڵێم کە هەردووکیانە و هیچییان نییە لە هەمان کاتدا؟
بەڵێ ]

لینکی ڤیدۆکە بەوەرگێردراوی بۆ سەر زمانی کوردی لە فیسبوک

https://www.facebook.com/Zakir.Group/videos/501007623442964/