نوێ

12593925_437615393115521_5324118862515099211_o

وه‌ڵامێکی پزیشکییانه‌ بۆ ئەو چه‌واشه‌کارییانەی لەم لایەنەوە دەکرێن ….
لەوەیە کاکی بێدین بڵێت:”ووتەی­ قوڕئان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، چونکه‌ ئێستا زانست ده‌توانێت ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له‌ دیاری بکات، بۆیە له‌مه‌وبه‌دوا به‌ ئاره‌زووی خۆت کوڕت ده‌وێت یان کچ دیاری بکە و هه‌ڵیبژێره‌..!


بەڵام لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوەبدەین:
هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نییه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی که‌ بڵێت ده‌توانرێت کڕۆمۆسۆمی نێرینه‌ له‌ کڕۆمۆسۆمی مێیینه‌ جیاده‌کرێته‌وه‌، بگرە ئەو کارە مەحاڵە.


دەزانن_بۆچی؟؟
چونکە بۆ ئەوەی تەماشای ڕیزبەندی کڕۆمۆسۆماتی سپێرمێک بکرێت، ئەوە دەبێت ئەو خانەیە ستەین “stain” بکرێت، و وە بۆ ئەوەی بخرێتە ژێر وەها مایکرۆسکۆپێک کە توانای ئەوەی هەبێت کڕۆمۆسۆمەکان جیابکاتەوە یاخود بخرێتە بەر ئامێری تایبەت کە سیکوێنسی جینەکان جیابکاتەوە ئەوا خانەکە دەمرێت، لەبەر ئەو چەند هۆکارە خانەی سپێرمەکە لەتاقیکردنەوەکەدا دەمرێت، بۆیە هەرگیز ناتوانین تەماشای کرۆمۆسۆمی سپێرمێکی زیندوو بکەین تاوەکو بەکاری بهێنین بۆ پیتاندنی هێلکە.


گومانت_هەیە_بفەرموو­ن:
لێره‌وه‌ ته‌حه‌ددای هه‌رچی عه‌بقه‌رییه‌ ده‌که‌ین کە بتوانێت تاکە به‌ڵگه‌یه‌کمان بۆ بێنێت، بیسەلمێنێت کە دەتوانرێت کڕۆمۆسۆمی نێرینه‌ له‌ کڕۆمۆسۆمی مێیینه‌ جیاده‌کرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌رتدا هه‌موو سه‌رچاوه‌ و کتێبێکی پزیشکی هه‌یه‌.
چاوەڕێی بەڵگەکانتانین گەر سورن لەسەر قسەکەتان و ڕاست دەکەن..!؟؟

ychromosome
ئه‌ی_ڕاستی_مه‌سه‌له­‌که‌_چییه‌؟؟؟؟
ڕاستی مه‌سه‌له‌که‌ بریتی یه‌ له‌ جیاکردنه‌وه‌ی سپێرمی چالاک و خێرا له‌ سپێرمی که‌م چالاک و هێواش و بێهێز..
ئێستا_زانیتان_جیاوا­زییه‌که‌_چییه‌؟؟؟؟


ڕوونکردنه‌وه‌:
ڕێگه‌یه‌کی نوێی سه‌رده‌می هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن:”Sperm sorting methods”، ئه‌مریکاییەکان پێی ده‌ڵێن:”The Ericsson method or Sperm Swim up or Density Gradient”. مه‌به‌ست لێی جیاکردنه‌وه‌ی سپێرمی چالاک و نا چالاکه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌کنیکی “”IMSI””.
که‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ پشکنینی گیانداری سپێرمدار به‌وپه‌ڕی وردییه‌وه، تا بۆ پیتاندنی هێلکه‌ی مێیینه‌ هه‌ڵیبژێرێ -نه‌وه‌کو هه‌ڵسێ به‌جیاکردنه‌وه‌ی کڕۆمۆسۆمی نێرینه‌ و مێیینه‌-.


