نوێ

picsart_09-13-09-32-36

وەك ئاشکرایە یەكێك لەسونەتەكانی ژیانی هەموو زیندەوەرێك بەدەست هێنانی خۆراكە لە زیندەوەرەكانی دیكەوه، ئەماش لەپێناو رێكخستنی ژینگەی زیندەوەران بەبێ زیاد و كەم كەبووە تەهۆی دروستبوونی سوڕی خۆراك
بۆ نموونە مرۆڤ بە بەدەستهێنانی ماددە سودبەخشەكانی لەش پەنادە باتەبەر خواردنی ڕووەكەكان ، هەروەها بۆ بەدەست هێنانی پرۆتین پەنا دەباتە بەر خواردنی هەندێك لەئاژە ڵەڕووەك خۆرەکان
ئەمەش بەپێی ئەو شەریعەتەیەكە خودای گەورە حەڵال و حەرامی بۆمان دیاری كردووه ،
عن أبي يعلى شداد بن أوس رضي الله عنه ، عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ( إن الله كتب الإحسان على كل شيء ، فإذا قتلتم فأحسنوا القتلة ، وإذا ذبحتم فأحسنوا الذبح ، وليحد أحدكم شفرته ، وليرح ذبيحته ) رواه مسلم .
واتا : پەیامبەرمان دەفەرمووێت (پەروەردیگار شوازی چاکەی لەسەر هەموو شتێک نووسیوە ، کاتێک لەشەر دابوون لەگەڵ دوژمنەکانتان بەشێوازێکی جوان شەر بکەن ، وەکاتێک ئاژەڵتان سەربری بەجوانی سەری ببرن، وە چەقوەکەی باتیژ بکا لەکاتی سەر برین تاوەک و ئازاری پێنەگا،)
ئیسلام لە سەردەمێک ئەم یاسایی داناوە بۆی هەیە خەلکێک بەمە گاڵتەی هاتبێت و پێکەنی بێت و بلێن ئیسلام هیچ نییە باس بکا ئەوە نەبێ کە باش بن لەگەل ئاژەڵ دا ، بەڵام ئیسلام گوێ بە لۆمەی لۆمە کاران نادات ئەوانەی کە لەبابەت ناگەن ،
وە گەر سەیر بکەین ئیسلام ۱٤۰۰ساڵ پێش ئێستا باسی مافی ئاژەڵی کردووە کە ئەوکات مرۆڤایەتی ئەم شتانەی بەبیریش نەهاتووە ،وە ئەوروپا و ئەمریکا تازە چەند ساڵێکە باسی مافی ئاژەڵ دەکەن هەر نزیک ٥۰ساڵ دەبێ بۆیە ئیسلام بەهەزار ساڵ لەپێش ئەوروپا و ئەمریکایە لە مافەکان ،
لەم  راپۆرتەدا باسی موعجیزەی سەربڕینی شەرعی ئاژەڵ دەكەین-Halal Slaughter

١- ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە ئاژەڵ بە سەربڕینی تەنها لەماوەی 2-7 چركە ستەكانی لەدەست دەدات،هەروەها لەماوەی10-43 چركەمێشكی دەوەستێت
بەڵام بەكوشتن بەگاز سەرەتا مێشكی ڕادەوەستێت لەماوەی 18-بۆ 70 چركەدا
سەرچاوه…
http://www.sciencedirect.com/science/article/pii/0309174082900316
ــــــــــــــــــــــــــ
٢- هەروەها ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە کوشتنی ئاژەڵ بە سەكته، مێشكی لەماوەی 28 چركەدا ڕادەوەستێنێت، بەڵام سەربڕین تەنها 14 چركایه
ئەمەش بەزەیی ئیسلام دەردەخات بۆ زیندەوەران چونکە چەند زوو ئاگای لەخۆی نەمێت ئاژەلەکە ئەوە ئازاری کەمتر دەچێژێت
سەرچاوه…
http://www.sciencedirect.com/science/article/pii/000719358490126X
ـــــــــــــــــــــــ
٣- هەندێك كەسی دیكە بە لێدانی سەكتە پاشان بە سەربڕین ئاژەڵەكان دەكوژنەوه، چونكە پێیان وایه، كەلێدانی سەكتە خێرا بێ ئاگای دەكات ، پاشان سەربڕینی خێراتر هەستەكانی لەدەست دەدات
بەڵام توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە لەدوای لێدانی سەكته، ئاگادارییەكانی مێشك دووبارە دەگەرێتەوه، پاشان سەری دەبڕن ، واتەدووجار ئەو ئاژەلەیان كوشتووه بەمەش ئازارەکەی دوو هێندەدەبێ
سەرچاوه…
http://www.ingentaconnect.com/content/ufaw/aw/2002/00000011/00000003/art00007
هەروەها دەركەوتووە كەتەنانەت بەدوو سەكتەش ئاژەڵ بەتەواوی بێ ئاگا نابێت
سەرچاوه…
تێبینی: كوشتنی ئاژەڵ بەسەكتە واتا جەڵدەی دەستكرد

٤-  لەتوێژینەویەكی ساڵی 2014 بەراورد كراوە لەنێوان سەربڕینی ئاژەل بەبێ سەكتەو دوای لێدانی سەكته
تێیدا دەركەوت:
-قەسابخانە ڕۆژئاواییەكان ڕاوەستانی خوێنی ئاژەڵ و چۆنیەتی گۆشتەكەی دەبەستن بەیەكەوه
زۆربەی جار كوشتنی ئاژەڵ بەسەكتە سەرەتا دڵی ئاژەڵەكە ڕادەوەستێنێت ، ئەمەش ڕاوەستانی خوێن كەمدەكاتەوه، بەپێچەوانەی سەربڕینی شەرعییە وەكەسەرەتا ملولەكانی خوێنی دەقرتێندرێت كەبۆ مێشك دەرۆن و بەشێوەیەکی خێرا هەستەكانی لەدەست دەدات، دڵیش خوێنەكە دەردەداتە دەرەوه
كه75% خوێنی لە شیەتی،ئەمەش واتا گۆشتی حەڵاڵ تەندروستتره
-كوشتنی ئاژەڵ بەسەربرین هیمۆگڵۆبینی خوێن كەمتر دەكاتەوه، بەمەش شێوازی گۆشتەكە تەندروستتر دەبێت،بەهۆی ئەوەی هیمۆگلۆبین ڕێژەیەكی زۆر لەئۆكسیدەكانی چەوری تێدایه
-میكرۆب لەگۆشتی حەڵاڵدا ڕیژەكەی كەمتره، ئەمەش بەهۆی زوو دەرچوونی خوێن لە لەشی ئاژەڵەكەدا.
گۆشتی ئاژەڵێک کە بە شێوازی حەڵاڵ کوشترابێت بۆ ماوەیەکی بەرچاو زیاتر دەمێنێتەوە لە چاو گۆشت بە شێوازێکی تر.
سەرچاوه…
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4093272/

کورتەی بابەت
بەكورتی هەموو توێژینەوەكان ئەوە دەسەلمێنن كە كوشتنی ئاژەل بەسەربرین تەندروستتر و بەبەزەییانەتره
“أحمد شەوقی” دەڵێت
(هیچ حوكمێكم نەبینی وەك حوكمی خودا باش بێت
هیچ دەرگایەكم نەبینی وەك د۷رگای خودا باش بێت )