نوێ

سودەکانی کهول له نێوان ڕاستی و چەواشەکاریدا…
بەشی یەکەم

f504f9fb6e373528a447fa7c0721e5f6
بیرکردنەوەیەک هەیە دەڵێ ئەو کەسەی ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێکخراو پێکێك بیرە یاخود مەی بخواتەوە ئەوا هەرگیز پێویستی بە دکتۆر نابێت.!
سەرەتا ئەم بیرۆکەیە لە خواردنی سێوێکەوە وەرگیراوە کە دەڵێ ئەگەر کەسێ ڕۆژانە سێوێك بخوات ئەوا پێویستی بە پزیشک نابێت.
زۆر ئەستەمە کەسێک بتوانێت ڕۆژانە تەنها یەک پێك بخواتەوە بەهۆی ئاڵودەبوونییەوە
ئێستا با بچینه سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە و بزانین ئایا ڕاستە کە کهول سودی بۆ تەندروستی هەیە؟
توێژینەوەیەک کە پەیوەندی نێوان تەندروستی و کهول ڕووندەکاتەوە لەلایەن پزیشك و توێژەری سکۆتلەندی”ئێرچی کۆکرین”ـەوە ئەنجام دراوە
کە بە باوکی بەڵگە پزیشکییەکان ناسراوە لە جیهاندا
لە ساڵی 1979 “کۆکرین” و دووان لە هاوکارانی هەستان بە توێژینەوەیەک لەسەر هۆکارەکانی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە لە 18 دەوڵەتی پێشکەوتووی جیهان لە ناویشیاندا ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا
بە شێوەیەکی ڕوون لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت خواردنەوەی ماددە کهولییەکان (بە تایبەتی مەی) کە دەبێتە هۆی مەیینی خوێن لە ناو خوێنبەرەکاندا، و ئەمەش سەردەکێشێت بۆ مردن بە هۆی نەخۆشی دڵەوە.
هەروەها “کۆکرین” و هاوکارانی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئاوێتە بۆندارەکان وهەندێک له ئاوێتەکانی دیکەی پێکهاتەی کهول بە ئاوێتەی دژە ئۆکسان دادەنرێت لەوانە ماددەی پۆلیفینۆڵ، سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە لەبەر ئەو چەند ماددەیە نەك لەبەر خودی کهول خۆی واتا ئیثانۆڵ ، ئەم پێکهاتەیە بیرەی کهولیش دەگرێتەوە هەروەها سودەکەی کاتێک دەستەبەر دەکرێت کە ماددەکە بەتەنها بێت وەک چۆن لە ناو ئەو میوانەدا هەیە پێش ئەوەی بکرێت بە مەی ، بەڵام کاتێک تێکەڵ کرا لەگەڵ کهولدا ئەوا کارلێک دەکات و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کهولدا نابێت.
“کۆکرین” و هاوکارەکانی بەردەوام بوون له لێکۆڵینەوە لەم بابەتە و چەندین زیانی دیکەی کهول و ماددە هۆشبەرەکانی تریان بۆ دەرکەوت لەسەر تەندروستی مرۆڤ، تاکو ساڵی 2013 کە بەڵگەی پزیشکی یەکلاکەرەوەیان بەردەستکەوت، کە دڵنیا بوونەوە لەسەر ئەوەی بیرە و مەی دەتوانێت پارێزگاری لە دڵ بکات بەهۆی مادەی پۆلیفینۆلەوە بەڵام بەبێ زیادکردنی بۆ سەر کهول.
بە کورتی واتا ئەو سودە کەمەی کە لە کهولدا هەیە دەگەڕێتەوە بۆ بنەڕەتی میوەکە پێش گوشینی
هەر بۆیە باشترە کە ئێمە ئەو سوودەی کە لە ماددەی پۆلیفینۆلدا دەستدەکەوێت لە خودی میوەکەوە بە شێوەیەکی پاك و پوخت دەستمان بکەوێت.
بۆ وێنه ترێ و شلیک و بیبەر و زەیتونی ڕەش و قاوە و زۆری دیکە…
لەگەڵمان بن بۆ بەشی دووەم بۆ خستنە ڕووی چەواشەکارییەکان بە ڕاپۆرتە زانستییەکانەوە…

سەرچاوەکان

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/23408240

http://www.bbc.com/future/story/20150901-is-alcohol-really-bad-for-you

http://www.nature.com/ejcn/journal/v64/n3s/fig_tab/ejcn2010221t1.html
بەشی دووەم
ــــــــــــــ
لە بەشی یەکەمدا باسی ئەوەمان کرد ، کە ئەو سودە کەمەی لە ئەلکهولدا هەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک لە پێکهاتەکانی نەک خودی ئەلکهول و دەتوانرێت ئەو سودە بەدەست بهێنرێت لە ماددە پێکهاتووەکانی بەبێ کردنی بە مەی.

لەم بەشەدا باسی ئەو توێژینەوانە دەکەین کە پەیوەندی نێوان لایەنی تەندروستی و ئەلکهول دەردەخەن.
هەروەها مەترسی یاری کردن بە توێژینەوەکان لەسەر تەندروستی خەڵک ڕوون دەکەینەوە….

