نوێ

وەڵامی گومان گەلێک دەربارەی دروست بوونی ئاسمان و زەوی

received_962694617209645

سەبارەت بە پەیدابوونی گەردوون:
خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت:
( أَوَ لَمۡ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ كَانَتَا رَتۡقٗا فَفَتَقۡنَٰهُمَاۖ وَجَعَلۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ كُلَّ شَيۡءٍ حَيٍّۚ أَفَلَا يُؤۡمِنُونَ )سورەتی الانبیاء ئایەتی ۳۱
واتا : (ئاسمان و زه‌مین یه‌ك پارچه‌ بوون: ئاخۆ خوانه‌ناسان و بێ باوه‌ڕان نه‌یانبینیوه ‌، واته‌: به‌ چاوی زانست سه‌یریان نه‌كرد تا بزانن  كه‌ بێگومان ئاسمانه‌كان و زه‌ویی یه‌ك پارچه‌ بوون و  جا له‌ وه ‌و دوا ئێمه‌ له‌ یه‌كمان جیاکردنەوە ،  له‌ ئاویش هه‌موو شتێكی زیندوومان دروست كرد’ واته‌: ئاومان گێڕا به‌ بناغه‌ی هه‌موو شتێكی زیندوو وهۆكار بۆ ژیان ئاخۆ هێشتا هه‌ر بڕوا ناكه‌ن’ به‌ ده‌سه‌ڵاتی خوا؟)
ساڵانێک لەوانەیە بێباوەڕان قورئانیان بەهەڵە زانیبێت و وتبێتیان چۆن دەبێت هەموو گەردوون یەک بووبێت !؟ وە ووتبێتیان دوورە لە لۆژیک بەڵام لەم ڕۆدا ئەوە دەزانین کە هەموو گەردوون یەک خاڵ بووە پاشان بە هۆی تەقینەوە مەزنەکە  فراوان بووە لەو خاڵەوە، ئەوەی لە واتای ئایەتەکەوە تێبینی دەکەین ئەوە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (ئاسمان و زەوی (گەردوون) یەکبوون و پاشان جیامان کردنەوە) کە زانستی ئەمڕۆش هەر هەمان شتمان پێ دەڵێت کە بە پێێ (Big bang Theory)ی بێت هەموو گەردوون یەک بوون.
لێرەدا ئێمە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە گشت گەردوون و ماددە و تەنانەت خودی خۆشمان هەمووی یەکبوون ، یاخود بە دەستەواژەیەکی تر وەک زانایانی گەردوونناسی دەڵێن(ئەستێرەکان لە خۆماندا دەبینینەوە)، بەم پێیە گەردوون لە نەبوونەوە هاتووەتە بوون وەک لە بیردۆزی Big Bang دا ئاماژەی پیدراوە بەڵام ئەویش چەند مۆدێلێکی هەیە….. کەواتە ڕوونە کە ماددەی بنچینەیی زەویی و تەواوی گەردوون لە ئەسڵدا لە یەک خاڵەوە سەرچاوەی گرتووە.
http://science.nasa.gov/astrophysics/focus-areas/what-powered-the-big-bang/
http://spaceplace.nasa.gov/big-bang/en/
*گومانی یەکەم *
لێرەدا گومانێک کە دەوروژێندرێت کە ئایا  گەردوون چۆن جیاکراوەتەوە  وا خودا دەفەرمووێت پاشان لێکمدان جیاکردنەوە؟
* وەڵام *
لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بدەین کە خوودی گەردوون بەردەوام لە فراوانبوونی جیابوونەوەدایە هەر لە دوای Big Bang ەوە هەتا ئێستاش و بەردەوامیشە، کە زانستیش سەلاماندوویەتی بۆیە شتەکە هیچ ئەشکالێکی تێدا نییە وەهەروەها قورئانیش ئاماژەی بەم فراوانبوونە بەردەوامە داوە:( وَٱلسَّمَآءَ بَنَيۡنَٰهَا بِأَيۡيْدٖ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ )سوەتی الذاریات ئایەتی ٤۷ واتا : ئه‌م ئاسمانه‌ شمان بە دی هێنا بەدەست وە به‌رده‌وامیش په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین و فراوانی ده‌كه‌ین،
بەڵام دەشکرێت ئەم جیاکردنەوەی ماددەی زەوی و ئاسمانە کاتی دروستبوونی گەردیلەی هایدرۆجین و چڕبوونەوەیان بێت کە لەوکاتدا گەردوون هەمووی گازبووە و پاشان وردە وردە چربوونەوەتەوەو بڵاوبوونەوەی گازەکان بە گەردوونی ئەوکاتدا گۆڕاوەو و جیابوونەوەیەکی دروست کردووە بە پکهێنانی ناوچەی چڕ لە گازەکان و ناوچەی بەتاڵ لە گازەکان، لەپاشانیش پێکهاتنی ئەستێرەو هەسارەکان و گەلە ئەستێرەکان.

