نوێ

دین پێرکس “Dean perks” کاندیدی پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا  دەڵێت: پێویستە حوکمی دەست بڕینی دز لە بەریتانیادا جێبەجێ بکرێت

received_929976627148910
سزای دز:  خودای گەورە دەفەرموێ: {والسارق والسارقة فاقطعوا أيديهما} دەستی پیاوو ژنی دز، {جزاء بما كسبا نكالا من الله} لەتۆڵەو سزای دزیكردندا، سورة المائدة  ئایەتی ۳۸
ئەم کەسانەی دەستیان ئەبرێت دەبێ ئەم خالانەی تیابێ و ئەم مەرجانە بێنە جێ
۱- دەبێ ئەم کەسە عاقڵ بێ و شێت نەبێ
۲- دەبێ منداڵ نەبێ و بالغ بێ
۳- دزیەکەی بەزۆر پێ نەکرابێ لەلاین خەلکانێکەوە بۆ بەدەست هێنانی شتێک وەک ئەوەی بەندەکان زۆرکات خاوەنەکانیان دەلێن برۆن ئەوە بۆ بدزن بۆمان
٤-  دەبێ دزی گەیشت بێتە نیساب، واتا دەبێ پارەکە یان شتەکە گران بەهابێ نەوەک شتێکی ئاسایی و هیچ نەبێ
٥- دەبێ دزیەکەی بۆ خۆ دەولەمەند کردن بێ یان بۆ هەوەس بازی بێ ، نەوەک لەبەر ناچاری بێ ،گەر بەهۆی ناچاری بێ یان  لەبەر نەبوونی  ئەوە دەستی نابرێت بەڵام ئاگادار دەکرێتەوە وە حوکمەتی ئیسلامی یارمەتی دەدا و لەهەژاری دەری دەکا
٦- گەر هەموو مەرجەکانی لێ هاتە دێ  ئینجا دەستی دەبرێ لەلاین حوکمەتی ئیسلامی ، واتا خەلک بەدلی خۆی ناچێت دەستی خەلک ببرێت.
کەواتە ئیسلام نەهاتووە بۆ دەست برینی خەلک بەڵکو بۆ رێگری لە دزی و سەرومالی خەلک ، بێباوران ئەلێن چۆن دەبێ دەستی خەلک ببردێت ؟
وەڵام : هەروەک ووتمان ئیسلام نەهاتووە بۆ دەست برینی خەلک بەڵکو بۆ ترساندی خەلک لەوەی دزی نەکا وە پاراستنی سەروەت و ماڵی خەلک ، وەهەوەک لەخالەکانی سەرەوە باسمان کرد ئیسلام دەستی هەموو دزێک نابرێت بەڵکو هی ئەوانە دەبێ بۆ هەوەس بازی و خۆ دەولەمەند کردن و خواردنی ماڵی خەلک ، وە ئەوانەی کە دزی دەکەن بە هۆی هەژاریەوە بەهیچ شێوەک دەستی نابرێت ، کەواتە خودای گەورە باشترین یاسای داناوە بۆ مرۆڤایەتی ، وە خودای گەورە شارەزایە و زانایە کە چ یاسایک بۆ بەندەکانی دەبێتە هۆی رێکخستنی ژیانی مرۆڤایەتی،
خودای گەورە هیچ یاساێک دانا ناێت بۆ مرۆڤەکان گەر بەسودی کۆمەلگای مرۆڤایەتی تەواو نەبێ وە یاساکانی خودای گەورە لە قورئان بۆ مرۆڤایەتی تاکە یاسایە بووە کە ۱٤۰۰ ساڵ باشترین حوکمی زۆرینەی خەلکی سەر زەوی کردووە دەبینینی کە بێباوری لەپاش رووخانی دەولەتی عوسمانی چی لەسەر ئەم زەمینە کرد کە لەدوای سالی ۱۹۲۰وە پاش رووخاندنی دەولەتی عوسمانی  (۲۰۰)ملیۆن کەسیان کوژت تەنها بەچەند سالێکی زۆرکەم کەچی ئیسلام ۱٤۰۰ سال حوکمی کرد بەڵام  نیوو چارێکی ئەمان  کوژ تارەی نەکرد کەبێباوران تەنها لە چەند سالێکی زۆر کەم کردیان ، بۆیە گەر بێباوری وەک ئیسلام ۱٤۰۰ سال حوکمی کردبا دڵنیابن تاکە مرۆڤێک لەسەر زەوی بوونی نەدەما  ،
خودای گەورە دەفەرمووێت لەسورەتی بەقەرە ئایەتی ۱۳۷
{ولكم فى القصاص حياة يا أولى الألباب}
ئەی خاوەنانی فام و ژیریی! لەم تۆڵە وەرگرتنەوەدا ژیانی خۆش ومەزنتان هەیە، واتە: ئەم یاسایە دەبێتە مایەی مانەوەی ژیانی مرۆڤ و، خۆ دورگرتن لەكوشت وكوشتار و دزی ، چونكە كابرای بكوژ بزانێ، كەسێ بكوژێ دەكوژرێتەوە، ئیتر دەسدرێژی بۆسەرگیانی ئەم و ئەوناكات  وە ئەوەی دزی بکات بزانێ دەستی دەبرێ دزی ناکا ،{لعلكم تتقون} بۆ ئەوەی ببن بەپارێزگار ،
هەروەها خودای گەورە دەفەرمووێت لە سورەتێ المائیدە ئایەتی ۳۸
{أفحكم الجاهلية يبغون} ئاخۆ ئەمانە دەیانەوێ، داب و یاسای جاهیلیەتی بەر لە ئیسلام زیندوبكەنەوە و بریارو حوكمی خوا، وەلانێن وەك ئەوان؟! {ومن أحسن من الله حكما} جا دەبێ بڕیارو حوكمی كێ جوانترو باشتر بێت ، لەحوكم و فەرمانی خوا {لقوم يوقنون} بۆئەوانەی كە هیچ شك و گومانێكیان نییەو، ئەهلی یەقینن؟ چونكە هەرئەمانە چاك دەزانن كە شەریعەتی ئیسلام لەهەموو بەرنامەكانی تر گونجاوترە بكرێتە دەستوورو سەرچاوەی دەستوور، بێ دین و لادەرەكان نازانن و تێناگەن، ئامادەش نابن تێبگەن مەگەر کەمێکیان نەبێ ،
سەرنج بدەج ئەمە سیاسەت مەدارێکی بەریتانیە چۆن داوا دەکا کە حوکمی دەست برین بیکەنە یاسای ووڵاتی بەریتانیا دەزانن بۆ !؟
چونکە ئەوە نزیک سەدەیەکە هەرچی یاسایە هەیە تاقییان کردۆتەوە هەر بە یاساکانی (نێودەولەتی و ئەوروپی و…) کەچی هەر بۆ یان نەکراوە رێگری لە دزی بگرن ، بەم هەموو کەس و سیاسەتمەدارەوەش و کەسایەتی ناسەراوەش بەڵام هیچیان بۆ نەکرا بۆیە داوای ئەمە دەکەن کە یاساکانی قورئان جێبەجێ بکرێت ، وە ئەمەش دەبێ بزانین کە ئەم کەسە سیاسەتمەدارە ئاگاداری یاساکانی نێودەولەتی و ئەوروپی هەیە کەسێکی نەزان و ئاسایی نییە
“دەقەی داواکردانی سیاسەتمەدارەکە”
سیاسەتمەدارێکی بەریتانی پێشنیار دەکات بە بڕینی دەستی دزەکان..
ماوەیەکە یەکێک لە کاندیدەکانی “پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا” کەوتۆتە بەر هێرشێکی زۆری ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی لە گرتە ڤیدیۆیەک کە تیایدا دەڵێت: (پێویستە حوکمی دەست بڕینی دز لە بەریتانیادا جێبەجێ بکرێت).
دین پێرکس “Dean perks” کاندیدی پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا لەو ڤیدۆیەدا دەڵێت:(شەریعەتی ئیسلام کاردەکاته سەر سیستەمی خۆپاراستن)…
پاشان دەڵێت:(وەک دەزانین خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن، هەر بۆیە بڕینی دەستی دز باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی خەڵکی لە دزی).
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت:(ڕاستە من لەگەڵ هەموو یاساکانی ئیسلامدا نیم، بەڵام بە ڕوونی زۆربەی یاساکانی شەریعەتی ئیسلام لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەدایه).
لە دوای ئەم لێدوانانەی “دین پێرکس” زۆر لە پارتە چەپەکانی بەریتانیا بە تایبەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دژی وەستاونەوە و داوای دوورخستنەوەی ناوەکەیشی لە لیستی کاندیدەکان دەکرا.