لە ساڵی 1986 توێژەران هەستان بە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر 50 هەزار پزیشکی ئەمریکی لە پیاوان دەربارەی نەریتی خواردن و خواردنەوەیان و تۆماری نەخۆشەکانیان و حاڵەتە تەندروستییەکانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە ئەو پزیشکانەی لە ژەمەکانیاندا کهول بەکاردێنن مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ زیاترە.

لە توێژینەویەکی گەورەی دیکەدا لە ساڵی 2000  بە هەمان شێوە لەسەر پزیشکانی پیاو بۆ ماوەی 5 ساڵ و نیو، و دەرکەوت کە پەیوەندی هەیە لە نێوان خواردنەوەی کهول بە ڕێژەیەکی دیاریکراو و ڕێژەی مردن.
وەک دەرکەوت ئەو کەسانەی کە کەمتر لە یەکجار دەیخۆنەوە لە هەفتەیەکدا ئەگەری مردنیان بەو هۆیەوە کەمترە وەک لەوانەی ڕۆژانە دەیخۆنەوە.

لە ساڵی 2005 توێژینەوەیەکی دیکە کرا لەسەر ئەو فەرامانبەرانەی لە کەرتی تەندروستی کاردەکەن کە 32 هەزار کەس لە ڕەگەزی مێ و 18 هەزار کەس لەڕەگەزی نێر بەشدار بوون تیایدا و دەرکەوت کە ئەو کەسانەی کە لە هەفتەیەکدا1-2 پێک دەخۆنەوە بۆ سێ یان چوار جار، ئەگەری مردنیان لەوانی دیکە کەمترە.

هەروەها توێژینەوەکانی دیکە دەیسەلمێنن دەگمەنە کە کەسانێک بتوانن بەشێوەیەکی ڕێکوپێك مادده کهولییەکان بخۆنەوە.

ئێستا دەپرسین ئایا کهول خۆی بە سودە یان چی؟؟؟
وەک لە بەشی یەکەمدا ئاماژەمان پێکرد کهول بەهۆی ماددەی (پۆلیفینۆڵ)ـەوە کە لە میوەدا هەیە سودی هەیە، کە ئەمەش دەتوانرێت لە میوەکە خۆیدا دەست بکەوێت پێش گوشینی و تێکەڵکردنی بە کهول، یان ئەو کەسانە بەهۆی وەرزشکردن و خواردنی تەندروستەوە سودمەند بوون
بەڵام بە چاوێکی سودبەخشانەوە سەیری کهولیان کردووە.!

خاڵـی گرنگتر ئەوەیە:
ئایا ئەو توێژینەوەیانە ئەو کەسانەیان دەگرتەوە کە خۆیان قەدەغە کردبوو لە خواردنەوەی کهول؟؟

لە ساڵی 2006 بەشێک لە توێژەران هەستان بە پێداچوونەوە بە توێژینەوەکانی پێشوتریاندا
و لە توێژینەوەکەیاندا بەناوی (meta-analysis) کە یەکێکە لە بەهێزترین توێژینەوە پزیشکییەکان کە لەسەر بەڵگە و دۆکیومێنت بنیاتنراوە (evidence-based medicine) هاوشان لەگەڵ جۆرێکی دیکە لە سیستەمی پێداچوونەوەکان (systematic review) دەرکەوت کە لە توێژینەوەکانی پێشووتردا هەڵەیەکی زۆر گەورە و سەرەکی کراوە  لە پۆلێن کردنی نێوان بەکارهێنەرانی کهول و ئەوانەی خۆیان لێگرتۆتەوە.
بەو پێیەی ئەو کەسانەی کە کهولیان تەرک کردووە بەهۆی نەخۆشی یان چوونە ناو تەمەنەوە لەگەڵ ئەوانەدا هەژمار کرابوون کە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک کهول دەخۆنەوە.

لە ئەنجامدا هەستان بە ڕێکخستنی توێژینەوەکانی پێشووتر و دووبارە پۆلێن کردنەوەیان و بۆیان دەرکەوت دابەزینی ڕێژەکانی مردن و نەخۆشییەکانی دڵ بەهۆی خواردنەوەی کهولەوە نییە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک، بەڵکو بەهۆی تەرک کردنیەوەتی.

پاشان چەند توێژەرێکی دیکە هەستان بە توێژینەوەیەکی بەرفراوانتر لە ئاستی هەموو شانشینی یەکگرتوو “بەریتانیا” لە ساڵی 2015 لە گۆڤاری پزیشکی (British Medical Journal) کە ئەمە ئەنجامەکەی بوو…
ماددە سودبەخشەکان کە لە کهولدا هەن نابنە هۆی سود گەیاندن بەڵکو بەهۆی تێکەڵکردنیان لەگەڵ کهول سودەکەی خۆیانیش لە دەست دەدەن.

#سەرچاوەکان:

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/17159008

http://content.onlinejacc.org/article.aspx?articleid=1126214&resultClick=1

http://www.thelancet.com/journals/lancet/article/PII0140-6736(91)90542-W/abstract

http://www.bmj.com/content/350/bmj.h384

http://www.tandfonline.com/doi/abs/10.1080/16066350500497983