نوێ

ئایە د.زاکیرنایک ۲٥ هەلە دەکا لە ٥ خولەکا 

PicsArt_٠٨-١٢-٠٥.٤٨.٠٠

ماوەیەکی زۆر نییە کە بڕێکی کەم لە موسوڵمانان و بێباوەڕانی کوردیش بەگشتی ئیدیعای ئەوە دەکەن کە گوایە لە ڤیدیۆیەکدا دکتۆر زاکیر نایک ٢٥ هەڵەی کردووە کە ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن بانگخوازێکی دینی مەسیحییەوە کە خۆی وەک موسوڵمان دەردەخات بڵاوکراوەتەوە لەبەر ئەو مەترسییە گەورەیەی د.زاکیر نایک دروستی کردووە بۆ سەریان، کێشەکە لێرەدا ئەوەیە ئەو ڤیدیۆ ٥ ساڵ لەمەوبەر بڵاو کراوەتەوە بەڵام دیارە بێباوەڕان وەک پیشەی هەمیشەییان چەندین ساڵ دواتر مەعلوماتیان پێدەگات وەک چەندین جار دەبینین ڕەخنە گەلێک دەگرن کە هەزار ساڵ پێش ئێستە گیراون و هەرئەوکاتیش وەڵامی ڕەخنەکە دراوەتەوە. بێباوەڕان هەمیشە قسە و ڤیدیۆی ئەم و ئەو کۆپی دەکەن و بێ لێکۆڵینەوە فیشەک بە تاریکییەوە دەنێن.

ئێمە لێرەدا نامانەوێت بەرگری لە د.زاکیر نایک بکەین وە خۆشمان بە مەحامی ئەو نازانین وە دڵنیاشین کە هەڵەی کردووەو هەڵەش دەکات ئەوە پێویست بە بەڵگەناکات چونکە ئەویش وەک هەموو تاکێک لە ئێمە مرۆڤە تەنها ئەوەیە بە جوهدی خۆی توانیویەتی زانیارییەکی زۆر کۆبکاتەوە تا ئەوەی کە ئێستا بە کۆمپیوتەرەکەی ئیسلام ناسراوە.
جا لێرە با ئێمە بزانین ئایا هەر بەڕاست ٢٥ هەڵە دەکات لە پێنج خولەکدا!؟
#بەناو_هەڵەکان:

١- د.زاکیر نایک دەڵێت: “چاڕلس داروین” گەشتی کرد بۆ دوورگەیەک بەناوی “کالاترۆپس”.
کابرای مەسیحی دەڵێت: هیچ دورگەیەک نییە بەناوی” گالاترۆپس” بەڵکو ئەو دورگە “گاڵاپەگس”.
#وەڵاممان: (بەڵێ ئەمە یەکەم هەڵەی د.زاکیر نایکە) بەڵام ئایا ئەوە ئاشکرانییە کە زمانی هیندییەکی وەک دکتۆر زاکیر کە هەر لە ڕاستیشدا کێشە لە زاریدایە چاوەڕوانی لیدەکرێت کە هەڵەی لەفزی لەو جۆرە بکات.
.
٢- د.زاکیر نایک دەڵێت: “داروین” هەندێ باڵندەی جیاوازی دۆزییەوە کە لەناو ناوچە تایبەتەکانی خۆیادا”نیچس-Niches” کە تێیدا دەژیان دەنوکیان دەدا.
کابرای مەسیحی دەڵێت: نەخێر داروین باڵندەی بینی کە لەناو ناوچەی تایبەتەکانی خۆیان دەژیان.
#وەڵاممان: بڕۆ کتێبی “اصل الانواع” ی چارلس داروین بخوێنەوە بزانە باڵندەکان چییان دەکرد ؟ تۆ بڵێی بێ دەنوکدان هێلانەو خۆراکیان دەستخستبێت !!!!؟؟؟ ئەوەی داوروین لە باڵندەکاندا تێبینی کرد بەکارهێنانی دەنوکیان بوو بە پێی شوێن خۆراکەکانی خۆیان “نیچس-Niches” جا لێرەدا ئایا د.زاکیر هەڵەیە یان کابرای مەسیحی !!!!
.
٣- د.زاکیر نایک دەڵێت: داورین تێبینی کرد کە دەنوکی باڵندەکان درێژ یاخود کورت ببونەوە بە پێی ناوچەکە “نیچس-Niches”.
