نوێ

یاریزانانی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ لە بەرازیل کەڵەشاخ دەگرن..

received_948714925274281

پێش ئەوەی باسی هەواڵەکە بکەین، پێغەمبەری سەروەرمان (ﷺ) دەفەرموێت:﴿إنْ كان في شيءٍ مما تداويتم به خيرٌ فالحجامة﴾.

لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە کە لە شەوی ئیسراء و میعراجدا بە پێغەمبەر (ﷺ) وتراوە (ئەی محمد بە ئومەتەکەت بڵێ با کەڵەشاخ بگرن). -لەگەڵ چەندین فەرموودەی تر لەسەر ئەو بابەتە.

بەڵام ئێستا یاریزانان ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدەن بۆئەوەی تەندروستتربن و دووربن لە نەخۆشی لەکاتی یارییەکاندا.
زۆر لە میدیاکانی جیهان زومی کامێراکانیان خستووەتە سەر نیشانەیەک کە لەسەر لاشەی یاریزانانی ئۆلۆمپیادی ڕیۆ لە بەرازیل دەردەکەوێت، کە شێوەی بازنەییە و سور بووەتەوە.
هەر ئەو میدیا جیهانیانە خۆیان ئاشکرایان کردووە کە زۆربەی یاریزانەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ لە بەرازیل کەڵەشاخ “کەپینگ” دەگرن بۆ ئەوەی تەندروستتربن.

میدیاکان ئاشکرایان کردووە کە ئەوە یەکەمین جار نییە کە ئەو نیشانەیەی کەڵەشاخ لەسەر لاشەی یاریزانان و وەرزشوانان ببینرێت، پێشتر تەکنیکەکە لەلایەن وانگ کونی مەلەوانی چینییەوە لە ئۆڵۆمپیاتی ٢٠٠٨ی پەکیندا بەکارهاتووە، ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە کە پرۆسەکە (کەڵەشاخ) هەرچەندە ئەو نیشانەیە لەدوای خۆی جێدێڵێت بەڵام پرۆسەیەکی بێ ئازارە.

وەرزشوانان دەڵێن کە ئەو پرۆسەیە بۆئەوە ئەنجام دەدەین تاوەکو ئازاریان نەمێنێت. هەرچەندە تەکنیکی تر زۆرن بۆ نەهێشتنی ئازار بەڵام ئەلێکس نادۆر جیمناستی ئەمریکی بە یو ئێس ئەی تودەیی وتووە کە کەڵەشاخ “باشترە لەو هەموو چارەسەرەی تر کە بە پارەیەکی زۆر وەریان دەگرم”.
“That’s been the secret that I have had through this year that keeps me healthy, It’s been better than any money I’ve spent on anything else.”
لێکۆڵینەوەیەکیش کە لەساڵی ٢٠١٢ دا ئەنجامدراوە لەلایەن ناوەندی “جۆرناڵ PLOS”ەوە، دەری خستووە کە پرۆسەکە کاریگەری لەسەر هەندێک حاڵەتی پزیشکی هەیە و سودبەخشە.

هەر لە لێکۆڵینەوەیەکی ٢٠١٢دا کە لەسەر ٦١ کەس ئەنجامدراوە، ئەوانەی ئازاری درێژخایەنی ملیان هەبووە نیوەیان کەڵەشاخیان گرتووە و نیوەیان تەکنیکی P. M. R. کە تەکنیکێکە بۆ ئیسراحەتدان بە ماسولکەکان، دوای ١٢ هەفتە لە وەرگرتنی چارەسەر دەرکەوتووە کە ئەو نەخۆشانەی کە کەڵەشاخیان گرتووە تەندروستییان بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو باش بووە و کەمتر هەستیان بە ئازار کردووە، بەڵام تەکنیکەکەی تر گۆڕانێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە کە شایەنی باسبێت.

لێکۆڵینەوەیەکی تر لەسەر ٤٠ نەخۆشی تر کراوە کە کێشەیان لە ئەژنۆیاندا هەبووە و دەرکەوتووە ئەوانەیەکان کە کەڵەشاخیان گرتووە ئازارەکەیان دوای چوار مانگ بە نزیکەیی نەماوە.
.
کەڵەشاخ  حەدیس وەرزشوانان ڕیۆ بەرازیلیاریزانان کەڵەشاخ د­ەگرن

ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ ٢٠١٦
سەرچاوەکان:
ئیندپێندەنتی بەریتانی، نیویۆرک تایمز، بی بی سی… سەرچاوەی تر زۆرن

وێنەکان: دوو وێنەن لە ئۆڵۆمپیادەکە کە تیایدا دەردەکەوێت دوو یاریزان کەڵەشاخیان گرتووە
#لێرەوە_دوایین_توێژینەوه_ببینه_لەسەر_کەڵەشاخ:
http://www.usatoday.com/story/sports/olympics/rio-2016/2016/08/06/usa-mens-gymnastics-cupping-game-ready-jake-dalton-sam-mikaluk/88336190/

http://www.nbcnewyork.com/news/sports/Cupping-Marks-Dot-Phelps-Other-Team-USA-Athletes-389401801.html

http://www.teamusa.org/video/2016/06/23/mens-gymnastics-olympic-trials–why-gymnasts-swear-by-cupping-therapy?channel=loZGtjNDE6TVXrMKPNROzqt1ggMsNvQZ&SortOrder=MostViewed

http://www.wlky.com/olympics-in-bright-red-spots-what-is-cupping/41096136

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3289625/

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3905389/

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3136528/

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3853699/