نوێ

Capture
کاکی بێ دین ده‌پرسێت:”چۆن ده‌چێته‌ عه‌قڵه‌وه‌ که‌ حوتێک پێغەمبەر “یونس” قوتبدات و دواتریش به‌ زیندووی بێته‌ ده‌ره‌وه‌”؟؟؟
ئەوەی لێرەدا دەبێت ئاگاداربین ئەوەیە کە هێچ شتێک لە ئاست دەسەڵاتی خوادا مەحاڵنییە و هەرچی ئەو ویستی لەسەربێت هەرئەوەدەبێت .
ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە کە شەیتان چاوبەستی کەسانێکی کردووە کە هەر شتێک لەلایەن خوداوەبێت قبوڵی نەکەن و بەمەحاڵی بزانن تەنانەت ئەگەر شتەکەش بە ئاسایی ڕوویدابێت خۆیانی لێ بێئاگا دەکەن گوایە هەر نەشیان بیستووە. ئەوەشی بڕوای بە قورئان و حەدیسی سەروەرمان هەیە دەبێت ئاگاداری ئەوەبێت کە بەسەرهاتەکانی قورئان و موعجیزەکانیشێ تەنها بۆ پەروەردەی تاکی موسوڵمانە بۆ نموونە لە باسی پێغەمبەر یونسدا باسەکە ئەوەیە کە خودای گەورە هەمیشە پشت و پەنای عەبدەکانێتی هەمیشە دەرگایەکیان بۆ دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر واش بزانن هەموو دەرگاکان داخراوە.

جا فه‌رموو به‌چاوه‌کانی خۆتان ئه‌م ڕووداوه‌ی دیسێمبه‌ری 2011 ببینن که‌ چۆن زانایه‌ک له‌لایه‌ن حوتێکه‌وه‌ قووت ده‌درێت و به‌ هه‌رسنه‌کراوی ده‌رده‌هێنرێت..!!

یان ئەوەی لە لاپەڕە ۱۷۸ ی کتێبی “Modern Folklor” دا هاتووە کەوا پیاوێک بەناوی “David Guston” بۆماوەی ۱۸ کاتژمێر لە سکی حوتدا دەژی..

#سه‌رچاوه‌کان:

1- UnNews:Scientist swallowed by whale, survived undigested

http://uncyclopedia.wikia.com/wiki/UnNews:Scientist_swallowed_by_whale,_survived_undigested

2- David Guston: the man who lived in a whole.

“the man who lived in a whale “book

وەک دەبینین لە ئاست دەسەڵاتی خودا هیچ شتێک مەحاڵ نییە، هەرکەس قەدەری نەبوو هیچ شتێک ناوتوانێت لەناوی بەرێت جا چ جای ئەوەی ئەوکەسەش پێغەمبەرەکەی بێت.