کابرای مەسیحی دەڵێت: نا ڕەنگیشیان فەرقی کردبوو …
#وەڵاممان: باشە کەسێک پێمان بڵێ ئەمە یانی چی ، ئەم قسە کوێی هەڵەبوو وە کوێی ڕاست کرایەوە !؟ دکتۆر زاکیر باسی دەنوک دەکات و کابرای مەسیحیش هاتووە قسەی زیاد دەخاتە سەر قسەکانی دکتۆر و پاشان دەڵێت مادام قسەکانی منیشێ نەکردووە کەواتە هەڵەیە !!!! بۆ نموونە ئەگەر مامۆستای زیندەزانی ڕۆژێک بێتە ژوور و بڵێت ئەمڕۆ دەسری ڕووەکمان هەیە باسی گەڵا دەکەین، لەکۆتایی دەرس تۆ هەستیت و بڵێیت مامۆستا تۆ هەڵەی دەرسەکەت ڕووەک ناسی بوو کەچی تۆ بەس باسی گەڵات کرد … مادام باسی ڕەگ و قەد و گوڵیشت لەهەمان دەرس نەکرد ئەوە تۆ بەهەڵە دەرسەکەت شەرح کردووە !!! لا حولە ولا قوة الا باللە.
ئەمە پەڵپگرتن نەبێت هیچی ترنییە کە پیشەی داعییە مەسیحییەکانە.
.
٤- د.زاکیر نایک دەڵێت: داورین تەنها تێبینی یەک جۆری باڵندەیکرد.
کابرای مەسیحی دەڵێت: داورین تێبینی ١٤ جۆری جیاواز باڵندەی کرد.
#وەڵاممان: مەبەستی د.زاکیر نایک ئەوەیە کە باڵندەکان لە بازنەی هەمان خێزاندان و هێشتا هەر چۆلەکەن و نەبوون بە زیندەوەری تر نەک تەنها نەبوون بە زیندەوەری تر بەڵکو نەبوون بە جۆرێکی تری باڵندە و هێشتا هەر چۆلەکەن و هەموویان سەر بە خێزانی “تاناگەر-Tanager”ن.
Darwin’s finches are a group of about fifteen species of passerine birds .They belong to the “tanager” family .
بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین کە کورت بڕی د.زاکیر هەڵەکەیە نەک ئەوەی کە باس دەکرێت.کە ئەمەش هۆکارەکەی کەمی کاتە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
.
٥- د.زاکیر نایک باسی: زانایەک دەکات بەناوی (تۆماس وارتن-Thomas Wharton)
کابرای مەسیحی دەڵێت: کەسێک بەناوی (تۆماس سرامتن-Thomas Thromtan) بوونی نییە.
#وەڵاممان: کابرای مەسیحی قسەکەی د.زاکیر لە (تۆماس وارتن) ەوە دەگۆڕێت بۆ (تۆماس سرامتن) و پاشان دەڵێت بوونی نییە. ئەمە لەکاتێکدا (تۆماس وارتن) زانای بواری توێکارییە لە ساڵانی ١٨٥١-١٨٥٥ وە چەندین بەحس و توێژینەوەی لەسەر بیردۆزی پەرەسەندن کردووە.
https://en.wikipedia.org/wiki/Thomas_Wharton_Jones

.
٦- د.زاکیر نایک دەڵێت: “چارلس داورین” خۆی دەڵێت کە بیردۆەکەم کێشەی تێدایە، خۆشی هەندێ جار لەگەڵ ڕاکەیدا نەبووەو و گومانی لێی هەبووە.
کابرای مەسیحی دەڵێت: نەخێر بەڵکو ئەوپەڕی بڕوای بە ئێڤۆلوشن هەبووە.
#وەڵاممان: داورین لە کتێبەکەیدا لە لاپەڕە ١٧١-١٧٢ دەڵێت:
“ئایا مەعقولە کە جۆری زیندەوەری زۆر جیاواز، لە یەک جۆرەوە هاتبن لەکاتێکدا لە شکڵ و پێکهاتەشدا زۆر جیاوازن” !!!!!!
.
٧- د.زاکیر نایک دەڵێت: کڵێسا دژی زانست بووە.
کابرای مەسیحی دەڵێت: کڵێسا هەرگیز دژی زانست نەبووە.
#وەڵاممان: چ بێ شەرمییەکە خەڵکی بەگەوج بزانیت و درۆ بکەت لەکاتێکدا ئەوەی تۆزقاڵێک ئاگاداری مێژوو بێت بەتایبەت هی ئەوروپا ئەوە دەزانێت کڵێسا چی کردووە، هەمیشە پاپاو قەشەکان زاناکانیان تەکفیر کردووە و تەعزیب و سزایان داون.
