نوێ

سودەکانی کهول لە نێوان ڕاستی و چەواشەکاریدا

a32658d89b6bb201a56c0253bab00499

بەشی دووەم
ـــــــــــــــــــــ
لە بەشی یەکەمدا ڕوونمان کردەوە کە سودەکانی کهول دەگەڕێتەوە بۆ مادده پێکهاتەکانی کە لە میوەکاندا هەیە، نەوەكو خودی کهولەکە
هەروەها باسی هەڵەی گەورەی ئەو تووێژینەوانەمان کرد کە هەندێک کەس چەواشەکاری تێدا دەکەن تاوەکو بە ماددەیەکی سودبەخش نیشانی خەڵکی بدەن .

لەم بەشەدا لەگەڵمان بن بۆ باسکردنی زیاتری زایانەکانی کهول ، هەروەها سود و زیانەکانی لەسەر دڵ، کە چۆن ئاسەوارەکانی مردن پێش دەخات، لەگەڵ دوواین ئاماری ئاڵودەبوان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵ 2014 دەرکەوتووە کە خواردنەوەی کهول دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەکانی جەڵدە و دوودڵی و هەوکردنی جگەر و هەوکردنی پەنکریاس و خۆکوشتن و دوژمنایەتی و ڕووداوەکانی هاتوچۆ.

هەروەها پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان خواردنەوەی کهول و شێرپەنجەی دەم و لوت و قوڕگ و سورێنچك و قۆڵۆن و جگەر ئەمە جگە لە شێرپەنجەی مەمك لای ئافرەتان.

هەروەها زۆربەی ڕێژەکانی مردن بەهۆی شێرپەنجەوە دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوەی کهول
کە 4-30%ـی ڕێژەی مردن هۆکارەکەی کهولە کە بەتەنها شێرپەنجەی مەمك 8%ـی دەگرێتەوە.

ئەوەی گرنگە خواردنەوەی کهول گەرچی بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت هەمان زیانی هەیە.

ڕۆژانە خواردنەوەی پێکێك یان دوو پێك 4% توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەڵام خواردنەوە بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵنەکراو 40-50% ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

هەروەها کهول دەبێتە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری لەش، ئەمەش توش بوون نەخۆشییە گواستراوەکان “infectious disease” ئاسانتر دەکات بە سێکسەوە بۆ نمونە (نەمانی بەرگری لەشی مرۆڤ-ئایدز HIV). ئەمە جگە لە زیان گەیاندم به سییەکان و بۆڕی هەوا. و توانای سێکسیش لاواز دەکات.

خواردنەوەی کهول لە کاتی دووگیانیدا دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی کۆرپەلە، وەک چۆن ڕێکخراوی ئەمریکی (بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی) ڕایگەیاند کە: “ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت تەندروست لە دایکببێت، خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوەی کهول”.

ئەم ڕێنماییانە هیچ دەرفەتێکیان نەهێشتۆتەوە بۆ خواردنەوەی کهول بەهۆی مەترسی گەیاندن بە کۆرپەلە، و کاریگەری مەترسیدار و درێژخایەنی لاشەیی و دەروونی و عەقڵی منداڵ بە جێدەهێڵێت بە درێژایی تەمەنی منداڵەکە، بە تایبەتی لە هەفتە سەرەتاکانی کاتی دووگیانبوونی بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا ئەندامە گرینگەکانی کۆرپەلە دروست دەبن و گەشە دەکەن.

#کهول_و_ئاڵوودەبوون:

ئەلکهول یەکێکە لەو ماددانەی کە زۆر بەهێزە بۆ ئاڵودەبوون، بەجۆرێک هه‌رچه‌نده‌ که‌سی به‌کارهێنه‌ر که‌میش بخاته‌وه‌ به‌ڵام نائاگایانه‌ توشی ئاڵووده‌بوون ده‌بێت ته‌ندروستی تێک ده‌دات، توشی تێکچوونی باری ده‌روونی ده‌کات.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کهولی وەک ماددەیەك ناساندووە کە بەشێوەیەکی سەخت مرۆڤ ئاڵودە دەکات بەخۆیەوە، هەر وەک چۆن ئامار و توێژینەوە جیهانییەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە.