لێت_تێک_نه‌چێت:
مه‌سه‌له‌که‌ جیاکردنه‌وه‌ی سپێرمی چالاک و نا چالاکه‌، نه‌وه‌کو سپێرمی هەڵگری کڕۆمۆسۆمی نێرینه‌ یاخود مێیینه‌.
بەپێی ئەم ڕێگایە سپێری هەڵگری کرۆمۆسۆمی “Y” بچوکتر و خێراتر و تەمەنی کورترە لە سپێرمی هەڵگری کرۆمۆسۆمی “X” بۆیە بەم ڕێگا جیا دەکرێنەوە،یاخود ڕێگای دیاریکردنی کاتی گونجاو بۆ جیماع(سێکس) بۆ ئەوەی کۆرپەی خوازراو بەرهێمبێت.
بەڵام ئایا ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم ڕێگایە چەندە:

“There’s no real evidence to show that they work,” says Sandra Ann Carson, MD, president of the American Society for Reproductive Medicine, noting that such techniques are as effective as random sex in producing a baby of the preferred sex.
هیچ بەڵگەیەکی ڕاستی نییە کە لەسەر کارایی ئەم شیوازە . لە وەها شێوازێکدا ئەگەری دەرکەوتنی نێر و مێ هەمان ئەگەری جووتبوونی ئاساییە.
ئان کارسۆن، سەرۆکی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆطبی تناسلي(زۆربوون)
J. Martin Young, MD, a pediatrician in private practice in Amarillo, Texas, reviewed medical literature on sex determination and found that sometimes the Shettles method fared worse than random sex,
مارت یۆنگ هەمان شتی زانای پێشوو دەڵێت…..

istock000030708680large
ئەی باشە سەرکەوتووترین و پێشکەوتووترین شێواز بۆ هەڵبژاردنی ڕەگەز چییە بۆ منداڵ؟
شێوازی “MicroSort” بەناوبانگترین ڕێگایە کە دووبارە لەم ڕێگایەشدا ڕەگەزی کۆرپەلە هەڵنابژێدرێت بەڵکو منداڵی بەرهامهاتوو لە ڕەگەزی خواستراو هەڵدەبژێردرێت….
ئەمە بەو واتایەی کە چەند سامپڵێک وەردەگیرێن و پیتێنیان پێ دەکرێت لەگەڵ چەند هێلکەیەک
لە پاشا ئەوەی هێلکە پیتراو کۆرپەلە پێکهات بەم شێوازە خانەیەک لەو چەندین خانەی کۆرپلە (کە ژمارەیان هێشتا کەمە) وەردەگیرێت و تەماشای کڕۆمۆسۆمەکانی دەکرێت جا ئەگەر ڕەگەزی خواستراوبوو ئەوا ئەو کۆرپەلەی کە خانەکەی لێوەرگیراوە لە مندالداندا دەچێندرێت.
How PGD and PGS in “MicroSort” Done :
During an IVF cycle, eggs are fertilized with sperm in a petri dish. A single cell or cells are later removed from each of the resulting 3- to 5-day-old embryos and tested for genetic disorders or a normal set of chromosomes as well as the sex chromosomes X and Y.


ماوەتەوە_بڵێین
هیچ دژیه‌کییه‌ک نییه‌ له‌نێوان زانست و ئه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام ئاماژەی بۆ دەکات نییە.
بەڵام ئامۆژگاریم بۆ خوێنەرانی خۆشەویست ئەوەیە کە کتێب بخوێننەوە لەسەر قەزاو و قەدەری خودا تاوەکو لە هەندێ گومان و پرسیاری تر نەجاتیان ببێت لەسەر ئەم باسە چونکی بەڕاستی تێگەیشتنی تەواو لە مەسەلەی قەزاو قەدەر زۆرێک شت ئاسان تر دەکات بۆ موسوڵمانان و غیر موسوڵمانان،
من خوێندنەوەی زیاتر لەسەر بابەتی قەزاو قەدەر بە گونجاو دەزانم وەک درێژەدانێک بە باسەکە بۆیە پێشنیاری کتێبێکی کورت دەکەم بۆ دروستکردنی باکگراوندێکی خێراو دروست لەمەڕ باسەکە کە ئەویش کتێبی:
“تیشکێک بۆسەر قەزاو قەدەر”ی مامۆستا ئیکرام کەریمە.


سەرچاوەکان:

http://www.webmd.com/baby/­features/­choosing-sex-of-your-­child

http://www.babycenter.com/­0_choosing-your-babys­-sex-what-the-scient­ists-say_2915.bc