.
٨- د.زاکیر نایک دەڵێت: “گالیلۆ” تەعزیب دراوەو سزای مەرگی بەسەردا سەپێنرا.
کابرای مەسیحی دەڵێت: “گالیلۆ” تەنها زیندانی کراوە.
وەڵاممان: بە تەئکید کابرای ڕەخنەگر مەسیحییەکی کەلە ڕەقە کە واقیعەم دروست کردنی ئەم ڤیدیۆی بۆ بەرگری کردنە لەخۆیان هەر بۆیەش حاشا لەوەوە دەکات.
پەیمانگاو مۆزەخانەی مێژووی زانست دەڵێت : گالیلۆ ئیهانەکرا لەلایەن کڵێسای کاسۆلیکی و تەعزیبدرا.
.
٩- د.زاکیر نایک دەڵێت: هەموو ئەو زانایانە یاخود زۆربەی ئەو زانایانەی کە بیردۆزەکەی داروینیان قبوڵکرد، تەنها لەبەر ئەوە قبوڵیان کرد کە دژی ئینجیل بوو تا دژی کڵێسا بووەستنەوە نەک لەبەر ئەوەی کە بیردۆزەکە ڕاستبێت.
کابرای مەسیحی دەڵێت: نەخێر کەم زانا بیردۆزەکەیان قبوڵکرد.
#وەڵاممان: کابرای مەسیحی لە قسەکەی د.زاکیرنایک نەگەشتووە بۆیە وا بە هەڵپەیە وا دەزانێت دکتۆر زاکیر نایک دەڵێت هەموو زاناکان یاخود زۆربەی زاناکانی ئەوکات بیردۆزی پەرەسەندنیان قبوڵکرد، ئەمە لەکاتێکدا د.زاکیر دەڵێت (زۆربەی ئەو زانایانەی کە بیردۆزەکەیان قبوڵکرد، نەک زۆربەی زاناکان بیردۆزەکەیان قبوڵکرد) بەڵام کابرای داعی مەسیحی لەتاو دەردی خۆیەتی کە وا کەوتۆتە هاوار چونکە دەزانێت ١٠٠٪ پەرەسەندن دژی ئینجیلە جا وا دەزانێت زاکیر ناک وتوویەتی هەموو زاناکان بیردۆزی پەرەسەندنیان قبوڵ کردووە بۆیە لەتاو دەردی خۆی هەستاوە تاپڕ بە تاریکییەوە دەنێت بەحساب بەرگری لەخۆی دەکات.
.
١٠- د.زاکیر نایک دەڵێت: دکتۆر زاکیر ووشەی (هۆمۆنایتس-Homonites) بەکاردەهێنێت.
کابرای مەسیحی دەڵێت: هەڵەیە (هامۆنایتس-Homonites) بوونی نییە بەڵکو تەنها (هامۆنایدس-Homonids) بوونی هەیە.
#وەڵاممان: ئایا ئەمە تەنها خۆ هەزەلی کردن نەبێت چی ترە !!؟؟ بەڵێ بەڕێزان هەر بەڕاستی ئەم کابرایە ئەوەی بە یەکێک لە هەڵەکان داناوە لە ڤیدیۆکەیدا ، پێتان سەیرنەبێت.
.
١١- د.زاکیر نایک دەڵێت: “٤” جۆر (هۆمۆنایدس) هەیە.
کابرای مەسیحی دەڵێت: “١٤” جۆرە (هۆمۆنایدس) هەیە.
#وەڵاممان: کابرای مەسیحی لەپای هەمووی کاتێکی زۆر پێداویستییەکی باشی بەردەست بەڵام هێشتا نەیتوانیوە بیپێکێت، گوایە د.زاکیر هەڵەی کردووە بەڵام خۆی لەهەڵەدایە چونکە “١٤” جۆر (هۆمۆنایدس)مان نییە بەڵکو ٢١ جۆرمان هەیە. بەڵام ئەوەی دکتۆر زاکیر باسی دەکات کە “٤”ن ئەوە چوار جۆرە سەرەکییەکەن کە جۆرەکانی تریان لێدەبێتەوە.
