نوێ

2000px-Earth-cutaway-schematic-english.svg
لە چەند ئایەتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت کە ئێمە زەویمان وەک فەڕش بۆ ڕاخستوون بەڵام بێباوەڕان زیاتر ئایەتێک دەهێننەوە کە خوای گەورە دەڵێت ئێمە زەویمان وەک فەڕش بۆ ڕاخستوون و ڕەخنەی خۆیانی ئاڕاستە دەکەن کە گوایە ئەم ئایەتە مەبەستی ئەوەیە زەوی وەک فەڕش تەختە وا دەزانن فەڕش بەس لەسەر تەختایی ڕادەخرێت کە ئەمەش دەقی ئایەتەکەیە : [ وَاللَّـهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا] سورەت (النوح) ئایەتی ١٩
#واتە: ئەوە هەر خودایە کە زەوی وەک فەڕش بۆ ڕاخستوون.

بەڵام وەک پیشەی هەمیشەییان وەک بەیتە شیعر ئایەتەکە لە قورئان دەردێنن و باسی دەکەن بەڵام بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان باسی ئایەتی پاشتری ناکەن کە هیچ گومانێک ناهێڵێت بەڵکو دەیکات بە گەورەترین ئیعجازی قورئان ئەمەش دەقی هەردوو ئایەتەکە [وَاللَّـهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا ﴿١٩﴾ لِّتَسْلُكُوا مِنْهَا سُبُلًا فِجَاجًا ﴿٢٠﴾] سورەت (النوح) ئایەتی ١٩و٢٠

#واتە: ئەوە هەر خودایە کە زەوی وەک فەڕش بۆ ڕاخستوون. تاوەکو بتوانن بە ئارەزووی خۆتان پیایدا بگەڕێن و سوودی لێببینن لە ڕیگاو بانەکان.

ئەوەی لەم ئایەتە پیرۆزەی قورئان تێبینی دەکەن تەختی زەوی نییە بەڵکو پێکهاتەی زەوییە کە خوای گەورە وەک فەڕش ڕای خستووە گەر وا نەبا ئێمە نەمان دەتوانی لەسەری بژین و لێی سوودمەندبین ، وەک هەموو دەزانن فەڕش بەهەوادا نادرێت بەڵکو فەڕش دەدرێت بەسەر شتێکدا تا دایبپۆشێت ، کەبەهۆی ئەم فەڕشە (چینە) ی زەوییەوەیە کە زیندەوەران توانای ژیان و گوزەریان هەیە لەسەر زەوی و گەر ئەوە نەبا زیندەوەران لەسەر زەوی نەیاندەتوانی بژین.
ئایا ئەمە چۆن دەبێتە ئیعجازێکی زۆر گەورە!؟ با بزانین زانستی زەوی ناسی چیمان پێ دەڵێت لەسەر ئەم چینە (فەڕشە) ، وەک لە وێنەکەدا دیارە وە دڵنیام زۆر کەس ئاگادارن کە زەوی لە چەند چینێک پێک هاتووە لەوێنەکەشدا ئاماژە بە هەندێکیان کراوە بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە کە لە زەویدا چینێک هەیە بە (کرەست) ناودەبێت واتە توێکڵی زەوی ئەم چینە وەک فەڕشێک وایە هەموو چینەکانی تری زەوی داپۆشیوە کە بۆژیان ناشێن هەموو ژیان لەناو یاخود لەسەرووی ئەم چینەن کە ١٠٠٪ دەوری فەڕشێک دەبینێت.
بە پێی زانست ژیان لە سروشتدا لە ٣ ئاستدا هەیە
The atmosphere هەوا
The hydrosphere ئاوەکان
The Lithosphere سەر و ژێر خاک
وە ژیان تەنها لەم ٣ ئاستەدا هەن جا ژیانی ناو ئاو یان وشکانی بەهۆی چینی توێکڵی زەوییەوەهەیە بەردەوامن و زیندەوەران توانای مانەوەیان هەیە لە چینی خاکدا تەنها لە چینی توێکڵی زەویدا هەیە وەک دەزانن خوارتر بەهۆی گەرمی و هەزاران هۆی تر شیاو نییە.
دەی باشە ئەگەر قورئان تەنها قسەی کابرایەکی دەشتەکی بایە لە
١٤٠٠ساڵ لەمەوپێش چۆن هەواڵی لەهەبوونی وەها چینێک هەبوو کە بێ ئەوچینەی کە وەک فەڕش ڕاخراوە ژیان بوونی نەدەبوو!!!؟؟ یاخود وەڵامەکەی ڕوون و ئاشکرایە کە ئەوە تەنها دەکرێت ووتەی زاتێکی زۆر عالیم تربێت .

 


سەرچاوە بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاتر:

Essentials of Geology 11th edition

http://www.sciencedaily.com/terms/crust_(geology).htm

http://pubs.usgs.gov/gip/interior/

http://volcano.oregonstate.edu/oldroot/education/vwlessons/lessons/Earths_layers/Earths_layers4.html

http://www.cotf.edu/ete/ESS/ESSspheres.html

ویکییدیا : پێسنیاری ناکەین بەڵام دەتوانن سوودی لێوەرگرن
https://en.wikipedia.org/wiki/Crust_(geology)