http://www.nasa.gov/feature/goddard/2016/nasa-s-hubble-finds-universe-is-expanding-faster-than-expected
http://www.loc.gov/rr/scitech/mysteries/universe.html

لەپاش بیگ بانگ: گەردوونێک لە دوکەڵەوە
خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت:
[ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِيَ دُخَانٞ فَقَالَ لَهَا وَلِلۡأَرۡضِ ٱئۡتِيَا طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا قَالَتَآ أَتَيۡنَا طَآئِعِينَ] الفصلت-١١
واتا :  ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه‌؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه‌، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه‌، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!).
بەڵام چۆن بزانین دروستبوونی هەسارە و ئەستێرەکان بەو شیوە بوون کە قورئان باسی دەکات؟
فەرموون دڵنیابنەوە:
1- زانای لێکۆڵه‌ر له‌ تاقیگه‌ شیکارییه‌کانی ئاژانسی ناسای ئه‌مریکی له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه‌ ده‌ڵێت:”ئه‌و به‌شه‌ بچوکانه‌ی که‌ ئێمه‌ ناوماننابوون ته‌پوتۆزی گه‌ردوونی،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌وپه‌ڕی وردییه‌وه‌ وه‌سفی ئه‌و به‌شه‌ بچوکانه‌ بکه‌ین، ئه‌وا باشترین و نزیکترین وشه‌ بریتیه‌ له‌ “دوکه‌ڵ” (دخان)، کە به‌ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن “Smoke”.
فەرموون:
-ستڤن هاوکینگ- و ئەم ڕاستییە، خوله‌کی ١٢:۳۹:
۱- We are made of smoke of Big Bang.
2- Smoking Supernovae, Science Daily, Jul. 24, 2003.
Cosmic dust consists of tiny particles of solid material floating around in the space between the stars. It is not the same as house dust but more akin to cigarette smoke.
واتە:  پێشتر گەردووناسان پێیان وابوو کە کە تەپوتۆزی گەردوونی لە تەنۆلکەی بچوک پێکهاتبوون کە لەگەردووندا بۆخۆیان مەلەدەکەن، بەڵام ئەمە ڕێ وەک ئەو تەپۆتۆزە نییە کە لە ژوورەکاندا دەیبینین بەڵکو “زیاتر وەک دووکەڵی جگەرە وەهایە”….
http://www.sciencedaily.com/releases/2003/07/030723084654.htm

3- G. Jeffrey Taylor, A New Type of Stardust, Hawai’i Institute of Geophysics and Planetology, Hawaii University. 29/8/2003.
http://www.space.com/13257-fog-early-universe-large-telescope.html

4- A galaxy seen as it was when the Universe was just 700 million years old may have been surrounded by fog left over from the ‘cosmic dark ages’.
http://www.nature.com/news/light-from-farthest-galaxy-yet-discovered-breaks-through-cosmic-fog-1.14017

