نوێ

4c595236739339d9584f68854bb65734

نوێژ، عیبادەتی تەندروستی

لە پێغەمبەری خواوە گێڕاوەتەوە کە لە کاتی غەمباربوونیدا فەرمانی دەکرد بە نوێژ [رواه أحمد].
هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە کە لە هەموو کاتێکدا خۆشەویسترین عیبادەت لەلای خودا نوێژە [رواه أحمد] قال: (اعلموا أن خير أعمالكم الصلاة) [رواه أحمد]. .
دەپرسین چی نهێنییەک لە پشت ئەنجامدانی ئەم عیبادەتەوە هەیە کە بووە بە جیاکەرەوەی نێوان موسڵمان و ناموسڵمان وە پەروەردیگار چ پێویستی بەنوێژی من هەیە تا نوێژ بکەم؟
زۆر کات زۆرێک لە خوشک و بریان پرسیار و شەکوای ئەوە دەکەن دڵیان تەنگە و نازانن چۆن لێی رزگار بن و ژیانێکی خۆش بژین ؟
وەڵام وەربگرن لە قورئان
خودای گەورە دەفەرمووێت لەسورەتی طه ئایەتی ۱۲٤
{ومن أعرض عن ذكرى} وهەركەسێكیش لەم پەیامە رووەرگێڕێ {فإن له معيشة ضنكا} ئەوە بێگومان ژیانێكی سەختی دەبێ، هەرچەند خاوەنی دونیایش بێ. بەڵێ مرۆ هەركە پەیوەندی لە خوا بچڕا دڵی تەنگە، بچووكە، بێئارامە، هەرگیز تێرنابێ {ونحشره يوم القيامة أعمى} وە لەڕۆژی قیامەتیشدا بەكوێریی حەشرو دادگایی ئەكەین،
وە لە هەمان سورەت خودای گەورە دەفەرمووێت
تەفسیری ڕامان
{إننى أناالله} بێگومان هەر منم خوا (الله) {لا إلة إلا أنا} من نەبێ هیچ پەرستراوێكی هەق نیە {فاعبدنى} دەسا تۆش بەشێوەیەكی جوان بم بپەرستە {وأقم الصلاة لذكرى} وە بۆئەوە كە منت هەر لەیادبێ و لەبیرم نەكەیت، بە تێروتەسەلی نوێژ بكەو، روویشت هەر لەمن بكە،
کەواتە پەروەردیگار پێویستی بەنوێژی ئێمە نییە بەڵکو ئێمەینە پێویستمان بەنوێژە بۆ خۆش گوزەرانیمان و دلێکی فراوانمان هەبێ وە نوێژیک بێ لەمانا و مەبەستی بگەین نەوەک تەنها نوێژێکی بەپەلەبێ و خۆشمان نەزانین چۆن چۆنی ئەم نوێژەمان کرد و باسی چ مان کرد ،
بۆیە هەندێ کەس دەپرسن ئێمە نوێژیش دەکەین هەر ئاسودە نییە ؟
هۆ کارەکەی ئەوەیە لە نوێژ و ماناو و فەلسەفەی نوێژ نەگیشتووی چونکە نوێژ چەندین مانا لەخۆ دەگرێ چەند خالکی کەم باس دەکەین
۱- هەستکردن بە قسە کردن لەگەل دروست کراوەکەت کەپەروەردیگارتە و هەموو شتێکی تۆی لەبەر دەست دایە
۲- نوێژ کردن ببێتە هۆی دوور بوون لە هەموو خراپە و نارحەتیەک ،
لێرەرەوش باسی بابەتە زانستیەکە ئەکەین
توێژینەوە تەندروستیەکان ئاشکرایان کردووە
کە ئەوکەسانەی پابەندن بە نوێژەکانەوە و هەروەها خشوعیان لە نوێژەکانیاندا هەیە لە هەموو ئایینەکاندا کاریگەری ئەرێنی زۆر باشی جەستەیی و دەروونی بۆ تەندروستییان هەیە
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی washingtonpost هاتووە کە توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی نوێژ دەکەن بە ڕەچاوکردنی ئایینەکانیان هەست بە تەندروستییەکی زۆر باش و جێگیربوونی لایەنی دەروونیان دەکەن،
ئەنجامدانی ئەم عیبادەتە فشاری خوێن و هۆڕمۆنە هاندەرکان کەمدەکاتەوە و لێدانی دڵ ڕێکدەخات هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەرگری لەشی مرۆڤ زیاد دەکات،
هەروەها لە توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەرکەوتووە ئەوکەسانەی پابەندن بە نوێژەکانیانەوە لە هەموو ئایینەکاندا ، کەمتر تووشی مردنی لەناکاو و نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبنەوە ،