کە ڕایەک لەم دواییانە پەیدا بووە کە لەوانەیە ٥ یان ٦ جۆری سەرەکی هەبن.
http://www.talkorigins.org/faqs/homs/species.html

https://student.societyforscience.org/sites/student.societyforscience.org/files/images/2%203%201_Family%20Tree%2050_1000.jpg
.
١٢- د.زاکیر نایک دەڵێت: لوسی (زە ئەسترالۆپیثیکەس-The Australopithecus) بوو.
کابرای مەسیحی دەڵێت: شتێک بوونی نییە بەناوی (دۆزنۆپتیچست)،بەڵکو لوسی (ئەسترالۆپیثیکەس-Australopithecus) بوو.
#وەڵاممان: دیارە ئەوەی پێی وایە د.زاکیر وتوویەتی (دۆزنۆپتیچست) ئەوە کێشە لە گوێیدا هەیە گەرنا زۆر وازح دەڵێت (زە ئەسترالۆپیثیکەس-The Australopithecus) .
بەڵام کابرای مەسیحی دووبارەی دەکاتەوە بە شێوازێکی زۆر نامۆ کە ئەگەر قسەی ئەو و دکتۆر لە دوای یەک گوێ لێبگریت ئەوە تێدەگەیت بۆ گەوجاندن ئەوکارە دەکات.
.
١٣- د.زاکیر نایک دەڵێت: (ئەسترالۆپیثیکەس-Australopithecus) ەکان ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا لەناوچوون ، چاخی بەستەڵەک….!
کابرای مەسیحی دەڵێت: چاخی بەستەڵەک ملیۆن و نیوێک ساڵ لەمەوپێش بوو.
#وەڵاممان: ئەوەی جیاواز لەنوسین گوێ لە ڤیدیۆکە بگرێت ئەوە زۆر ئاشکرا لە شێوازی قسەکردنی دکتۆر تێدەگات کە دکتۆر بۆ دروستکردنی بەرچاو ڕوونییەک لای خەڵک ئەو قسەدەکات تا بزانن ئەو ماوەیە چەندە زۆرە وەک چۆن خۆمان دەڵێین ئەو شتە هی سەردەمی بەردە…. نەک بڵێت چاخی بەستەڵەک ٣ ملیۆن ساڵ لەمەوپێشە.
.
١٤- د.زاکیر نایک دەڵێت: (هۆمۆسەیپیانس-Homo sapiens) ەکان ئێستا لەناوچوون.
کابرای مەسیحی دەڵێت: (هۆمۆسەیپیانس-Homo sapiens) ەکان خۆمانین لەناونەچووین..
#وەڵاممان: بەڵێ ئەمە دووەم هەڵەی حەقیقی دکتۆر زاکیر نایکە, بەڵام هەڵەی نەزانین نییە بەڵکو خۆشی ئاگادارنییە کە ئەو قسەیەی کردووە، چونکe هەر کەسێک ئینگلیزی کەمێک بزانێت ئەوە دەزانێت ئێمە (هۆمۆسەیپیانس-Homo sapiens)ین جا چ جای دکتۆرێکی وەک ئەو بەڵام ئەو مەبەستی (هۆمۆ هابیلیس-Homo habilis)بوو. بەڵام دەبوو ئاگاداربێت ئێمە بە هەڵە بۆی حساب دەکەین چونکە ئاشکرایە.
.
١٥- د.زاکیر نایک دەڵێت: (نیاندەرتاڵەکان-neanderthals) ١٠٠ بۆ ٤٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا لەناوچوون.
کابرای مەسیحی دەڵێت: ((نیاندەرتاڵەکان-neanderthals) ٣٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا لەناوچوون نەک ١٠٠ بۆ ٤٠ هەزارساڵ پێش ئێستا.
#وەڵاممان: لەڕاستیدا باش دەزانین کە کابرای مەسیحی هەڵەیە و زیاد لە ٣٠ هەزار ساڵ لەمەوپێش (نیاندەرتاڵەکان-neanderthals)ەکان لەناوچوون نەک ٣٠ هەزار ساڵ لەمەوپێش، بەڵام با لەوەگەڕێین کە کابرای مەسیحی هەڵەیە بەڵکو بزانین ئایا د.زاکیر هەڵەیە یاخود ڕاستە؟
دکتۆر زاکیر نایک بە خەمڵاندن دەڵێت ٤٠-١٠٠ هەزار ساڵ لەمەوپێش بەو واتایەی خۆی دانی پێدا ناوە لە قسەکەیدا کە کاتی دەقیق نازانێت یاخود کاتێکی یەکلاکەرەوە لەو بەینەدا نییە بەڵام ئایا هەر بەڕاستی ژمارەکە لەو دەورەدایا یاخود نا ؟ فەرموون بۆخۆتان ببین کە لەناوچوونی نیاردەرتاڵەکان زیاد لە ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوپێش بووە:-
http://phys.org/news/2016-02-neanderthal-extinction-due-human-
cultural.html

http://news.discovery.com/human/evolution/teeth-suggest-humans-played-role-in-neanderthal-extinction-150423.htm

http://www.livescience.com/47460-neanderthal-extinction-revealed.html
.