5- About 300,000 years after the big bang, the universe was like a smoke-filled chamber from which light could not escape.
نزیکی ٣٠٠،٠٠٠ ساڵ لە دوای تەقینەوە گەورەکە ، گەردوون وەک ژوورێی پڕ لە دووکەڵ وەهابوو کە ڕووناکیش نەیدەتوانی لێی دەربازبێت.
http://www.sciencemag.org/news/2010/11/how-early-universe-cleared-away-fog

http://www.space.com/13257-fog-early-universe-large-telescope.html

http://ns.umich.edu/new/releases/8611-clearing-the-cosmic-fog-of-the-early-universe-massive-stars-may-be-responsible
وە لە کۆتایشدا دەبێت ئاماژە بەوەبدەین کە بەهێزترین تیۆری لەسەر دروستبوونی ئەستێرەوکان و هەسارەکان بریتییە لە:
planet-formation-theory-debunked-nebular-hypothesisNebular hypothesis
The nebular hypothesis is the most widely accepted model in the field of cosmogony to explain the formation and evolution of the Solar System. It suggests that the Solar System formed from nebulous material, which is a large cloud of gas and dust.
بۆ خوێندنەوەی زیاتر:
http://www.universetoday.com/38118/how-was-the-solar-system-formed/
٭ وەڵامی گومانی دووەم ٭
سەبارەت تەمەنی گەردوون:
﴿إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ﴾.
واتا: ( بەڕاستی هەر خوای پەروەردگاری ئێوه ‌بوو توانی ئاسمانەكان و زەویی لەماوەی شەش کاتدا دروست بكات.)
خۆ ئەگەر ویستبای بەچاو تروكاندنێك دروستی ئەكردن، ئێمە هۆکاری ئەوە نازانین بۆچی خودای گەورە بە “کن فیکن”ێک زەوی ئاسمانی دروست نەکردووە وە ئەم پرسیارەش هیچ سودێکی نابێ گەر بیزانین یان نەی زانین ،
٭ گومانی سێهەم ٭
لێرەدا گومانێکی تر دروست دەکەن بێباوران دەلێن ئێوە دەلێن لەلای خودا رۆژ و شەو نییە ئەی چۆن دەلێن خودا بە ٦ رۆژ ئاسمان و زەوی دروست کردووە..؟

٭ وەڵام گومانی سێهەم ٭
وەڵامەکە لەدوو خال کۆی دەکەینەوە:-
۱- لەئایەتەکە ووشەی “الیوم” بەکار هاتووە لەزمانی عەرەبیشدا ووشەی “الیوم”بەمانی کات دێت نەوەک بلێی رۆژ هەروەک راغیبی ئەسفەهانی لەکتێبەکەی “مفردات القران” دا دەفەرمووێت:
(اليوم -في لغة العرب- يعبر به عن وقت طلوع الشمس إلى غروبها، وقد يعبر به عن مدة من الزمان أي مدة كانت).
لەزمانی عەرەبی “الیوم” بەدوو جۆر پێناسەیان کردووە
یەکەم : ئەوکاتەیەکە خۆر هەڵدێ تائەو کاتەی ئاوا دەبێ.
دووەم : بەشێک لەکات.
بۆیە ئەوەی کە خودای گەورە دەفەرمووێت “الیوم” بەمانای بەشێک لەکات دێت ئینجا ئەم شەش بەشە لەکات ئێمە نازانین چۆنە و چەندە چونکە کات لەلای ئێمە شێوازێکە و لای پەروەردگارمان شێوازێکی تر.
۲- گەر سەیری ئایەتەکانی تر بکەین ئەبینین هێشتان خۆر و زەوی و مانگ دروست نەکراون،  کەواتە لێرە بۆمان روون دەبێتەوە “الیوم” بەمانی هەلاتنی خۆر و ئاوابوونی نایات بەڵکو بەمانای بەشێک لەکات دێت ،
زۆر جار دەلێن قورئان دەلێت بە ٦ رۆژ زەوی و ئاسمان دروست بووە کەچی زانست دەلێت چەندەها هەزار سالی پێچووە، کەواتە قورئان هەڵەیه !!! هەروەک ڕوونمان کردووەوە “الیوم” بەمانی هەلاتنی خۆر و ئاوابوونی نایات بەڵکو مەبەست لێی بەشێک لەکاتە وەکاتیش لای خودای گەورە جیاوازە، که‌واته‌ ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ ڕه‌خنه‌ی زانستی، له‌ ڕاستیدا نه‌زانینی زانست و نه‌شاره‌زایی زمانه‌وانییه‌، کەواتە:
۱- سەرەتای گەردوون و پێکهاتنی مادەکانی گەردوونێک کە (دخان) دوکەڵە،٢ کاتی ویستووە.
۲- پاشان ڕێکخستنی ئاسمانەکان بۆ ٧ ئاسمان دوو رۆژی تری وویستووە.
۳-پاشانیش دروستبوونی زەوی ٢ ڕۆژی ویستووە،
٤- کە ڕێکو پێکردنی زەوی بۆخۆی ٤ قۆناغ(یوم)ی جیان جگە لەو ٦ کاتەی گەردوون.

