نوێ

کێشانی جگارە خۆ کوژتنێکی لەسەر خۆیە

1473343142146
لێکۆلینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی بێربنگهامی انگلیزی دەری خستووە کە کێشانی جگارە دەبێتە هۆی کاری گەری خراپ لەسەر دەرون و هزری مرۆڤ بەشێوەیەکی خراپ و بەرچاو ، چونکە لە 70 % ئەوانەی جگارە دەکێشن توشی دڵە راوکێ و کەمی ترکیزی بوونە ،
وەهەر کاتێک هەر مرۆڤێک واز لەجگارە کێشان بێنێت مرۆڤەکە هەم لە رووی جەسەدی و هەم لەروی معنەوی باشتر دەبێ و سەرکەوتوو تر دەبی،
وە جگارە کێشان چەندین نەخۆشی ترسناکی هەلگرتووە لەگەل خۆیا وەمرۆڤەکان تووش ئەکەن وەک سەرەتانی  دەم و لوت …،
وەکاری گەری خراپی هەیە لەسەر جنسی مرۆڤەکان،
وە لە هەمان کاتدا کاری گەری کوشندەی هەیە لەسەر ددانەکانی مرۆڤ وەبە هۆکارێکی سەرسەخت دادەندرێت بۆ لەناو بردنی ددانەکانی مرۆڤ، وەکاری گەری خراپی دەبێ لەسەر پدوی مرۆڤەکان ،
وە لێکۆلەرەوان باس لەوەش دەکەن ئەم مرۆڤانەی کە واز لەجگارە کێشان ئەهێنن جستەی مرۆڤەکە وە هۆکاره معنەویەکانی نوێ ئەبنەوە وە دەبێتە پاک بوونەوەی سیەکان لە هەوای ژەهراویەکان ،
وە خانەکانی دەماغی پاراستنی  مرۆڤ باشتر کار دەکەن بۆ پارستنی مرۆڤ ،
وەهەموو زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی جگارە کێشان خۆ کوژتنێکی لەسەر خۆیە،
پەروەردیگارمان دەفەرمووێت لەسورەتی البقرە ئایەتی ۱۹٥
{ولا تلقوا بأيديكم إلى التهلكة} خۆشتان بە دەستی خۆتان لەناو مەبەن، ،  {وأحسنوا إن الله يحب المحسنين} و خێرو چاكە بكەن، بەراستی خوا ئاكار چاكانی خۆش دەوێ.
بۆیە کۆتا پەیمان بۆ ئەم بەرێزانەی جگارە ئەکێشن

بەرێزان و خۆشەویستان دوای ئەوەی شێوە زانستیەکەمان بۆروون کردنەوە وە خودای پەروەردیگاریش رێنمایی کردووینە کە خۆمان نەکوژین بۆیە هەولێکی رێک و پێک بدە و پشت بەخودا ببەستە بۆ دورکەوتنەوە لەم خۆکوژتنە( کە جگارە خواردنە) ، وە ئەوەش بزانن کە جگارە لە هیچ شارستانیەکی ئیسلامی بوونی نەبووە بەڵکو ئا ئەمە هی ئەمانەن کە لەناوەوە نفسی خۆیان داروخاون و بێزارن  بۆمان ماوەتەوە چونکە خۆیان نازانن چۆن بژین و چۆن دڵخۆشبن بۆیە پەنا دەبن بۆ خۆ کوژتن و خۆ لەناو بردن ، بۆیە جگارە کێشان هی مسولمانان نییه مسولمانان زۆر لەوە بەرزتر و وریاتر و زانا تر و دڵخۆشترن لەمانەی کە دەیانەوێ خۆیان بکوژن ، بۆیە هەوڵێکی راست و رەوان بدەن و پشت بەخودا ببەستە،  دڵنیابە بۆ دینی و دنیا سودمەند ئەبی وە پشتیوان بەخودا دەبیت بە پێشەوا بۆ ئەوانەی جگارە دەکێشن کە تۆ ئاوا بە ئاسانی پشتت لەم جگاره خواردنە دەکەی و دەبیتە هۆی رزگار کردنی  چەندین مرۆڤ لە خۆکوژتن

سەرچاوەکان

Smokers at higher risk of losing their teeth, research shows, 14-9-2015 http://www.birmingham.ac.uk/news/latest/2015/09/smokers-at-risk-of-losing-teeth-14-09-15.aspx

http://www.dailymail.co.uk/health/article-2965408/Why-s-no-thing-calming-cigarette-Smokers-70-suffer-anxiety-depression-quitting-reverse-damage.html