١٦- د.زاکیر نایک دەڵێت: قۆناغی دواتر و کۆتا قۆناغ (کرۆ ماگنۆن-cro magnon)ە.
کابرای مەسیحی دەڵێت: هەڵەیە.
#وەلاممان: (کرۆ ماگنۆن-cro magnon) واتە مرۆڤی خۆمان، دەی ئەمە چ هەڵەیەکی تیایە !؟
http://humanorigins.si.edu/evidence/human-fossils/fossils/cro-magnon-1
١٧- د.زاکیر نایک دەڵێت: پەیوەندییەکی ڕاستەخۆ لەبەینی قۆناغەکاندا نییە.
کابرای مەسیحی دەڵێت: پەیوەندییەکی ڕاستەخۆ لەبەینی قۆناغەکاندا هەیە.
#وەڵاممان: ئەم بەڕێزە دەیەوێت قسەی خۆی فەڕز بکات بەبێ بەڵگەو کوێرانە بە هەوەس و ئارەزووی خۆی ڕەئی د.زاکیر بە هەڵە دادەنێت و بەهەڵەی زانستی دادەنێت لەکاتێکدا هێشتا ئێڤۆلوشن بەتەنها تیۆری ماوەتەوەو بە هەزاران زانای گەورە هەن هەمان ڕای دکتۆر زاکیریان هەیە.
.
١٨و ١٩- د.زاکیر نایک دەڵێت: (ئەلبێرت جیۆرجی) خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت بۆ داهێنانی ڤیتامین سی.
کابرای مەسیحی دەڵێت: (ئەلبێرت گیۆرگی) ڤیتامین سی دۆزییەوە نەک دایبهێنێت.
#وەڵاممان: بەڵێ لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت ئینگلیزییەکەی کابرای مەسیحی باشترە لە هی دکتۆر زاکیر نایک….. لا حولە ولا قوة الا باللە
.
٢٠ – لە بەناو هەڵەی ١٧ وە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر بەناو هەڵەی ٢٠ واتە ٣ بەناو هەڵەی لەم بەینەدا خوارد، بەڵام ئێمە ١٨ ەمان بە ٢ بەناو هەڵە حساب کرد بەڵام هێشتا ٢٠ هەم ونە….

٢١- د.زاکیر نایک دەڵێت: (ئەلبێرت گیۆرگی-) کتێبی (مەیموونی شێت و مرۆڤ) ی نوسی لە دژی بیردۆزی پەرەسەندن.
کابرای مەسیحی دەڵێت: کتێبەکە ناوی (مەیموونی شێت) بوو نەک (مەیموونی شێت و مرۆڤ)
#وەڵاممان: لە ئێوە دەپرسم ئەمە هەڵە یان پەڵپ پێگرتن ؟
.
٢٢- د.زاکیر نایک دەڵێت: (ڕوپێرتس ئەلبێرت-Rupert Albert) بیردۆزێکی تازەی دژی بیردۆزی پەرەسەندنی داروین نوسی.
کابرای مەسیحی دەڵێت: کەسێکی وا بوونی نییە .
#وەڵاممان : کابرای مەسیحی هەوڵی ئەوە ئەدات لای خەڵک وا د.زاکیر دەربخات کە لەخۆیەوە ناو دەڵێت بەبێ ئەوەی ئەو کەسانەی ناویان دەهێنێت بوونیان هەبێت وەها کارێک کە دکتۆر باسی دەکات هەرگیز کرابن…
بەڵام ئایا وایە ؟ نەخێڕ دکتۆر زاکیر نایک مەبەستی (ڕوپێرتس ڕەیدل) ە کە لێرەدا دەبینین تەنها ناوی باوکی هەڵەکردووە کە ئەوەش ئاساییە چونکە محازەڕەی ئەو تایبەت نەبووە بە ئێڤۆلوشن تاوەکو بە داتا هەموو ناوەکان بە ناوی خۆیان و باوک و باپیریانەوە ئامادە بکات.