٭ گومانێکی تر لەبارەی “الیوم” ٭
بێباورەکان دەلێن لە قورئان لە دوو شوێن -یەکێکیان لە سورەتی الاعرف ئایەتی ٥٤ دەلێت بە “شەش” کات ئاسمان و زەوی دروست بەلام لەسورەتی فصلت دەلێ بە “هەشت” کات،
باسەرنج بدەینە سورەتی فصلت:
خودای گەورە دەفەرمووێت لەسورەتی فسلیت (خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ)
واتا:زەوی دروست کرد لەدوو کاتدا، واتا دروست بوونی زەوی تەواو بووە بەدوو کات بەلام هەندێک شتی پێویست لەناو دادەنێت.
هەروەک خودای گەورە دەفەرمووێت:(وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ).
واتا :وە لەسەر زەوی دا شاخی زۆری داناوە وە پیت و فەڕی تێ خستووە وە بژێوی (هەموو گیاندارێکی) لە زەوی دا دیاری کرد لە ماوەی چوار کاتدا بەیەکسانی بۆ گشت داواکەران.
کەواتە لێرەدا باسی دروست کردن نییە بەلکو مرحلەی دوای دروست کردنی زەویە ئەویش رێکخستنی ناو زەوییە،، بەو واتای کە لەدوای دروستبوونی زەوی ماوەی ڕێکخستنی زەوی دێت کە ئەمیش بۆخۆی دابەش دەکرێت بۆ ٤ ماوە.
(فقضاهن سبع سماوات في يومين ) أي أكملهن وفرغ منهن . وقيل . أحكمهن.
واتا : ئاسمانی کردە حەوت بەش لەدوو کاتدا،
کەواتە پێشتر ئاسمان هەبووە بەڵام نەکراوەتە حەوت بەش دوای دروست کردنی کردی بە حەوت بەش.
کەواتە لێرە ئەم مەرحەلانە باسی دوای دروست کردنییەتی کە مرحلەی رێک خستنە نەوک بەهەلە تێی بگەین بلێین بە هەشت  کات ئاسمان و زەوی دروست کردووە،