توێژەران دەڵێن زۆرینەی کاتەکان کەسانێک تەنها ئەو خواردنەوانە دەخۆنەوە کە ڕێژەی ماددەی کهولی کەم تێدایە -وەک بیرە و مەی سور- بەوەی وایان داناوه کە زیان بە تەندروستییان ناگەیەنێت بەڵام لە پڕا خۆیان بینیوەتەوە لە ناو ئاڵودەبوونێکی زۆر سەختدا، چونکە کهول یەکێکە لە ماددە هۆشبەرەکان هەر بۆیە ئەو سودەی کە هەیەتی ڕێژەیەکی زۆر کەمە بەراورد بە زیانەکانی لەکاتی ئاڵودەبووندا.

لە ساڵی 1997 هەندێک لە زانایانی ئەمریکا هەستان بە توێژینەوەیەک دەربارەی ماددە ئاڵودەکەرەکانی وەکو (کهول، نیکۆتین، مارجوانا و کۆکاین) لە ئەنجامدا ئەم چەند خاڵەیان بۆ دەرکەوت:
1-نیکۆتین وەکو یەکەم ماددە دادەنرێت کە مرۆڤ تووشی ئاڵودەبوون بکات.
2-لە ئافرەتاندا، ئەوانەی کە ماددەی مارجوانا یان کهول بەکاردێنن بۆ ماوەی ساڵێک ئەگەری زۆری هەیە بە تووشبوون بە ئاڵودەبوون بەتایبەتی لە هەرزەکاراندا.
3-ڕێژەی ئاڵودەبوون بە هەریەک لە ماددەکانی (ئەلکهول، نیکۆتین ، مارجوانا و کۆکاین) لای کچانی هەرزەکار زیاترە بە بەراورد بە کوڕانی هەرزەکار
4-ڕێژەی ئاڵودەبوون بەم ماددانە لای پیاوانی پێگەیشتوو زیاترە وەک لای ئافرەتانی پێگەیشتوو.

#دوایین_ئامار:
ئەمەش ئاماری ئاڵودەبووانە بە ماددە کهولییەکان بە گشتی کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی ئەمریکاوە کراوە:

1) 16.6ملیۆن پێشگەیشتوو زیانیان پێگەیشتوو بەهۆی ئاڵودەبوونیان بە کهولەوە.

2)697,000 هەرزەکار زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی ئاڵودەبوونیان بە کهولەوە.

3)88,000 مرۆڤ ساڵانە لە جیهاندا دەمرن بەهۆی کهولەوە -کە هۆکاری سێیەمە بۆ مردن لە ئامریکا-.

4) 10,076 حاڵەتی مردن لە کاتی خواردنەوەی کهولدا.

5) 223,5 ملیار تێچووی (مەی)ـە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

6) بەهۆی کێشە خیزانییەکانەوە 10%ی منداڵان کە لەگەڵ باوکیاندا دەژین ئاڵودەبوون بە مەی.

7) لە 1000کۆرپەلە 25-50 دانەیان زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی بەکارهێنانی کهول یان مەی لەلایەن دایکەکانیانەوە.

8 ) لە هەر 71,713 کەسێکدا کە بەهۆی نەخۆشییەکانی جگەرەوە دەمرن 46.4% کە ئاڵودەن بە مەی.

9)لە هەر 3 کەسێک کە چاندنی جگەریان بۆ دەکرێت یەکێکیان ئاڵودەبووە بە مەی.
لە کۆتاییدا ئەو ئایەتەتان بیردەهێنینەوە کە خودای پەروەردگار دەفەرموێت:{{ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (219) }}
سورة البقرة .
واتا : پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی مەی و قومار، پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تاوان و گوناهێکی گه‌وره هه‌یه‌، هه‌ر چه‌نده چه‌ند سوودێکیشان تێدایه بۆ خه‌ڵکانێک، بێگومان گوناهه‌که‌یان گه‌وره‌تره له که‌ڵک و سوودیان…

#سەرچاوەکان…

http://www.who.int/substance_abuse/terminology/abuse/en/

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/9031816

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmedhealth/PMH0042155/

http://www.niaaa.nih.gov/alcohol-health/overview-alcohol-consumption/alcohol-facts-and-statistics

http://www.who.int/substance_abuse/publications/global_alcohol_report/en/

http://www.cdc.gov/vitalsigns/fasd/index.html