نوێ
brain and heart design, vector

brain and heart design, vector

سه‌ره‌تا به‌ڵێ له‌ ئیسلامدا ئه‌وه‌ دڵە کە بەرپرسە و بە بڕیاردەر دانراوە – به‌ڵام ئەمە مانای وەلانانی مێشک نییە بگرە لە چەند شوێنێکدا ئاماژەش بە کاری مێشک دراوە، وەک لەم ئایەتەدا:

[كلا لئن لم ينته لنسفعا بالناصية(١٥)ناصية كاذبة خاطئة(١٦)] العلق

‫#‏واتە: نەخێر، سوێندبت ئەگەر وازنەهێنێت و کؤڵنەدات لەو دوژمنکارییە پێشە سەری دەگرین و ڕاپێچی دەکەین ، ئەو پێشە سەرە درۆزنە تاوانکارە.
ئەمە لە کاتێکدا کە زانستییەن هەموو کەس دەزانێت کە بەشی پێشەی مێشک prefrontal lobe بەرپرسە لە درۆکردن.

وەکو په‌روه‌ردگاریش لەم ئایەتە پیرۆزەدا ده‌فه‌رموێت:(لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا) الحج، ٤٦.

واته: دڵیان هه‌یه‌، که‌چی حه‌قی پێ وه‌رناگرن و تێ ناگه‌ن له‌ حه‌ق.

دیارە لەم نێوەندەدا هەماهەنگییەک هەیە لەنێوان دڵ و مێشک بۆیەکە هەردووکیان لە قورئاندا ئاماژەیان پێدراوە.

پێش ئه‌وه‌ش ده‌بێ بزانین که‌ عه‌قڵ جیاوازه‌ له‌ دماغ -به‌کوردی مێشک و ئاوه‌ز-، هیچ که‌سێ نازانێ عه‌قڵ چییه‌ به‌ڵام ده‌زانین مێشک چییه‌ … ! لەکاتێکدا هەموو زاناکان دان بە هەبوونی عەقڵ و هۆشدا دەنێن . وە پرسیاری ئەوەی ئێمە کێین لەم جەستەیەدا چ بەشێکی ئەم جەستە ئێمەین هێشتان بە نادیار ماوەتەوە..

دوای ئه‌وه‌ با بێینه‌ سه‌ر زانست بزانین چی ده‌ڵێ:

لای ئێمه‌ی پزیشک “PUBMED” یه‌کێکه‌ له‌هه‌ره‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌کی و ڕاسته‌کانی زانستی سه‌رده‌م..

له‌ توێژینه‌وه‌یکی تازه‌دا هاتووه‌ که‌ باس له‌ کاریگه‌ری دڵ ده‌کات و ناونیشانه‌که‌یشی
“‘Heart-talk:’ considering the role of the heart in therapy as evidenced in the Quran and medical research.

” واته‌:قسەکردنی-دڵ، ڕۆڵی دڵ له‌ چاره‌سه‌رکردن وه‌کو ئه‌وه‌ی قوڕئان و لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کەن.

لینک:

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/22170484

http://link.springer.com/article/10.1007%2Fs10943-011-9560-y

brain_meets_heart_by_yaelrobarts-d4lttwq

لێرەدا دەبێت بزانین دڵ بێجگە لەو ژمارە زۆرە دەمارەی خانەی کە تێیدایە لەهەمان کاتدا خانەکانی دڵ ناوەندێکن لە نێوان دەمارە خانەکان و ماسولکە خانەکان، بەو واتایەی هەم فرمانی ماسولکە بەجێ دەهێنن و هەمیش فرمانی دەمارەخانەکان بەجێدەهێنن .

هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە دڵ دەتواندرێت بگوازریتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ، کاتێکی زۆری دەوێت تاوەکو پەیوەندی لە نێوان دڵ و مێشکی وەرگرەکەدا دروست دەبێت دەکرێت بە مانگ یان چەندین هەفتەی پێ بچێت بەڵام دڵ پیویستی بەم پەیوەندییە نییە چونکە خۆی دەتوانێت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات هەر بۆیەش دەتواندرێت دڵ لە کەسێکەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر بەبێ ئەوەی دڵەکە لە لێدان بکەوێت.