٭  گومانی چوارەم ٭
گومانێکی تر بێباوران ئەوەیە دەلێن قورئان دەلێت زەوی پێش ئاسمان دروست بووە کەچی زانست دەلێت ئاسمان بەچەندەها ملیار سال پێش زەوی دروست بووە!؟.
٭ وەڵامی گومانی چوارەم ٭
هەموو ئایەتەکانی قورئان لەسەر ئەوەنە کە ئاسمان پێش زەوی دروست بووە و هیچ گومان لەوە دانییە بەڵام ئێوە لەچەند ئایەتێک حالی نەبوونە دەلێن ئیسلام دەلێت زەوی پێش ئاسمان دروست بووە.
بفەرموون بەلگەکانی ئێمە لەسەر ئەوەی کە ئاسمان پێش زەوی دروست بووە:
– (وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ) [الشورى: 29].
– (وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ) [الدخان: 38].
– (وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيهما)
– (وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ) [الزخرف: 9]…
– (وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ) [الجاثية: 22]…
هەموو ئایەتەکان بەلگەنە لەسەر ئەوەی ئاسمان پێش زەوی دروست بووە، کەچی بێباوران چەند بەلگەیەکی ناحاڵی دەدەن بەدەستەوە، لەوانه:
یەکەم :
(قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ)
واتا : ئایە ئێوە بێباور دەبن بەو زاتەی زەوی دروست کردووە لە دوو کات دا؟
پاش چەند ئایەتێک لەم ئایەتە ئەم ئایەتە دێ:
( فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ۚ وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ  ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِيَ دُخَانٞ فَقَالَ لَهَا وَلِلۡأَرۡضِ ٱئۡتِيَا طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا قَالَتَآ أَتَيۡنَا طَآئِعِينَ )
واتا :ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو،
کەواتە ئەم ئایەتە باسی دروست بوون ناکات پاش زەوی بەلکو باسی رێکخستنێتی بۆ ٧ ئاسمان.!!
وە خودای گەورە نەیفەمووە “خلق السماء” بڵکو دەفەرمووێت ” فقضاهن سبع السماوات ”
كەواتە تۆ جیاوزای نێوان “خلق” و “قضاء” بکەی
کە “خلق” مانای دروست کردن دێ
بەڵام “قضا” تەواو کردن یاخود رێکخستن دێ،

٭ گومانی پێنجەهەم ٭

(ئایە زەوی شێوەی چۆنە گۆییە یان تەختە بێباوران چەند ئایەتێک ئەهێنەوە بەوەی کە بەڵگەیە لەقورئان زەوی شێوەی گۆیی نییە  )

