نوێ

ئایە قورئان هەلەیه کاتێک دەفەرمووێت لە سوری مانگانە لەگەڵ ئافرەتدا جووت مەبن چونکە نەخۆشیە ؟

638c96670e00f042c76ba452dd072c97

ئایە قورئان هەلەیه کاتێک دەفەرمووێت لە سوری مانگانە لەگەڵ ئافرەتدا جووت مەبن چونکە نەخۆشیە ؟

بێباوران رەخنە لەم ئایەتە دەگرن و دەلێن جووت بوون لەگەڵ ئافرەت لەکاتی سوری مانگانە نەوەک بلێی نەخۆشیە بەڵکو چارە سەریشە باسرنج بدەین ئایە ئەم بابەتە واییە

خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت:
( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى…… ) البقرة-٢٢٢
واتە:پرسیارت لیدەکەن سەبارەت سوڕی مانگانەی ئافرەت، بلێ ئەوە زیانبەخشە …… بۆیە نابێت پیاو ئافرەت جیماع بکەن لەو ماوەدا.
هەرچەندە هەندێ ئیدیعای ئەوە دەکرێت کە گوایە جیماع لەکاتی سوڕی مانگانەدا بە سودە بەڵام ئەگەر تەماشابکەین ئەو سو دانەی باس دەکرێن تەنها ڕوکەشین و سوودی تەندروستی نین بۆ نموونە گوایە کەمینەیەک چێژێکی زیاتر وەردەگرن(کە زۆرکەس بە پێچەوانەوەیە) یاخود چەورکەرێکی سروشتییە لەکاتی جیماع یاخود دەبێتە هۆی ئەوەی سوڕی مانگانەکە کەمێک زووتر تەواببێت ئەمە لەکاتێکدا مەرجنییە زوو تەواوبوونی سوڕی مانگانە شتێکی باشبێت، هەر لەبەر ئەوە ئەو سوودانەی باس دەکرێن هیچیان هی ئەوەنین بە جدی تەماشابکرێن.
بەلگە زانستیەکان پشت راستی ئەوە دەکەنەوە کە جووت بوون لەگەڵ ئافرەت لەکاتی سوری مانگانە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە ، لەسالی 1996 زانایانی ئەمریکی توێژینەوەیان لەسەر 1586 ئافرەت کرد، بۆیان دەرکەوتییە کە ئەم ئافرەتانەی کەجووت دەبن لەگەڵ پیاوەکانیان لەکاتی سوری مانگانە ئەگەری تووش بوون بەنەخۆشە جەستەیەکان زیاترە بە بەراوارد بەوانەی کە لەکاتی سوری مانگانە پیاوەکانیان لەگەڵیان جوت نابن
سەرچاوە:
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/8885071
وە سەنتەری تەندروستی بەریتانی NHS ئامۆژگاری پیاوان ئاکا ئەوانە کا کە لە سوری مانگانە لە ئافرەتەکانیان نزیک دبنەوە ئەبێ هۆکاری پاراستن “کۆندۆم” بەکار بێنن . وە ئەمەش بۆ خۆپاراستنە وە هیچ سودێکی باس نەکردووە . وەباسی ئەمەش ئەکا کە خەلکانێک چێژ لەم جووت بوونە نابینن لەم کاتە کەکاتی سوری مانگانەیە ، بەڵکو لەجیات چێژ ناخۆشی ئەبینن ، یان بەهۆی ئاینەوە کە خەلکانێک لەگەڵ ئافرەتەکانیان جووت نابن ،
سەرچاوە
: http://www.nhs.uk/chq/Pages/3051.aspx?CategoryID=118
وە سەرچاوەکان ئامەژە بەوەش دەدەن هۆکاری پاراستن “کۆندۆم” تەنها بۆ چارەسەرێکی سەرەتاییە و هی ئەوە نییە پشتی پێ ببسترێت ، وە دەشلێن ناتوانێت رێگری بکا لە دروست بوونی نەخۆشی جنسی .
سەرچاوە “: http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/11573867
وە هۆکاری پاراستن “کۆندۆم” تەنها رێگریەکی کەم لە گواستنەوی نەخۆشی جنسی دەکا ، بەڵام هەر ناشتوانێت رێگری تەواو و چارەسەری تەواو بێ، به‌و پێیه‌ی له‌ماوه‌ی که‌وتنه‌ سه‌رخوێن “الحيض”دا ده‌رفه‌تی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌کان زیاد ده‌کات، به‌مه‌ش به‌رهه‌ڵستی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌ سێکسییەکان که‌م ده‌کات.
وەکو له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی ساڵی ٢٠٠٣ دا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌وا هه‌رچه‌نده‌ پیاوان له‌ ٪١٠٠ هۆکاری پاراستن “کۆندۆم”یان به‌کارهێناوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ری تووشبوون بە نه‌خۆشییه‌ گواستراوییە سێکسییه‌کان به‌ڕێژه‌ی ٪١٧ بووه‌.!
سه‌رچاوه‌:
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC1447864/
له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تری چه‌ند زانایه‌کی ئه‌مریکیدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ سێکس کردن له‌ماوه‌ی که‌وتنه‌ سه‌رخوێن کاریگه‌ری ترسناکی هه‌یه‌ بۆ تووشبوون به‌ هه‌وکردنەکان له‌ حه‌وزدا، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ گه‌یشتووته‌ ئه‌وه‌ی که‌ باشترین کار بۆ خۆپاراستن له‌و هه‌وکردنانه‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ سێکس کردن له‌وماوه‌یه‌دا.
سه‌رچاوه‌:
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/8724516
له‌ هه‌مووی ترسناکتر و پشتڕاستکراوه‌ به‌به‌ڵگه‌ -هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تاییه‌- ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێکس کردن له‌وماوه‌دا ده‌بێته‌ هۆی نه‌زۆکی.
زانایانی چین له‌ساڵی ٢٠١٣ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کیاندا ئه‌وه‌یان ئاشکراکردووه‌ که‌ له‌نێوان ٢٧ له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ماوه‌ی که‌وتنه‌ سه‌رخوێن دا سێکسیان کردووه‌، ٪٢٢یان جۆرێک له‌ دژیان بۆ سێپرم تیادا دروست بووه‌.
هەروەها دەڵێن به‌هۆی چوونی به‌کتریا و ورده‌ زینده‌وارانی تر بۆ ناو خوێنی ئافره‌ته‌که‌ له‌ڕێی خوێنی حه‌یزه‌وه‌ ده‌رفه‌تی تووشبوون به‌ نه‌زۆکی زۆر زیاد ده‌کات.
لێکۆڵه‌ران ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن که‌وا هه‌رچه‌نده‌ هۆکاری ته‌واوه‌تی نازانرێت له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دژ دروستبووانه‌ و نه‌زۆکی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ترسناکی کرده‌ی سێکس کردن له‌وماوه‌یه‌دا پشتگوێ بخرێت.
سه‌رچاوه‌:
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/23661030
Wednesday