 

 

توێژینه‌وه‌یه‌کی تر:

پزیشکی سه‌رده‌م و زانست و لێکۆڵینه‌وه‌کان گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی دڵیش سه‌رچاوه‌ی عه‌قڵ و ڕوح و نهێنییه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌… بەجۆرێک کە زۆرێک ئەو سیگناڵانەی کە دڵ دەینێرێت بۆ مێشک سیگناڵی وریاکەرەوە نین بەڵکو زیاتر سیگناڵی فرمانین، واتە فرمانکردن بە مێشک کە چۆن و چەند کاربکات لە ڕێی  afferent neurons  کانەوە، حەتم بەو جۆرەش هێشتان مێشک فەرمانی خۆی هەر دەهێڵێتەوە بە کۆنتڕۆڵ کردنی زۆرێک فەرمانی گرنگی لەش بەڵام ئەوەی ئێمە ئاماژەی پێ ئەدەین ئەوەیە کە خوودی مێشکیش هەندێ جار لەلایەن دڵەوە کۆنتڕؤل دەکرێت کە چۆن فەرمانەکانی جێبەجێ بکات، نەک ئەوەی قورئان یاخود لێکدانەوەی زانایان و ئێمە بۆ قورئان لە بایەخی مێشکی کەمکردبێتەوە، بەڵام ئەوەی دیارە ئەوەیە کە ئێمە هێشتان لە جەستەی خۆمان باش نەگەشتووین و ئەم توێژینەوانەشی کە باس لە کاریگەری دڵ دەکەن لەسەر مێشک ڕوو لە زیادبوونن و هەمووشیان یاخود زۆربەیان تازەن هەر بۆیەکەش بیرۆکەکە بە زۆربەمان تا ڕادەیەک نامۆیە…

سه‌رچاوه‌:

modern medicine, scientific research, and personal experiences that proves that the human heart, not the brain, holds the secrets that link body, mind, and spirit

1- http://www.heartmath.org/research/science-of-the-heart/introduction.html

 

هەروەها زانکۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا بۆ پزیشکی ده‌روونی پشت ڕاستی قوڕئان ده‌کات:

سەرچاوه:

http://www.pdfdrive.net/the-heart-mind-and-spirit-royal-college-of-psychiatrists-e72911.html

 

سەرچاوەیەکی (هەواڵی) هۆفینگتۆن پۆستی ئەمریکی لەسەر ئەم باسە:
http://www.huffingtonpost.com/heartmath-llc/heart-wisdom_b_2615857.html

 

لە کۆتاییدا لە ڕوانگەی زانستەوە دەتوانین بڵێین:
١- دڵ خۆی بەتەواوی سەربەخۆیەو پێویستی بە مێشک نییە.
٢- دڵ زۆرجار سیگناڵی فەرمانی بۆ مێشک دەنێرێت کە ئاڕاستەی کار و فەرمانەکانی دەکات ، یان لە ڕێی خانە دەمارییەکانەوە یاخود لەڕێگەی شەپۆلە کارۆموگناتیزییەکانەوە، هەر لە ڕێی شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکانیشەوە دەتوانێت بگات بە گشت خانەکانی لەش لەبەر ئەوەی شەپۆلی کارۆموگناتیسی دڵ ٦٠-١٠٠ هێندە لە هی مێشک بەهێزترە.
٣- دڵی مرۆڤ بەهۆی هەبوونی ٤٠،٠٠٠ دەمارە خانەو ملیۆنان خانەی دڵ کە لە نێوان دەمارە خانە و ماسولکە خانەدان ، توانای هەست و سۆز و فێربوون و لێکدانەوەو  بیرکەوتنەوەی هەیە.
٤- مێشک بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکرنی زۆرێک لە فرمانەکانی لەش (بەڵام هۆش تەنها مێشکی ماددی نییە) کە ئەمە ئارگیومێنتێکە بۆ کاتێکی تر.

لەم ڕوانگەوە دەتوانن بڵێین ڕاستە جوڵاندنی دەست و کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە فرمانەکان مێشک ئەنجامی دەدات، بەڵام دڵ لەسەرو مێشکەوەیە بەو ئارگیومێنت و لۆژیکەی کە ڕاستە سەرۆکی وڵاتێک ڕاستەوخۆ کۆنتڕؤڵی وڵات ناکات بەڵکو هەر وەزیرەو کار و فرمانێکی دەوڵەت دەبات بەڕێوە بەڵام ئەنجامی هەموو کارێک بە نا ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ جەنابی سەرۆک و سەرداری وڵات ئەوە چونکی خودی وەزیرەکان کە کۆنتڕۆڵی فەرمانی وڵات دەکەن لەژێر تەئسیر و فەرمانی سەرۆکدان. هەر بەو جۆرەش ڕاستە دڵ خودی خۆی بەتەنها تەواوی چالاکییەکان نابات بەڕێوە بەڵام خودی کۆنتڕۆڵکەری چالاکییەکان (کە مێشکە) دڵ دەیبات بەڕێوە ، هەر بەم لۆژیکەش دڵ سەرداری لەشە.
وەهەروەها ئەم ڕایەش لە ڕوانگەی قورئانەوە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەو ئایەتانە زیاترن کە باسی گرنگی دڵ دەکەن لە ڕووی بیرکردنەوەوە لەچاو ئەو ئایەتانەی کە باس لە فرمانی مێشک دەکەن لە ڕووی بیرکردنەوەوە .