٭ وەڵامی گومانی پێنجەهەم ٭

ئەم ئایە تانەی دەکەن بە بەڵگە کە زەوی شێوەیی گۆیی نییە لە قورئان
٭ یەکەم ٭
لەسورەتی الغاشیەدا دەفەرمووێت:
(أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ * وَإِلَى * السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ * وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ * وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ)سورەتی الغاشية ئایەتی ۱۷ تا ۲۰:
واتا : ( ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه‌؟! ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون. ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوە ئێوە بۆ سەیری زەوی ناکەن کە تەختە  ئەگەر بە چاوی سەر سەیری بکەی ، واتا لەسەر زەوی نەک لە ئاسمان چونکە لە ئایەتەکە روونە کە پێشتێر باسی ووشتری کردووە ئایە لە سەر زەوی سەیری ووشتر دەکەی یان لە ئاسمان …؟ بەدڵنایەوە لەسەر زەوی کەواتە چۆن خودای گەوره سەرنجمان رادەکێشت کە چۆن ووشتر دروست بووە ئاوا سەرنجی ئێمە رادەکێشت سەیری زەوی کەین لەپێش چاومان چۆن تەختی کردووە،
٭ دووەم ٭
{والله جعل لكم الأرض بساطا} سورەتی نوح ئایەتی ۱۹
واتا : وە هەر خوایە زەوی بۆ ئێوە راخستووە و بەراخستنێك لەسەری قەرار بگرن
قال ابن عاشور
والبساط : ما يفرش للنوم عليه والجلوس من ثوب أو زربية فالإِخبار عن الأرض ببساط تشبيه بليغ ، أي كالبساط ، ووجه الشبه تناسب سطح الأرض في تعادل أجزائه بحيث لا يوجع أرجل الماشين ولا يُقِضُّ جنوب المضطجعين ، وليس المراد أن الله جعل حجم الأرض كالبساط لأن حجم الأرض كُرَوي ،
واتا “والبساط ” ئەو بەرگەیە یان ئەو راخەرەیە کە بۆ خەوتن یان دانیشتن لەسەر دانیشتن بەکاردێت ، وە ئەوەی خودای گەورە فەرموویتی زەوی مان راخستووە مەبەستی ئەوەیە کە خودای گەورە بۆمان روون دەکاتەوە چۆن پێخەف مرۆڤ بەکاردێنی کە مرۆڤ لەسەری دەخەوێت ئا ئاواش رووی زەوی وەک ئەم پێخەفەی لێکردووە کەخەلک دەتوانێت لەسەری بژیت ، وە لێرە خودای گەورە مەبەستی سەر رووی زەوویە کە تختایەکەی رام هێاناوە وەرای خستووە بۆ مرۆڤەکان ،
٭ ئایەتی سێهەم ٭
ئایەتی ۲۲ سورەتی البقرە
کە خودای گەورە دەفەرمووێت
{الذى جعل لكم الأرض فراشا} خوایەكی وایە زەوی بۆ ئامادەكردوون و كردوویەتی بە ڕایەخ تا بەئاسانی لە سەری بژین ، هەمان شێوەی ئایەتی پێشەوەیە خودای گەورە باسی سەر رووی زەوی ئەکا نەوەک شێوەی زەوی چونکە دەفەرمووێت زەوی بۆ راخستوونە ئایە زەوی ئەم جێگایانەی کە تەختاین وەک راخەرێک نییە وەئایە کەدەلیی قورئان هەلەیە خۆت چەند جار ووتووتە روو  ئەم پارچە زەوویە تەخەتاییە کەواتە قورئانیش مەبەستی رووی زەوویە نەوەک شێوەی زەوی   ،
ئایەتی پێنجەهەم
سورەتی النباء ئایەتی ٦
{ألم نجعل الأرض مهادا} ئەرێ ئێمە ئەم زەویەمان نەكردۆتە لانك و بێشكەو جێی ئارامگرتن بۆتان، تا بەئاسوودەیی بێن و بڕۆن و ژیانی تێدا بەرنەسەر؟.
لێرەوەش هەمان باسە باسی رووی زەویە ئایە زەوی وەک بێشکەیک نییە بۆمان کە ئێمەی لە خۆ گرتووە ؟ کەواتە بۆ هەلەیە تۆ هەلەی بەشێوەی زەوی تێی گەیشتی ،
( بەگشتی )
گشتی هەموو ئایەتەکان کەباسی زەوی دەکا هەمووی باسی رووی زەوی ئەکا نەوەک شێوەی زوەی ، وە لێرەوە کۆ دەنگی هەموو زانایانی ئیسلامی بۆ دائەنین لە کۆن و نووێیەوە  کە بەپێی ئەو ئایەتانەی که لەقورئان دا هاتووە ئەم دووخالەی دەخەنە روو
۱- ئەوەیە کە سەر رووی زەوەی تەختاییە ۲- زەوی شێوەی گۆیی هەیە
خودای گەورە دەفەرمووێت لە سورەتی زومەر ئایەتی ٦
(خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ [الزمر : 5] – (يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ)
(بە کەوانەی شەو بەسەر ڕۆژ دا دەھێنێت وە بە کەوانەیی ڕۆژ بەسەر شەو دادەھێنێ).
تکایە بە وردی لە گەڵم بن:
ئەم ئایەتە واتای ئەوە دەگەێنی کەوا شەو و ڕۆژ بەشێوەی کەوانەیی ئاوا دەبن و ھەڵدێن کەوتە (ئەگەر زەوی شێوەی کەوانەیی نەبێ چۆن شەو ڕۆژ بە کەوانەیی بەسەر یەک دادێن )؟؟
نمونەیەک بینە پێش چاوی خۆت، ئەگەر شێوەی زەوی تەخت بی ئایە دەتوانین بڵین (شەو بە کەوانەیی لەسەر ڕۆژ ھەڵدی )؟؟؟ نەخێر ناتوانین چونکە ئەوکات نابێ بڵین بە کەوانەیی شەو بەسەر ڕۆژ دادی دەبێ بڵێین ھەموو زەوی شەوە یان ڕۆژە.!
بەڵام کاتی قورئان دەفەرموێت: (بە کەوانەی شەو بەسەر ڕۆژ دا دەھێنێت وە بە کەوانەیی ڕۆژ بەسەر شەو دادەھێنێ)، واتە: ئەگەر لە ھەر لایەکی زەوی شەو بی ئەوە لایەکی تری ھەر دەبی ڕۆژ بێ واتە زەوی ھەر چەند بسوڕێتەوە ئەوا ھەر دەبی لایەکی کەوانەکەی شەو بی لایەکەی تر ڕۆژ بێت.
کۆدەنگی زانایان ھەیە لەسەر ئەوی کە زەوی گۆییە (بەڵام ئەگەر یەک زانا یان دوو زانا لەگەڵ ئەو رەئیە نەبێ مانای شکانی کۆ دەنگی نییه! ) واتە ھەموو زانایانی ئسلام دەڵێن کەوا زەوی گۆییە لەوانه:

