نوێ

پێش خوێندنەوەی ئەم بابەتە تکایە ئەم بابەتەی پێشووترمان بخوێنەوە بۆ بەرچاوڕوونییەکی زیاتر:-
http://www.zakirgroup.com/2016/08/423/

 

ه178_n
سه‌ره‌تا:
به‌ڵێ دایکمان عائیشه‌ (ڕه‌زای خوا له‌سه‌ری)‌ له‌ته‌مه‌نی ٩ ساڵی شوی کردووه‌ -چونکە ئێمە شەرم لەدینەکەمان ناکەین، بەڵکو بگرە شانازیشی پێدەکەین. وە هەموو بەڵگەکانیش سەلمێنەری ئەوەن کە دایکە عائیشە کەتبووە سەر سوڕی مانگانە پێش ئەم زەواجە گەرنا بێباوەڕان دنیایان تێدەگەیاند گوایە پێغەمبەری خودا سەرپێچی قورئان دەکات کە دەڵێ نابێت کچی پێنەگەشتوو بهێنیت، بەڵام هیچ گلەییەک لە بێباوەڕان نەبیندرا.

بۆ ئه‌وانه‌یشی لەبابەتەکە هەڵە تێگەیەندراون:
مێژوو شاهیدە که‌ دایکمان عائیشه‌ (ڕه‌زای خوا له‌سه‌ری)‌ پێش ئه‌وه‌ی زه‌واج بکات به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌ یه‌کێ تر ماره‌کرابوو به‌ڵام به‌هۆی باوه‌ڕهێنانی خۆی و باوکی ئه‌و زه‌واجه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ شوی بە پێغەمبەرمانی کرد درودی خودای لێبێت.

بۆچی له‌و ته‌مه‌نه‌دا:
گومانی تێدا نیه‌ که‌ دایکمان عائیشه‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین گێڕه‌ره‌وه‌ی حه‌دیسه‌، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت:”نیوه‌ی دینتانی لێ وه‌ربگرن”.
ده‌ی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ په‌روه‌ردگار بۆ په‌یامبه‌ر ئه‌و زه‌واجه‌ی ڕێکخستووه‌، چون مه‌علومه‌ که‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا توانای وه‌رگرتن و له‌به‌رکردنی حه‌دیس ئاسانتر و باشتره‌ ، وه‌ سه‌هلتریش و ئه‌ولا ترش ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆی له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ردا (ﷺ) بژی و پرسیاری لێ بکات بابەتەکانی بەجوانی بۆڕوون ببیتەوە تا بۆخەلکیش روون بکاتەوە ..

هه‌مووشمان ده‌زانین له‌ دوای په‌یامبه‌ر گه‌ر یاوه‌ران (خوا لێیان ڕازی بێت) کێشه‌یه‌کیان هه‌بوایه‌ یا شتێک لایان ڕوون نه‌بوایه‌ ده‌چوون بۆلای کێ.؟؟
بێ هیچ ئەم لا ئەم لا بۆ لای دایکمان عائیشه‌ (ڕه‌زای خوا له‌سه‌ری)‌ دەچوون..

بیریشت نەچێت:
کە ئه‌مە خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامێکه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ڵێن ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا ته‌نها کاری به‌خێوکردنی مناڵه‌، نازانن که‌ دایکمان عائیشه‌ خۆی مه‌زنترین داعی ئافره‌ته‌ بۆ ڕێبازی یه‌کتایی په‌روه‌رێنی جیهانیان به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌ گشت سه‌رده‌مه‌کان.

گه‌رده‌لوول لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات بۆ دژە ئیسلامییەکان:

ئایە دەزانن لە چەندین شوێنی ئەم زەمینە تا وەکو ئێستاش کچان نەوەکو لەتەمەنی ۹ ساڵی شوودەکەن، نا بەڵکو منداڵیان دەبێت؟؟.