http://www.telegraph.co.uk/news/uknews/law-and-order/10221430/UKIP-MP-candidate-supports-sharia-law-including-cutting-off-thieves-hands.html

پرسیارمان بۆ گشت خاوەن ویژدان و خوان ئەقڵێک:
چۆن په‌یامبه‌ر محمد (ﷺ) تەنها بە دانانای یەک یاسای لە قورئان گەورەترین کێشەی جیهانی نەهێشت  ۱٤۰۰ ساڵ پێش ئێستا کە لەوکاتدا زاست و زانیاریەکی واش بوونی نەبوو بەراورد  لەگەل ئەم سەردەمەی ئێستا، کەچی هەرچی یاسای (نێودەولیەتی و ئەوروپی و…)  بۆ یان نەکراوە رێگری لە دزی بگرن و بەم هەموو کەس و سیاسەت مەدار و کەسایەتی ناسراوە و پرۆفیسۆر و دەرونناس و   بەڵام هیچیان بۆ نەکرا ،
گەر محمد (ﷺ)  له‌لایه‌ن زانای نهێنییه‌کانه‌وه‌ پێی ڕانه‌گه‌نرابێ و نەنردرابێ چۆن ئاوا بەیەک یاسا هەموو جیهان دەستە وەستاو دەکا چارەسەری کێشەکە دەکا ؟؟؟؟