۱ – الإمام أبو الحسين أحمد بن جعفر بن المنادي (وكذلك أجمعوا على أن الأرض بجميع حركاتها من البر والبحر مثل الكرة .)
“مجموع الفتاوى” (25/195) باختصار .
(زەوی بە ھەموو جوڵە کانی لە وشکایی و ئاوی وەکو (توپ) وایە.
۲- أبو محمد ابن حزم رحمه الله دەفەرموێت:(بەڵگەکان وا نیشان دەدەن کەوا زەوی لە شێوەی تۆپێکە ,ھەرچەندە زۆرینەی خەڵکی دەڵێن وانیە.!)
( أن أحداً من أئمة المسلمين المستحقين لاسم الإمامة بالعلم رضي الله عنهم لم ينكروا تكوير الأرض ، ولا يحفظ لأحد منهم في دفعه كلمة ، بل البراهين من القرآن والسنة قد جاءت بتكويرها … ” وساق جملة من الأدلة على ذلك “الفصل في الملل والأهواء والنحل” (2/78) .
۳-  قال الإمام فخر الدين الرازي (606 هـ) -رحمه الله تعالى- مجيباً على الاعتراض بنحو قوله تعالى: {وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الأَرْضَ} [الرعد: 3]: “الأرض جسم عظيم، والكرة إذا كانت في غاية الكبر كأن كل قطعة منها تشاهد كالسطح”. (التفسير الكبير 19/3 و 170).
واته:( زەوی لەشێکی گەورەیە , وە شێوەی وەک تۆپە وە ئەگەر سەیریشی بکەی وەک تەختایی دیارە )
٤- وقال العلامة القاضي ناصر الدين عبد الله بن عمر الشهير بالبيضاوي (685 هـ) –رحمه الله تعالى- دەفەرموێت:(زەوى شێوەى گۆییە )( (أنوار التنزيل 1/16)
٥-  وقال الإمام الأصولي أحمد بن جُزّيّ الكلْبي (741 هـ) –رحمه الله تعالى- مبيناً عدم المنافات بين المد والتكوير: “وقد يترتب لفظ البسط والمد مع التكوير، لأن كل قطعة من الأرض ممدودة على حدتها وإنما التكوير لجملة الأرض”
(من التسهل لعلوم التنزيل).
ئەم زانایەش دەفەرموێ زەوی درێژە و خرە.
٦-  وقال العلامة محمد بن محمد المولى أبو السعود العمادي (982 هـ) –رحمه الله تعالى- موضحاً أن الفراش لا ينافي التكوير: “وليس من ضرورة ذلك –أي: وصف الأرض بالفراش- كونها مسطحاً حقيقياً، فإن كرية شكلها مع عظم جرمها مصطحة لافتراشها” من (إرشاد العقل السليم 1/ ٦١).
ئەوەش دەفەرموێت (زەوی شێوەی شێوەی گۆییە
جگە لەوانەش:
۷- الوسيط لطنطاوي و امام قورتبی
۸- البغوي
۹- ابن عاشور
۱۰- شیخ ابن تیمیە
۱۱- شیخ ابن قیم
لەو زانایانەی سەردەمی خۆمان
۱۲- شیخ بن باز
۱۳- شیخ ابن عوسیمین ..ھتد
موسوڵمانی ئازیز زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە زەوی خرە ھەر وەک ئەوەی لە قورئاندا ھاتوە بەڵام ئەگەر وامان دانا یەک یان دوو یان ٣ زانا لەگەڵ ئەو رەئیە نەبون ئایە دەکرێ ئێمە بچین قسەی ئەم ھەموو زانایە ڕەت بکەینەوە ؟