هەروەها له توێژینەوەیەکی زانکۆی” ڕۆشستەر”دەرکەوتووە کە زیاتر لە 85% ئەمریکییەکان باوەڕیان وایە کە نوێژکردن سودی بۆ تەندروستی هەیە،
هەندێک لە توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە دوعاکردن بۆ نەخۆش هاوکارە له زوو چاکبوونەوەیان لە نەخۆشییەکانیان ، یەکێک لە پزیشکانی سانفرانسیسکۆ بە ناوی Randolph Byrd هەستا بە داوای دوعاکردن لە کەسوکاری 100 توشبوو بە نەخۆشییەکانی دڵ ، بۆی دەرکەوت ئەوانەی کە دوعایان بۆ کراوە زووتر چاکبوونەتەوە وەک لەوانەی دوعایان بۆ نەکراوە ،
بەهەمان شێوە توێژەرێکی دیکە بە ناوی William S. Harris هەستا بە هەمان تێوژینەوە لەسەر 1000 توشبووی نەخۆشی دڵ
تێبینی ئەوەی کرد کە ئەو کەسانەی کە دوعایان بۆ کراوە لەلایەن هاوڕێکانیانەوە زووتر نەخۆشییەکانیان چارەسەر کراوە،
لە توێژینەوەکەیدا Randolph Byrd لەساڵی 1988 چەند ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ دەرکەوت کاتێک بینی دوعاکردن بۆ نەخۆشانی دڵ ، کاریگەری لەسەر باشبوونی تەندروستی لایەنی جەستەیی و دەروونی هەیە
هەروەها لە ساڵی 2006 گۆڤاری”دڵ”ـی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کرد کە نوێژکردن تەنها بۆ نەخۆشان بەسوود نییە ، ئەم توێژینەوانە بە گشتی لەسەر نوێژکردنی مەسیحییەکان کراوە ، هەربۆیە توێژەرانی موسڵمان هەستاون بە هەمان ئەو توێژینەوانە لەسەر نەخۆشانی موسڵمان بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە زانستییە.
لە قورئانی پیرۆزدا ئایەتی زۆر هەیە کە باس له گرنگی نوێژ دەکات بە شێوەیەک کە پێغەمبەری خوا بە خۆشەویستترین عیبادەت وەسفی کردووە
هەروەها یەکەم تایبەتمەندی باوەڕداران لە دوای باوەڕهێنانیان بریتییە لە نوێژکردن
وەک خودای گەورە دەفەرموێت (الم * ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ * الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ) [البقرة: 1-3].
هەروەها ئەو کەسەی کە وازلە نوێژ دەهێنێت بە “کافر” دەژمێردێت،
هەروەها ئەوکەسانەی کە لێکۆڵینەوەکانیان بنیاتنراوە لەسەر باکگراوەندی فکری خۆیان و بێ باوەڕییان لە کۆتاییدا دانیان بەوەدا ناوە کە بە بەردەوامی سەردانی کردنی مزگەوت و پەرستگاکان تەمەن درێژ دەکات،
ئەمەش لە گۆڤاری Psychology and Health بڵاوکراوەتەوە کە ئاشکرای کردووە ئەو ئافرەتانەی کە بەتەمەنن و بە شێوەیەکی ڕێکخراو سەردانی پەرستگاکان دەکەن مەترسی مردنیان 20% کەم دەکاتەوە
هەروەها تیمێک لە پزیشکانی کۆلێژی”ئەلبێرت ئەنشتاین” لە زانکۆی(یا شیفا) هەستان بە لێکۆڵینەوە لە هەموو ئایینەکان بۆیان دەرکەوت ئەو ئافرەتانەی کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو سەردانی پەرستگاکان دەکەن زیاتر لە ئارامیدا دەژین

http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2006/03/23/AR2006032302177.html

http://corporate.dukemedicine.org/news_and_publications/news_office/news/9136

http://www.medscape.com/viewarticle/552742_1

http://edition.cnn.com/2016/05/16/health/religion-lifespan-health/

http://archinte.jamanetwork.com/article.aspx?articleid=2521827