ئێمە دەبێت مێشکم کراوەبێت وە باکگراوندێکی باشمان هەبێت و بزانین له‌ دونیا ده‌گوزه‌رێ، چونکه‌ دڵنیام:

۱- لەوەیە کەسی رەخنەگر لە مێژوو ئاشنا نەبێت، چونکە ئەگەر تەماشای مێژوو بکەیت دەبینیت چەندین کەس لەم تەمەنەدا -بگرە کەمتریش- شویان کردوە و ژنیان هێناوە.
چەندین کەس هەیە لەمێژودا کە ۱۲ یان ۱٤ یان ۱۱ ساڵ لەدایکی بچوکترە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە دایکی لە ۱۱ساڵی شووی کردووە.
تەنانەت داستانی ڕۆمیۆ و جولیێت کە بە داستانێکی گەورەی خۆشەویستی و عەشق دادەندرێت لە نیوان کوڕێکی ١٣ یان ١٤ ساڵ و کچێکی ١٢ ساڵدابووە(هەردووکیان پێگەشتووبوون و توانای زەواجیان هەبووە)

۲- تۆ لەرەخنەگرتن نازانی چونکە دەبینین کە لە ئێستادا لە چەند وڵاتی دونیا هەیە کە کچ لە ۹ساڵی منداڵی دەبێت.

۳-دوایی تۆ بەشێوەک وات لێکراوە کەئەم شتانەت لاهەڵە بێت و خراپ بێت و ناشرین بی، ئێمە پرسیارێک دەکەین زۆر ئاسانە:
ئایە کاتێک پێغەمبەر درودی خودای لێبێت عائیشەی هێنا ، ئایە کافرەکان بۆچی قسەیان نەکرد ..!؟
تا محمد (ﷺ) لای خەلک لەکەدار بکەن و خەڵک قسەی لێ وەرنەگرن.!

لەگەڵ ئەوەشدا:
ئەوان دەیان ویست بەهەرشێوەک بێت محمد لەناو ببەن و شەهیدی بکەن و لەشەخسیاتی بدەن تا شوێنکەوتوانی زیاد نەکەن
کەواتە ئەوان بۆ قسەیان نەکرد …!؟
کەچی تازە بێدینەکان کە کارە بەردەوامیان ئەوەیە گومانەکان لەلاین قەشەو کەلێسەیان کۆپی پێست دەکەن و وەری دەگرن بەبێ هیچ شارەزایەک لەم بابەتە دەلێت محمد زولمی کردووە کە عائیشەی هێناوە.!

ئایە بۆ رەخنە لەو خەڵکە ناگیرێت کە لەم تەمەنە شودەکەن دەزانی بۆ؟؟

چونکە لەلای ئەوان نەریت و شوێنەکە ئاواییە بۆییە لەسەردەمی پێغەمبەریش وابووە، هەم سەردەمەکە جیاوز و هەمیش نەریت جیاواز بووە. دڵنیام ئەگەر خودی تۆی ڕەخنەگریش بگەڕێیتەوە ئەو سەردەمە ئەوا ڕاکەت دەگۆڕیت.

دووبارە پرسیارمان:
بۆچی کافرەکانی سەردەمی پەیامبەر (ﷺ) نەیان وت پێغەمبەرەکەی ئیسلام مندالێکی هێناوە یان رەخنەی لێبگرن؟؟؟

سەرچاوەکان سەبارەت بە کچانی خوار تەمەنی ٩ بۆ ١٠ ساڵ کە بوونەتە دایک:

1- کچێک لەشاری ريودى جانيرۆی پایتەختی بەرازيل لە تەمەنی ۹ساڵیدا منداڵی دەبێت.!

لینکی_بابەت:
http://www.foxnews.com/story/2006/07/07/year-old-girl-gives-birth-in-brazil/

2- لە كۆلمبيا کچێک لە تەمەنی 10 منداڵی دەبێت.!

لینکی_بابەت:
http://m.livescience.com/19584-10-year-birth.html?utm_source=Marleybonez-via-twitter

3- لە چین کچێکی تەمەن ٩ ساڵ منداڵێکی کوڕی دەبێت
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1247889/Chinese-girl-9-gives-birth-health-baby-boy.html