بزانین بوونی هەیە یان نا >>>
https://en.wikipedia.org/wiki/Rupert_Riedl
.
٢٣- د.زاکیر نایک : ناوی زانایەک دەهێنێت بەناوی (سێر فرانک سالسبێرنی-Sir frank)
کابرای مەسیحی دەڵێت: کەسێک بەو ناوەوە بوونی نییە بەهیچ شێوەیەک دووبارە زاکیر نایک لەخۆیەوە ناو و حادیسە دروست دەکات کە ئەصل و ئەساسیان نییە.
#وەڵاممان: د.زاکیر نایک باسی (سێر فرانک بێرنی) دەکات کە ناوی تەواوی “فرانک ماک فارلەین بێرنیە” ، دیارە د.زاکیر نایک لە ناوی سیهەمی کابرا هەڵەیەکی گچکەی تیاکردووە بەڵام پەنا بەخوا دیارە کابرای مەسیحی د.زاکیر بە مرۆڤ تێنەگەشتووە.
https://en.wikipedia.org/wiki/Frank_Macfarlane_Burnet
٢٤- د.زاکیر نایک : باسی (پارامسیۆم-Paramecium) دەکات و دەکات و بەکۆ باسی دەکات و دەڵێت (پارامیشیا-Paramecia)
کابرای مەسیحی دەڵێت: شتێک بوونی نییە بەناوی (پارامیشیا) بەڵکو لەوانەیە مەبەستی (پارامیسیۆم) بووبێت.
#وەڵاممان: کابرای مەسیحی هیچ ئاگاداری عیلم نییە کە بە پارامیسیۆم پیشی دەوترێت پارامیشیا. ئەوەی ئینگلیزی دەزانێت یاخود خوێندکاری بەشێکی توبی یان بایۆلۆجی بێت ئەوە پیویست بە بەڵگەناکات خۆی دەزانێت بەڵام بۆ ئەوەی کە ئینگلیزی باش نییە یاخود خوێندکاری ئەو بەشانە نەبووە فەرموون با تەماشای ووشەکە بکەن لە ڕێی ئەم لینکەوە بزانن هەڵەیە یاخود ڕاست.
http://www.dictionary.com/browse/paramecia
.
٢٥- د.زاکیر نایک: باسی زانایەکی بواری جینێتیک دەکات بەناوی (فڕانسس کریک-Francis Crick).
کابرای مەسیحی دەڵێت: (هانسس کرەیک-Hanses crake) بوونی نییە بەڵکو ئەو کەسەی ئەو باسی ئەکات (فڕانسس کریک-Francis Crick)ە.
#وەڵاممان: کابرای مەسیحی بە ئارەزووی خۆی سپێڵ و ووشە بۆ قسەکانی دکتۆر دروست ئەکات و پاشان بە قسەکانی خۆی دەڵێت هەڵەو دەیخاتە ملی دکتۆر زاکیر کە ئەگەر بەس نوسینەکە نەخوێنیتەوەو خۆت گوێ گریت زۆر وازح دەڵێت “Francis Crick” ، جا نازانم ئەوەی ئەمە بە هەڵە دا دەنێت چ مەنتیق و لۆژیکێکی لایە.
.
.
.
لەکۆتاییدا دەبێت بڵێین هەموو نەوەی ئادەم شایەنی هەڵەیەو د.زاکیر نایکیش هیچ جیاوازنییە، ئەوەشی بەشێوەیەکی تر تێگەشتووە ئەوە باشترە بەخۆیدا بچێتەوە، جا لێرەدا ئەوەی تێبینیمان کرد د.زاکیر ٢ یان ٣ هەڵەی بچوکی کردووە نەک ٢٥ هەڵە کە هۆکاری هەڵەکانیشمان باسکردووە.
داواکارین لە خوای گەورە کە زمانی کۆمپیوتەرەکەی ئیسلام “د.زاکیر نایک” پاراو بکات تاوەکو دژەئیسلامییەکان نەتوانن وەک ئەو دوو بۆ سێ جارەش پەڵپی پێبگرن.
لەکۆتاییدا داواکارین لەخوای گەورە کە هەموولایەک مۆفەقبکات و خوای گەورە عیلم و زانیاری زیاتر و زیاتر بە ئێوەو بە ئێمەش ببەخشێت تاوەکو توشی هەڵخلیسکانی فیکری نەبین.
والسلام علیکم ورحمة اللە